Micah 1 (BOKSSV)
1 پەیامی یەزدان کە لە سەردەمی یۆتام و ئاحاز و حەزقیای پاشایانی یەهودا بۆ میخای مۆرەشەتی هات، ئەو بینینەی سەبارەت بە سامیرە و ئۆرشەلیم بوو: 2 ئەی هەموو گەلان، گوێ بگرن،زەوی و هەموو ئەوانەی تێیدان، سەرنج بدەن:پەروەردگار لە پەرستگای پیرۆزیەوە،یەزدانی باڵادەست ببێتە شایەت بەسەرتانەوە. 3 ئەوەتا، یەزدان لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیەوە دێتە دەرەوە،دادەبەزێت و بەسەر بەرزاییەکانی زەویدا دەڕوات. 4 چیاکان لە ژێری دەتوێنەوە ودۆڵەکان شەق دەبەن،وەک مۆم لەبەردەم ئاگردا،وەک ئاوی ڕۆیشتوو بە لێژاییدا. 5 هەموو ئەمە لەبەر یاخیبوونی یاقوب،لەبەر گوناهی بنەماڵەی ئیسرائیل.چی هۆکاری یاخیبوونی یاقوبە؟ئایا سامیرە نییە؟ئەی هۆکاری بتپەرستی بەرزاییەکانی یەهودا چییە؟ئایا ئۆرشەلیم نییە؟ 6 «لەبەر ئەوە سامیرە کاول و وێران دەکەم،دەیکەمە کێڵگەی مێو چاندن.بەردەکانی فڕێدەدەمە ناو دۆڵەکەوە وبناغەکانی دەردەخەم. 7 هەموو بتەکانی تێکدەشکێنرێن وهەموو کرێی داوێنپیسییەکەی بە ئاگر دەسووتێنرێت،هەموو بتەکانی وێران دەکەم.لەبەر ئەوەی بە کرێی لەشفرۆشی کۆی کردووەتەوە،دەدرێتەوە لەشفرۆش.» 8 لەبەر ئەوە دەلورێنم و دەلاوێنمەوە،بەپێی پەتی و بە ڕووتی هاتوچۆ دەکەم.وەک چەقەڵ دەلورێنم ووەک کوندەپەپوو شیوەن دەگێڕم، 9 چونکە برینەکەی ساڕێژ نابێت،بەڵکو یەهوداش تووش بوو،گەیشتە دەروازەی گەلەکەم،هەتا ئۆرشەلیم هات. 10 ئەوە لە گەت ڕامەگەیەنن،بە هیچ شێوەیەک مەگریێن،لە بێتعۆفراداخۆت لە خۆڵ بگەوزێنە. 11 ئەی دانیشتووانی شافیربە ڕووتی و شەرمەزاری بپەڕنەوە،دانیشتووانی چەئەنان دەرنەچن.بێتئێچەل دەگریێتبەڵام ناتانپارێزێت. 12 دانیشتووانی مارۆت بە ئازارەوە دەتلێنەوە،بە دڵەڕاوکێوە چارەسەر چاکە دەکەن،چونکە لەلایەن یەزدانەوەبەڵا بۆ دەروازەی ئۆرشەلیم دابەزی. 13 ئەی دانیشتووانی لاخیش،گالیسکە بە ئەسپەوە ببەستن،ئێوە یەکەمین شار بوون دوای یاخیبوونەکانی ئیسرائیل کەوتن،هەروەها سییۆنی کچتان تووشی گوناه کرد. 14 لەبەر ئەوە دیاری ماڵئاوایی دەدەنبە مۆرەشەت گەت.یارمەتی لە شارۆچکەکانی ئەکزیڤەوە جێی متمانە نییەبۆ پاشاکانی ئیسرائیل. 15 داگیرکەرتان دەهێنمە سەر،ئەی دانیشتووانی مارێشا،ئەوەی شکۆی ئیسرائیلەدێتە عەدولام. 16 سەرتان بتاشن بۆ شیوەنگێڕانلەسەر منداڵە نازدارەکانتان،وەک سیسارکە کەچەڵ بن و مووتان بە سەرەوە نەبێ،چونکە منداڵی ئێوە بە دیل گیراوی ڕاپێچ دەکەن.