Numbers 10 (BOKSSV)
1 یەزدان بە موسای فەرموو: 2 «دوو کەڕەنا لە زیوی کوتراو بۆ خۆت دروستبکە، بۆ بانگکردنی کۆمەڵ و بۆ بەڕێکەوتنی ئۆردوگاکان. 3 ئەگەر هەردووکیان لێدران ئەوا هەموو کۆمەڵ بۆ لای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن لەلات کۆدەبنەوە، 4 ئەگەر تەنها یەکێکیان لێدرا ئەوا سەرکردەکان لەلات کۆدەبنەوە، کە سەرۆک خێڵەکانی ئیسرائیلن. 5 ئەگەر وەک نیشانەی ئاگادارکردنەوە لێتاندا ئەوا ئەو ئۆردوگایانەی لەلای ڕۆژهەڵات چادریان هەڵداوە بەڕێ دەکەون، 6 ئەگەر دووبارە وەک نیشانەی ئاگادارکردنەوە لێتاندا ئەوا ئەو ئۆردوگایانەی لەلای باشوور چادریان هەڵداوە بەڕێ دەکەون، بۆ بەڕێکەوتنەکانیان وەک نیشانەی ئاگادارکردنەوە لێدەدەن. 7 کاتێک کۆمەڵ کۆدەکەنەوە ئەوا کەڕەنا لێدەدەن، بەڵام وەک نیشانەی ئاگادارکردنەوە ناکەن. 8 «کوڕانی هارونی کاهین کەڕەناکان لێدەدەن، جا بۆتان دەبێتە فەرزێکی هەتاهەتایی بۆ نەوەکانتان. 9 ئەگەر لە خاکی خۆتان بۆ جەنگ چوونە سەر دوژمنێک کە ستەمتان لێدەکات، ئەوا کەڕەناکان وەک نیشانەی ئاگادارکردنەوە لێدەدەن و لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان یاد دەکرێنەوە و لە دوژمنەکانتان ڕزگارتان دەبێت. 10 هەروەها لە ڕۆژی خۆشیتان و لە جەژن و لە دەستپێکی مانگی نوێتان کەڕەناکان لێدەدەن، لەسەر قوربانی سووتاندنەکانتان و قوربانییەکانی هاوبەشیتان، جا دەبێتە یادەوەریتان لەبەردەم خوداکەتان. من یەزدانی پەروەردگارتانم.» 11 لە بیستی مانگی دووی ساڵی دووەمدا هەورەکە لەسەر چادری پەیمان بەرزبووەوە. 12 جا نەوەی ئیسرائیل لە قۆناغەکەیان لە چۆڵەوانی سیناوە بەڕێکەوتن و هەورەکە لە چۆڵەوانی پاران نیشتەوە. 13 بەپێی فەرمانی یەزدان و لە ڕێگەی موساوە بۆ یەکەمین جار دەستیان بە کۆچەکەیان کرد. 14 لەژێر بەیداخەکەیان ئۆردوگای نەوەی یەهودا بەگوێرەی لەشکرەکانیان یەکەم جار بەڕێکەوتن و نەحشۆنی کوڕی عەمیناداب سوپاسالاریان بوو. 15 سەرلەشکری هۆزی نەوەی یەساخاریش نەتەنێلی کوڕی چوعەر بوو، 16 سەرلەشکری هۆزی نەوەی زەبولونیش ئەلیابی کوڕی حێلۆن بوو. 17 ئینجا چادرەکەی پەرستن هەڵگیرایەوە و نەوەی گێرشۆن و نەوەی مەراری چادرەکەی پەرستنیان هەڵگرت و بەڕێکەوتن. 18 لەدوای ئەوان لەژێر بەیداخەکەیان ئۆردوگای ڕەئوبێن بەگوێرەی لەشکرەکانیان بەڕێکەوتن، ئەلیسوری کوڕی شەدیئور سوپاسالاریان بوو. 19 سەرلەشکری هۆزی نەوەی شیمۆنیش شەلومیێلی کوڕی چووریشەدای بوو، 20 سەرلەشکری هۆزی نەوەی گادیش ئەلیاسافی کوڕی دەعوئێل بوو. 21 ئینجا قەهاتییەکان شتە پیرۆزکراوەکانیان هەڵگرت و بەڕێکەوتن، هەتا گەیشتن چادرەکەی پەرستن هەڵدرابوو. 22 ئینجا لەژێر بەیداخەکەیان نەوەی ئەفرایم بەگوێرەی لەشکرەکانیان بەڕێکەوتن و ئەلیشاماعی کوڕی عەمیهود سوپاسالاریان بوو، 23 سەرلەشکری هۆزی نەوەی مەنەشەش گەمالائیلی کوڕی پەداهچوور بوو، 24 سەرلەشکری هۆزی نەوەی بنیامینیش ئەبیدانی کوڕی گدعۆنی بوو. 25 لە کۆتاییدا لەژێر بەیداخەکەیان ئۆردوگای نەوەی دان بەڕێکەوت و پاشڕەو و پاسەوانی هەموو ئۆردوگاکان بوو، بەگوێرەی لەشکرەکانیان، ئەحیعەزەری کوڕی عەمیشەدای سوپاسالاریان بوو. 26 سەرلەشکری هۆزی نەوەی ئاشێریش پەگعیێلی کوڕی عۆخران بوو. 27 سەرلەشکری هۆزی نەوەی نەفتالیش ئەحیڕەعی کوڕی عێینان بوو. 28 ئەمە ڕێکخستنی نەوەی ئیسرائیلە بە لەشکرەکانیانەوە کاتێک بەڕێکەوتن. 29 موسا بە حۆڤاڤی کوڕی ڕەعوئێلی میدیانی گوت، کە ڕەعوئێل خەزووری موسا بوو: «ئێمە دەچین بۆ ئەو شوێنەی یەزدان فەرمووی: ”پێتانی دەدەم.“ لەگەڵمان وەرە و بۆت باش دەبین، چونکە یەزدان بەڵێنی داوە بۆ ئیسرائیل چاک دەبێت.» 30 ئەویش پێی گوت: «ناڕۆم، بەڵکو بۆ لای خاکی خۆم و گەلی خۆم دەچم.» 31 جا موسا گوتی: «تکایە بەجێمان مەهێڵە، لەبەر ئەوەی شارەزایت لە چۆڵەوانی لەکوێ چادر هەڵبدەین، ببە بە چاو بۆمان. 32 ئەگەر لەگەڵمان بێیت، ئەوا بەو چاکەیەی یەزدان لەگەڵ ئێمەی دەکات، ئێمەش چاکەت لەگەڵدا دەکەین.» 33 جا لە کێوی یەزدانەوە بۆ سێ ڕۆژە ڕێ بەڕێکەوتن و سندوقی پەیمانی یەزدانیش سێ ڕۆژە ڕێ پێشیان کەوتبوو، هەتا بۆ پشوودان نشینگەیەکیان بۆ بدۆزێتەوە. 34 هەوری یەزدانیش بە ڕۆژ بەسەریانەوە بوو، کاتێک لە ئۆردوگاوە بەڕێکەوتن. 35 لە کاتی بەڕێکەوتنی سندوقەکەش موسا دەیگوت:«هەستە یەزدان!با دوژمنانت پەرتەوازە بن وناحەزانت لەبەردەمت هەڵبێن.» 36 لە کاتی چادرهەڵدانیش دەیگوت:«ئەی یەزدان، بگەڕێوەبۆ لای هەزاران هەزارانی ئیسرائیل.»
In Other Versions
Numbers 10 in the ANGEFD
Numbers 10 in the ANTPNG2D
Numbers 10 in the AS21
Numbers 10 in the BAGH
Numbers 10 in the BBPNG
Numbers 10 in the BBT1E
Numbers 10 in the BDS
Numbers 10 in the BEV
Numbers 10 in the BHAD
Numbers 10 in the BIB
Numbers 10 in the BLPT
Numbers 10 in the BNT
Numbers 10 in the BNTABOOT
Numbers 10 in the BNTLV
Numbers 10 in the BOATCB
Numbers 10 in the BOATCB2
Numbers 10 in the BOBCV
Numbers 10 in the BOCNT
Numbers 10 in the BOECS
Numbers 10 in the BOGWICC
Numbers 10 in the BOHCB
Numbers 10 in the BOHCV
Numbers 10 in the BOHLNT
Numbers 10 in the BOHNTLTAL
Numbers 10 in the BOICB
Numbers 10 in the BOILNTAP
Numbers 10 in the BOITCV
Numbers 10 in the BOKCV
Numbers 10 in the BOKCV2
Numbers 10 in the BOKHWOG
Numbers 10 in the BOLCB
Numbers 10 in the BOLCB2
Numbers 10 in the BOMCV
Numbers 10 in the BONAV
Numbers 10 in the BONCB
Numbers 10 in the BONLT
Numbers 10 in the BONUT2
Numbers 10 in the BOPLNT
Numbers 10 in the BOSCB
Numbers 10 in the BOSNC
Numbers 10 in the BOTLNT
Numbers 10 in the BOVCB
Numbers 10 in the BOYCB
Numbers 10 in the BPBB
Numbers 10 in the BPH
Numbers 10 in the BSB
Numbers 10 in the CCB
Numbers 10 in the CUV
Numbers 10 in the CUVS
Numbers 10 in the DBT
Numbers 10 in the DGDNT
Numbers 10 in the DHNT
Numbers 10 in the DNT
Numbers 10 in the ELBE
Numbers 10 in the EMTV
Numbers 10 in the ESV
Numbers 10 in the FBV
Numbers 10 in the FEB
Numbers 10 in the GGMNT
Numbers 10 in the GNT
Numbers 10 in the HARY
Numbers 10 in the HNT
Numbers 10 in the IRVA
Numbers 10 in the IRVB
Numbers 10 in the IRVG
Numbers 10 in the IRVH
Numbers 10 in the IRVK
Numbers 10 in the IRVM
Numbers 10 in the IRVM2
Numbers 10 in the IRVO
Numbers 10 in the IRVP
Numbers 10 in the IRVT
Numbers 10 in the IRVT2
Numbers 10 in the IRVU
Numbers 10 in the ISVN
Numbers 10 in the JSNT
Numbers 10 in the KAPI
Numbers 10 in the KBT1ETNIK
Numbers 10 in the KBV
Numbers 10 in the KJV
Numbers 10 in the KNFD
Numbers 10 in the LBA
Numbers 10 in the LBLA
Numbers 10 in the LNT
Numbers 10 in the LSV
Numbers 10 in the MAAL
Numbers 10 in the MBV
Numbers 10 in the MBV2
Numbers 10 in the MHNT
Numbers 10 in the MKNFD
Numbers 10 in the MNG
Numbers 10 in the MNT
Numbers 10 in the MNT2
Numbers 10 in the MRS1T
Numbers 10 in the NAA
Numbers 10 in the NASB
Numbers 10 in the NBLA
Numbers 10 in the NBS
Numbers 10 in the NBVTP
Numbers 10 in the NET2
Numbers 10 in the NIV11
Numbers 10 in the NNT
Numbers 10 in the NNT2
Numbers 10 in the NNT3
Numbers 10 in the PDDPT
Numbers 10 in the PFNT
Numbers 10 in the RMNT
Numbers 10 in the SBIAS
Numbers 10 in the SBIBS
Numbers 10 in the SBIBS2
Numbers 10 in the SBICS
Numbers 10 in the SBIDS
Numbers 10 in the SBIGS
Numbers 10 in the SBIHS
Numbers 10 in the SBIIS
Numbers 10 in the SBIIS2
Numbers 10 in the SBIIS3
Numbers 10 in the SBIKS
Numbers 10 in the SBIKS2
Numbers 10 in the SBIMS
Numbers 10 in the SBIOS
Numbers 10 in the SBIPS
Numbers 10 in the SBISS
Numbers 10 in the SBITS
Numbers 10 in the SBITS2
Numbers 10 in the SBITS3
Numbers 10 in the SBITS4
Numbers 10 in the SBIUS
Numbers 10 in the SBIVS
Numbers 10 in the SBT
Numbers 10 in the SBT1E
Numbers 10 in the SCHL
Numbers 10 in the SNT
Numbers 10 in the SUSU
Numbers 10 in the SUSU2
Numbers 10 in the SYNO
Numbers 10 in the TBIAOTANT
Numbers 10 in the TBT1E
Numbers 10 in the TBT1E2
Numbers 10 in the TFTIP
Numbers 10 in the TFTU
Numbers 10 in the TGNTATF3T
Numbers 10 in the THAI
Numbers 10 in the TNFD
Numbers 10 in the TNT
Numbers 10 in the TNTIK
Numbers 10 in the TNTIL
Numbers 10 in the TNTIN
Numbers 10 in the TNTIP
Numbers 10 in the TNTIZ
Numbers 10 in the TOMA
Numbers 10 in the TTENT
Numbers 10 in the UBG
Numbers 10 in the UGV
Numbers 10 in the UGV2
Numbers 10 in the UGV3
Numbers 10 in the VBL
Numbers 10 in the VDCC
Numbers 10 in the YALU
Numbers 10 in the YAPE
Numbers 10 in the YBVTP
Numbers 10 in the ZBP