Job 14 (BOKSSV)
1 «مرۆڤی لەدایکبوو لە ژنڕۆژگاری کەمە و چەرمەسەری زۆرە. 2 وەک گوڵ دەپشکوێت و پاشان سیس دەبێت،وەک سێبەر دەڕوات و ناوەستێت. 3 ئایا چاوت لەسەر کەسێکی وەکو ئەم دەبێت؟ئێستاش ئەوت هێناوەتە بەردەم خۆت بۆ دادگایی؟ 4 کێ دەتوانێت پاکێک لە گڵاوێک دەربهێنێت؟بێگومان کەس! 5 جا ئەگەر ڕۆژانی هەرکەسێک دیاریکراو بێت وژمارەی مانگەکانی لای تۆ بێت وکاتێکت بۆ دیاریکردبێت کە لێی تێنەپەڕێت، 6 ئیتر لێیگەڕێ با پشوو بدات،هەتا وەک ڕەنجدەرێک دڵخۆش بێت بە تەواوبوونی ڕۆژەکەی. 7 «لانی کەم دار ئومێدی ئەوەی هەیە کەئەگەر بڕایەوە چەکەرە بکاتەوە و دووبارە شین بێتەوە ولقوپۆپی تازە دەربکات. 8 ئەگەر ڕەگەکەی لەناو زەویدا کۆنیش بێت وبنەدارەکەی لەناو خۆڵدا بمرێت، 9 هەر کاتێک بۆنی ئاو بکات چەکەرە دەکات ووەک ڕووەکێکی نوێ لق دەردەکات. 10 بەڵام پیاو دەمرێت و لەناودەچێت؛مرۆڤ ڕۆح بەدەستەوە دەدات و بوونی نابێت. 11 هەروەک ئاوەکان لەناو دەریاچە نامێنن وڕووبار ئاوی تێدا نامێنێت و وشک دەبێت، 12 هەروەها مرۆڤیش ڕادەکشێت و هەڵناستێتەوە،لە خەوەکەی خەبەری نابێتەوە و بەئاگا نایەتهەتا ئاسمان نامێنێت. 13 «خۆزگە لەناو جیهانی مردووان لەچاو ونت دەکردم ودەتشاردمەوە هەتا تووڕەییەکەت دادەمرکایەوە!خۆزگە کاتێکت بۆ دیاری دەکردم وبەبیرت دەهاتمەوە! 14 ئەگەر پیاوێک بمرێت، ئایا زیندوو دەبێتەوە؟هەموو ڕۆژانم تێکۆشانە،ئارام دەگرم هەتا دەرووم لێ دەکرێتەوە. 15 بانگم دەکەیت من وەڵامت دەدەمەوە،تامەزرۆ دەبیت بۆ ئەو بوونەوەرەی کە دروستت کرد. 16 بێگومان ئەو کاتە چاودێری هەنگاوەکانم دەکەیت،بەڵام تێبینی گوناهەکەم ناکەیت. 17 یاخیبوونەکەم گرێی لێدراوە لەناو بوخچەیەک،تاوانەکەم دەشاریتەوە. 18 «هەروەک چۆن کە چیا بکەوێت پارچەپارچە دەبێت وتاشەبەرد لە جێی خۆی دەلەقێت، 19 ئاو بەرد دەسووێنێت ولافاو خۆڵی زەوی ڕادەماڵێت،بەو جۆرە تۆش هیوای مرۆڤ لەناودەبەیت. 20 بۆ هەتاهەتایە بەسەریدا زاڵ دەبیت و کۆتایی پێ دێت،ڕووی دەگۆڕیت و دەریدەکەیت. 21 ئەگەر کوڕەکانی ڕێزیان لێ بگیرێت، پێی نازانێت،ئەگەر لە پلەوپایەشیان نزم بکرێتەوە، ئاگای لێ نییە. 22 تەنها هەست بە ئازاری خۆی دەکات وداخ بۆ حاڵی خۆی دەخوات.»