Psalms 78 (BOKSSV)

undefined هۆنراوەیەکی ئاساف. 1 ئەی گەلی من، گوێ بدەنە فێرکردنم،گوێ شل بکەن بۆ قسەکانی دەمم. 2 بە نموونە دەمم دەکەمەوە،مەتەڵی ڕۆژگاری کۆن ڕادەگەیەنم. 3 ئەو شتانەی بیستوومانە و زانیومانە،ئەوەی باوباپیرانمان پێیان گوتووین. 4 ئەو شتانە لە منداڵەکانیان ناشارینەوە،بەڵکو بە نەوەی داهاتوو،ستایشی یەزدان ڕادەگەیەنین،هێزی و کارە سەرسوڕهێنەرەکانی کە کردوویەتی. 5 لەناو بنەماڵەی یاقوب شەریعەتی دامەزراند،لەناو ئیسرائیل تەورات،کە باوباپیرانی ئێمەی ڕاسپاردکە فێری منداڵانی خۆیانی بکەن، 6 بۆ ئەوەی نەوەی داهاتوو بیانزانێت،ئەو منداڵانەی لەدایک دەبن،ئەوانیش هەستن و بۆ منداڵانی خۆیانی باس بکەن. 7 ئینجا هیوایان بە خودا دەبێت،کردارەکانی خودایان لە یاد ناچێ،بەڵکو ڕاسپاردەکانی بەجێدەگەیەنن، 8 بۆ ئەوەی وەک باوباپیرانیان نەبن،نەوەیەکی یاخی و کەللەڕەق،نەوەیەک جگەرسۆز نەبوو بۆ خودا،ڕۆحیشیان دڵسۆزی ئەو نەبوو. 9 ئەفرایمییەکان کە چەکیان تیروکەوان بوو،لە ڕۆژی جەنگدا گەڕانەوە. 10 پەیمانی خودایان شکاند،بەپێی فێرکردنی نەجوڵانەوە. 11 کردارەکانی خودایان لەبیر کرد،ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانەی کە پیشانی دابوون. 12 لەبەرچاوی باوباپیرانیان پەرجووی کرد،لە خاکی میسر، لە وڵاتی چۆعەن. 13 دەریای شەقکرد و پەڕاندنیەوە،وەک بەربەست ئاوی ڕاگرت. 14 بە ڕۆژ بەهۆی هەورەوە ڕێبەری کردن،بە درێژایی شەویش بە ڕووناکی ئاگر. 15 لە بیابان تاشەبەردی شەقکرد و ئاوی پێدان،ئەوەندە زۆر وەک لە دەریاوە بێت. 16 جۆگەی لەناو تاشەبەرد هەڵقوڵاند،وەک ڕووبار ئاوی بەردایەوە. 17 بەڵام بەردەوام بوون لە گوناهکردن لە دژی،لە یاخیبوون لە دژی خودای هەرەبەرز لە بیابان. 18 لە دڵی خۆیاندا خودایان تاقی کردەوەبە داواکردنی ئەو خواردنەی دڵیان پێوەی بوو. 19 لە دژی خودا دوان و گوتیان:«ئایا خودا دەتوانێت لە چۆڵەوانی مێزێک بڕازێنێتەوە؟ 20 ڕاستە، لە تاشەبەردەکەی دا و ئاوی لێ هێنا،جۆگەکان ئاویان لێ ڕژا!بەڵام ئایا دەتوانێت نانیش بدات وگۆشت بۆ گەلەکەی دابین بکات؟» 21 کە یەزدان ئەمەی بیست زۆر تووڕە بوو،ئاگری داگیرسا لە دژی یاقوب،هەروەها تووڕەیی هەستا لە ئیسرائیل، 22 چونکە بڕوایان بە خودا نەهێنا وپشتیان بە ڕزگاریی ئەو نەبەست. 23 جا فەرمانی دا بە هەورەکان لە بەرزایی،دەرگای ئاسمانی کردەوە، 24 مەنی بەسەریاندا باراند بۆ خواردن ودانەوێڵەی ئاسمانی پێدان. 25 مرۆڤ نانی فریشتەکانیان خوارد،ئازووقەی بۆ ناردن هەتا تێربوون. 26 لە ئاسمانەوە بای ڕۆژهەڵاتی هەڵکرد،بە هێزیشی بای باشووری بەرەو پێش برد. 27 وەک خۆڵ گۆشتی بەسەریاندا باراند،وەک لمی دەریاکان پەلەوەری باڵدار. 28 باراندییە ناو ئۆردوگاکەیان،لە دەوروبەری چادرەکانیان. 29 خواردیان و زۆر تێر بوون،ئەوەی دڵیان پێوەی بوو بۆی هێنان. 30 بەڵام بەر لەوەی ئەوەی حەزیان لێی بوو بەجێی بهێڵن،هێشتا خواردنەکەیان لەناو دەم بوو، 31 تووڕەیی خودا لێیان هەستا،هەرە بەهێزەکانی کوشتن وباشترین گەنجەکانی ئیسرائیلی خست. 32 لەگەڵ ئەمەشدا گوناهیان کردەوە،بڕوایان بە کارە سەرسوڕهێنەرەکانی نەکرد. 33 بە فووێک ڕۆژگاری لەناوبردن،بە تۆقاندن ساڵانیان. 34 هەر کاتێک لێیان بکوژێت بەدوای دەکەون،بە پەرۆشەوە دەگەڕێنەوە لای. 35 بەبیریان دێتەوە کە خودا تاشەبەردیانە،خودای هەرەبەرزیشە کە دەیانکڕێتەوە. 36 بەڵام بە دەم فێڵ دەکەن،بە زمان درۆی لەگەڵ دەکەن. 37 دڵیان لەلای ناچەسپێت،دڵسۆز نین لەگەڵ پەیمانەکەی. 38 ئەویش بەزەییداره ولە گوناه خۆشدەبێت و نافەوتێنێت.زۆر جار تووڕەیی خۆی دەگێڕێتەوە،هەموو هەڵچوونی خۆی دەرنابڕێت. 39 بەبیری دێتەوە ئەمانە مرۆڤن،بایەکن هەڵدەکەن و ناگەڕێنەوە. 40 چەند جار لە چۆڵەوانی لێی یاخیبوون،لە بیابان دڵتەنگیان کرد. 41 جار لەدوای جار خودایان تاقی کردەوە،خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلیان تووڕە کرد. 42 دەستی ئەویان لەبیرچوو،ئەو ڕۆژەی ئەوانی لە دوژمن کڕییەوە. 43 ئەو ڕۆژەی لە میسر نیشانەی پیشاندا،لە وڵاتی چۆعەن پەرجووی کرد. 44 ڕووبار و جۆگەکانیانی گۆڕی بۆ خوێن،بۆ ئەوەی نەخۆنەوە. 45 مێشومەگەزی نارد پێوەیان دان،بۆقی نارد بۆگەنیان کردن. 46 بەروبوومی ئەوانی دا بە سن،بەری ماندووبوونیان بە کوللە. 47 بە تەرزە ڕەزەمێوەکانی کوتان وبە زوقم دار هەنجیرەکانی وشککردن. 48 گاوگۆتاڵی ئەوانی خستنە بەر تەرزە وئاژەڵی ماڵی دانە بەر بروسکە. 49 گڕی هەڵچوونی خۆی ڕژاندە سەریان، تووڕەیی و تۆڵە و بەڵا،بە فریشتەی لەناوبەر ناردی. 50 ڕێگای بۆ تووڕەیی خۆی خۆشکرد،مردنی لێ نەگێڕانەوە،ژیانیانی تووشی دەرد کرد. 51 لە هەموو نۆبەرەکانی میسری دا،یەکەمین بەرهەمی پیاوەتی وڵاتی حام. 52 ئینجا وەک مەڕ گەلەکەی بەپێشدا،وەک ڕان لە چۆڵەوانی ڕابەرایەتی کردن. 53 بە ئاسوودەیی ڕێنمایی کردن، ئیتر بێ ترس بوون،بەڵام دەریا دوژمنەکانی داپۆشین. 54 بردنی بۆ سنووری خاکی پیرۆز،ئەو چیایەی بە دەستی ڕاستی بەدەستیهێنا. 55 نەتەوەکانی لەبەردەم دەرکردن،میراتی بە گوریس بۆ دابەش کردن،هۆزەکانی ئیسرائیلی لە خێوەتەکانیان نیشتەجێ کرد. 56 بەڵام خودای هەرەبەرزیان تاقی کردەوە و یاخی بوون،یاساکانی ئەویان پەیڕەو نەکرد. 57 هەڵگەڕانەوە و فێڵبازییان کرد،وەک باپیرانیان لەڕێ لایاندا، وەک کەوانێکی ناڕێک. 58 بە نزرگەکانیان لەسەر بەرزاییەکان پەستیان کرد،بە بتەکانیان ئیرەیی ئەویان جۆشاند. 59 خودا ئەمەی بیست، پڕ تووڕەیی بوو،بە تەواوی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە. 60 چادری پەرستنی شیلۆی بەجێهێشت،ئەو چادرەی لەناو مرۆڤ هەڵیدابوو. 61 سندوقی پەیمانی خۆی دایە دەست،هێمای هێز و شکۆی خۆی دایە دەست ناحەزەکانی. 62 گەلی خۆی خستە بەردەمی شمشێر،لە میراتەکەی تووڕە بوو. 63 گەنجەکانیان ئاگر هەڵیلووشین،کچەکانیان هەلهەلەیان لێ نەدا. 64 کاهینەکانیان بە شمشێر کەوتن،بێوەژنەکانیان شیوەنیان نەگێڕا. 65 ئەوسا پەروەردگار هەستا وەک ئەو کەسەی لە خەو بەئاگا دێتەوە،وەک ئەو پاڵەوانەی لە سەرخۆشی بەهۆش دێتەوە. 66 لە دوژمنەکانی دا بۆ دواوە،کردنی بە ڕیسوایی هەمیشەیی. 67 خێوەتەکانی یوسفی ڕەتکردەوە،هۆزی ئەفرایمی هەڵنەبژارد، 68 بەڵکو هۆزی یەهودای هەڵبژارد،کێوی سییۆن کە خۆشی دەوێت. 69 وەک بەرزاییەکان پیرۆزگای خۆی بنیاد نا،وەک زەوی هەتاهەتایە چەسپاندی. 70 داودی بە خزمەتکاری خۆی هەڵبژارد ولەناو پشتیری مەڕ دەریهێنا. 71 لەدوای مەڕە شیردەرەکانەوە هێنای،بۆ ئەوەی ببێتە شوانی یاقوبی گەلی خۆی،ئیسرائیلی میراتگری خۆی. 72 داودیش بە دڵپاکییەوە شوانایەتی کردن،بە دەستێکی کارامە ئاراستەی کردن.

In Other Versions

Psalms 78 in the ANGEFD

Psalms 78 in the ANTPNG2D

Psalms 78 in the AS21

Psalms 78 in the BAGH

Psalms 78 in the BBPNG

Psalms 78 in the BBT1E

Psalms 78 in the BDS

Psalms 78 in the BEV

Psalms 78 in the BHAD

Psalms 78 in the BIB

Psalms 78 in the BLPT

Psalms 78 in the BNT

Psalms 78 in the BNTABOOT

Psalms 78 in the BNTLV

Psalms 78 in the BOATCB

Psalms 78 in the BOATCB2

Psalms 78 in the BOBCV

Psalms 78 in the BOCNT

Psalms 78 in the BOECS

Psalms 78 in the BOGWICC

Psalms 78 in the BOHCB

Psalms 78 in the BOHCV

Psalms 78 in the BOHLNT

Psalms 78 in the BOHNTLTAL

Psalms 78 in the BOICB

Psalms 78 in the BOILNTAP

Psalms 78 in the BOITCV

Psalms 78 in the BOKCV

Psalms 78 in the BOKCV2

Psalms 78 in the BOKHWOG

Psalms 78 in the BOLCB

Psalms 78 in the BOLCB2

Psalms 78 in the BOMCV

Psalms 78 in the BONAV

Psalms 78 in the BONCB

Psalms 78 in the BONLT

Psalms 78 in the BONUT2

Psalms 78 in the BOPLNT

Psalms 78 in the BOSCB

Psalms 78 in the BOSNC

Psalms 78 in the BOTLNT

Psalms 78 in the BOVCB

Psalms 78 in the BOYCB

Psalms 78 in the BPBB

Psalms 78 in the BPH

Psalms 78 in the BSB

Psalms 78 in the CCB

Psalms 78 in the CUV

Psalms 78 in the CUVS

Psalms 78 in the DBT

Psalms 78 in the DGDNT

Psalms 78 in the DHNT

Psalms 78 in the DNT

Psalms 78 in the ELBE

Psalms 78 in the EMTV

Psalms 78 in the ESV

Psalms 78 in the FBV

Psalms 78 in the FEB

Psalms 78 in the GGMNT

Psalms 78 in the GNT

Psalms 78 in the HARY

Psalms 78 in the HNT

Psalms 78 in the IRVA

Psalms 78 in the IRVB

Psalms 78 in the IRVG

Psalms 78 in the IRVH

Psalms 78 in the IRVK

Psalms 78 in the IRVM

Psalms 78 in the IRVM2

Psalms 78 in the IRVO

Psalms 78 in the IRVP

Psalms 78 in the IRVT

Psalms 78 in the IRVT2

Psalms 78 in the IRVU

Psalms 78 in the ISVN

Psalms 78 in the JSNT

Psalms 78 in the KAPI

Psalms 78 in the KBT1ETNIK

Psalms 78 in the KBV

Psalms 78 in the KJV

Psalms 78 in the KNFD

Psalms 78 in the LBA

Psalms 78 in the LBLA

Psalms 78 in the LNT

Psalms 78 in the LSV

Psalms 78 in the MAAL

Psalms 78 in the MBV

Psalms 78 in the MBV2

Psalms 78 in the MHNT

Psalms 78 in the MKNFD

Psalms 78 in the MNG

Psalms 78 in the MNT

Psalms 78 in the MNT2

Psalms 78 in the MRS1T

Psalms 78 in the NAA

Psalms 78 in the NASB

Psalms 78 in the NBLA

Psalms 78 in the NBS

Psalms 78 in the NBVTP

Psalms 78 in the NET2

Psalms 78 in the NIV11

Psalms 78 in the NNT

Psalms 78 in the NNT2

Psalms 78 in the NNT3

Psalms 78 in the PDDPT

Psalms 78 in the PFNT

Psalms 78 in the RMNT

Psalms 78 in the SBIAS

Psalms 78 in the SBIBS

Psalms 78 in the SBIBS2

Psalms 78 in the SBICS

Psalms 78 in the SBIDS

Psalms 78 in the SBIGS

Psalms 78 in the SBIHS

Psalms 78 in the SBIIS

Psalms 78 in the SBIIS2

Psalms 78 in the SBIIS3

Psalms 78 in the SBIKS

Psalms 78 in the SBIKS2

Psalms 78 in the SBIMS

Psalms 78 in the SBIOS

Psalms 78 in the SBIPS

Psalms 78 in the SBISS

Psalms 78 in the SBITS

Psalms 78 in the SBITS2

Psalms 78 in the SBITS3

Psalms 78 in the SBITS4

Psalms 78 in the SBIUS

Psalms 78 in the SBIVS

Psalms 78 in the SBT

Psalms 78 in the SBT1E

Psalms 78 in the SCHL

Psalms 78 in the SNT

Psalms 78 in the SUSU

Psalms 78 in the SUSU2

Psalms 78 in the SYNO

Psalms 78 in the TBIAOTANT

Psalms 78 in the TBT1E

Psalms 78 in the TBT1E2

Psalms 78 in the TFTIP

Psalms 78 in the TFTU

Psalms 78 in the TGNTATF3T

Psalms 78 in the THAI

Psalms 78 in the TNFD

Psalms 78 in the TNT

Psalms 78 in the TNTIK

Psalms 78 in the TNTIL

Psalms 78 in the TNTIN

Psalms 78 in the TNTIP

Psalms 78 in the TNTIZ

Psalms 78 in the TOMA

Psalms 78 in the TTENT

Psalms 78 in the UBG

Psalms 78 in the UGV

Psalms 78 in the UGV2

Psalms 78 in the UGV3

Psalms 78 in the VBL

Psalms 78 in the VDCC

Psalms 78 in the YALU

Psalms 78 in the YAPE

Psalms 78 in the YBVTP

Psalms 78 in the ZBP