Numbers 7 (BOKSSV)

1 ئەو ڕۆژەی کە موسا لە دانانی چادرەکەی پەرستن تەواو بوو، دەستنیشانی کرد و تەرخانی کرد لەگەڵ هەموو کەلوپەلەکانی، هەروەها قوربانگاکەش و هەموو قاپوقاچاغەکانی دەستنیشان کرد و تەرخانی کرد. 2 ئینجا سەرۆکەکانی ئیسرائیل، گەورەی بنەماڵەکانیان کە سەرۆکی هۆزەکان بوون، بەرپرسیار بوون لەسەر تۆمارکراوەکان، پێشکەشکراوەکانیان بەخشی. 3 دیارییەکانیان هێنایە بەردەم یەزدان، شەش عەرەبانەی داپۆشراو و دوازدە گای خەساو، هەر عەرەبانەیەک بۆ دوو سەرۆک و بۆ هەر یەکێکیان گایەکی خەساو، کە هێنایان بۆ بەردەم چادرەکەی پەرستن. 4 جا یەزدان بە موسای فەرموو: 5 «لێیان وەربگرە بۆ کاری خزمەتی چادری چاوپێکەوتن دەبن و بیدە بە لێڤییەکان، بۆ هەر یەکێک بەگوێرەی خزمەتەکەی.» 6 موساش عەرەبانەکان و گایە خەساوەکانی وەرگرت و بە لێڤییەکانی دا. 7 دووان لە عەرەبانەکان و چوار گای خەساوی بە نەوەی گێرشۆن دا بەگوێرەی خزمەتیان، 8 چوار لە عەرەبانەکان و هەشت گای خەساوی بە نەوەی مەراری دا بەگوێرەی خزمەتیان لەژێر سەرپەرشتی ئیتاماری کوڕی هارونی کاهین. 9 بەڵام موسا هیچی نەدا بە نەوەی قەهات، چونکە خزمەتی شتە پیرۆزکراوەکان لە ئەستۆی ئەوان بوو، لەسەر شانەکانیان هەڵیاندەگرت. 10 سەرۆکەکانیش بۆ تەرخانکردنی قوربانگاکە لە ڕۆژانی دەستنیشانکردنی دیارییان دەهێنا و لەبەردەم قوربانگاکە پێشکەشیان دەکرد. 11 یەزدانیش بە موسای فەرمووبوو: «هەموو ڕۆژێک یەکێک لە سەرۆکەکان پێشکەشکراوەکەی دەهێنێت بۆ تەرخانکردنی قوربانگاکە.» 12 ئەوەی ڕۆژی یەکەم پێشکەشکراوەکەی هێنا نەحشۆنی کوڕی عەمیناداب بوو لە هۆزی یەهودا. 13 پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 14 قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 15 یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 16 گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 17 بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی نەحشۆنی کوڕی عەمینادابە. 18 لە ڕۆژی دووەمدا نەتەنێلی کوڕی چوعەر سەرۆکی یەساخار پێشکەشکراوەکەی هێنا. 19 پێشکەشکراوەکەی کە هێنابووی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 20 قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 21 یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 22 گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 23 بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی نەتەنێلی کوڕی چوعەرە. 24 لە ڕۆژی سێیەمدا سەرۆکی نەوەی زەبولون، ئەلیابی کوڕی حێلۆن، پێشکەشکراوەکەی هێنا. 25 پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 26 قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 27 یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 28 گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 29 بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەلیابی کوڕی حێلۆنە. 30 لە ڕۆژی چوارەمدا سەرۆکی نەوەی ڕەئوبێن، ئەلیسوری کوڕی شەدیئور، پێشکەشکراوەکەی هێنا. 31 پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 32 قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 33 یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 34 گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 35 بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەلیسوری کوڕی شەدیئورە. 36 لە ڕۆژی پێنجەمدا سەرۆکی نەوەی شیمۆن، شەلومیێلی کوڕی چووریشەدای، پێشکەشکراوەکەی هێنا. 37 پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 38 قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 39 یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 40 گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 41 بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی شەلومیێلی کوڕی چووریشەدایە. 42 لە ڕۆژی شەشەمدا سەرۆکی نەوەی گاد، ئەلیاسافی کوڕی دەعوئێل، پێشکەشکراوەکەی هێنا. 43 پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 44 قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 45 یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 46 گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 47 بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەلیاسافی کوڕی دەعوئێلە. 48 لە ڕۆژی حەوتەم سەرۆکی نەوەی ئەفرایم، ئەلیشاماعی کوڕی عەمیهود، پێشکەشکراوەکەی هێنا. 49 پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 50 قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 51 یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 52 گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 53 بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەلیشاماع کوڕی عەمیهودە. 54 لە ڕۆژی هەشتەمدا سەرۆکی نەوەی مەنەشە، گەمالائیلی کوڕی پەداهچوور، پێشکەشکراوەکەی هێنا. 55 پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 56 قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 57 یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 58 گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 59 بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی گەمالائیلی کوڕی پەداهچوورە. 60 لە ڕۆژی نۆیەم سەرۆکی نەوەی بنیامین، ئەبیدانی کوڕی گدعۆنی، پێشکەشکراوەکەی هێنا. 61 پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 62 قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 63 یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 64 گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 65 بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەبیدانی کوڕی گدعۆنییە. 66 لە ڕۆژی دەیەمدا سەرۆکی نەوەی دان، ئەحیعەزەری کوڕی عەمیشەدای، پێشکەشکراوەکەی هێنا. 67 پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 68 قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 69 یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 70 گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 71 بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەحیعەزەری کوڕی عەمیشەدایە. 72 لە ڕۆژی یازدەیەم سەرۆکی نەوەی ئاشێر، پەگعیێلی کوڕی عۆخران، پێشکەشکراوەکەی هێنا. 73 پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 74 قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 75 یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 76 گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 77 بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی پەگعیێلی کوڕی عۆخرانە. 78 لە ڕۆژی دوازدەیەمدا سەرۆکی نەوەی نەفتالی، ئەحیڕەعی کوڕی عێینان، پێشکەشکراوەکەی هێنا. 79 پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 80 قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 81 یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 82 گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 83 بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەحیڕەعی کوڕی عێینانە. 84 ئەمە پێشکەشکراوی سەرۆکەکانی ئیسرائیل بوو، بۆ تەرخانکردنی قوربانگاکە لە کاتی دەستنیشانکردنی: دوازدە لەگەنی زیو و دوازدە تاسی زیو و دوازدە قاپی زێڕ. 85 هەر لەگەنێک سەد و سی شاقل زیو و هەر تاسێک حەفتا شاقل بوو، هەموو زیوی قاپوقاچاغەکان دوو هەزار و چوار سەد بوون بە شاقلی پیرۆزگا. 86 قاپە زێڕەکانیش دوازدەی پڕ لە بخوور، هەر قاپێک دە شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەموو زێڕی قاپەکان سەد و بیست شاقل بوو. 87 هەموو گایەکانی قوربانی سووتاندن دوازدە جوانەگا بوو، بەرانەکانیش دوازدە و بەرخە نێرە یەک ساڵەکانیش دوازدە لەگەڵ پێشکەشکراوی دانەوێڵەیان، گیسکە نێرەکانیش دوازدە بوون بۆ قوربانی گوناه، 88 هەموو گایەکانی قوربانی هاوبەشیش بیست و چوار گا بوون، بەرانەکانیش شەست و تەگەکانیش شەست و بەرخە نێرە یەک ساڵەکانیش شەست. ئەمە پێشکەشکراوەکان بوو بۆ تەرخانکردنی قوربانگاکە لەدوای دەستنیشانکردنی. 89 جا کاتێک موسا چووە ناو چادری چاوپێکەوتنەوە تاکو قسە لەگەڵ یەزدان بکات، گوێی لە دەنگەکە دەبوو کە لەگەڵی دەدوا لە قەپاغی کەفارەتەوە کە لەسەر سندوقی شایەتی بوو، لەنێوان دوو کەڕوبەکەوە، بەم شێوەیە خودا قسەی لەگەڵ کرد.

In Other Versions

Numbers 7 in the ANGEFD

Numbers 7 in the ANTPNG2D

Numbers 7 in the AS21

Numbers 7 in the BAGH

Numbers 7 in the BBPNG

Numbers 7 in the BBT1E

Numbers 7 in the BDS

Numbers 7 in the BEV

Numbers 7 in the BHAD

Numbers 7 in the BIB

Numbers 7 in the BLPT

Numbers 7 in the BNT

Numbers 7 in the BNTABOOT

Numbers 7 in the BNTLV

Numbers 7 in the BOATCB

Numbers 7 in the BOATCB2

Numbers 7 in the BOBCV

Numbers 7 in the BOCNT

Numbers 7 in the BOECS

Numbers 7 in the BOGWICC

Numbers 7 in the BOHCB

Numbers 7 in the BOHCV

Numbers 7 in the BOHLNT

Numbers 7 in the BOHNTLTAL

Numbers 7 in the BOICB

Numbers 7 in the BOILNTAP

Numbers 7 in the BOITCV

Numbers 7 in the BOKCV

Numbers 7 in the BOKCV2

Numbers 7 in the BOKHWOG

Numbers 7 in the BOLCB

Numbers 7 in the BOLCB2

Numbers 7 in the BOMCV

Numbers 7 in the BONAV

Numbers 7 in the BONCB

Numbers 7 in the BONLT

Numbers 7 in the BONUT2

Numbers 7 in the BOPLNT

Numbers 7 in the BOSCB

Numbers 7 in the BOSNC

Numbers 7 in the BOTLNT

Numbers 7 in the BOVCB

Numbers 7 in the BOYCB

Numbers 7 in the BPBB

Numbers 7 in the BPH

Numbers 7 in the BSB

Numbers 7 in the CCB

Numbers 7 in the CUV

Numbers 7 in the CUVS

Numbers 7 in the DBT

Numbers 7 in the DGDNT

Numbers 7 in the DHNT

Numbers 7 in the DNT

Numbers 7 in the ELBE

Numbers 7 in the EMTV

Numbers 7 in the ESV

Numbers 7 in the FBV

Numbers 7 in the FEB

Numbers 7 in the GGMNT

Numbers 7 in the GNT

Numbers 7 in the HARY

Numbers 7 in the HNT

Numbers 7 in the IRVA

Numbers 7 in the IRVB

Numbers 7 in the IRVG

Numbers 7 in the IRVH

Numbers 7 in the IRVK

Numbers 7 in the IRVM

Numbers 7 in the IRVM2

Numbers 7 in the IRVO

Numbers 7 in the IRVP

Numbers 7 in the IRVT

Numbers 7 in the IRVT2

Numbers 7 in the IRVU

Numbers 7 in the ISVN

Numbers 7 in the JSNT

Numbers 7 in the KAPI

Numbers 7 in the KBT1ETNIK

Numbers 7 in the KBV

Numbers 7 in the KJV

Numbers 7 in the KNFD

Numbers 7 in the LBA

Numbers 7 in the LBLA

Numbers 7 in the LNT

Numbers 7 in the LSV

Numbers 7 in the MAAL

Numbers 7 in the MBV

Numbers 7 in the MBV2

Numbers 7 in the MHNT

Numbers 7 in the MKNFD

Numbers 7 in the MNG

Numbers 7 in the MNT

Numbers 7 in the MNT2

Numbers 7 in the MRS1T

Numbers 7 in the NAA

Numbers 7 in the NASB

Numbers 7 in the NBLA

Numbers 7 in the NBS

Numbers 7 in the NBVTP

Numbers 7 in the NET2

Numbers 7 in the NIV11

Numbers 7 in the NNT

Numbers 7 in the NNT2

Numbers 7 in the NNT3

Numbers 7 in the PDDPT

Numbers 7 in the PFNT

Numbers 7 in the RMNT

Numbers 7 in the SBIAS

Numbers 7 in the SBIBS

Numbers 7 in the SBIBS2

Numbers 7 in the SBICS

Numbers 7 in the SBIDS

Numbers 7 in the SBIGS

Numbers 7 in the SBIHS

Numbers 7 in the SBIIS

Numbers 7 in the SBIIS2

Numbers 7 in the SBIIS3

Numbers 7 in the SBIKS

Numbers 7 in the SBIKS2

Numbers 7 in the SBIMS

Numbers 7 in the SBIOS

Numbers 7 in the SBIPS

Numbers 7 in the SBISS

Numbers 7 in the SBITS

Numbers 7 in the SBITS2

Numbers 7 in the SBITS3

Numbers 7 in the SBITS4

Numbers 7 in the SBIUS

Numbers 7 in the SBIVS

Numbers 7 in the SBT

Numbers 7 in the SBT1E

Numbers 7 in the SCHL

Numbers 7 in the SNT

Numbers 7 in the SUSU

Numbers 7 in the SUSU2

Numbers 7 in the SYNO

Numbers 7 in the TBIAOTANT

Numbers 7 in the TBT1E

Numbers 7 in the TBT1E2

Numbers 7 in the TFTIP

Numbers 7 in the TFTU

Numbers 7 in the TGNTATF3T

Numbers 7 in the THAI

Numbers 7 in the TNFD

Numbers 7 in the TNT

Numbers 7 in the TNTIK

Numbers 7 in the TNTIL

Numbers 7 in the TNTIN

Numbers 7 in the TNTIP

Numbers 7 in the TNTIZ

Numbers 7 in the TOMA

Numbers 7 in the TTENT

Numbers 7 in the UBG

Numbers 7 in the UGV

Numbers 7 in the UGV2

Numbers 7 in the UGV3

Numbers 7 in the VBL

Numbers 7 in the VDCC

Numbers 7 in the YALU

Numbers 7 in the YAPE

Numbers 7 in the YBVTP

Numbers 7 in the ZBP