Luke 3 (BOKSSV)

1 لە ساڵی پازدەمینی حوکمڕانی تێباریۆس قەیسەر، کاتێک پیلاتۆسی پۆنتی فەرمانڕەوای یەهودیا بوو، هێرۆدسی ئەنتیپاس فەرمانڕەوای جەلیل بوو، فیلیپۆسی براشی فەرمانڕەوای ئیتۆریە و تەراخۆنیتس بوو، لیسانیۆس فەرمانڕەوای ئەبیلینە بوو، 2 لە سەردەمی سەرۆک کاهینیێتی حەنا و قەیافا، لە دەشتودەر پەیامی خودا بۆ یەحیای کوڕی زەکەریا هات. 3 ئیتر بە هەموو ناوچەکانی دەوروبەری ڕووباری ئوردوندا دەگەڕا، جاڕی لەئاوهەڵکێشانی تۆبەکردنی دەدا بۆ گوناه بەخشین. 4 وەک لە پێشبینییەکانی پەڕتووکی ئیشایای پێغەمبەردا نووسراوە:[کەسێک لە چۆڵەوانی هاوار دەکات و دەڵێت:«ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن،ڕێچکەکانی بۆ ڕێکبخەن.» 5 هەموو دۆڵێک پڕ دەبێتەوە وهەموو چیا و گردێک ڕۆدەچێت،ڕێگا خواروخێچەکان ڕاست دەبنەوە وسەختەکانیش ئاسان دەبن، 6 هەموو مرۆڤایەتی ڕزگاریی خودا دەبینن!] 7 یەحیا بەو خەڵکانەی دەگوت کە دەهاتن تاکو لە ئاویان هەڵکێشێت: «ئەی بێچووە ماران، کێ ئاگاداری کردوونەتەوە لە دەست تووڕەیی داهاتوو هەڵبێن؟ 8 با بەرهەمێکتان هەبێت لە تۆبەکردن بوەشێتەوە. بە خۆتان مەڵێن: ”ئیبراهیم باوکمانە.“ پێتان دەڵێم، خودا دەتوانێت لەم بەردانە نەوە بۆ ئیبراهیم دروستبکات. 9 ئەوەتا تەور خراوەتە سەر ڕەگی دار، هەر دارێک بەرهەمی باش نەدات، دەبڕدرێتەوە و فڕێدەدرێتە ناو ئاگرەوە.» 10 خەڵکەکە پرسیاریان لێکرد: «کەواتە چی بکەین؟» 11 وەڵامی دانەوە: «ئەوەی دوو کراسی هەیە، با یەکێکیان بداتە ئەوەی کە نییەتی، ئەوەش کە نانی هەیە، با هەمان شت بکات.» 12 باجگرانیش بۆ لەئاوهەڵکێشان هاتن، لێیان پرسی: «مامۆستا، ئێمە چی بکەین؟» 13 پێی گوتن: «لەوەی بۆتان دانراوە زیاتر وەرمەگرن.» 14 سەربازانیش پرسیاریان لێکرد: «ئەی ئێمە چی بکەین؟»یەحیاش وەڵامی دانەوە: «خاوە لە کەس وەرمەگرن و بوختان مەکەن، بە موچەکانتان ڕازی بن.» 15 گەل لە چاوەڕوانیدا بوون، هەموو لە دڵی خۆیاندا دەربارەی یەحیا لێکیان دەدایەوە کە لەوانەیە یەحیا خۆی مەسیح بێت. 16 یەحیا وەڵامی هەمووانی دایەوە: «من لە ئاوتان هەڵدەکێشم، بەڵام یەکێک دێت لە من بەتواناترە، ئەوەی من شایانی ئەوە نیم کە قەیتانی پێڵاوەکانی بکەمەوە. ئەو لە ڕۆحی پیرۆز و لە ئاگرتان هەڵدەکێشێت. 17 شەنی بەدەستەوەیە بۆ پاککردنەوەی جۆخینەکەی، گەنمەکە لە ئەمباردا کۆدەکاتەوە و قەسەڵەکەش بە ئاگرێکی نەکوژاوە دەسووتێنێت.» 18 بە زۆر شتی دیکەش ئامۆژگاری گەلی دەکرد و مژدەی دەدانێ. 19 بەڵام کاتێک یەحیا سەرزەنشتی هێرۆدسی ئەنتیپاسی فەرمانڕەوای جەلیلی کردبوو لەبەر ئەوەی کە هێرۆدیای براژنی خۆی هێنابوو و هەروەها لەبەر هەموو ئەو خراپانەی کردبووی، 20 ئەم خراپەیەشی خستە پاڵ هەموو ئەوانە، یەحیای لە زیندان بەندکرد. 21 کاتێک گەل هەموو لە ئاو هەڵکێشران، عیساش لە ئاو هەڵکێشرا. کاتێک کە عیسا نوێژی دەکرد ئاسمان کرایەوە و 22 ڕۆحی پیرۆز لە شێوەی جەستەی کۆترێک لەسەری نیشتەوە و دەنگێک لە ئاسمانەوە هات: «تۆ کوڕی خۆشەویستمی، بە تۆ زۆر دڵشادم.» 23 کاتێک عیسا دەستی بە خزمەتەکەی کرد تەمەنی نزیکەی سی ساڵ بوو. وا دەزانرا کە کوڕی یوسفی، کوڕی هەلی، 24 کوڕی مەتسات،کوڕی لێڤی، کوڕی مەلکی،کوڕی یەننا، کوڕی یوسف، 25 کوڕی مەتاسیا، کوڕی ئامۆس،کوڕی ناحوم، کوڕی هەسلی،کوڕی نەجای، 26 کوڕی ماس،کوڕی مەتاسیا، کوڕی شیمعی،کوڕی یوسف، کوڕی یەهوزا، 27 کوڕی یواننا، کوڕی ڕیسا،کوڕی زروبابل، کوڕی شەئەلتیێل،کوڕی نیری، 28 کوڕی مەلکی،کوڕی ئادی، کوڕی کوسام،کوڕی ئەلمودام، کوڕی ئێر، 29 کوڕی یەشوع، کوڕی ئەلیعەزەر،کوڕی یوریم، کوڕی مەتسات،کوڕی لێڤی، 30 کوڕی شیمۆن،کوڕی یەهودا، کوڕی یوسف،کوڕی یۆنام، کوڕی ئەلیاقیم، 31 کوڕی مەلیا، کوڕی مەننا،کوڕی مەتاسا، کوڕی ناتان،کوڕی داود، 32 کوڕی یەسا،کوڕی عوبێد، کوڕی بۆعەز،کوڕی سەلمۆن، کوڕی نەحشۆن، 33 کوڕی عەمیناداب، کوڕی ڕام،کوڕی حەسرۆن، کوڕی پێرێز،کوڕی یەهودا، 34 کوڕی یاقوب،کوڕی ئیسحاق، کوڕی ئیبراهیم،کوڕی تارەح، کوڕی ناحۆر، 35 کوڕی سەروگ، کوڕی ڕەعو،کوڕی پەلەگ، کوڕی عێبەر،کوڕی شالەح، 36 کوڕی کێنان،کوڕی ئەرپەکشاد، کوڕی سام،کوڕی نوح، کوڕی لامەخ، 37 کوڕی مەتوشالح، کوڕی حەنۆخ،کوڕی یارەد، کوڕی مەهلەلئێل،کوڕی قێنان، 38 کوڕی ئەنۆش،کوڕی شیت، کوڕی ئادەم،کوڕی خودایە.

In Other Versions

Luke 3 in the ANGEFD

Luke 3 in the ANTPNG2D

Luke 3 in the AS21

Luke 3 in the BAGH

Luke 3 in the BBPNG

Luke 3 in the BBT1E

Luke 3 in the BDS

Luke 3 in the BEV

Luke 3 in the BHAD

Luke 3 in the BIB

Luke 3 in the BLPT

Luke 3 in the BNT

Luke 3 in the BNTABOOT

Luke 3 in the BNTLV

Luke 3 in the BOATCB

Luke 3 in the BOATCB2

Luke 3 in the BOBCV

Luke 3 in the BOCNT

Luke 3 in the BOECS

Luke 3 in the BOGWICC

Luke 3 in the BOHCB

Luke 3 in the BOHCV

Luke 3 in the BOHLNT

Luke 3 in the BOHNTLTAL

Luke 3 in the BOICB

Luke 3 in the BOILNTAP

Luke 3 in the BOITCV

Luke 3 in the BOKCV

Luke 3 in the BOKCV2

Luke 3 in the BOKHWOG

Luke 3 in the BOLCB

Luke 3 in the BOLCB2

Luke 3 in the BOMCV

Luke 3 in the BONAV

Luke 3 in the BONCB

Luke 3 in the BONLT

Luke 3 in the BONUT2

Luke 3 in the BOPLNT

Luke 3 in the BOSCB

Luke 3 in the BOSNC

Luke 3 in the BOTLNT

Luke 3 in the BOVCB

Luke 3 in the BOYCB

Luke 3 in the BPBB

Luke 3 in the BPH

Luke 3 in the BSB

Luke 3 in the CCB

Luke 3 in the CUV

Luke 3 in the CUVS

Luke 3 in the DBT

Luke 3 in the DGDNT

Luke 3 in the DHNT

Luke 3 in the DNT

Luke 3 in the ELBE

Luke 3 in the EMTV

Luke 3 in the ESV

Luke 3 in the FBV

Luke 3 in the FEB

Luke 3 in the GGMNT

Luke 3 in the GNT

Luke 3 in the HARY

Luke 3 in the HNT

Luke 3 in the IRVA

Luke 3 in the IRVB

Luke 3 in the IRVG

Luke 3 in the IRVH

Luke 3 in the IRVK

Luke 3 in the IRVM

Luke 3 in the IRVM2

Luke 3 in the IRVO

Luke 3 in the IRVP

Luke 3 in the IRVT

Luke 3 in the IRVT2

Luke 3 in the IRVU

Luke 3 in the ISVN

Luke 3 in the JSNT

Luke 3 in the KAPI

Luke 3 in the KBT1ETNIK

Luke 3 in the KBV

Luke 3 in the KJV

Luke 3 in the KNFD

Luke 3 in the LBA

Luke 3 in the LBLA

Luke 3 in the LNT

Luke 3 in the LSV

Luke 3 in the MAAL

Luke 3 in the MBV

Luke 3 in the MBV2

Luke 3 in the MHNT

Luke 3 in the MKNFD

Luke 3 in the MNG

Luke 3 in the MNT

Luke 3 in the MNT2

Luke 3 in the MRS1T

Luke 3 in the NAA

Luke 3 in the NASB

Luke 3 in the NBLA

Luke 3 in the NBS

Luke 3 in the NBVTP

Luke 3 in the NET2

Luke 3 in the NIV11

Luke 3 in the NNT

Luke 3 in the NNT2

Luke 3 in the NNT3

Luke 3 in the PDDPT

Luke 3 in the PFNT

Luke 3 in the RMNT

Luke 3 in the SBIAS

Luke 3 in the SBIBS

Luke 3 in the SBIBS2

Luke 3 in the SBICS

Luke 3 in the SBIDS

Luke 3 in the SBIGS

Luke 3 in the SBIHS

Luke 3 in the SBIIS

Luke 3 in the SBIIS2

Luke 3 in the SBIIS3

Luke 3 in the SBIKS

Luke 3 in the SBIKS2

Luke 3 in the SBIMS

Luke 3 in the SBIOS

Luke 3 in the SBIPS

Luke 3 in the SBISS

Luke 3 in the SBITS

Luke 3 in the SBITS2

Luke 3 in the SBITS3

Luke 3 in the SBITS4

Luke 3 in the SBIUS

Luke 3 in the SBIVS

Luke 3 in the SBT

Luke 3 in the SBT1E

Luke 3 in the SCHL

Luke 3 in the SNT

Luke 3 in the SUSU

Luke 3 in the SUSU2

Luke 3 in the SYNO

Luke 3 in the TBIAOTANT

Luke 3 in the TBT1E

Luke 3 in the TBT1E2

Luke 3 in the TFTIP

Luke 3 in the TFTU

Luke 3 in the TGNTATF3T

Luke 3 in the THAI

Luke 3 in the TNFD

Luke 3 in the TNT

Luke 3 in the TNTIK

Luke 3 in the TNTIL

Luke 3 in the TNTIN

Luke 3 in the TNTIP

Luke 3 in the TNTIZ

Luke 3 in the TOMA

Luke 3 in the TTENT

Luke 3 in the UBG

Luke 3 in the UGV

Luke 3 in the UGV2

Luke 3 in the UGV3

Luke 3 in the VBL

Luke 3 in the VDCC

Luke 3 in the YALU

Luke 3 in the YAPE

Luke 3 in the YBVTP

Luke 3 in the ZBP