Psalms 123 (BOKSSV)
undefined گۆرانی گەشتیاران. 1 چاوم بۆ تۆ هەڵبڕی،تۆ ئەی دانیشتوو لە ئاسمان. 2 بێگومان وەک چۆن خزمەتکار چاوی لە دەستی گەورەکەیەتی،وەک چۆن کەنیزە چاوی لە دەستی خاتوونەکەیەتی،ئاواش ئێمە چاومان لە دەستی یەزدانی پەروەردگارمانە،بۆ ئەوەی لەگەڵمان میهرەبان بێت. 3 لەگەڵمان میهرەبان بە، ئەی یەزدان، لەگەڵمان میهرەبان بە!چونکە لە ڕادەبەدەر لە سووکایەتی تێربووین. 4 گیانمان زۆر تێر بووە لە گاڵتەی بێ خەمەکان،لە سووکایەتی لووتبەرزەکان.