Psalms 89 (BOKSSV)

undefined هۆنراوەیەکی ئێیتانی ئەزراحی. 1 هەتاهەتایە گۆرانی بەسەر خۆشەویستی نەگۆڕی یەزداندا دەڵێم،نەوە دوای نەوە بە دەمم دڵسۆزیت ڕادەگەیەنم. 2 هەروەک گوتم، هەتاهەتایە خۆشەویستی نەگۆڕ بنیاد دەنرێت،لە ئاسمان دڵسۆزیت چەسپاوە. 3 فەرمووت: «پەیمانم لەگەڵ هەڵبژاردەی خۆم بەستووە،سوێندم بۆ داودی بەندەم خواردووە، 4 ”هەتاهەتایە وەچەکەت دەچەسپێنم،نەوە دوای نەوە تەختت بنیاد دەنێم.“» 5 ئەی یەزدان، ئاسمان ستایشی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەکات،هەروەها لەناو کۆڕی پیرۆزانیش دڵسۆزیت. 6 لەناو هەورەکان کێ هاوتای یەزدانە؟لەنێو فریشتەکانی ئاسمان کامەیان لە یەزدان دەچێت؟ 7 خودا لەنێو ئەنجومەنی پیرۆزان زۆر سامناکە،لە هەموو ئەوانەی دەوروبەری ترسناکترە. 8 ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، کێ وەک تۆ وایە؟تۆ بەهێزیت، ئەی یەزدان، دڵسۆزیشت دەوری داویت. 9 دەسەڵاتت بەسەر هەڵچوونی دەریادا هەیە،کە شەپۆلەکانی بەرز دەبنەوە، هێمنیان دەکەیتەوە. 10 وەک بریندارێکی سەخت ڕاهەبت پان کردەوە،بە هێزی بازووت دوژمنەکانت پەرتەوازە کرد. 11 ئاسمان هی تۆیە، هەروەها زەویش،گەردوون و هەرچی تێیدایە تۆ داتمەزراندووە. 12 باکوور و باشوور تۆ بەدیت هێناون،تابۆر و حەرمۆن بۆ ناوی تۆ هەلهەلە لێدەدەن. 13 بازووت هەیە لەگەڵ توانا،دەستت بەهێزە، دەستی ڕاستت بەرزە. 14 ڕاستودروستی و دادپەروەری بناغەی تەختی تۆن،خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستی لەبەردەمی تۆ دەڕۆن. 15 خۆزگە بەو گەلە دەخوازرێ کە دەزانن چۆن پڕ بە دەنگیان هاواری شادی بکەن،ئەی یەزدان، بە ڕووناکی ڕوخساری تۆ ڕێ دەکەن. 16 بەهۆی ناوی تۆوە بە درێژایی ڕۆژ شادمان دەبن،بە ڕاستودروستی تۆ بەرز دەبنەوە، 17 چونکە تۆ شکۆمەندی و هێزی ئەوانیت،ئێمە بە ڕەزامەندی تۆ بەهێز دەبین. 18 بێگومان قەڵغانمان هی یەزدانە،پاشامان هی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلە. 19 جارێکیان لە بینینێکدا قسەت کرد،بە خۆشەویستانی خۆتت فەرموو:«هێزم بە پاڵەوانێک بەخشی،لەنێو گەل گەنجێکم بەرزکردەوە. 20 داودی بەندەی خۆمم دۆزییەوە،بە ڕۆنی پیرۆزم دەستنیشانم کرد. 21 ئەوەی دەستم پێوەی دەچەسپێت،هەروەها بازووم بەهێزی دەکات. 22 دوژمن بەسەریدا زاڵ نابێت،نابێتە ژێر دەستەی کوڕی زۆردار. 23 لەبەردەمی خۆی دوژمنانی تێکدەشکێنم،ناحەزانی تووشی بەڵا دەکەم. 24 دڵسۆزی و خۆشەویستی نەگۆڕی منی لەگەڵدایە،بە ناوی منەوە بەهێز دەبێت. 25 وا دەکەم دەستی بەسەر دەریاوە بێت،دەستی ڕاستی بەسەر ڕووبارەکان. 26 هاوارم بۆ دەکات: ”تۆ باوکمی،خودای منی، تاشەبەردی ڕزگاریی منیت.“ 27 منیش دەیکەمە نۆبەرەی خۆم،بەرزترین لە پاشایانی زەوی. 28 هەتاهەتایە خۆشەویستی نەگۆڕی خۆمی بۆ دەپارێزم،پەیمانی من بۆ ئەو دەچەسپێت. 29 هەتاهەتایە وەچەکەی دەچەسپێنم،تەختیشی بەقەد ڕۆژگاری ئاسمان بێت. 30 «ئەگەر کوڕانی واز لە فێرکردنم بهێنن،ڕێگای یاساکانی من نەگرنەبەر، 31 ئەگەر سەرپێچی فەرزەکانم بکەن،ڕاسپاردەکانم بەجێنەگەیەنن، 32 لەسەر یاخیبوونەکانیان بە دار سزایان دەدەم،بە لێدان گوناهەکانیان، 33 بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی خۆمی لێ ناکەمەوە،درۆ ناکەم دەربارەی دڵسۆزییەکەم. 34 پەیمانی خۆم ناشکێنم وقسەی خۆم ناگۆڕم. 35 جارێک سوێندم بە پیرۆزی خۆم خوارد،درۆ لەگەڵ داود ناکەم. 36 هەتاهەتایە نەوەی داود دەمێنێت وتەختی وەک خۆر لەبەردەممە، 37 هەمیشە وەک مانگ دەچەسپێت،ئەو شایەتەی لە ئاسمانیشە دڵسۆزە.» 38 بەڵام تۆ ڕەتت کردەوە و وازت لێی هێنا،لە دەستنیشانکراوەکەت تووڕەبوویت. 39 پەیمانەکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت شکاند وتاجەکەی ئەوت لە خۆڵ وەردا و گڵاوت کرد. 40 هەموو شووراکانیت ڕووخاند،قەڵاکانیت کردە کاولگە. 41 هەموو ئەوانەی تێدەپەڕن تاڵانیان کردی،بوو بە ڕیسوایی لەنێو دراوسێکان. 42 دەستی ڕاستی دوژمنەکانیت بەرزکردەوە،هەموو ناحەزەکانیت دڵشاد کرد. 43 دەمی شمشێرەکەیت هەڵگێڕایەوە ولە جەنگدا سەرتنەخست. 44 شکۆمەندییەکەیت پووچەڵ کردەوە،تەختی ئەوت فڕێدایە سەر زەوی. 45 ڕۆژگاری گەنجیت کورت کردەوە وبەرگی شەرمەزاریت کردە بەری. 46 ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ ئایا بە تەواوی خۆت دەشاریتەوە؟هەتا کەی تووڕەییت وەک ئاگر دادەگیرسێت؟ 47 لەبیرت بێت تەمەنم چەند کورتە.ئادەمیزادت بۆ چ مەبەستێکی پووچ بەدیهێناوە؟ 48 ئایا پیاو هەیە بژیێت و مردن نەبینێت؟یان گیانی خۆی لە دەست جیهانی مردووان دەرباز بکات؟ 49 ئەی پەروەردگار، کوا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی جارانت،کە بە دڵسۆزی خۆت سوێندت بۆ داود خوارد؟ 50 پەروەردگار، شورەیی خزمەتکاری خۆت لەبیر بێت،چۆن هی هەموو گەلانم لە باوەشی خۆم گرتووە، 51 ئەو سووکایەتییەی دوژمنەکانت، ئەی یەزدان،ئەوەی بە ڕاستی بە نەوەکانی دەستنیشانکراوەکەت کرا. 52 هەر ستایش بۆ یەزدان، هەتاهەتایە.ئامین و ئامین.

In Other Versions

Psalms 89 in the ANGEFD

Psalms 89 in the ANTPNG2D

Psalms 89 in the AS21

Psalms 89 in the BAGH

Psalms 89 in the BBPNG

Psalms 89 in the BBT1E

Psalms 89 in the BDS

Psalms 89 in the BEV

Psalms 89 in the BHAD

Psalms 89 in the BIB

Psalms 89 in the BLPT

Psalms 89 in the BNT

Psalms 89 in the BNTABOOT

Psalms 89 in the BNTLV

Psalms 89 in the BOATCB

Psalms 89 in the BOATCB2

Psalms 89 in the BOBCV

Psalms 89 in the BOCNT

Psalms 89 in the BOECS

Psalms 89 in the BOGWICC

Psalms 89 in the BOHCB

Psalms 89 in the BOHCV

Psalms 89 in the BOHLNT

Psalms 89 in the BOHNTLTAL

Psalms 89 in the BOICB

Psalms 89 in the BOILNTAP

Psalms 89 in the BOITCV

Psalms 89 in the BOKCV

Psalms 89 in the BOKCV2

Psalms 89 in the BOKHWOG

Psalms 89 in the BOLCB

Psalms 89 in the BOLCB2

Psalms 89 in the BOMCV

Psalms 89 in the BONAV

Psalms 89 in the BONCB

Psalms 89 in the BONLT

Psalms 89 in the BONUT2

Psalms 89 in the BOPLNT

Psalms 89 in the BOSCB

Psalms 89 in the BOSNC

Psalms 89 in the BOTLNT

Psalms 89 in the BOVCB

Psalms 89 in the BOYCB

Psalms 89 in the BPBB

Psalms 89 in the BPH

Psalms 89 in the BSB

Psalms 89 in the CCB

Psalms 89 in the CUV

Psalms 89 in the CUVS

Psalms 89 in the DBT

Psalms 89 in the DGDNT

Psalms 89 in the DHNT

Psalms 89 in the DNT

Psalms 89 in the ELBE

Psalms 89 in the EMTV

Psalms 89 in the ESV

Psalms 89 in the FBV

Psalms 89 in the FEB

Psalms 89 in the GGMNT

Psalms 89 in the GNT

Psalms 89 in the HARY

Psalms 89 in the HNT

Psalms 89 in the IRVA

Psalms 89 in the IRVB

Psalms 89 in the IRVG

Psalms 89 in the IRVH

Psalms 89 in the IRVK

Psalms 89 in the IRVM

Psalms 89 in the IRVM2

Psalms 89 in the IRVO

Psalms 89 in the IRVP

Psalms 89 in the IRVT

Psalms 89 in the IRVT2

Psalms 89 in the IRVU

Psalms 89 in the ISVN

Psalms 89 in the JSNT

Psalms 89 in the KAPI

Psalms 89 in the KBT1ETNIK

Psalms 89 in the KBV

Psalms 89 in the KJV

Psalms 89 in the KNFD

Psalms 89 in the LBA

Psalms 89 in the LBLA

Psalms 89 in the LNT

Psalms 89 in the LSV

Psalms 89 in the MAAL

Psalms 89 in the MBV

Psalms 89 in the MBV2

Psalms 89 in the MHNT

Psalms 89 in the MKNFD

Psalms 89 in the MNG

Psalms 89 in the MNT

Psalms 89 in the MNT2

Psalms 89 in the MRS1T

Psalms 89 in the NAA

Psalms 89 in the NASB

Psalms 89 in the NBLA

Psalms 89 in the NBS

Psalms 89 in the NBVTP

Psalms 89 in the NET2

Psalms 89 in the NIV11

Psalms 89 in the NNT

Psalms 89 in the NNT2

Psalms 89 in the NNT3

Psalms 89 in the PDDPT

Psalms 89 in the PFNT

Psalms 89 in the RMNT

Psalms 89 in the SBIAS

Psalms 89 in the SBIBS

Psalms 89 in the SBIBS2

Psalms 89 in the SBICS

Psalms 89 in the SBIDS

Psalms 89 in the SBIGS

Psalms 89 in the SBIHS

Psalms 89 in the SBIIS

Psalms 89 in the SBIIS2

Psalms 89 in the SBIIS3

Psalms 89 in the SBIKS

Psalms 89 in the SBIKS2

Psalms 89 in the SBIMS

Psalms 89 in the SBIOS

Psalms 89 in the SBIPS

Psalms 89 in the SBISS

Psalms 89 in the SBITS

Psalms 89 in the SBITS2

Psalms 89 in the SBITS3

Psalms 89 in the SBITS4

Psalms 89 in the SBIUS

Psalms 89 in the SBIVS

Psalms 89 in the SBT

Psalms 89 in the SBT1E

Psalms 89 in the SCHL

Psalms 89 in the SNT

Psalms 89 in the SUSU

Psalms 89 in the SUSU2

Psalms 89 in the SYNO

Psalms 89 in the TBIAOTANT

Psalms 89 in the TBT1E

Psalms 89 in the TBT1E2

Psalms 89 in the TFTIP

Psalms 89 in the TFTU

Psalms 89 in the TGNTATF3T

Psalms 89 in the THAI

Psalms 89 in the TNFD

Psalms 89 in the TNT

Psalms 89 in the TNTIK

Psalms 89 in the TNTIL

Psalms 89 in the TNTIN

Psalms 89 in the TNTIP

Psalms 89 in the TNTIZ

Psalms 89 in the TOMA

Psalms 89 in the TTENT

Psalms 89 in the UBG

Psalms 89 in the UGV

Psalms 89 in the UGV2

Psalms 89 in the UGV3

Psalms 89 in the VBL

Psalms 89 in the VDCC

Psalms 89 in the YALU

Psalms 89 in the YAPE

Psalms 89 in the YBVTP

Psalms 89 in the ZBP