Psalms 124 (BOKSSV)
undefined گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود. 1 «ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو،»با ئێستا ئیسرائیل بڵێت، 2 «ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو،کاتێک خەڵک لێمان هەستان، 3 ئەوا بە زیندوویی قووتیان دەداین،کاتێک قینیان لە دژمان جۆشا، 4 ئەوا لافاو ڕایدەماڵین،لێشاو گیانمانی دەبرد، 5 ئەوا ئاوی هەڵچووگیانمانی دەبرد.» 6 ستایش بۆ یەزدان،کە ئێمەی نەکردە نێچیری بەر کەڵبەیان. 7 گیانمان وەک چۆلەکە لە داوی ڕاوچی دەربازبوو،داوەکە پسا و ئێمە دەربازبووین. 8 هانامان بە ناوی یەزدانەوەیە،دروستکەری ئاسمان و زەوی.