Luke 12 (BOKSSV)

1 لەو کاتەدا کە هەزاران کەس کۆببوونەوە، بە جۆرێک یەکتریان پێشێل دەکرد، لە سەرەتادا عیسا ڕووی کردە قوتابییەکانی و فەرمووی: «ئاگاداری هەویرترشی فەریسییەکان بن، کە دووڕووییە. 2 هیچ شتێکی شاردراوە نییە ئاشکرا نەبێت و نهێنی نییە دەرنەکەوێت. 3 لەبەر ئەوە هەرچی لە تاریکیدا گوتووتانە، لە ڕووناکیدا دەبیسترێت، ئەوەش کە لە ژوورەوە بە چرپە گوتووتانە، بە دەنگی بەرز لە سەربانان ڕادەگەیەنرێت. 4 «دۆستانم پێتان دەڵێم، لەوانە مەترسن کە جەستە دەکوژن و پاش ئەوە هیچی دیکەیان پێ ناکرێت. 5 بەڵام ئەوەتان پیشان دەدەم کە دەبێ لێی بترسن، لەوە بترسن کە دەسەڵاتی هەیە پاش کوشتن فڕێتانبداتە ناو دۆزەخ. بەڵێ پێتان دەڵێم، لەمە بترسن. 6 ئایا پێنج چۆلەکە بە دوو فلس نافرۆشرێت؟ خودا هیچ یەکێک لەوانی لەبیر ناچێت. 7 تەنانەت مووی سەریشتان هەمووی ژمێردراوە. کەواتە مەترسن ئێوە زۆر لە چۆلەکە بەنرخترن. 8 «پێشتان دەڵێم: ئەوەی لەبەردەم خەڵک دانم پێدا بنێت، کوڕی مرۆڤیش لەبەردەم فریشتەکانی خودا دانی پێدا دەنێت. 9 بەڵام ئەوەی لەلای خەڵک نکۆڵی لە ناسینی من بکات، لەبەردەم فریشتەکانی خودا نکۆڵی لێ دەکرێت. 10 ئەوەی قسە بە کوڕی مرۆڤ بڵێت، دەبەخشرێت. بەڵام ئەوەی سەبارەت بە ڕۆحی پیرۆز کفر بکات، نابەخشرێت. 11 «کاتێک دەتانهێننە بەردەم کەنیشت و فەرمانڕەوا و دەسەڵاتداران، نیگەران مەبن لەوەی کە چۆن بەرگری لە خۆتان بکەن و چی بڵێن، 12 چونکە ڕۆحی پیرۆز هەر لەو کاتەدا فێرتان دەکات پێویستە چی بڵێن.» 13 یەکێکی ناو خەڵکەکە پێی گوت: «مامۆستا، بە براکەم بفەرموو میراتم لەگەڵ بەش بکات.» 14 بەڵام ئەو پێی فەرموو: «کابرا، کێ منی کردووە بە دادوەر یان بەشکەر بەسەرتانەوە؟» 15 بە خەڵکەکەی فەرموو: «ئاگاداربن و خۆتان لە هەموو جۆرە چاوچنۆکییەک بپارێزن، چونکە ژیانی مرۆڤ بە زۆری سامانەکەی نییە.» 16 ئینجا نموونەیەکی بۆ هێنانەوە: «مرۆڤێکی دەوڵەمەند، زەوییەکەی بەرهەمێکی زۆری دا. 17 لە دڵی خۆیدا گوتی: ”چی بکەم کە شوێنم نەبێ بەرهەمەکەمی لێ کۆبکەمەوە؟“ 18 «جا گوتی: ”وا دەکەم، ئەمبارەکانم تێکدەدەم و گەورەتری دەکەم، لەوێدا هەموو دانەوێڵە و ماڵەکەم کۆدەکەمەوە. 19 بە خۆشم دەڵێم: ’ئەی گیانم، ئەوەتا ماڵێکی زۆرت هەڵگرتووە کە بەشی چەندین ساڵ دەکات. بحەسێوە و بخۆ و بخۆوە و دڵشادبە.‘ “ 20 «بەڵام خودا پێی فەرموو: ”ئەی گێلە، هەر ئەمشەو گیانت دەردەچێت. باشە ئەوەی کۆت کردووەتەوە، بۆ کێ دەبێت؟“ 21 «بە هەمان شێوە دەبێ ئەو کەسەی گەنجینە بۆ خۆی کۆدەکاتەوە بەڵام لەلای خودا دەوڵەمەند نییە.» 22 بە قوتابییەکانی فەرموو: «خەم بۆ ژیانتان مەخۆن کە چی بخۆن، هەروەها بۆ جەستەتان کە چی بپۆشن. 23 ژیان لە خواردن گرنگترە و جەستەش لە جلوبەرگ. 24 سەیری قەلەڕەش بکەن کە نە تۆو دەکات و نە دروێنە، نە ئەمباری هەیە و نە کۆگا، بەڵام خودا بەخێوی دەکات. باشە ئێوە چەند لە باڵندە بەنرخترن! 25 کێ لە ئێوە ئەگەر خەم بخوات، دەتوانێت یەک کاتژمێر لە تەمەنی خۆی زیاد بکات؟ 26 ئەگەر ئەو شتە بچووکانە لە توانای ئێوەدا نەبێت، بۆچی بۆ شتەکانی دیکە خەم دەخۆن؟ 27 «سەیری گوڵی سەوسەن بکەن چۆن گەشە دەکات، نە خۆی ماندوو دەکات و نە دەڕێسێت. بەڵام پێتان دەڵێم: تەنانەت سلێمانیش لەوپەڕی شکۆمەندیدا وەک یەکێک لەوانەی نەپۆشیوە. 28 ئەی کەم باوەڕینە، ئەگەر خودا ئەو گیایەی کە ئەمڕۆ لە کێڵگەیە و بەیانی دەخرێتە تەنوورەوە بەو شێوەیە بپۆشێت، ئیتر چەند زیاتر ئێوە پۆشتە دەکات؟ 29 جا گرنگی بەوە مەدەن کە چی بخۆن و چی بخۆنەوە، خەم مەخۆن. 30 هەموو ئەمانە بێباوەڕانی جیهان هەوڵی بۆ دەدەن، باوکیشتان دەزانێت پێویستتان بەمانە هەیە. 31 بەڵکو داوای پاشایەتی ئەو بکەن، هەموو ئەمانەتان بۆ دابین دەکرێت. 32 «مەترسە ئەی مێگەلی بچووک، چونکە باوکتان خۆشحاڵە شانشینەکەتان بداتێ. 33 ئەوەی هەتانە بیفرۆشن و بە خێر بیبەخشن. بۆ خۆتان جزدانێک دابین بکەن کە نەفەوتێت، سامانێک لە ئاسمان کە لەبن نایەت. لەوێ نە دز لێی نزیک دەبێتەوە و نە مۆرانە لێی دەدات، 34 چونکە سامانت لەکوێ بێت، دڵیشت لەوێ دەبێت. 35 «با پشتێنتان بەستراو و چراتان هەڵکراو بێت، 36 وەک ئەوانە بن کە چاوەڕێی گەورەکەیان دەکەن تاکو لە شایی بگەڕێتەوە، کە هاتەوە و لە دەرگای دا، دەستبەجێ لێی بکەنەوە. 37 خۆزگە بەو کۆیلانە دەخوازرێت کە گەورە دێتەوە دەبینێت ئێشکیان گرتووە. ڕاستیتان پێ دەڵێم، گەورەکە ناوقەدی خۆی دەبەستێت و کۆیلەکان دادەنیشێنێت، دێت و خزمەتیان دەکات. 38 جا ئەگەر لە نیوەی شەودا یان نزیکی بەرەبەیان بێتەوە و ئەوان بەو شێوەیە ببینێت، خۆزگە بەو کۆیلانە دەخوازرێت. 39 بەڵام ئەوەش بزانن: ئەگەر گەورەی ماڵ بزانێت لە چ کاتژمێرێک دز دێتە سەری، نایەڵێت ماڵەکەی ببڕدرێت. 40 ئێوەش ئامادەبن، چونکە کوڕی مرۆڤ لە کاتێکدا دێتەوە کە بیری لێ ناکەنەوە.» 41 پەترۆس گوتی: «گەورەم، ئەم نموونەیە بە ئێمە دەڵێی یان بە هەمووان؟» 42 مەسیح فەرمووی: «ئەو سەرکارە دڵسۆز و ژیرە کێیە کە گەورەکەی دەیکاتە چاودێری کۆیلەکانی تاکو لە کاتی خۆیدا بەشە خۆراکیان بداتێ؟ 43 خۆزگە دەخوازرێت بەو کۆیلەیە، ئەوەی کاتێک گەورەکەی دێتەوە دەبینێت ئاوا دەکات. 44 ڕاستیتان پێ دەڵێم: بەسەر هەموو ماڵەکەیەوە دایدەنێت. 45 بەڵام وای دابنێ کە ئەو کۆیلەیە لە دڵی خۆیدا دەڵێ: ”گەورەکەم دوادەکەوێت،“ ئیتر دەست دەکات بە لێدانی کۆیلە و کارەکەرەکانی دیکە، هەروەها دەخوات و دەخواتەوە و سەرخۆش دەبێت. 46 ئیتر گەورەی ئەو کۆیلەیە لە ڕۆژێکدا دێتەوە کە چاوەڕێی ناکات و لە کاتژمێرێک کە نایزانێت، ئەوسا پارچەپارچەی دەکات و بەشی لەگەڵ بێباوەڕان دەبێت. 47 «ئەو کۆیلەیەش کە خواستی گەورەکەی دەزانێت، ئامادە نابێت و بە خواستی ئەو ناکات، زۆری لێ دەدرێت. 48 بەڵام ئەوەی نازانێت و کردەوەکەی شایانی لێدانە، ئەوا کەمی لێ دەدرێ. ئەوەی زۆری دراوەتێ داوای زۆری لێ دەکرێت، ئەوەش زۆری لەلا دانراوە داوای زیاتری لێ دەکرێت. 49 «هاتووم تاکو ئاگر هەڵدەمە سەر زەوی، چەندە خوازیارم پێشوەخت گڕی گرتبێت! 50 بەڵام ئازارێکم لە ڕێگایە و دەبێت پێیدا تێبپەڕم، چەند ناڕەحەتم هەتا تەواو دەبێت. 51 وا دەزانن من هاتووم ئاشتی بهێنمە سەر زەوی؟ پێتان دەڵێم: نەخێر، بەڵکو دووبەرەکی. 52 لەمەودوا لە ماڵێکدا پێنجی تێدا دەبێت جیا دەبنەوە، سێ لە دوو و دوو لە سێ. 53 باوک لە کوڕ و کوڕ لە باوک، دایک لە کچ و کچ لە دایک، خەسوو لە بووک و بووک لە خەسوو جیا دەبنەوە.» 54 دیسان بە خەڵکەکەی فەرموو: «کاتێک هەورێک دەبینن لە ڕۆژئاواوە بەدەردەکەوێت، خێرا دەڵێن: ”بارانی بەدەمەوەیە،“ هەر بەو شێوەیەش دەبێت. 55 کاتێکیش بای باشوور هەڵدەکات، دەڵێن: ”گەرم دەبێت،“ ئاواش دەبێت. 56 ئەی دووڕووان، دەزانن ڕووی زەوی و ئاسمان بخوێننەوە، چۆن نازانن ئەم سەردەمە بخوێننەوە؟ 57 «هەروەها بۆچی بۆ خۆتان بە ڕاستی حوکم نادەن؟ 58 کاتێک لەگەڵ ڕکابەرەکەت بە ڕێگاوەی بۆ لای دادوەر، لە ڕێگا هەوڵ بدە کێشەکەت لەگەڵی ببڕێنیتەوە، ئەگینا ڕاتدەکێشێتە لای دادوەر و دادوەریش دەتداتە دەست پۆلیس، پۆلیسیش فڕێتدەداتە بەندیخانە. 59 پێت دەڵێم: لەوێ دەرناچی هەتا دوایین فلس نەدەیتەوە.»

In Other Versions

Luke 12 in the ANGEFD

Luke 12 in the ANTPNG2D

Luke 12 in the AS21

Luke 12 in the BAGH

Luke 12 in the BBPNG

Luke 12 in the BBT1E

Luke 12 in the BDS

Luke 12 in the BEV

Luke 12 in the BHAD

Luke 12 in the BIB

Luke 12 in the BLPT

Luke 12 in the BNT

Luke 12 in the BNTABOOT

Luke 12 in the BNTLV

Luke 12 in the BOATCB

Luke 12 in the BOATCB2

Luke 12 in the BOBCV

Luke 12 in the BOCNT

Luke 12 in the BOECS

Luke 12 in the BOGWICC

Luke 12 in the BOHCB

Luke 12 in the BOHCV

Luke 12 in the BOHLNT

Luke 12 in the BOHNTLTAL

Luke 12 in the BOICB

Luke 12 in the BOILNTAP

Luke 12 in the BOITCV

Luke 12 in the BOKCV

Luke 12 in the BOKCV2

Luke 12 in the BOKHWOG

Luke 12 in the BOLCB

Luke 12 in the BOLCB2

Luke 12 in the BOMCV

Luke 12 in the BONAV

Luke 12 in the BONCB

Luke 12 in the BONLT

Luke 12 in the BONUT2

Luke 12 in the BOPLNT

Luke 12 in the BOSCB

Luke 12 in the BOSNC

Luke 12 in the BOTLNT

Luke 12 in the BOVCB

Luke 12 in the BOYCB

Luke 12 in the BPBB

Luke 12 in the BPH

Luke 12 in the BSB

Luke 12 in the CCB

Luke 12 in the CUV

Luke 12 in the CUVS

Luke 12 in the DBT

Luke 12 in the DGDNT

Luke 12 in the DHNT

Luke 12 in the DNT

Luke 12 in the ELBE

Luke 12 in the EMTV

Luke 12 in the ESV

Luke 12 in the FBV

Luke 12 in the FEB

Luke 12 in the GGMNT

Luke 12 in the GNT

Luke 12 in the HARY

Luke 12 in the HNT

Luke 12 in the IRVA

Luke 12 in the IRVB

Luke 12 in the IRVG

Luke 12 in the IRVH

Luke 12 in the IRVK

Luke 12 in the IRVM

Luke 12 in the IRVM2

Luke 12 in the IRVO

Luke 12 in the IRVP

Luke 12 in the IRVT

Luke 12 in the IRVT2

Luke 12 in the IRVU

Luke 12 in the ISVN

Luke 12 in the JSNT

Luke 12 in the KAPI

Luke 12 in the KBT1ETNIK

Luke 12 in the KBV

Luke 12 in the KJV

Luke 12 in the KNFD

Luke 12 in the LBA

Luke 12 in the LBLA

Luke 12 in the LNT

Luke 12 in the LSV

Luke 12 in the MAAL

Luke 12 in the MBV

Luke 12 in the MBV2

Luke 12 in the MHNT

Luke 12 in the MKNFD

Luke 12 in the MNG

Luke 12 in the MNT

Luke 12 in the MNT2

Luke 12 in the MRS1T

Luke 12 in the NAA

Luke 12 in the NASB

Luke 12 in the NBLA

Luke 12 in the NBS

Luke 12 in the NBVTP

Luke 12 in the NET2

Luke 12 in the NIV11

Luke 12 in the NNT

Luke 12 in the NNT2

Luke 12 in the NNT3

Luke 12 in the PDDPT

Luke 12 in the PFNT

Luke 12 in the RMNT

Luke 12 in the SBIAS

Luke 12 in the SBIBS

Luke 12 in the SBIBS2

Luke 12 in the SBICS

Luke 12 in the SBIDS

Luke 12 in the SBIGS

Luke 12 in the SBIHS

Luke 12 in the SBIIS

Luke 12 in the SBIIS2

Luke 12 in the SBIIS3

Luke 12 in the SBIKS

Luke 12 in the SBIKS2

Luke 12 in the SBIMS

Luke 12 in the SBIOS

Luke 12 in the SBIPS

Luke 12 in the SBISS

Luke 12 in the SBITS

Luke 12 in the SBITS2

Luke 12 in the SBITS3

Luke 12 in the SBITS4

Luke 12 in the SBIUS

Luke 12 in the SBIVS

Luke 12 in the SBT

Luke 12 in the SBT1E

Luke 12 in the SCHL

Luke 12 in the SNT

Luke 12 in the SUSU

Luke 12 in the SUSU2

Luke 12 in the SYNO

Luke 12 in the TBIAOTANT

Luke 12 in the TBT1E

Luke 12 in the TBT1E2

Luke 12 in the TFTIP

Luke 12 in the TFTU

Luke 12 in the TGNTATF3T

Luke 12 in the THAI

Luke 12 in the TNFD

Luke 12 in the TNT

Luke 12 in the TNTIK

Luke 12 in the TNTIL

Luke 12 in the TNTIN

Luke 12 in the TNTIP

Luke 12 in the TNTIZ

Luke 12 in the TOMA

Luke 12 in the TTENT

Luke 12 in the UBG

Luke 12 in the UGV

Luke 12 in the UGV2

Luke 12 in the UGV3

Luke 12 in the VBL

Luke 12 in the VDCC

Luke 12 in the YALU

Luke 12 in the YAPE

Luke 12 in the YBVTP

Luke 12 in the ZBP