Matthew 15 (BOKSSV)
1 ئینجا چەند کەسێک لە مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان لە ئۆرشەلیمەوە هاتنە لای عیسا و لێیان پرسی: 2 «بۆچی قوتابییەکانت نەریتی پیران دەشکێنن؟ پێش نانخواردن دەستیان ناشۆن!» 3 ئەویش وەڵامی دانەوە: «ئەی بۆچی ئێوە لەبەر نەریتی خۆتان سەرپێچیی ڕاسپاردەی خودا دەکەن؟ 4 چونکە خودا فەرموویەتی: [ڕێزی دایک و باوکتان بگرن]، [ئەوەی نەفرەت لە دایکی یان باوکی بکات، دەبێت بکوژرێت.] 5 بەڵام ئێوە دەڵێن: ”ئەگەر یەکێک بە دایک یان باوکی بڵێت: ’ئەوەی بەنیاز بووم بیدەمە ئێوە بۆ خودام تەرخان کردووە،‘ 6 ئەوا پێویست ناکات کە ڕێزی دایک و باوکی بگرێت.“ جا لەبەر نەریتی خۆتان دەسەڵاتی ڕاسپاردەی خودا ڕەت دەکەنەوە. 7 ئەی دووڕووان! سەبارەت بە ئێوە ئیشایای پێغەمبەر پێشبینییەکی باشی کردووە کە فەرموویەتی: 8 «[ئەم گەلە هەر بە دەم ڕێزم لێ دەگرن،بەڵام دڵیان لێم دوورە. 9 بەخۆڕایی دەمپەرستن،تەنها ڕاسپاردەی مرۆڤانە فێری خەڵک دەکەن.]» 10 عیسا خەڵکەکەی بانگکرد و پێی فەرموون: «گوێ بگرن و تێبگەن. 11 ئەوەی دەچێتە ناو دەمەوە مرۆڤ گڵاو ناکات، بەڵکو ئەوەی لە دەم دێتە دەرەوە، ئەوە مرۆڤ گڵاو دەکات.» 12 ئینجا قوتابییەکان هاتنە پێش و لێیان پرسی: «دەزانی کاتێک فەریسییەکان گوێیان لە قسەکە بوو بێزار بوون؟» 13 وەڵامی دایەوە: «هەر ڕووەکێک باوکی ئاسمانیم نەیچاندبێت، هەڵدەکەنرێت. 14 وازیان لێ بهێنن، ئەوانە کوێرن و ڕێنمایی کوێرەکان دەکەن. ئەگەر کوێر ڕێنمایی کوێر بکات، هەردووکیان دەکەونە چاڵەوە.» 15 پەترۆس پێی گوت: «ئەم نموونەیەمان بۆ ڕوون بکەوە.» 16 عیسا فەرمووی: «ئێوەش هێشتا تێناگەن؟ 17 ئایا نازانن هەرچی دەچێتە ناو دەم دەڕواتە ناو سک و پاشان دەچێتە دەرەوەی جەستە؟ 18 بەڵام ئەوەی لە دەمەوە دێتە دەرەوە، لە دڵەوە سەرچاوە دەگرێت کە دەبێتە هۆی گڵاوبوونی مرۆڤ، 19 چونکە بیری خراپ لە دڵەوە دەردەچێت، کوشتن، داوێنپیسی، بەدڕەوشتی، دزی، شایەتی درۆ، کفرکردن. 20 ئەمانە مرۆڤ گڵاو دەکەن. بەڵام نانخواردن بەبێ دەست شوشتن مرۆڤ گڵاو ناکات.» 21 عیسا لەوێ ڕۆیشت و چوو بۆ ناوچەکانی سور و سەیدا. 22 ژنێکی کەنعانی خەڵکی دەوروبەری ئەوێ، بەرەو ڕووی هات و هاواری کرد: «گەورەم، ئەی کوڕی داود، بەزەییت پێمدا بێتەوە! کچەکەم بەهۆی ڕۆحی پیسەوە ئازارێکی زۆری هەیە.» 23 بەڵام عیسا تەنانەت بە وشەیەکیش وەڵامی نەدایەوە. قوتابییەکانی هاتنە پێشی و تکایان لێی کرد: «بەڕێی بکە، وا بەدوامانەوە هاوار دەکات.» 24 وەڵامی دایەوە: «من تەنها بۆ مەڕە ونبووەکانی ماڵی ئیسرائیل نێردراوم.» 25 بەڵام ژنەکە هات و کڕنۆشی بۆ برد و گوتی: «گەورەم، یارمەتیم بدە!» 26 وەڵامی دایەوە: «ناشێت نانی منداڵان ببڕدرێت و فڕێبدرێت بۆ سەگ.» 27 ژنەکە گوتی: «ڕاستە گەورەم، بەڵام سەگیش لەو پاشماوەیە دەخوات کە لە خوانی گەورەکانی بەردەبێتەوە.» 28 ئینجا عیسا وەڵامی دایەوە: «خانم، باوەڕی تۆ بەهێزە! ئەوەی داوای دەکەیت با بۆت ببێت.» لەو کاتەوە کچەکەش چاک بووەوە. 29 ئینجا عیسا لەوێ ڕۆیشت و هاتە لای دەریاچەی جەلیل، چووە سەر شاخێک و لەوێ دانیشت. 30 ئەوە بوو خەڵکێکی زۆر هاتنە لای، شەل و کوێر و گۆج و لاڵ و زۆری دیکەشیان لەگەڵ بوو، لەبەرپێی دایاننان، ئەویش چاکیکردنەوە. 31 تەنانەت خەڵکەکە سەرسام بوون کە بینییان لاڵ قسە دەکات و گۆج چاکدەبێتەوە و شەل بە ڕێکی دەڕوات و کوێر دەبینێت، جا ستایشی خودای ئیسرائیلیان کرد. 32 ئینجا عیسا قوتابییەکانی بانگکرد و فەرمووی: «دڵم بەو خەڵکە دەسووتێت، ئەوە سێ ڕۆژە لەگەڵمدان و هیچیان نییە بیخۆن. ناشمەوێت بە برسیێتی بیاننێرمەوە، نەوەک لە ڕێگا بڕ نەکەن.» 33 قوتابییەکانی وەڵامیان دایەوە: «لەم چۆڵەوانییە ئەو نانە زۆرەمان لەکوێ بوو بۆ ناندانی ئەم هەموو خەڵکە؟» 34 عیساش پێی فەرموون: «چەند نانتان پێیە؟»گوتیان: «حەوت، لەگەڵ چەند ماسییەکی بچووک.» 35 ئیتر فەرمانی دا خەڵکەکە لەسەر زەوی دانیشن. 36 حەوت نان و ماسییەکانی لێ وەرگرتن و سوپاسی خودای کرد و لەتی کردن و دایە قوتابییەکان، قوتابییەکانیش دایانە خەڵکەکە. 37 هەموو خواردیان و تێربوون، دوایی حەوت سەبەتەی پڕ پەلکەنانیان کۆکردەوە. 38 نانخۆران چوار هەزار پیاو بوون، بێجگە لە ژن و منداڵ. 39 ئینجا عیسا خەڵکەکەی بەڕێکرد و سواری بەلەم بوو و هاتە سنووری مەگەدان.
In Other Versions
Matthew 15 in the ANGEFD
Matthew 15 in the ANTPNG2D
Matthew 15 in the AS21
Matthew 15 in the BAGH
Matthew 15 in the BBPNG
Matthew 15 in the BBT1E
Matthew 15 in the BDS
Matthew 15 in the BEV
Matthew 15 in the BHAD
Matthew 15 in the BIB
Matthew 15 in the BLPT
Matthew 15 in the BNT
Matthew 15 in the BNTABOOT
Matthew 15 in the BNTLV
Matthew 15 in the BOATCB
Matthew 15 in the BOATCB2
Matthew 15 in the BOBCV
Matthew 15 in the BOCNT
Matthew 15 in the BOECS
Matthew 15 in the BOGWICC
Matthew 15 in the BOHCB
Matthew 15 in the BOHCV
Matthew 15 in the BOHLNT
Matthew 15 in the BOHNTLTAL
Matthew 15 in the BOICB
Matthew 15 in the BOILNTAP
Matthew 15 in the BOITCV
Matthew 15 in the BOKCV
Matthew 15 in the BOKCV2
Matthew 15 in the BOKHWOG
Matthew 15 in the BOLCB
Matthew 15 in the BOLCB2
Matthew 15 in the BOMCV
Matthew 15 in the BONAV
Matthew 15 in the BONCB
Matthew 15 in the BONLT
Matthew 15 in the BONUT2
Matthew 15 in the BOPLNT
Matthew 15 in the BOSCB
Matthew 15 in the BOSNC
Matthew 15 in the BOTLNT
Matthew 15 in the BOVCB
Matthew 15 in the BOYCB
Matthew 15 in the BPBB
Matthew 15 in the BPH
Matthew 15 in the BSB
Matthew 15 in the CCB
Matthew 15 in the CUV
Matthew 15 in the CUVS
Matthew 15 in the DBT
Matthew 15 in the DGDNT
Matthew 15 in the DHNT
Matthew 15 in the DNT
Matthew 15 in the ELBE
Matthew 15 in the EMTV
Matthew 15 in the ESV
Matthew 15 in the FBV
Matthew 15 in the FEB
Matthew 15 in the GGMNT
Matthew 15 in the GNT
Matthew 15 in the HARY
Matthew 15 in the HNT
Matthew 15 in the IRVA
Matthew 15 in the IRVB
Matthew 15 in the IRVG
Matthew 15 in the IRVH
Matthew 15 in the IRVK
Matthew 15 in the IRVM
Matthew 15 in the IRVM2
Matthew 15 in the IRVO
Matthew 15 in the IRVP
Matthew 15 in the IRVT
Matthew 15 in the IRVT2
Matthew 15 in the IRVU
Matthew 15 in the ISVN
Matthew 15 in the JSNT
Matthew 15 in the KAPI
Matthew 15 in the KBT1ETNIK
Matthew 15 in the KBV
Matthew 15 in the KJV
Matthew 15 in the KNFD
Matthew 15 in the LBA
Matthew 15 in the LBLA
Matthew 15 in the LNT
Matthew 15 in the LSV
Matthew 15 in the MAAL
Matthew 15 in the MBV
Matthew 15 in the MBV2
Matthew 15 in the MHNT
Matthew 15 in the MKNFD
Matthew 15 in the MNG
Matthew 15 in the MNT
Matthew 15 in the MNT2
Matthew 15 in the MRS1T
Matthew 15 in the NAA
Matthew 15 in the NASB
Matthew 15 in the NBLA
Matthew 15 in the NBS
Matthew 15 in the NBVTP
Matthew 15 in the NET2
Matthew 15 in the NIV11
Matthew 15 in the NNT
Matthew 15 in the NNT2
Matthew 15 in the NNT3
Matthew 15 in the PDDPT
Matthew 15 in the PFNT
Matthew 15 in the RMNT
Matthew 15 in the SBIAS
Matthew 15 in the SBIBS
Matthew 15 in the SBIBS2
Matthew 15 in the SBICS
Matthew 15 in the SBIDS
Matthew 15 in the SBIGS
Matthew 15 in the SBIHS
Matthew 15 in the SBIIS
Matthew 15 in the SBIIS2
Matthew 15 in the SBIIS3
Matthew 15 in the SBIKS
Matthew 15 in the SBIKS2
Matthew 15 in the SBIMS
Matthew 15 in the SBIOS
Matthew 15 in the SBIPS
Matthew 15 in the SBISS
Matthew 15 in the SBITS
Matthew 15 in the SBITS2
Matthew 15 in the SBITS3
Matthew 15 in the SBITS4
Matthew 15 in the SBIUS
Matthew 15 in the SBIVS
Matthew 15 in the SBT
Matthew 15 in the SBT1E
Matthew 15 in the SCHL
Matthew 15 in the SNT
Matthew 15 in the SUSU
Matthew 15 in the SUSU2
Matthew 15 in the SYNO
Matthew 15 in the TBIAOTANT
Matthew 15 in the TBT1E
Matthew 15 in the TBT1E2
Matthew 15 in the TFTIP
Matthew 15 in the TFTU
Matthew 15 in the TGNTATF3T
Matthew 15 in the THAI
Matthew 15 in the TNFD
Matthew 15 in the TNT
Matthew 15 in the TNTIK
Matthew 15 in the TNTIL
Matthew 15 in the TNTIN
Matthew 15 in the TNTIP
Matthew 15 in the TNTIZ
Matthew 15 in the TOMA
Matthew 15 in the TTENT
Matthew 15 in the UBG
Matthew 15 in the UGV
Matthew 15 in the UGV2
Matthew 15 in the UGV3
Matthew 15 in the VBL
Matthew 15 in the VDCC
Matthew 15 in the YALU
Matthew 15 in the YAPE
Matthew 15 in the YBVTP
Matthew 15 in the ZBP