John 1 (BOKSSV)

1 لە سەرەتادا، وشەکە هەبوو، وشەکە لەلای خودا بوو، وشەکە خۆی خودا بوو. 2 ئەو لە سەرەتاوە لەلای خودا بوو. 3 هەموو شتێک بەو بەدیهاتووە، بێ ئەو هیچ شتێک بەدی نەهاتووە لەوانەی کە بەدیهاتوون. 4 وشەکە سەرچاوەی ژیان بوو، ژیانەکەش ڕووناکی مرۆڤ بوو، 5 ڕووناکییەکەش لە تاریکیدا دەدرەوشێتەوە و تاریکییەکە بەسەریدا زاڵ نەبووە. 6 مرۆڤێک هات کە خودا ناردبووی، ناوی یەحیا بوو. 7 ئەو بۆ شایەتی هات، تاکو شایەتی بۆ ڕووناکییەکە بدات، بۆ ئەوەی هەمووان لە ڕێگەی ئەوەوە باوەڕ بهێنن. 8 ئەو ڕووناکییەکە نەبوو، بەڵکو هات تاکو شایەتی بۆ ڕووناکییەکە بدات. 9 ئەو ڕووناکییە ڕاستەقینەیەی کە بەسەر هەموو مرۆڤێکدا دەدرەوشێتەوە، دەهاتە جیهان. 10 ئەو لە جیهاندا بوو، جیهانیش بەو بەدیهات، کەچی جیهان نەیناسی. 11 ئەو بۆ لای گەلەکەی هات بەڵام ئەوان پێشوازییان لێ نەکرد. 12 لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەوانەی پێشوازییان لێکرد، ئەوانەی باوەڕیان بە ناوی هێنا، مافی پێدان ببنە ڕۆڵەی خودا، 13 ئەوانەی نە بە سروشت لەدایک بوون، نە بە خواستی مرۆڤ، نە بە ویستی پیاویش، بەڵکو لە خوداوە لەدایک بوون. 14 وشەکەش بوو بە مرۆڤ و لەنێوانماندا نیشتەجێ بوو. شکۆی ئەومان بینی، وەک شکۆی تاقانەیەک لە باوکەوە، پڕ لە نیعمەت و ڕاستی. 15 یەحیا شایەتی بۆ دا و هاواری کرد: «ئەمە ئەوەیە کە گوتم: ئەوەی دوای من دێت پێشم کەوت، چونکە پێش من بووە.» 16 لە گەنجینەی پڕیی ئەوەوە هەموومان نیعمەت لەدوای نیعمەتمان وەرگرتووە، 17 چونکە تەورات لە ڕێگەی موساوە درا، بەڵام نیعمەت و ڕاستی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە هات. 18 هەرگیز کەس خودای نەبینیوە جگە لە کوڕە تاقانەکەی خودا، ئەوەی لە باوەشی باوکدایە، ئەو خودای دەرخست. 19 ئەمەش شایەتییەکەی یەحیایە، کاتێک ڕابەرانی جولەکەی ئۆرشەلیم کاهین و لێڤییان ناردە لای پرسیاری لێ بکەن: «تۆ کێیت؟» 20 ئەو دانی پێدا نا و نکۆڵی نەکرد، بەڵکو گوتی: «من مەسیحەکە نیم.» 21 ئینجا لێیان پرسی: «ئەی کێیت؟ ئەلیاسی؟»گوتی: «نا، ئەو نیم.»«ئەی تۆ پێغەمبەرەکەی؟»گوتی: «نەخێر.» 22 لە کۆتاییدا پێیان گوت: «باشە تۆ کێیت؟ تاکو وەڵامێک بدەینەوە ئەوانەی کە ئێمەیان ناردووە، دەربارەی خۆت چی دەڵێی؟» 23 یەحیا بە وشەکانی ئیشایای پێغەمبەر وەڵامی دانەوە و گوتی: «[من ئەو کەسەم کە لە چۆڵەوانی هاوار دەکات: ”ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن.“]» 24 ئەوانەی لە‏لایەن فەریسییەکانەوە نێردرابوون، 25 لێیان پرسی: «ئەگەر تۆ مەسیحەکە نیت و ئەلیاس نیت و پێغەمبەرەکەش نیت، ئیتر بۆچی خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشیت؟» 26 یەحیاش وەڵامی دانەوە: «من خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشم، بەڵام یەکێک لەنێوانتان ڕاوەستاوە کە نایناسن، 27 ئەو لەدوای من دێت، من شایانی ئەوە نیم کە قەیتانی پێڵاوەکانی بکەمەوە.» 28 ئەمانە لە بێت‌عەنیا ڕوویدا، لەوبەری ڕووباری ئوردونەوە، لەو شوێنەی یەحیا خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشا. 29 بۆ بەیانی کاتێک یەحیا بینی عیسا بەرەو ڕووی دێت، گوتی: «ئەوەتا بەرخی خودا، ئەوەی گوناهی جیهان لادەبات! 30 ئەمە ئەوەیە کە باسم کرد، پیاوێک دوای من دێت کە پێشم کەوتووە، چونکە پێش من بووە. 31 منیش نەمدەناسی، بەڵام هاتووم خەڵکی لە ئاو هەڵبکێشم بۆ ئەوەی ئەو بۆ ئیسرائیل دەربکەوێت.» 32 ئینجا یەحیا شایەتی دا و گوتی: «بینیم ڕۆحی پیرۆز وەک کۆترێک لە ئاسمانەوە دەهاتە خوارەوە و لەسەری نیشتەوە. 33 من نەمدەناسی، بەڵام ئەوەی منی ناردووە خەڵک لەئاوهەڵکێشم، پێی گوتم: ”ئەوەی دەیبینیت ڕۆحی پیرۆز دێتە خوارەوە و لەسەری دەنیشێتەوە، ئەو لە ڕۆحی پیرۆزتان هەڵدەکێشێت.“ 34 خۆم بینیم و شایەتیم دا کە ئەمە کوڕی خودایە.» 35 بۆ بەیانی دیسان یەحیا لەگەڵ دوو قوتابی خۆی ڕاوەستا بوو. 36 کاتێک عیسای لە کاتی ڕۆیشتندا بینی، گوتی: «ئەوەتا بەرخی خودا!» 37 کاتێک دوو قوتابییەکە گوێیان لەوە بوو، دوای عیسا کەوتن. 38 عیسا ئاوڕی دایەوە و بینی بەدوایدا دێن، لێی پرسین: «چیتان دەوێت؟»پێیان گوت: «ڕابی، لەکوێ دەمێنیتەوە؟» ڕابی واتە مامۆستا. 39 پێی فەرموون: «وەرن، تەماشا بکەن.»لەبەر ئەوە ئەوانیش ڕۆیشتن و بینییان لەکوێ دەمایەوە، ئەو ڕۆژەش لەگەڵی مانەوە، نزیکەی کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆ بوو. 40 ئەندراوسی برای شیمۆن پەترۆس، یەکێک بوو لەو دووانەی کە گوێیان لە یەحیا بوو و دوای عیسا کەوتن. 41 یەکەم جار ئەندراوس چوو شیمۆنی برای دۆزییەوە و پێی گوت: «مەسیحمان دۆزییەوە.» واتە دەست‏نیشانکراو. 42 ئینجا شیمۆنی هێنایە لای عیسا.عیساش تەماشای کرد و فەرمووی: «تۆ شیمۆنی کوڕی یۆنای، بەڵام بە کێفاس ناو دەبردرێیت.» کێفاس واتە پەترۆس. 43 بۆ بەیانی عیسا ویستی بچێتە جەلیل، فیلیپۆسی دۆزییەوە، پێی فەرموو: «دوام بکەوە.» 44 فیلیپۆس خەڵکی بێت‌سەیدا بوو، شارەکەی ئەندراوس و پەترۆس. 45 فیلیپۆسیش ناتانئیلی دۆزییەوە، پێی گوت: «ئەوەی کە موسا لە تەورات و پێغەمبەرانیش لە پەڕتووکەکانیان لەسەریان نووسیوە دۆزیمانەوە، عیسای کوڕی یوسفی خەڵکی ناسیرەیە.» 46 ناتانئیل پێی گوت: «ئایا لە ناسیرە شتی چاک هەڵدەکەوێ؟»فیلیپۆس پێی گوت: «وەرە و ببینە.» 47 عیسا ناتانئیلی بینی بۆ لای دێت، دەربارەی فەرمووی: «ئەوەیە ئیسرائیلیی ڕەسەن، کە هیچ فێڵێکی تێدا نییە!» 48 ناتانئیل پێی گوت: «چۆن دەمناسیت؟»عیسا وەڵامی دایەوە: «پێش ئەوەی فیلیپۆس بانگت بکات، تۆم لەژێر دار هەنجیرەکەدا بینی.» 49 ناتانئیل وەڵامی دایەوە: «ڕابی، تۆ کوڕی خودایت! پاشای ئیسرائیلیت!» 50 عیسا وەڵامی دایەوە: «باوەڕت هێنا، چونکە پێم گوتیت لەژێر دار هەنجیرەکە تۆم بینی؟ شتی گەورەتر دەبینیت!» 51 ئینجا پێی فەرموو: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم، دەبینن ئاسمان کراوەتەوە و فریشتەی خوداش لەسەر کوڕی مرۆڤ سەردەکەون و دادەبەزن.»

In Other Versions

John 1 in the ANGEFD

John 1 in the ANTPNG2D

John 1 in the AS21

John 1 in the BAGH

John 1 in the BBPNG

John 1 in the BBT1E

John 1 in the BDS

John 1 in the BEV

John 1 in the BHAD

John 1 in the BIB

John 1 in the BLPT

John 1 in the BNT

John 1 in the BNTABOOT

John 1 in the BNTLV

John 1 in the BOATCB

John 1 in the BOATCB2

John 1 in the BOBCV

John 1 in the BOCNT

John 1 in the BOECS

John 1 in the BOGWICC

John 1 in the BOHCB

John 1 in the BOHCV

John 1 in the BOHLNT

John 1 in the BOHNTLTAL

John 1 in the BOICB

John 1 in the BOILNTAP

John 1 in the BOITCV

John 1 in the BOKCV

John 1 in the BOKCV2

John 1 in the BOKHWOG

John 1 in the BOLCB

John 1 in the BOLCB2

John 1 in the BOMCV

John 1 in the BONAV

John 1 in the BONCB

John 1 in the BONLT

John 1 in the BONUT2

John 1 in the BOPLNT

John 1 in the BOSCB

John 1 in the BOSNC

John 1 in the BOTLNT

John 1 in the BOVCB

John 1 in the BOYCB

John 1 in the BPBB

John 1 in the BPH

John 1 in the BSB

John 1 in the CCB

John 1 in the CUV

John 1 in the CUVS

John 1 in the DBT

John 1 in the DGDNT

John 1 in the DHNT

John 1 in the DNT

John 1 in the ELBE

John 1 in the EMTV

John 1 in the ESV

John 1 in the FBV

John 1 in the FEB

John 1 in the GGMNT

John 1 in the GNT

John 1 in the HARY

John 1 in the HNT

John 1 in the IRVA

John 1 in the IRVB

John 1 in the IRVG

John 1 in the IRVH

John 1 in the IRVK

John 1 in the IRVM

John 1 in the IRVM2

John 1 in the IRVO

John 1 in the IRVP

John 1 in the IRVT

John 1 in the IRVT2

John 1 in the IRVU

John 1 in the ISVN

John 1 in the JSNT

John 1 in the KAPI

John 1 in the KBT1ETNIK

John 1 in the KBV

John 1 in the KJV

John 1 in the KNFD

John 1 in the LBA

John 1 in the LBLA

John 1 in the LNT

John 1 in the LSV

John 1 in the MAAL

John 1 in the MBV

John 1 in the MBV2

John 1 in the MHNT

John 1 in the MKNFD

John 1 in the MNG

John 1 in the MNT

John 1 in the MNT2

John 1 in the MRS1T

John 1 in the NAA

John 1 in the NASB

John 1 in the NBLA

John 1 in the NBS

John 1 in the NBVTP

John 1 in the NET2

John 1 in the NIV11

John 1 in the NNT

John 1 in the NNT2

John 1 in the NNT3

John 1 in the PDDPT

John 1 in the PFNT

John 1 in the RMNT

John 1 in the SBIAS

John 1 in the SBIBS

John 1 in the SBIBS2

John 1 in the SBICS

John 1 in the SBIDS

John 1 in the SBIGS

John 1 in the SBIHS

John 1 in the SBIIS

John 1 in the SBIIS2

John 1 in the SBIIS3

John 1 in the SBIKS

John 1 in the SBIKS2

John 1 in the SBIMS

John 1 in the SBIOS

John 1 in the SBIPS

John 1 in the SBISS

John 1 in the SBITS

John 1 in the SBITS2

John 1 in the SBITS3

John 1 in the SBITS4

John 1 in the SBIUS

John 1 in the SBIVS

John 1 in the SBT

John 1 in the SBT1E

John 1 in the SCHL

John 1 in the SNT

John 1 in the SUSU

John 1 in the SUSU2

John 1 in the SYNO

John 1 in the TBIAOTANT

John 1 in the TBT1E

John 1 in the TBT1E2

John 1 in the TFTIP

John 1 in the TFTU

John 1 in the TGNTATF3T

John 1 in the THAI

John 1 in the TNFD

John 1 in the TNT

John 1 in the TNTIK

John 1 in the TNTIL

John 1 in the TNTIN

John 1 in the TNTIP

John 1 in the TNTIZ

John 1 in the TOMA

John 1 in the TTENT

John 1 in the UBG

John 1 in the UGV

John 1 in the UGV2

John 1 in the UGV3

John 1 in the VBL

John 1 in the VDCC

John 1 in the YALU

John 1 in the YAPE

John 1 in the YBVTP

John 1 in the ZBP