Psalms 1 (BOKSSV)
1 خۆزگە دەخوازرێت بەو کەسەیبەپێی ڕاوێژی بەدکاران ناڕوات ولە ڕێگای گوناهباران ڕاناوەستێت ولە کۆڕی گاڵتەجاڕان دانانیشێت. 2 بەڵکو ئارەزووی ئەو لە فێرکردنی یەزدانە،شەو و ڕۆژ لە فێرکردنەکەی ورد دەبێتەوە. 3 وەک دارێک وایە کە لەدەم جۆگەی ئاو ڕوابێت ولە وەرزی خۆیدا بەرهەم بدات وگەڵاکانی هەرگیز وشک نەبن،لە هەموو کارێک سەرکەوتوو دەبێت. 4 بێگومان بەدکاران وانین،بەڵکو وەک کا وان کاتێک با پەرشوبڵاوی دەکاتەوە. 5 بۆیە نە بەدکاران لەبەردەم دادوەری بێتاوانن،نە گوناهبارانیش لە کۆڕی ڕاستودروستان دادەنیشن. 6 یەزدان چاودێری ڕێگای ڕاستودروستان دەکات،بەڵام ڕێگای بەدکاران لەناودەچێت.