Psalms 93 (BOKSSV)
1 یەزدان پاشایەتی دەکات، پایەبەرزی لەبەر دەکات،یەزدان هێزی لەبەر دەکات و لە خۆی بەستووە،هەروەها جیهان چەسپاوە و ناهەژێت. 2 لە دێر زەمانەوە تەختت چەسپاوە،تۆ لە ئەزەلەوە و هەتاهەتایە هەیت. 3 ئەی یەزدان، دەریاکان بەرزیان کردەوە،دەریاکان دەنگیان بەرزکردەوە،دەریاکان شەپۆلەکانیان بەرز دەکەنەوە. 4 لە خوڕەی ئاوی زۆر،لە توانای شەپۆلەکانی دەریا،یەزدانی ئاسمان توانادارترە. 5 یاساکانت زۆر چەسپاون،ئەی یەزدان، پیرۆزی لە ماڵی تۆ دەوەشێتەوە،بە درێژایی ڕۆژگار.