Joel 2 (BOKSSV)
1 لە سییۆن فوو بە کەڕەنادا بکەن،لەسەر کێوی پیرۆزم هاوار بکەن بۆ ئاگادارکردنەوە. با هەموو دانیشتووانی خاکەکە بلەرزن،چونکە ڕۆژی یەزدان دێت و نزیکە. 2 ڕۆژی تاریکی و ئەنگوستەچاوە،ڕۆژی هەور و تەمی چڕە.وەک کازێوە باڵی بەسەر چیاکاندا دەکێشێت،سوپایەکی گەورە و بەهێز دێت،لە دێرزەمانەوە هاوشێوەی نەبووە،لە نەوەی داهاتووش شتی وا نابێتەوە. 3 لەپێشیانەوە ئاگر دەخوات ولەپشتیشیانەوە گڕ دەسووتێنێت.لەپێشیانەوە خاک وەک باخچەی عەدەنە،لەپشتیشیانەوە چۆڵەوانییەکی وێرانە،هیچ لێیان دەرباز نابێت. 4 دیمەنیان وەک دیمەنی ئەسپە،وەک سوار غار دەدەن. 5 وەک دەنگی گالیسکەلەسەر لووتکەی چیاکان باز دەدەن،وەک دەنگی گڕی ئاگرە کە پوشوپەڵاش هەڵدەلووشێت،وەک سوپایەکی بەهێزی ڕیزبەستووە بۆ جەنگ. 6 لەبەردەم ئەوان، گەلان سڵ دەکەنەوە،هەموو دەموچاوێک ڕەنگی هەڵدەبزڕکێت. 7 وەک پاڵەوان هێرش دەبەن،وەک جەنگاوەر بە شووراکاندا هەڵدەگەڕێن.هەموویان لەسەر یەک هێڵ دەڕۆن ولە ڕێچکەی خۆیان لانادەن. 8 تەنگ بە یەکتری هەڵناچنن وهەریەکەیان بە ڕیزی خۆیدا دەڕوات،بە سەنگەرەکاندا ڕەت دەبن،بەبێ ئەوەی ڕیزەکانیان بشکێنن. 9 بەناو شارەکەدا غار دەدەن،بەسەر شووراکاندا ڕادەکەن،سەردەکەونە سەر ماڵەکان،وەک دز بەناو پەنجەرەکاندا دێنە ژوورەوە. 10 لەبەردەمیان زەوی دەلەرزێت،ئاسمان دەهەژێت،خۆر و مانگ تاریک دەبن وئەستێرەکان تروسکایی خۆیان ڕادەگرن. 11 یەزدان دەنگی بەرز دەکاتەوەلەپێش سوپاکەیەوە،سەربازەکانی زۆر زۆرن،ئەوانەی فەرمانەکەی بەجێدەهێنن بە هێزن.ڕۆژی یەزدان گەورەیە،زۆر سامناکە.کێ خۆی لەبەری دەگرێت؟ 12 یەزدان دەفەرموێت: «بەڵام ئێستا،بە هەموو دڵتانەوە بگەڕێنەوە لام،بە ڕۆژووگرتن و گریان و شیوەن گێڕانەوە.» 13 دڵتان دابدڕن نەک جلەکانتان،بگەڕێنەوە لای یەزدانی پەروەردگارتان،چونکە میهرەبان و بە بەزەییە،پشوودرێژە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی زۆرە،لە خراپە پاشگەز دەبێتەوە. 14 کێ دەزانێت؟ ڕەنگە بگەڕێتەوە و پاشگەز بێتەوە،لەپاش خۆیەوە بەرەکەت بەجێبهێڵێت،بۆ پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەراببۆ یەزدانی پەروەردگارتان. 15 لە سییۆن فوو بە کەڕەنادا بکەن،ڕۆژووگرتنێک ڕابگەیەنن،بۆ کۆبوونەوەیەکی پیرۆز بانگیان بکەن. 16 گەل کۆبکەنەوە وکۆمەڵ تەرخان بکەن،پیران خڕبکەنەوە ومنداڵان کۆبکەنەوەلەگەڵ شیرەخۆرەکان.با زاوا لە ژوورەکەیەوە بێتە دەرەوە،بووکیش لە کوللەکەی. 17 با کاهینەکان، خزمەتکارانی یەزدان،لەنێوان هەیوانەکە و قوربانگاکەدا بگریێن.با بڵێن: «ئەی یەزدان، دڵت بە گەلەکەت بسووتێت،میراتەکەت مەکە جێگای تانە و تەشەر،هەتا گەلان بیانکەنە پەند.بۆچی لەنێو گەلاندا بڵێن: ”کوا خوداکەیان؟“» 18 ئینجا یەزدان خۆشەویستی بۆ خاکەکەی دەردەبڕێت وبەزەیی بە گەلەکەیدا دێتەوە. 19 یەزدان وەڵام دەداتەوە و بە گەلەکەی دەفەرموێت:«دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتتان بۆ دەنێرم،هەتا ئەوەی لێی تێردەبن،ئیتر ناتانکەمە جێگای تانە و تەشەری نەتەوەکان. 20 «ئەو سوپایەش کە لە باکوورەوە هاتووە لێتان دوور دەخەمەوە،دەریدەکەم بۆ زەوییەکی وشک و وێران،ڕووی لە دەریای ڕۆژهەڵاتە وپشتیشی لە دەریای ڕۆژئاوایە،بۆگەنییەکەی سەرکەوت وبۆنە پیسەکەی بڵاو دەبێتەوە.» بێگومان کاری مەزنی ئەنجام داوە. 21 ئەی زەوی مەترسە!شاد و دڵخۆش بە،چونکە یەزدان کاری مەزنی ئەنجام داوە. 22 ئەی ئاژەڵە کێوییەکان مەترسن،چونکە لەوەڕگاکانی دەشتودەر سەوز دەبن،درەختەکان بەر دەگرن،دار هەنجیر و دار مێو بەرێکی زۆر دەردەخەن. 23 ئەی نەوەی سییۆن،شاد و دڵخۆش بن بە یەزدانی پەروەردگارتان،چونکە بۆ دەرکەوتنی ڕاستودروستی پاییزە بارانی پێدان.پاییزە باران و بەهارە بارانهەروەک پێشتر بەسەرتاندا دەبارێنێت. 24 ئیتر جۆخینەکان پڕ دەبن لە دانەوێڵە وقەڕابەکان سەرڕێژ دەبن لە شەراب و زەیت. 25 «قەرەبووی ئەو ساڵانەتان دەکەمەوە کە کوللەی گەورە خواردیان،پێکوڕە و وردە کوللە وکوللەی قرتێنەر،لەشکرە گەورەکەم کە ناردمە سەرتان. 26 ئینجا زۆر دەخۆن و تێر دەبن،ستایشی ناوی یەزدانی پەروەردگاری خۆتان دەکەن،ئەوەی کاری سەرسوڕهێنەری لەگەڵدا کردن،بۆ هەتاهەتایە گەلەکەم سەرشۆڕ نابێت. 27 ئیتر دەزانن کە من لەناوەڕاستی ئیسرائیلم،کە من یەزدانی پەروەردگارتانم وبێجگە لە من یەکێکی دیکە نییە.بۆ هەتاهەتایە گەلەکەم سەرشۆڕ نابێت. 28 «پاش ئەمانە،ڕۆحم بەسەر هەموو خەڵکدا دەڕێژم.کوڕان و کچانتان پەیامی خودا ڕادەگەیەنن،پیرەمێردەکانتان خەون دەبینن،گەنجانتان بینینیان بۆ ئاشکرا دەکرێت. 29 تەنانەت بەسەر بەندە و کەنیزەکانیشم،لەو ڕۆژانەدا ڕۆحی خۆم دەبارێنم. 30 پەرجوو لە ئاسمان وزەویدا نیشان دەدەم،خوێن و ئاگر و ستوونی دووکەڵ. 31 خۆر دەبێتە تاریکی ومانگیش دەبێتە خوێن،بەر لەوەی ڕۆژی گەورە و ترسناکی یەزدان بێت. 32 بەڵام هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوەڕزگاری دەبێت،چونکە هەروەک یەزدان فەرمووی،ڕزگاربوون لە کێوی سییۆن ولە ئۆرشەلیم دەبێت،بۆ ئەوانەیە کە ماونەتەوە،ئەوانەی یەزدان بانگهێشتی کردوون.