Psalms 110 (BOKSSV)
undefined زەبوورێکی داود. 1 یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو: «لە دەستەڕاستم دابنیشە،هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ بۆ پێیەکانت.» 2 یەزدان لە سییۆنەوە هێز و دەسەڵاتەکەت فراوان دەکات،لەناو دوژمنەکانت فەرمانڕەوایەتی دەکەیت. 3 گەلەکەت لە ڕۆژی هێزت خۆیان پێشکەش دەکەن،بە ئاراییشتێکی پیرۆزەوە لە منداڵدانی بەرەبەیانەوە،تۆ شەونم لە گەنجییەتیت وەردەگریت. 4 یەزدان سوێندی خواردووە و بڕیاری ناگۆڕێت:«هەتاهەتایە تۆ کاهینیت لە پلەی مەلکیسادق.» 5 خاوەن شکۆ لە دەستەڕاستی تۆیە،لە ڕۆژی تووڕەییەکەی پاشایان وردوخاش دەکات. 6 لەنێو نەتەوەکان حوکم دەدات، خاکیان پڕ دەکات لە تەرم،سەرۆکەکان لەسەر هەموو زەوی وردوخاش دەکات. 7 پاشا لە جۆگەی دەم ڕێگا دەخواتەوە،لەبەر هەموو ئەمانە سەری بەرز ڕادەگرێت.