Jeremiah 40 (BOKSSV)

1 ئەو پەیامەی لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات، پاش ئەوەی نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی پاشا لە ڕامە یەرمیای بەڕەڵا کرد، کە بینیبووی یەرمیا بە زنجیر بەند کراوە و لەنێو هەموو ڕاپێچکراوەکانی ئۆرشەلیم و یەهودایە کە بۆ بابل ڕاپێچ کراون. 2 فەرماندەی پاسەوانانی پاشا یەرمیای برد و پێی گوت: «یەزدانی پەروەردگارت سەبارەت بەم شوێنە ئەم بەڵایەی فەرموو. 3 ئێستاش یەزدان ئەنجامی دا، هەروەک فەرمووی کردی. هەموو ئەو شتانەتان لەبەر ئەوە بەسەرهات گوناهتان کرد لە دژی یەزدان و گوێڕایەڵی نەبوون. 4 ئەمڕۆ من ئازادت دەکەم لەو سندمانەی بەدەستتەوەیە. جا ئەگەر پێت باشە لەگەڵم بێیتە بابل، وەرە و منیش چاوم لێت دەبێت. بەڵام ئەگەر حەز ناکەیت، مەیێ. تەماشا بکە، هەموو خاکەکە لەبەردەمتە، جا کوێت پێ باشە و بۆت دەگونجێ، بڕۆ ئەوێ.» 5 بەڵام بەر لە گەڕانەوەی یەرمیا، نەبوزەرەدان گوتی: «بگەڕێوە لای گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی کوڕی شافان، ئەوەی پاشای بابل بەسەر شارۆچکەکانی یەهوداوە دایناوە، لەنێو خەڵکەکە لەلای ئەو بمێنەوە، یانیش هەرکوێیەک پێت باشە و بۆت دەگونجێ بڕۆ ئەوێ.»پاشان فەرماندەی پاسەوانانی پاشا توێشو و دیارییەکی پێیدا و بەڕەڵای کرد. 6 یەرمیاش هاتە لای گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقام لە میچپا و لەلای ئەو مایەوە، لەناو ئەو خەڵکەی لە خاکەکەدا مابوونەوە. 7 کاتێک هەموو سەرلەشکرەکان، ئەوانەی لەناو کێڵگەکان بوون، خۆیان و پیاوەکانیان بیستیان کە پاشای بابل گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی کردووە بە فەرمانڕەوای خاکەکە و سەرپەرشتیاری ژن و پیاو و منداڵان، ئەو هەژارانەی خاکەکە کە بۆ بابل ڕاپێچ نەکراون، 8 هاتنە میچپا بۆ لای گەدەلیاهو. ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ، یۆحانان و یۆناتانی کوڕانی قارێیەح، سەرایای کوڕی تەنحومەت، کوڕەکانی عێفەیی نەتۆفایی و یازەنیاهوی کوڕی مەعکاتی، خۆیان و پیاوەکانیان. 9 گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی کوڕی شافانیش سوێندی بۆ ئەوان و پیاوەکانیان خوارد، پێی گوتن: «مەترسن لەوەی خزمەتی بابلییەکان بکەن. لە خاکەکە نیشتەجێ بن و خزمەتی پاشای بابل بکەن، ئەوەی باشە بۆتان دەبێت. 10 منیش لە میچپا دادەنیشم، بۆ ئەوەی لەبەردەم ئەو بابلییانە نوێنەرایەتی ئێوە بکەم کە دێنە لامان. بەڵام ئێوە شەراب و هەنجیر و زەیت کۆبکەنەوە، بیخەنە ناو کۆڵەبارەکانتانەوە، لەو شارۆچکانەی گرتووتانە نیشتەجێ بن.» 11 کاتێک هەموو ئەو جولەکانەی لە مۆئاب و لەنێو عەمۆنییەکان و لە ئەدۆم و ئەوانەی لە هەموو خاکەکانی دیکە بوون، بیستیان کە پاشای بابل پاشماوەی بۆ یەهودا هێشتووەتەوە، گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی کوڕی شافانی کردووە بە فەرمانڕەوایان، 12 هەموو جولەکەکان لە هەموو ئەو شوێنانەی پەرتەوازە بوون بۆی گەڕانەوە، هاتنەوە خاکی یەهودا، بۆ لای گەدەلیاهو لە میچپا. شەراب و هەنجیرێکی گەلێک زۆریان کۆکردەوە. 13 ئینجا یۆحانانی کوڕی قارێیەح و هەموو سەرلەشکرەکان کە لە کێڵگەکان بوون هاتنە میچپا بۆ لای گەدەلیاهو، 14 پێیان گوت: «ئایا تۆ نازانیت کە بەعلیسی پاشای عەمۆنییەکان، ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆی ناردووە تۆ بکوژێت؟» بەڵام گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقام باوەڕی پێ نەکردن. 15 ئینجا یۆحانانی کوڕی قارێیەح بەدزییەوە لە میچپا قسەی لەگەڵ گەدەلیاهو کرد و گوتی: «ڕێم بدە بچم ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ بکوژم، بێ ئەوەی هیچ کەس پێی بزانێت. بۆچی ئەو تۆ بکوژێت، هەموو ئەو جولەکانەی لە دەوری تۆ کۆبوونەتەوە پەرتەوازە بن و پاشماوەی یەهودا لەناوبچێت؟» 16 بەڵام گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقام بە یۆحانانی کوڕی قارێیەحی گوت: «ئەم شتە مەکە، چونکە ئەوەی تۆ سەبارەت بە ئیسماعیل دەیڵێیت ڕاست نییە.»

In Other Versions

Jeremiah 40 in the ANGEFD

Jeremiah 40 in the ANTPNG2D

Jeremiah 40 in the AS21

Jeremiah 40 in the BAGH

Jeremiah 40 in the BBPNG

Jeremiah 40 in the BBT1E

Jeremiah 40 in the BDS

Jeremiah 40 in the BEV

Jeremiah 40 in the BHAD

Jeremiah 40 in the BIB

Jeremiah 40 in the BLPT

Jeremiah 40 in the BNT

Jeremiah 40 in the BNTABOOT

Jeremiah 40 in the BNTLV

Jeremiah 40 in the BOATCB

Jeremiah 40 in the BOATCB2

Jeremiah 40 in the BOBCV

Jeremiah 40 in the BOCNT

Jeremiah 40 in the BOECS

Jeremiah 40 in the BOGWICC

Jeremiah 40 in the BOHCB

Jeremiah 40 in the BOHCV

Jeremiah 40 in the BOHLNT

Jeremiah 40 in the BOHNTLTAL

Jeremiah 40 in the BOICB

Jeremiah 40 in the BOILNTAP

Jeremiah 40 in the BOITCV

Jeremiah 40 in the BOKCV

Jeremiah 40 in the BOKCV2

Jeremiah 40 in the BOKHWOG

Jeremiah 40 in the BOLCB

Jeremiah 40 in the BOLCB2

Jeremiah 40 in the BOMCV

Jeremiah 40 in the BONAV

Jeremiah 40 in the BONCB

Jeremiah 40 in the BONLT

Jeremiah 40 in the BONUT2

Jeremiah 40 in the BOPLNT

Jeremiah 40 in the BOSCB

Jeremiah 40 in the BOSNC

Jeremiah 40 in the BOTLNT

Jeremiah 40 in the BOVCB

Jeremiah 40 in the BOYCB

Jeremiah 40 in the BPBB

Jeremiah 40 in the BPH

Jeremiah 40 in the BSB

Jeremiah 40 in the CCB

Jeremiah 40 in the CUV

Jeremiah 40 in the CUVS

Jeremiah 40 in the DBT

Jeremiah 40 in the DGDNT

Jeremiah 40 in the DHNT

Jeremiah 40 in the DNT

Jeremiah 40 in the ELBE

Jeremiah 40 in the EMTV

Jeremiah 40 in the ESV

Jeremiah 40 in the FBV

Jeremiah 40 in the FEB

Jeremiah 40 in the GGMNT

Jeremiah 40 in the GNT

Jeremiah 40 in the HARY

Jeremiah 40 in the HNT

Jeremiah 40 in the IRVA

Jeremiah 40 in the IRVB

Jeremiah 40 in the IRVG

Jeremiah 40 in the IRVH

Jeremiah 40 in the IRVK

Jeremiah 40 in the IRVM

Jeremiah 40 in the IRVM2

Jeremiah 40 in the IRVO

Jeremiah 40 in the IRVP

Jeremiah 40 in the IRVT

Jeremiah 40 in the IRVT2

Jeremiah 40 in the IRVU

Jeremiah 40 in the ISVN

Jeremiah 40 in the JSNT

Jeremiah 40 in the KAPI

Jeremiah 40 in the KBT1ETNIK

Jeremiah 40 in the KBV

Jeremiah 40 in the KJV

Jeremiah 40 in the KNFD

Jeremiah 40 in the LBA

Jeremiah 40 in the LBLA

Jeremiah 40 in the LNT

Jeremiah 40 in the LSV

Jeremiah 40 in the MAAL

Jeremiah 40 in the MBV

Jeremiah 40 in the MBV2

Jeremiah 40 in the MHNT

Jeremiah 40 in the MKNFD

Jeremiah 40 in the MNG

Jeremiah 40 in the MNT

Jeremiah 40 in the MNT2

Jeremiah 40 in the MRS1T

Jeremiah 40 in the NAA

Jeremiah 40 in the NASB

Jeremiah 40 in the NBLA

Jeremiah 40 in the NBS

Jeremiah 40 in the NBVTP

Jeremiah 40 in the NET2

Jeremiah 40 in the NIV11

Jeremiah 40 in the NNT

Jeremiah 40 in the NNT2

Jeremiah 40 in the NNT3

Jeremiah 40 in the PDDPT

Jeremiah 40 in the PFNT

Jeremiah 40 in the RMNT

Jeremiah 40 in the SBIAS

Jeremiah 40 in the SBIBS

Jeremiah 40 in the SBIBS2

Jeremiah 40 in the SBICS

Jeremiah 40 in the SBIDS

Jeremiah 40 in the SBIGS

Jeremiah 40 in the SBIHS

Jeremiah 40 in the SBIIS

Jeremiah 40 in the SBIIS2

Jeremiah 40 in the SBIIS3

Jeremiah 40 in the SBIKS

Jeremiah 40 in the SBIKS2

Jeremiah 40 in the SBIMS

Jeremiah 40 in the SBIOS

Jeremiah 40 in the SBIPS

Jeremiah 40 in the SBISS

Jeremiah 40 in the SBITS

Jeremiah 40 in the SBITS2

Jeremiah 40 in the SBITS3

Jeremiah 40 in the SBITS4

Jeremiah 40 in the SBIUS

Jeremiah 40 in the SBIVS

Jeremiah 40 in the SBT

Jeremiah 40 in the SBT1E

Jeremiah 40 in the SCHL

Jeremiah 40 in the SNT

Jeremiah 40 in the SUSU

Jeremiah 40 in the SUSU2

Jeremiah 40 in the SYNO

Jeremiah 40 in the TBIAOTANT

Jeremiah 40 in the TBT1E

Jeremiah 40 in the TBT1E2

Jeremiah 40 in the TFTIP

Jeremiah 40 in the TFTU

Jeremiah 40 in the TGNTATF3T

Jeremiah 40 in the THAI

Jeremiah 40 in the TNFD

Jeremiah 40 in the TNT

Jeremiah 40 in the TNTIK

Jeremiah 40 in the TNTIL

Jeremiah 40 in the TNTIN

Jeremiah 40 in the TNTIP

Jeremiah 40 in the TNTIZ

Jeremiah 40 in the TOMA

Jeremiah 40 in the TTENT

Jeremiah 40 in the UBG

Jeremiah 40 in the UGV

Jeremiah 40 in the UGV2

Jeremiah 40 in the UGV3

Jeremiah 40 in the VBL

Jeremiah 40 in the VDCC

Jeremiah 40 in the YALU

Jeremiah 40 in the YAPE

Jeremiah 40 in the YBVTP

Jeremiah 40 in the ZBP