Micah 7 (BOKSSV)
1 قوڕبەسەرم!وەک کەسێکم لێهات لە هاویندا بەر بڕنێت،وەک چنینەوەی ڕەزەمێو.نە هێشووە ترێ بۆ خواردن هەیە،نە هەنجیری یەکەم بەر کە نەوسم ئارەزووی دەکات. 2 خواناس لە خاک لەناوچوو،کەسێکی سەرڕاست لەنێو خەڵکدا نەماوە.هەموو بۆ خوێنڕشتن خۆیان ماتداوە،هەریەکە و براکەی خۆی بە تۆڕ ڕاودەکات. 3 بۆ خراپە هەردوو دەستەکانیان چالاکن،میر داوای دیاری دەکات،دادوەر بەرتیل وەردەگرێت،بەهێز بە ئارەزووی خۆی قسە دەکاتپێکەوە دەیڕێسن. 4 چاکترینیان وەک وشترالووکە وڕاستترینیان وەک پەرژینی دڕکە.ڕۆژی سزادانی خودا بۆ تۆ هات،ئەو ڕۆژەی کە چاودێرەکانت هاوار دەکەن بۆ ئاگادارکردنەوە.ئێستا کاتی سەرلێشێواندنی ئێوەیە. 5 متمانە بە برادەر مەکە وپشت بە دۆست مەبەستە.نهێنیت بپارێزەتەنانەت لە ژنەکەشت کە لە باوەشت پاڵکەوتووە، 6 چونکە کوڕ سووکایەتی بە باوکی دەکات،کچ لە دایکی ڕاستدەبێتەوە،بووک لە خەسووی؛دوژمنی مرۆڤ لە خانەوادەکەی خۆی دەبێت. 7 بەڵام من چاوم لەسەر یەزدان دەبێت،چاوەڕوانی خودای ڕزگاریم دەکەم،خودام گوێم لێ دەگرێت. 8 ئەی دوژمنەکەم، بە نسکۆی من دڵخۆش نەبیت!چونکە ئەگەر بکەوم، هەڵدەستمەوە،ئەگەر لە تاریکیدا دانیشم،یەزدان ڕووناکییە بۆم. 9 لەبەر ئەوەی لە دژی ئەو گوناهم کرد،بەرگەی تووڕەیی یەزدان دەگرم،تاوەکو بەرگری لە داواکەم دەکات ومافی من دێتە دی.دەمهێنێتە دەرەوە بۆ ناو ڕووناکی،ڕاستودروستی ئەو دەبینم. 10 ئینجا دوژمنەکەم تەماشا دەکات وشەرمەزاری دایدەپۆشێت،ئەوەی پێی دەگوتم:«کوا یەزدانی پەروەردگارت؟»چاوەکانم تەماشای کەوتنی دەکەن،تەنانەت ئێستاش دەشێلرێتوەک قوڕی شەقامەکان. 11 ڕۆژی بنیادنانی دیوارەکانت دێت،ڕۆژی فراوانکردنی سنوورەکانت. 12 لەو ڕۆژەدا خەڵک دێنە لات،لەلای ئاشور و لە شارەکانی میسرەوە،تەنانەت لە میسرەوە هەتا فوراتلە دەریاوە بۆ دەریا ولە چیاوە بۆ چیا. 13 زەوی لەبەر دانیشتووانەکەی وێران دەبێت،بەهۆی کردەوەکانیان. 14 بە گۆچانەکەت شوانایەتی گەلەکەت بکات،مێگەلی میراتەکەت،ئەوەی بە تەنها لە دارستان نیشتەجێیەلەناوەڕاستی ڕەزەکان.با لە باشان و گلعاد بلەوەڕێنوەک ڕۆژگاری کۆن. 15 «وەک ڕۆژانی هاتنەدەرەوەت لە خاکی میسر،کاری سەرسوڕهێنەریان نیشان دەدەم.» 16 نەتەوەکان تەماشا دەکەن و شەرمەزار دەبن،سەرباری هەموو پاڵەوانییەتییەکەیان.دەست دەخەنە سەر دەمیانگوێیان کەڕ دەبێت. 17 وەک مار خۆڵ دەلێسنەوە،وەک خشۆکەکانی زەوی.بە لەرزەوە لە قەڵاکانیان دێنە دەرەوە،بۆ لای یەزدانی پەروەردگارمان دێن و دەتۆقن،لە تۆ دەترسن. 18 کێ خودایەکی وەک تۆیە،کە لە تاوان دەبوورێت ولە یاخیبوونی پاشماوەی گەلەکەت خۆشدەبێت؟هەتاسەر تووڕەیی خۆت هەڵناگریت،چونکە بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دڵخۆشیت. 19 دەگەڕێیتەوە و بەزەییت پێماندا دێتەوە،تاوانەکانمان دەخەیتە ژێر پێتەوە وهەموو گوناهەکانمان فڕێدەدەیتە ناو قووڵایی دەریا. 20 دڵسۆزی بۆ یاقوب پیشان دەدەیت،خۆشەویستی نەگۆڕ بۆ ئیبراهیم،ئەوەی سوێندت بۆ باوباپیرانمان خواردهەروەک ڕۆژگاری کۆن.