Luke 11 (BOKSSV)

1 جارێک عیسا لە شوێنێکدا نوێژی دەکرد، کاتێک لە نوێژەکەی بووەوە، یەکێک لە قوتابییەکانی پێی گوت: «گەورەم، فێری نوێژمان بکە، هەروەک چۆن یەحیا قوتابییەکانی خۆی فێرکرد.» 2 پێی فەرموون: «کاتێک نوێژ دەکەن، بڵێن:”باوکە،با ناوت پیرۆز بێت،با پاشایەتییەکەت بێ، 3 نانی ڕۆژانەمان هەموو ڕۆژێک بدەرێ. 4 لە گوناهەکانمان خۆشبە،چونکە ئێمەش لەوانە خۆشدەبین کە خراپەمان بەرامبەر دەکەن.مەمانخەرە تاقیکردنەوە.“» 5 ئینجا پێی فەرموون: «کێ لە ئێوە ئەگەر هاوڕێیەکی هەبێت و لە نیوەشەودا بچێتە لای و پێی بڵێت: ”هاوڕێم، سێ کولێرەم بە قەرز بدەرێ، 6 چونکە هاوڕێیەکم لە دوورەوە بۆ لام هاتووە، هیچم نییە لەبەردەمی دابنێم.“ 7 ئەمەی ژوورەوە وەڵام دەداتەوە: ”هەراسانم مەکە، دەرگا داخراوە، خۆم و منداڵم لەناو جێگاداین، ناتوانم هەستم و بتدەمێ.“ 8 پێتان دەڵێم: ئەگەر لەبەر هاوڕێیەتی هەڵنەستێت و بیداتێ، ئەوا لەبەر پاراستنی ناوبانگی خۆی، هەڵدەستێت و دەیداتێ. 9 «لەبەر ئەوە پێتان دەڵێم، داوا بکەن، پێتان دەدرێت، بگەڕێن دەدۆزنەوە، لە دەرگا بدەن، لێتان دەکرێتەوە، 10 چونکە هەرکەسێک داوا بکات، وەردەگرێت، ئەوەی بگەڕێت، دەدۆزێتەوە. ئەوەش لە دەرگا دەدات لێی دەکرێتەوە. 11 «چ باوکێک لە ئێوە ئەگەر کوڕەکەی داوای ماسی لێ بکات، لە جیاتی ماسی ماری دەداتێ؟ 12 یان داوای هێلکە بکات دووپشکی دەداتێ؟ 13 جا ئێوە کە خراپن، بزانن شتی باش بدەنە منداڵەکانتان، باوک کە لە ئاسمانە، چەند زیاتر ڕۆحی پیرۆز دەداتە ئەوانەی داوای لێ دەکەن.» 14 عیسا ڕۆحێکی پیسی دەردەکرد کە لاڵ بوو، کاتێک ڕۆحە پیسەکە دەرکرا، لاڵەکە قسەی کرد و خەڵکەکە سەرسام بوون. 15 بەڵام هەندێکیان گوتیان: «بە بەعل‌زەبولی شای ڕۆحە پیسەکان، ڕۆحی پیس دەردەکات.» 16 هەندێکی دیکەش تاقییان دەکردەوە، داوای نیشانەیەکی ئاسمانییان لێی کرد. 17 ئەویش بە بیرکردنەوەیانی زانی، پێی فەرموون: «هەر شانشینێک دووبەرەکی تێبکەوێت وێران دەبێت، هەر ماڵێکیش دووبەرەکی تێبکەوێت تێکدەچێت. 18 ئەگەر شەیتان دووبەرەکی تێبکەوێت، ئیتر چۆن شانشینەکەی خۆی ڕادەگرێت؟ چونکە دەڵێن: ”من بە بەعل‌زەبول ڕۆحی پیس دەردەکەم.“ 19 باشە ئەگەر من بە بەعل‌زەبول ڕۆحی پیس دەربکەم، ئەی شوێنکەوتەکانی ئێوە بە کێ دەریاندەکەن؟ لەبەر ئەوە ئەوان حوکمتان دەدەن. 20 بەڵام ئەگەر من بە پەنجەی خودا ڕۆحی پیس دەربکەم، ئەوا پاشایەتی خودا هاتووەتە سەرتان. 21 «کاتێک پیاوێکی بەهێز و چەکدار پارێزگاری لە ماڵەکەی دەکات، ماڵەکەی پارێزراوە. 22 بەڵام کاتێک یەکێکی لە خۆی بەهێزتر بێتە سەری دەیبەزێنێت، چەکەکانی لێ دەستێنێ کە پشتی پێی بەستبوو، تاڵانییەکەش دابەش دەکات. 23 «ئەوەی لەگەڵ من نییە لە دژی منە، ئەوەش لەگەڵ من کۆناکاتەوە، بڵاو دەکاتەوە. 24 «کاتێک ڕۆحی پیس لە مرۆڤێک دەردەچێت، لە شوێنە وشکەکاندا بەدوای حەوانەوەدا دەگەڕێت و دەستی ناکەوێت. ئینجا دەڵێت: ”دەگەڕێمەوە بۆ ئەو ماڵەی کە بەجێمهێشت.“ 25 کاتێک دەگەڕێتەوە، دەبینێت گسکدراوە و ڕێکخراوە. 26 ئەوسا دەچێت و حەوت ڕۆحی پیسی دیکە لە خۆی خراپتر دەهێنێت، دەچنەوە نێو مرۆڤەکە و لەناویدا دەژین، ئینجا کۆتایی ئەو مرۆڤە لە جاران خراپتر دەبێت.» 27 کاتێک عیسا ئەمانەی دەگوت، ژنێک لەناو خەڵکەکەوە دەنگی بەرز کردەوە و پێی گوت: «خۆزگە دەخوازرێت بەو سکەی هەڵیگرتووی و بەو مەمکەی شیری پێداوی.» 28 ئەویش فەرمووی: «بەڵکو خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە گوێ لە پەیامی خودا دەگرن و کاری پێدەکەن.» 29 کاتێک خەڵکەکە زیاتر کۆدەبوونەوە، عیسا دەستی کرد بە قسەکردن و فەرمووی: «ئەم نەوەیە نەوەیەکی بەدکارە، داوای نیشانە دەکات، بەڵام نیشانەی نادرێتێ، جگە لە نیشانەی یونس. 30 هەروەک چۆن یونس بۆ خەڵکی نەینەوا بوو بە نیشانە، کوڕی مرۆڤیش بۆ ئەم نەوەیە ئاوا دەبێت. 31 شاژنی باشوور لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا لەگەڵ ئەم نەوەیە لە مردن هەڵدەستێتەوە و تاوانباری دەکات، چونکە لەوپەڕی زەوییەوە هات بۆ گوێگرتن لە دانایی سلێمان. ئەوەتا لە سلێمان مەزنتر لێرەیە. 32 خەڵکی نەینەوا لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا لەگەڵ ئەم نەوەیە لە مردن هەڵدەستنەوە و تاوانباری دەکەن، چونکە تۆبەیان کرد کاتێک یونس پەیامی خودای ڕاگەیاند. ئەوەتا لە یونس مەزنتر لێرەیە. 33 «کەس چرا هەڵناکات و لە جێیەکی شاراوە یان لەژێر تەشت دایبنێت، بەڵکو لەسەر چرادان، تاکو ئەوانەی دێنە ژوورەوە ڕووناکییەکە ببینن. 34 چاوت چرای جەستەتە. کاتێک چاوت ساغ بێت ئەوا جەستەت هەمووی ڕووناکییە، بەڵام کە نەساغ بێت ئەوا جەستەت هەمووی تاریکییە. 35 کەواتە ئاگاداربە ئەو ڕووناکییەی لە تۆدایە نەبێت بە تاریکی. 36 لەبەر ئەوە ئەگەر هەموو لەشت پڕبێت لە ڕووناکی و هیچ بەشێکی تاریکی تێدا نەبێت، ئەوا هەمووی پڕدەبێت لە ڕووناکی، وەک چرایەک کە بە تیشکی ڕووناکیت بۆ بدات.» 37 کاتێک عیسا قسەی دەکرد، فەریسییەک بۆ نانخواردن داوەتی کرد. ئەویش چووە ژوورەوە و دانیشت. 38 فەریسییەکە کە بینی عیسا پێش نانخواردن دەستی نەشوشت، سەری سوڕما. 39 ئینجا مەسیحی خاوەن شکۆ پێی فەرموو: «ئێوەی فەریسی دەرەوەی جام و قاپ پاک دەکەنەوە، بەڵام ناختان پڕە لە چاوچنۆکی و بەدکاری. 40 گێلینە، ئایا ئەوەی دەرەوەی دروستکردووە ناوەوەشی دروستنەکردووە؟ 41 بەڵام ئێوە ئەوەی هەتانە بیدەنە هەژاران، ئیتر هەموو شتێک بۆتان پاک دەبێت. 42 «بەڵام قوڕبەسەرتان فەریسییەکان، ئێوە دەیەکی پونگ و ڕازیانە و هەموو سەوزەوات دەدەن، بەڵام دادپەروەری و خۆشەویستی خودا پشتگوێ دەخەن. پێویستە ئەمانە پەیڕەو بکەن و ئەوانەی دیکەش پشتگوێ نەخەن. 43 «قوڕبەسەرتان فەریسییەکان، چونکە حەزتان لە ڕیزی پێشەوەی کەنیشت و سڵاو لێکردنتانە لە بازاڕدا. 44 «قوڕبەسەرتان، ئێوە لەو گۆڕە نادیارانە دەچن کە خەڵکی بێ ئەوەی بزانن بەسەریاندا دەڕۆن.» 45 تەوراتناسێک وەڵامی دایەوە: «مامۆستا، بە گوتنی ئەمانە، ئێمەش سووک دەکەیت.» 46 عیسا فەرمووی: «قوڕبەسەر ئێوەی تەوراتناسیش، بارێک دەخەنە سەر شانی خەڵکی کە هەڵگرتنی زەحمەتە، بەڵام خۆتان بە هیچ شێوەیەک لە هەڵگرتنی بارەکاندا یارمەتییان نادەن. 47 «قوڕبەسەرتان، چونکە ئێوە گۆڕی پێغەمبەران هەڵدەبەستن، کە باوباپیرانتان کوشتوویانن. 48 کەواتە ئێوە شایەتن و بە کردەوەی باوباپیرانتان ڕازین، ئەوان پێغەمبەرانیان کوشت و ئێوەش گۆڕەکانیان بۆ هەڵدەبەستن. 49 لەبەر ئەوە دانایی خودا فەرمووی: ”من پێغەمبەر و نێردراویان بۆ دەنێرم، بەڵام لێیان دەکوژن و دەیانچەوسێننەوە،“ 50 تاکو خوێنی هەموو پێغەمبەران کە لە دامەزراندنی جیهانەوە ڕژاوە لەم نەوەیە داوا بکرێت، 51 لە خوێنی هابیلەوە هەتا خوێنی زەکەریا کە لەنێوان قوربانگا و پیرۆزگادا لەناوبردرا. بەڵێ پێتان دەڵێم، لەم نەوەیە داوا دەکرێت. 52 «قوڕبەسەرتان تەوراتناسان، چونکە کلیلی زانیاریتان برد، خۆتان نەچوونە ژوورەوە و ڕێتان لەوانەش گرت کە دەچوونە ژوورە.» 53 کاتێک عیسا ئەوێی بەجێهێشت، مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان دەستیان کرد بە تەنگ پێ هەڵچنینی و لە زۆر بابەت پرسیاری لێ بکەن، 54 چاوەڕێیان دەکرد بە وشەیەکی دەمی خۆی تووشی بکەن.

In Other Versions

Luke 11 in the ANGEFD

Luke 11 in the ANTPNG2D

Luke 11 in the AS21

Luke 11 in the BAGH

Luke 11 in the BBPNG

Luke 11 in the BBT1E

Luke 11 in the BDS

Luke 11 in the BEV

Luke 11 in the BHAD

Luke 11 in the BIB

Luke 11 in the BLPT

Luke 11 in the BNT

Luke 11 in the BNTABOOT

Luke 11 in the BNTLV

Luke 11 in the BOATCB

Luke 11 in the BOATCB2

Luke 11 in the BOBCV

Luke 11 in the BOCNT

Luke 11 in the BOECS

Luke 11 in the BOGWICC

Luke 11 in the BOHCB

Luke 11 in the BOHCV

Luke 11 in the BOHLNT

Luke 11 in the BOHNTLTAL

Luke 11 in the BOICB

Luke 11 in the BOILNTAP

Luke 11 in the BOITCV

Luke 11 in the BOKCV

Luke 11 in the BOKCV2

Luke 11 in the BOKHWOG

Luke 11 in the BOLCB

Luke 11 in the BOLCB2

Luke 11 in the BOMCV

Luke 11 in the BONAV

Luke 11 in the BONCB

Luke 11 in the BONLT

Luke 11 in the BONUT2

Luke 11 in the BOPLNT

Luke 11 in the BOSCB

Luke 11 in the BOSNC

Luke 11 in the BOTLNT

Luke 11 in the BOVCB

Luke 11 in the BOYCB

Luke 11 in the BPBB

Luke 11 in the BPH

Luke 11 in the BSB

Luke 11 in the CCB

Luke 11 in the CUV

Luke 11 in the CUVS

Luke 11 in the DBT

Luke 11 in the DGDNT

Luke 11 in the DHNT

Luke 11 in the DNT

Luke 11 in the ELBE

Luke 11 in the EMTV

Luke 11 in the ESV

Luke 11 in the FBV

Luke 11 in the FEB

Luke 11 in the GGMNT

Luke 11 in the GNT

Luke 11 in the HARY

Luke 11 in the HNT

Luke 11 in the IRVA

Luke 11 in the IRVB

Luke 11 in the IRVG

Luke 11 in the IRVH

Luke 11 in the IRVK

Luke 11 in the IRVM

Luke 11 in the IRVM2

Luke 11 in the IRVO

Luke 11 in the IRVP

Luke 11 in the IRVT

Luke 11 in the IRVT2

Luke 11 in the IRVU

Luke 11 in the ISVN

Luke 11 in the JSNT

Luke 11 in the KAPI

Luke 11 in the KBT1ETNIK

Luke 11 in the KBV

Luke 11 in the KJV

Luke 11 in the KNFD

Luke 11 in the LBA

Luke 11 in the LBLA

Luke 11 in the LNT

Luke 11 in the LSV

Luke 11 in the MAAL

Luke 11 in the MBV

Luke 11 in the MBV2

Luke 11 in the MHNT

Luke 11 in the MKNFD

Luke 11 in the MNG

Luke 11 in the MNT

Luke 11 in the MNT2

Luke 11 in the MRS1T

Luke 11 in the NAA

Luke 11 in the NASB

Luke 11 in the NBLA

Luke 11 in the NBS

Luke 11 in the NBVTP

Luke 11 in the NET2

Luke 11 in the NIV11

Luke 11 in the NNT

Luke 11 in the NNT2

Luke 11 in the NNT3

Luke 11 in the PDDPT

Luke 11 in the PFNT

Luke 11 in the RMNT

Luke 11 in the SBIAS

Luke 11 in the SBIBS

Luke 11 in the SBIBS2

Luke 11 in the SBICS

Luke 11 in the SBIDS

Luke 11 in the SBIGS

Luke 11 in the SBIHS

Luke 11 in the SBIIS

Luke 11 in the SBIIS2

Luke 11 in the SBIIS3

Luke 11 in the SBIKS

Luke 11 in the SBIKS2

Luke 11 in the SBIMS

Luke 11 in the SBIOS

Luke 11 in the SBIPS

Luke 11 in the SBISS

Luke 11 in the SBITS

Luke 11 in the SBITS2

Luke 11 in the SBITS3

Luke 11 in the SBITS4

Luke 11 in the SBIUS

Luke 11 in the SBIVS

Luke 11 in the SBT

Luke 11 in the SBT1E

Luke 11 in the SCHL

Luke 11 in the SNT

Luke 11 in the SUSU

Luke 11 in the SUSU2

Luke 11 in the SYNO

Luke 11 in the TBIAOTANT

Luke 11 in the TBT1E

Luke 11 in the TBT1E2

Luke 11 in the TFTIP

Luke 11 in the TFTU

Luke 11 in the TGNTATF3T

Luke 11 in the THAI

Luke 11 in the TNFD

Luke 11 in the TNT

Luke 11 in the TNTIK

Luke 11 in the TNTIL

Luke 11 in the TNTIN

Luke 11 in the TNTIP

Luke 11 in the TNTIZ

Luke 11 in the TOMA

Luke 11 in the TTENT

Luke 11 in the UBG

Luke 11 in the UGV

Luke 11 in the UGV2

Luke 11 in the UGV3

Luke 11 in the VBL

Luke 11 in the VDCC

Luke 11 in the YALU

Luke 11 in the YAPE

Luke 11 in the YBVTP

Luke 11 in the ZBP