Jeremiah 5 (BOKSSV)
1 «بەناو شەقامەکانی ئۆرشەلیمدا هاتوچۆ بکەن،ئێستا تەماشا بکەن و بزانن،لەناو گۆڕەپانەکانی بگەڕێن.ئەگەر یەکێکتان بینییەوەدادپەروەر بێت و بەدوای ڕاستیدا بگەڕێت،ئەوا من لەم شارە خۆشدەبم. 2 هەرچەندە دەڵێن: ”بە یەزدانی زیندوو،“هێشتا بە درۆ سوێند دەخۆن.» 3 ئەی یەزدان، ئایا چاوت بەدوای ڕاستیدا ناگەڕێت؟لێت دان بەڵام ئازاریان پێ نەگەیشت،تێکت شکاندن بەڵام ڕەتیانکردەوە تەمبێ بکرێن.ڕووی خۆیان لە بەرد ڕەقتر کرد،تۆبەکردنیان ڕەتکردەوە. 4 بەڵام من گوتم: «ئەوانە هەژارن،نەزان بوون،چونکە ڕێگای یەزدان ناناسن ونازانن خودا داوای چییان لێ دەکات. 5 کەواتە دەچمە لای گەورە پیاوان وقسەیان لەگەڵ دەکەم،بێگومان ئەوان ڕێگای یەزدان دەناسن ودەزانن خودا داوای چییان لێ دەکات.»بەڵام ئەوان پێکەوە نیریان شکاند،بەندیان پساند. 6 لەبەر ئەوە لە دارستان شێر هێرشیان دەکاتە سەر،گورگی بیابان دەیانفەوتێنێت،پڵنگ لە دەوری شارۆچکەکانیان خۆی مات دەدات،تاکو ئەوەی لێی بێتە دەرەوە پارچەپارچەی بکات،چونکە یاخیبوونەکانیان زۆربوون،هەڵگەڕانەوەکانیان گەورە بوون. 7 «بۆچی دەبێت لێت خۆشبم؟کوڕەکانت وازیان لێ هێنام وسوێند بەوە دەخۆن کە خودا نییە.کە تێرم کردن، داوێنپیسییان کرد،پاڵەپەستۆیانە بۆ ماڵی لەشفرۆش. 8 بوون بە ئەسپی خورت و بە عیتە،هەریەکە بەسەر ژنی برادەرەکەیدا دەحیلێنێت. 9 ئایا لەسەر ئەمە سزایان نەدەم؟ئایا من تۆڵە لە نەتەوەیەکی وەک ئەمە نەستێنمەوە؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 10 «سەربکەونە سەر پەرژینی ڕەزەمێوەکان و تێکیان بدەن،بەڵام بە تەواوی مەیفەوتێنن.لقەکانی لێ بکەنەوە،چونکە هی یەزدان نین. 11 بنەماڵەی ئیسرائیل و بنەماڵەی یەهودابە تەواوی ناپاکییان لێکردم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 12 درۆیان بە دەمی یەزدانەوە کرد،گوتیان، «ئەو هیچ ناکات!بەڵامان بەسەرنایەت،شمشێر و قاتوقڕی نابینین. 13 پێغەمبەرەکان بوون بە هاژەی با،وشەکە لەواندا نییە،ئەوەی گوتیان بەسەریان دەهێنرێت.» 14 لەبەر ئەوە یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار، ئەمە دەفەرموێت:«لەبەر ئەوەی ئەم گەلە ئەو قسانەیان کرد،ئەوەتا من وتەکانم لە دەمی تۆدا دەکەمە ئاگر،ئەم گەلەش دەکەم بە دار و دەیانخوات.» 15 یەزدان دەفەرموێت: «ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل،ئەوەتا من نەتەوەیەک لە دوورەوە دەهێنمە سەرتان،نەتەوەیەکی پتەو و دێرینە،نەتەوەیەکە زمانەکەیان نازانن،لە قسەکردنیان تێناگەن. 16 تیردانەکەی وەک گۆڕی دەم کراوەیە،هەموو پاڵەوانن. 17 دروێنە و نانت دەخوات،کوڕ و کچت دەخوات،مەڕ و مانگات دەخوات،مێو و هەنجیرت دەخوات.شارە قەڵابەندەکانت کە تۆ پشتت پێ بەستوون،بە شمشێر دەفەوتێنێت.» 18 یەزدان دەفەرموێت: «هەروەها لەو ڕۆژانەدا، کۆتاییتان پێ ناهێنم. 19 جا کە دەڵێن: ”لەبەر چی یەزدانی پەروەردگارمان هەموو ئەمەی پێکردین؟“ پێیان دەڵێیت: ”لەبەر ئەوەی وازتان لێ هێنام و لە خاکەکەتان خوداوەندە بێگانەکانتان پەرست، ئاوا دەبێت بێگانە پەرستی بکەن لە خاکێک کە هی ئێوە نییە.“ 20 «ئەمە بە بنەماڵەی یاقوب ڕابگەیەنن وبا لەناو یەهودا ببیسترێت، بڵێن: 21 ئەی گەلی گێل و بێ مێشک، ئێستا گوێ لەمە بگرن،ئەی ئەوانەی چاوتان هەیە و نابینن،گوێتان هەیە و نابیستن: 22 ئایا لە من ناترسن؟»هەروەها یەزدان دەفەرموێت:«ئایا لەبەردەمی من نالەرزن؟من کە لمم بۆ دەریا کرد بە سنوور،بەربەستێکی هەتاهەتاییە و لێی تێناپەڕێت.شەپۆل خۆی پێدا دەدات و سەرکەوتوو نابێت،هاژەی دێت و تێناپەڕێت. 23 بەڵام ئەم گەلە دڵێکی منجڕ و یاخی هەیە،لەڕێ لایاندا و ڕۆیشتن. 24 لە دڵی خۆیاندا ناڵێن،”ئێستا با لە یەزدانی پەروەردگارمان بترسین،ئەوەی باران دەبارێنێت، یەکەم باران و دوا باران لە وەرزی خۆی،لە هەفتە دیاریکراوەکانی دروێنە دڵنیامان دەکاتەوە.“ 25 تاوانەکانتان ڕێگرییان لەم بەرەکەتانە کرد،گوناهەکانتان لە چاکە بێبەشی کردن. 26 «بەدکاران لەنێو گەلەکەمدا دەبینرێنەوە،وەک ڕاوچی خۆیان ماتداوە و چاو دەگێڕن،تەڵە دەنێنەوە و مرۆڤ دەگرن. 27 وەک قەفەزی پڕ لە باڵدار،ماڵەکانیان پڕە لە فێڵ،لەبەر ئەمە گەورە و دەوڵەمەند بوون، 28 قەڵەو و تێر بوون.هەروەها لە خراپەکاریدا بێ سنوورن،پارێزەرایەتییان بۆ سکاڵای هەتیو نەکرد هەتا سەرکەوتوو بن،بەرگرییان لە مافی هەژاران نەکرد. 29 ئایا لەسەر ئەمە سزایان نەدەم؟ئایا من تۆڵە لە نەتەوەیەکی وەک ئەمە نەستێنمەوە؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 30 «تۆقین و سەرسوڕماویێکلە خاکەکەدا ڕوویدا: 31 پێغەمبەرەکان بە درۆ پێشبینی دەکەن،کاهینەکانیش بە ویستی خۆیان فەرمانڕەوایەتی دەکەن،گەلەکەشم حەزیان لەم دۆخەیە.بەڵام لە کۆتاییەکەیدا ئێوە چی دەکەن؟
In Other Versions
Jeremiah 5 in the ANGEFD
Jeremiah 5 in the ANTPNG2D
Jeremiah 5 in the AS21
Jeremiah 5 in the BAGH
Jeremiah 5 in the BBPNG
Jeremiah 5 in the BBT1E
Jeremiah 5 in the BDS
Jeremiah 5 in the BEV
Jeremiah 5 in the BHAD
Jeremiah 5 in the BIB
Jeremiah 5 in the BLPT
Jeremiah 5 in the BNT
Jeremiah 5 in the BNTABOOT
Jeremiah 5 in the BNTLV
Jeremiah 5 in the BOATCB
Jeremiah 5 in the BOATCB2
Jeremiah 5 in the BOBCV
Jeremiah 5 in the BOCNT
Jeremiah 5 in the BOECS
Jeremiah 5 in the BOGWICC
Jeremiah 5 in the BOHCB
Jeremiah 5 in the BOHCV
Jeremiah 5 in the BOHLNT
Jeremiah 5 in the BOHNTLTAL
Jeremiah 5 in the BOICB
Jeremiah 5 in the BOILNTAP
Jeremiah 5 in the BOITCV
Jeremiah 5 in the BOKCV
Jeremiah 5 in the BOKCV2
Jeremiah 5 in the BOKHWOG
Jeremiah 5 in the BOLCB
Jeremiah 5 in the BOLCB2
Jeremiah 5 in the BOMCV
Jeremiah 5 in the BONAV
Jeremiah 5 in the BONCB
Jeremiah 5 in the BONLT
Jeremiah 5 in the BONUT2
Jeremiah 5 in the BOPLNT
Jeremiah 5 in the BOSCB
Jeremiah 5 in the BOSNC
Jeremiah 5 in the BOTLNT
Jeremiah 5 in the BOVCB
Jeremiah 5 in the BOYCB
Jeremiah 5 in the BPBB
Jeremiah 5 in the BPH
Jeremiah 5 in the BSB
Jeremiah 5 in the CCB
Jeremiah 5 in the CUV
Jeremiah 5 in the CUVS
Jeremiah 5 in the DBT
Jeremiah 5 in the DGDNT
Jeremiah 5 in the DHNT
Jeremiah 5 in the DNT
Jeremiah 5 in the ELBE
Jeremiah 5 in the EMTV
Jeremiah 5 in the ESV
Jeremiah 5 in the FBV
Jeremiah 5 in the FEB
Jeremiah 5 in the GGMNT
Jeremiah 5 in the GNT
Jeremiah 5 in the HARY
Jeremiah 5 in the HNT
Jeremiah 5 in the IRVA
Jeremiah 5 in the IRVB
Jeremiah 5 in the IRVG
Jeremiah 5 in the IRVH
Jeremiah 5 in the IRVK
Jeremiah 5 in the IRVM
Jeremiah 5 in the IRVM2
Jeremiah 5 in the IRVO
Jeremiah 5 in the IRVP
Jeremiah 5 in the IRVT
Jeremiah 5 in the IRVT2
Jeremiah 5 in the IRVU
Jeremiah 5 in the ISVN
Jeremiah 5 in the JSNT
Jeremiah 5 in the KAPI
Jeremiah 5 in the KBT1ETNIK
Jeremiah 5 in the KBV
Jeremiah 5 in the KJV
Jeremiah 5 in the KNFD
Jeremiah 5 in the LBA
Jeremiah 5 in the LBLA
Jeremiah 5 in the LNT
Jeremiah 5 in the LSV
Jeremiah 5 in the MAAL
Jeremiah 5 in the MBV
Jeremiah 5 in the MBV2
Jeremiah 5 in the MHNT
Jeremiah 5 in the MKNFD
Jeremiah 5 in the MNG
Jeremiah 5 in the MNT
Jeremiah 5 in the MNT2
Jeremiah 5 in the MRS1T
Jeremiah 5 in the NAA
Jeremiah 5 in the NASB
Jeremiah 5 in the NBLA
Jeremiah 5 in the NBS
Jeremiah 5 in the NBVTP
Jeremiah 5 in the NET2
Jeremiah 5 in the NIV11
Jeremiah 5 in the NNT
Jeremiah 5 in the NNT2
Jeremiah 5 in the NNT3
Jeremiah 5 in the PDDPT
Jeremiah 5 in the PFNT
Jeremiah 5 in the RMNT
Jeremiah 5 in the SBIAS
Jeremiah 5 in the SBIBS
Jeremiah 5 in the SBIBS2
Jeremiah 5 in the SBICS
Jeremiah 5 in the SBIDS
Jeremiah 5 in the SBIGS
Jeremiah 5 in the SBIHS
Jeremiah 5 in the SBIIS
Jeremiah 5 in the SBIIS2
Jeremiah 5 in the SBIIS3
Jeremiah 5 in the SBIKS
Jeremiah 5 in the SBIKS2
Jeremiah 5 in the SBIMS
Jeremiah 5 in the SBIOS
Jeremiah 5 in the SBIPS
Jeremiah 5 in the SBISS
Jeremiah 5 in the SBITS
Jeremiah 5 in the SBITS2
Jeremiah 5 in the SBITS3
Jeremiah 5 in the SBITS4
Jeremiah 5 in the SBIUS
Jeremiah 5 in the SBIVS
Jeremiah 5 in the SBT
Jeremiah 5 in the SBT1E
Jeremiah 5 in the SCHL
Jeremiah 5 in the SNT
Jeremiah 5 in the SUSU
Jeremiah 5 in the SUSU2
Jeremiah 5 in the SYNO
Jeremiah 5 in the TBIAOTANT
Jeremiah 5 in the TBT1E
Jeremiah 5 in the TBT1E2
Jeremiah 5 in the TFTIP
Jeremiah 5 in the TFTU
Jeremiah 5 in the TGNTATF3T
Jeremiah 5 in the THAI
Jeremiah 5 in the TNFD
Jeremiah 5 in the TNT
Jeremiah 5 in the TNTIK
Jeremiah 5 in the TNTIL
Jeremiah 5 in the TNTIN
Jeremiah 5 in the TNTIP
Jeremiah 5 in the TNTIZ
Jeremiah 5 in the TOMA
Jeremiah 5 in the TTENT
Jeremiah 5 in the UBG
Jeremiah 5 in the UGV
Jeremiah 5 in the UGV2
Jeremiah 5 in the UGV3
Jeremiah 5 in the VBL
Jeremiah 5 in the VDCC
Jeremiah 5 in the YALU
Jeremiah 5 in the YAPE
Jeremiah 5 in the YBVTP
Jeremiah 5 in the ZBP