Luke 10 (BOKSSV)

1 پاش ئەمە مەسیحی خاوەن شکۆ حەفتا و دوو کەسی دیکەی دەستنیشان کرد، لەپێش خۆی دوو دوو ناردنی بۆ هەر شار و جێگایەک کە بەتەمابوو بۆی بچێت. 2 جا پێی فەرموون: «دروێنە زۆرە، بەڵام سەپان کەمە. لەبەر ئەوە داوا لە خاوەنی دروێنە بکەن تاکو سەپان بۆ دروێنەکەی بنێرێت. 3 بڕۆن! ئەوا من وەک بەرخ بۆ ناو گورگتان دەنێرم. 4 نە کیسەی پارە و نە توورەکە و نە پێڵاو هەڵمەگرن، لە ڕێگاش سڵاو لە کەس مەکەن. 5 «چوونە هەر ماڵێکیش، یەکەم جار بڵێن: ”ئاشتی بۆ ئەم ماڵە بێت،“ 6 ئەگەر پیاوی ئاشتی لەوێ بێت، ئەوا ئاشتیتان دەچێتە سەری، ئەگینا بۆ خۆتان دەگەڕێتەوە. 7 لەو ماڵە بمێننەوە و لەوەی هەیانە بخۆن و بخۆنەوە، چونکە کرێکار شایانی کرێی خۆیەتی. ماڵە و ماڵیش مەکەن. 8 «چوونە هەر شارێک و پێشوازییان لێکردن، ئەوەی لەبەردەمتانی دادەنێن بیخۆن، 9 ئەو نەخۆشانەی تێیدایە چاکیان بکەنەوە و پێیان بڵێن: ”پاشایەتی خودا لێتان نزیک بووەتەوە.“ 10 بەڵام ئەگەر چوونە شارۆچکەیەک و پێشوازییان لێ نەکردن، بڕۆنە سەر شەقامەکانی و بڵێن: 11 ”تەنانەت تۆزی شارۆچکەکەتان کە بە پێمانەوە نووساوە بۆتانی دەتەکێنین، بەڵام ئەمە بزانن: پاشایەتی خودا لێتان نزیک بووەتەوە.“ 12 پێتان دەڵێم: لەو ڕۆژەدا سەدۆم سزای سووکتری دەبێت لەوەی ئەو شارۆچکەیە. 13 «قوڕبەسەرت، ئەی شاری خورازین! قوڕبەسەرت، ئەی بێت‌سەیدا! چونکە ئەو پەرجووانەی لەنێو ئێوەدا کران، ئەگەر لە سور و سەیدا بکرایە، ئەوا هەر زوو خەڵکەکەی بە جلوبەرگی گوش و لەناو خۆڵەمێشدا دادەنیشتن و تۆبەیان دەکرد. 14 بەڵام لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا، سزای سور و سەیدا لە هی ئێوە سووکتر دەبێت. 15 تۆش ئەی کەفەرناحوم، ئایا بۆ ئاسمان بەرز دەکرێیتەوە؟ نەخێر، تۆ بۆ جیهانی مردووان دەچیتە خوارەوە. 16 «ئەوەی گوێتان لێ بگرێت، گوێ لە من دەگرێت، ئەوەی ڕەتتان دەکاتەوە من ڕەت دەکاتەوە. ئەوەش من ڕەت دەکاتەوە، ئەوە ڕەت دەکاتەوە کە منی ناردووە.» 17 حەفتا و دوو نێردراوەکە بە شادییەوە گەڕانەوە و گوتیان: «گەورەم، تەنانەت ڕۆحی پیسیش بە ناوی تۆوە ملکەچمانن.» 18 ئەویش پێی فەرموون: «شەیتانم بینی وەک بروسکە لە ئاسمانەوە دەکەوت. 19 ئەوەتا دەسەڵاتم پێتان داوە پێ بە مار و دووپشک و هەموو هێزی دوژمندا بنێن، هیچ شتێکیش زیانتان پێناگەیەنێت. 20 بەڵام بەمە دڵخۆش مەبن کە ڕۆحە پیسەکان ملکەچتانن، بەڵکو دڵخۆش بن کە ناوتان لە ئاسماندا نووسراوە.» 21 لەو کاتەدا عیسا بە ڕۆحی پیرۆز شادمان بوو و فەرمووی: «ئەی باوک سوپاست دەکەم، پەروەردگاری ئاسمان و زەوی، چونکە ئەمانەت لە دانا و تێگەیشتووان شاردووەتەوە و بۆ منداڵانت ئاشکرا کردووە. بەڵێ ئەی باوک، چونکە ئەمەت پێ باش بوو! 22 «باوکم هەموو شتێکی پێ سپاردووم، کەس نازانێت کوڕەکە کێیە باوک نەبێت، یان باوک کێیە کوڕەکە و ئەوانە نەبێت کە کوڕەکە دەیەوێ بۆیانی ئاشکرا بکات.» 23 ئینجا ئاوڕی لە قوتابییەکانی دایەوە و بە تەنها بەوانی فەرموو: «خۆزگە دەخوازرێت بەو چاوانەی ئەوە دەبینێت کە ئێوە دەیبینن، 24 چونکە پێتان دەڵێم، زۆر پێغەمبەر و پاشا ویستیان ئەوە ببینن کە ئێوە دەیبینن، بەڵام نەیانبینی، ئەوەش ببیستن کە ئێوە دەیبیستن، بەڵام نەیانبیست.» 25 تەوراتناسێک هەستا بۆ ئەوەی عیسا تاقی بکاتەوە و گوتی: «مامۆستا چی بکەم تاکو ژیانی هەتاهەتایی بە میرات وەربگرم؟» 26 ئەویش پێی فەرموو: «لە تەوراتدا چی نووسراوە؟ چۆن دەیخوێنیتەوە؟» 27 وەڵامی دایەوە: «[بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و بە هەموو توانا و هەموو بیرتانەوە یەزدانی پەروەردگاری خۆتان خۆشبوێت،] هەروەها [نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.]» 28 عیسا پێی فەرموو: «وەڵامەکەت ڕاستە، ئەمە بکە، ژیانی هەتاهەتایی بەدەستدەهێنیت.» 29 بەڵام تەوراتناسەکە ویستی پاکانە بۆ خۆی بکات، بە عیسای گوت: «نزیکەکەم کێیە؟» 30 عیسا وەڵامی دایەوە: «پیاوێک لە ئۆرشەلیمەوە بۆ ئەریحا دەچوو، کەوتە دەست جەردە، ڕووتیان کردەوە و برینداریان کرد، ئینجا بە نیوەمردوویی بەجێیان هێشت و ڕۆیشتن. 31 وا ڕێککەوت کاهینێک بەو ڕێگایەدا دەڕۆیشت، کاتێک ئەوی بینی لەو بەرەوە تێپەڕی. 32 هەروەها کابرایەکی لێڤیش بە هەمان شێوە گەیشتە شوێنەکە، هات و سەیری کرد و لەو بەرەوە تێپەڕی. 33 بەڵام سامیرەییەکی ڕێبوار هاتە سەری، بینی و دڵی پێی سووتا، 34 لێی چووە پێش و ڕۆن و شەرابی بەسەر برینەکاندا کرد و پێچایەوە، سواری وڵاخەکەی خۆی کرد و بردییە خانێک و چاودێری کرد. 35 ڕۆژی پاشتر دوو دیناری دەرهێنا و دایە خانچییەکە و گوتی: ”چاودێری بکە و هەرچی زیاترت خەرجکرد، کە گەڕامەوە دەتدەمەوە.“ 36 «کام لەم سێ کەسە بە نزیک دەزانیت بۆ ئەو پیاوەی کە کەوتە دەست جەردەکان؟» 37 تەوراتناسەکە گوتی: «ئەوەی بەزەیی پێیدا هاتەوە.»عیساش پێی فەرموو: «تۆش بڕۆ و بەو شێوەیە بکە.» 38 کاتێک عیسا و قوتابییەکانی بەرەو ئۆرشەلیم دەچوون، عیسا لایدا گوندێک، ژنێک لە ماڵەکەی خۆی پێشوازی لێکرد ناوی مەرسا بوو. 39 خوشکێکی هەبوو ناوی مریەم بوو، لەبەرپێی مەسیح دانیشت و گوێی لە فەرمایشتەکانی دەگرت. 40 بەڵام مەرسا لەبەر زۆری خزمەتکردن شڵەژا بوو، ڕاوەستا و گوتی: «گەورەم، باکت نییە خوشکم بە تەنها بەجێی هێشتووم و خزمەت دەکەم؟ پێی بفەرموو با یارمەتیم بدات.» 41 مەسیح وەڵامی دایەوە: «مەرسا، مەرسا، تۆ خەم لە زۆر شت دەخۆیت و ناڕەحەتیت. 42 بەڵام یەک شت پێویستە، مریەم شتە باشەکەی هەڵبژاردووە کە لێی ناسەنرێتەوە.»

In Other Versions

Luke 10 in the ANGEFD

Luke 10 in the ANTPNG2D

Luke 10 in the AS21

Luke 10 in the BAGH

Luke 10 in the BBPNG

Luke 10 in the BBT1E

Luke 10 in the BDS

Luke 10 in the BEV

Luke 10 in the BHAD

Luke 10 in the BIB

Luke 10 in the BLPT

Luke 10 in the BNT

Luke 10 in the BNTABOOT

Luke 10 in the BNTLV

Luke 10 in the BOATCB

Luke 10 in the BOATCB2

Luke 10 in the BOBCV

Luke 10 in the BOCNT

Luke 10 in the BOECS

Luke 10 in the BOGWICC

Luke 10 in the BOHCB

Luke 10 in the BOHCV

Luke 10 in the BOHLNT

Luke 10 in the BOHNTLTAL

Luke 10 in the BOICB

Luke 10 in the BOILNTAP

Luke 10 in the BOITCV

Luke 10 in the BOKCV

Luke 10 in the BOKCV2

Luke 10 in the BOKHWOG

Luke 10 in the BOLCB

Luke 10 in the BOLCB2

Luke 10 in the BOMCV

Luke 10 in the BONAV

Luke 10 in the BONCB

Luke 10 in the BONLT

Luke 10 in the BONUT2

Luke 10 in the BOPLNT

Luke 10 in the BOSCB

Luke 10 in the BOSNC

Luke 10 in the BOTLNT

Luke 10 in the BOVCB

Luke 10 in the BOYCB

Luke 10 in the BPBB

Luke 10 in the BPH

Luke 10 in the BSB

Luke 10 in the CCB

Luke 10 in the CUV

Luke 10 in the CUVS

Luke 10 in the DBT

Luke 10 in the DGDNT

Luke 10 in the DHNT

Luke 10 in the DNT

Luke 10 in the ELBE

Luke 10 in the EMTV

Luke 10 in the ESV

Luke 10 in the FBV

Luke 10 in the FEB

Luke 10 in the GGMNT

Luke 10 in the GNT

Luke 10 in the HARY

Luke 10 in the HNT

Luke 10 in the IRVA

Luke 10 in the IRVB

Luke 10 in the IRVG

Luke 10 in the IRVH

Luke 10 in the IRVK

Luke 10 in the IRVM

Luke 10 in the IRVM2

Luke 10 in the IRVO

Luke 10 in the IRVP

Luke 10 in the IRVT

Luke 10 in the IRVT2

Luke 10 in the IRVU

Luke 10 in the ISVN

Luke 10 in the JSNT

Luke 10 in the KAPI

Luke 10 in the KBT1ETNIK

Luke 10 in the KBV

Luke 10 in the KJV

Luke 10 in the KNFD

Luke 10 in the LBA

Luke 10 in the LBLA

Luke 10 in the LNT

Luke 10 in the LSV

Luke 10 in the MAAL

Luke 10 in the MBV

Luke 10 in the MBV2

Luke 10 in the MHNT

Luke 10 in the MKNFD

Luke 10 in the MNG

Luke 10 in the MNT

Luke 10 in the MNT2

Luke 10 in the MRS1T

Luke 10 in the NAA

Luke 10 in the NASB

Luke 10 in the NBLA

Luke 10 in the NBS

Luke 10 in the NBVTP

Luke 10 in the NET2

Luke 10 in the NIV11

Luke 10 in the NNT

Luke 10 in the NNT2

Luke 10 in the NNT3

Luke 10 in the PDDPT

Luke 10 in the PFNT

Luke 10 in the RMNT

Luke 10 in the SBIAS

Luke 10 in the SBIBS

Luke 10 in the SBIBS2

Luke 10 in the SBICS

Luke 10 in the SBIDS

Luke 10 in the SBIGS

Luke 10 in the SBIHS

Luke 10 in the SBIIS

Luke 10 in the SBIIS2

Luke 10 in the SBIIS3

Luke 10 in the SBIKS

Luke 10 in the SBIKS2

Luke 10 in the SBIMS

Luke 10 in the SBIOS

Luke 10 in the SBIPS

Luke 10 in the SBISS

Luke 10 in the SBITS

Luke 10 in the SBITS2

Luke 10 in the SBITS3

Luke 10 in the SBITS4

Luke 10 in the SBIUS

Luke 10 in the SBIVS

Luke 10 in the SBT

Luke 10 in the SBT1E

Luke 10 in the SCHL

Luke 10 in the SNT

Luke 10 in the SUSU

Luke 10 in the SUSU2

Luke 10 in the SYNO

Luke 10 in the TBIAOTANT

Luke 10 in the TBT1E

Luke 10 in the TBT1E2

Luke 10 in the TFTIP

Luke 10 in the TFTU

Luke 10 in the TGNTATF3T

Luke 10 in the THAI

Luke 10 in the TNFD

Luke 10 in the TNT

Luke 10 in the TNTIK

Luke 10 in the TNTIL

Luke 10 in the TNTIN

Luke 10 in the TNTIP

Luke 10 in the TNTIZ

Luke 10 in the TOMA

Luke 10 in the TTENT

Luke 10 in the UBG

Luke 10 in the UGV

Luke 10 in the UGV2

Luke 10 in the UGV3

Luke 10 in the VBL

Luke 10 in the VDCC

Luke 10 in the YALU

Luke 10 in the YAPE

Luke 10 in the YBVTP

Luke 10 in the ZBP