John 13 (BOKSSV)

1 پێش جەژنی پەسخە، عیسا دەیزانی کاتی هاتووە ئەم جیهانە بەجێبهێڵێت و بۆ لای باوک بگەڕێتەوە، جا ئەوانەی هی خۆی بوون لە جیهاندا خۆشی دەویستن، هەتا ئەوپەڕی خۆشویستن. 2 ژەمی ئێوارە بوو، شەیتان خستبوویە دڵی یەهوزای ئەسخەریوتی کوڕی شیمۆن، کە عیسا بەدەستەوە بدات. 3 عیساش کە دەیزانی باوک هەموو شتێکی خستووەتە ژێر دەستی، هەروەها لە خوداوە هاتووە و بۆ خوداش دەگەڕێتەوە، 4 لەسەر خوان هەستا و کەواکەی داکەند و خاولییەکی هەڵگرت و لە ناوقەدی بەست. 5 پاشان عیسا ئاوی کردە ناو لەگەنێک و دەستی بە شوشتنی پێی قوتابییەکان کرد و بەو خاولییەی کە بە ناوقەدیەوە بەستبووی پێیانی دەسڕییەوە. 6 کاتێک گەیشتە سەر شیمۆن پەترۆس، شیمۆن پێی گوت: «گەورەم تۆ پێی من دەشۆیت؟» 7 عیسا لە وەڵامدا پێی فەرموو: «ئەمەی ئێستا دەیکەم تۆ لێی تێیناگەیت، بەڵام دواتر تێیدەگەیت.» 8 پەترۆس پێی گوت: «هەرگیز پێم ناشۆیت.»عیساش وەڵامی دایەوە: «ئەگەر پێت نەشۆم، لەگەڵ من بەشت نابێت.» 9 جا شیمۆن پەترۆس پێی گوت: «گەورەم، تەنها پێم نا، بەڵکو دەست و سەریشم!» 10 عیساش پێی فەرموو: «ئەوەی خۆی شوشتبێت تەنها پێویستی بە پێ شوشتن هەیە، تەواوی جەستەی پاکە. ئێوەش پاکن بەڵام هەمووتان نا.» 11 عیسا فەرمووی: «هەمووتان پاک نین،» چونکە دەیزانی کێ بە گرتنی دەدات. 12 پاش شوشتنی پێیان کەواکەی خستەوە سەر شانی و دانیشتەوە، لێی پرسین: «ئایا لەوە تێگەیشتن کە بۆم کردن؟ 13 ئێوە بە ”مامۆستا“ و ”گەورە“ بانگم دەکەن و ڕاست دەکەن، چونکە من وام. 14 جا کە من گەورە و مامۆستاتانم و پێم شوشتن، ئێوەش لەسەرتانە پێی یەکتری بشۆن. 15 من نموونەیەکم پێدان تاکو ئەوەی بۆم کردن ئێوەش بیکەن. 16 ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: کۆیلە لە گەورەکەی زیاتر نییە، نێردراویش لەوەی ناردوویەتی زیاتر نییە. 17 ئەگەر ئەمانەتان زانی، خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە ئەگەر پەیڕەوتان کرد. 18 «باسی هەمووتان ناکەم. ئەوانەی هەڵمبژاردوون دەیانناسم، بەڵام تاکو ئەوەی لە نووسراوە پیرۆزەکە هاتووە بێتە دی: [ئەوەی نمەکی کردووم، ناپاکی لەگەڵم کرد‏.] 19 «لە ئێستاوە پێتان دەڵێم پێش ئەوەی ڕووبدات، تاکو کاتێک ڕوویدا باوەڕ بکەن کە من ئەوم. 20 ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی پێشوازی لەوە بکات کە دەینێرم، ئەوا پێشوازی لە من دەکات، ئەوەی پێشوازی لە من بکات، پێشوازی لەوە دەکات کە ناردوومی.» 21 کاتێک عیسا ئەمانەی فەرموو، ڕۆحی خەمبار بوو و شایەتی دا: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: یەکێکتان بە گرتنم دەدات.» 22 قوتابییەکان سەیری یەکتریان دەکرد و دڵنیا نەبوون مەبەستی لە کێیە. 23 یەکێک لە قوتابییەکان کە عیسا خۆشی دەویست لەتەنیشتی پاڵیدابووەوە، 24 شیمۆن پەترۆس ئاماژەی بۆ کرد تاکو پرسیار لە عیسا بکات کە مەبەستی لە کێیە. 25 ئەویش شانی دا بەسەر سنگی عیسادا و پێی گوت: «گەورەم، کێیە؟» 26 عیسا وەڵامی دایەوە: «ئەو کەسەیە کە ئەم پارووە نانە لە قاپەکە هەڵدەکێشم و دەیدەمێ.» ئینجا پارووەکەی لە قاپەکە هەڵکێشا و دای بە یەهوزای کوڕی شیمۆنی ئەسخەریوتی. 27 هەرکە پارووەکەی وەرگرت، شەیتان چووە ناویەوە.عیساش پێی فەرموو: «ئەوەی بەتەمای بیکەیت، خێرا بیکە.» 28 هیچ کەسێک لەوانەی لەسەر خوانەکە لەگەڵی دانیشتبوون تێنەگەیشتن بۆچی عیسا ئەمەی پێ فەرموو. 29 هەندێکیان وایانزانی عیسا پێی دەفەرموێ کە چییان پێویستە بۆ جەژن بیکڕێت، یان شتێک بداتە هەژاران، چونکە سندوقی پارەکە لەلای یەهوزا بوو. 30 ئەویش کە پارووەکەی وەرگرت یەکسەر چووە دەرەوە. ئەو کاتە شەو بوو. 31 کاتێک چووە دەرەوە، عیسا فەرمووی: «ئێستا کوڕی مرۆڤ شکۆدار کرا و خوداش تێیدا شکۆدار کرا. 32 جا ئەگەر خودا تێیدا شکۆدار کرا، خوداش کوڕەکە لە خۆیدا شکۆدار دەکات، دەستبەجێ شکۆداری دەکات. 33 «ڕۆڵەکانم، ماوەیەکی کورت لەگەڵتاندا دەبم. جا بەدوامدا دەگەڕێن، بەڵام وەک چۆن بە جولەکەکانم گوت، ئێستا بە ئێوەشی دەڵێم: ئێوە ناتوانن بێنە ئەو شوێنەی کە من بۆی دەچم. 34 «من ڕاسپاردەیەکی نوێتان دەدەمێ: یەکتریتان خۆشبوێ. وەک خۆشمویستن، ئێوەش بەو جۆرە یەکتریتان خۆشبوێ. 35 بەمە هەموو خەڵک دەزانن کە قوتابی منن، ئەگەر خۆشەویستیتان بۆ یەکتری هەبێت.» 36 شیمۆن پەترۆسیش لێی پرسی: «گەورەم، بۆ کوێ دەچیت؟»عیساش وەڵامی دایەوە: «ئەو شوێنەی بۆی دەچم، ئێستا ناتوانیت دوامبکەویت، بەڵام دواتر دوام دەکەویت.» 37 دیسان پەترۆس لێی پرسی: «گەورەم، بۆچی ئێستا ناتوانم دواتبکەوم؟ ژیانم بۆ تۆ دادەنێم.» 38 عیسا وەڵامی دایەوە: «ژیانت بۆ من دادەنێیت؟ ڕاستی ڕاستیت پێ دەڵێم: پێش خوێندنی کەڵەشێر، تۆ سێ جار نکۆڵی لە ناسینی من دەکەیت!

In Other Versions

John 13 in the ANGEFD

John 13 in the ANTPNG2D

John 13 in the AS21

John 13 in the BAGH

John 13 in the BBPNG

John 13 in the BBT1E

John 13 in the BDS

John 13 in the BEV

John 13 in the BHAD

John 13 in the BIB

John 13 in the BLPT

John 13 in the BNT

John 13 in the BNTABOOT

John 13 in the BNTLV

John 13 in the BOATCB

John 13 in the BOATCB2

John 13 in the BOBCV

John 13 in the BOCNT

John 13 in the BOECS

John 13 in the BOGWICC

John 13 in the BOHCB

John 13 in the BOHCV

John 13 in the BOHLNT

John 13 in the BOHNTLTAL

John 13 in the BOICB

John 13 in the BOILNTAP

John 13 in the BOITCV

John 13 in the BOKCV

John 13 in the BOKCV2

John 13 in the BOKHWOG

John 13 in the BOLCB

John 13 in the BOLCB2

John 13 in the BOMCV

John 13 in the BONAV

John 13 in the BONCB

John 13 in the BONLT

John 13 in the BONUT2

John 13 in the BOPLNT

John 13 in the BOSCB

John 13 in the BOSNC

John 13 in the BOTLNT

John 13 in the BOVCB

John 13 in the BOYCB

John 13 in the BPBB

John 13 in the BPH

John 13 in the BSB

John 13 in the CCB

John 13 in the CUV

John 13 in the CUVS

John 13 in the DBT

John 13 in the DGDNT

John 13 in the DHNT

John 13 in the DNT

John 13 in the ELBE

John 13 in the EMTV

John 13 in the ESV

John 13 in the FBV

John 13 in the FEB

John 13 in the GGMNT

John 13 in the GNT

John 13 in the HARY

John 13 in the HNT

John 13 in the IRVA

John 13 in the IRVB

John 13 in the IRVG

John 13 in the IRVH

John 13 in the IRVK

John 13 in the IRVM

John 13 in the IRVM2

John 13 in the IRVO

John 13 in the IRVP

John 13 in the IRVT

John 13 in the IRVT2

John 13 in the IRVU

John 13 in the ISVN

John 13 in the JSNT

John 13 in the KAPI

John 13 in the KBT1ETNIK

John 13 in the KBV

John 13 in the KJV

John 13 in the KNFD

John 13 in the LBA

John 13 in the LBLA

John 13 in the LNT

John 13 in the LSV

John 13 in the MAAL

John 13 in the MBV

John 13 in the MBV2

John 13 in the MHNT

John 13 in the MKNFD

John 13 in the MNG

John 13 in the MNT

John 13 in the MNT2

John 13 in the MRS1T

John 13 in the NAA

John 13 in the NASB

John 13 in the NBLA

John 13 in the NBS

John 13 in the NBVTP

John 13 in the NET2

John 13 in the NIV11

John 13 in the NNT

John 13 in the NNT2

John 13 in the NNT3

John 13 in the PDDPT

John 13 in the PFNT

John 13 in the RMNT

John 13 in the SBIAS

John 13 in the SBIBS

John 13 in the SBIBS2

John 13 in the SBICS

John 13 in the SBIDS

John 13 in the SBIGS

John 13 in the SBIHS

John 13 in the SBIIS

John 13 in the SBIIS2

John 13 in the SBIIS3

John 13 in the SBIKS

John 13 in the SBIKS2

John 13 in the SBIMS

John 13 in the SBIOS

John 13 in the SBIPS

John 13 in the SBISS

John 13 in the SBITS

John 13 in the SBITS2

John 13 in the SBITS3

John 13 in the SBITS4

John 13 in the SBIUS

John 13 in the SBIVS

John 13 in the SBT

John 13 in the SBT1E

John 13 in the SCHL

John 13 in the SNT

John 13 in the SUSU

John 13 in the SUSU2

John 13 in the SYNO

John 13 in the TBIAOTANT

John 13 in the TBT1E

John 13 in the TBT1E2

John 13 in the TFTIP

John 13 in the TFTU

John 13 in the TGNTATF3T

John 13 in the THAI

John 13 in the TNFD

John 13 in the TNT

John 13 in the TNTIK

John 13 in the TNTIL

John 13 in the TNTIN

John 13 in the TNTIP

John 13 in the TNTIZ

John 13 in the TOMA

John 13 in the TTENT

John 13 in the UBG

John 13 in the UGV

John 13 in the UGV2

John 13 in the UGV3

John 13 in the VBL

John 13 in the VDCC

John 13 in the YALU

John 13 in the YAPE

John 13 in the YBVTP

John 13 in the ZBP