Zechariah 9 (BOKSSV)
1 ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بە سروش لە دژی خاکی حەدراخ ولە دیمەشق دەمێنێتەوە،چونکە هەموو خەڵک و هۆزەکانی ئیسرائیلچاویان لە یەزدانە. 2 هەروەها لە دژی حەماتی هاوسنووری،لە دژی سور و سەیدایە، کە ئەوانە زۆر دانان. 3 سور قەڵای بۆ خۆی بنیاد نا،زیوی وەک خۆڵ خڕکردەوە،زێڕیش وەک قوڕی کۆڵانەکان. 4 بەڵام پەروەردگار دەستی بەسەردا دەگرێت ولە دەریا هێزەکەی لەناودەبات،هەروەها بە ئاگر دەسووتێنرێت. 5 ئەسقەلان دەیبینێت و دەترسێت،غەزەش زۆر بە ئازار دەبێت،عەقرۆنیش، چونکە هیواکانی مایەی شەرمەزارین.غەزە پاشاکەی لەدەست دەدات،ئەسقەلانیش ئاوەدانی تێدا نامێنێت. 6 خەڵکی زۆڵ ئەشدۆد داگیر دەکەن،لووتبەرزی فەلەستییەکان لەناودەبەم. 7 گۆشتی بە خوێنەوە لەبەردەمیان لادەبەم وخواردنی قەدەغەکراو لەبەر ددانەکانیان.ئەو فەلەستییانەش کە دەمێننەوە دێنە پاڵ خوداکەمان ووەک هۆزێک دەبن لە یەهودا وعەقرۆنیش وەک یەبوسییەکان. 8 بەڵام لە چواردەوری پەرستگاکەم هەڵدەدەم،بۆ پارێزگاریکردن لە چەتە.ئیتر هەرگیز سەرکاری بێگاری نایەتە سەریان،چونکە ئێستا چاوم لەسەریانە. 9 ئەی شاری سییۆن، زۆر دڵخۆش بە!ئەی شاری ئۆرشەلیم، هاواری خۆشی بکە!ئەوەتا پاشاکەت دێتە لات،دادپەروەرە و ڕزگارکەرە،بێفیزە و سواری ماکەرێک وجاشی ماکەرێک بووە. 10 گالیسکەی جەنگ لە ئەفرایم لەناودەبەم وئەسپیش لە ئۆرشەلیم،کەوانی جەنگ دەشکێنرێت.ئەو پاشایە ئاشتی بۆ گەلان ڕادەگەیەنێت،فەرمانڕەوایەتییەکەی لە دەریاوە بۆ دەریایە ولە ڕووباری فوراتیشەوە هەتا ئەوپەڕی زەوییە. 11 هەروەها بۆ تۆش، لەبەر خوێنی پەیمانەکەم لەگەڵ تۆ،دیلەکانت لە بیری بێ ئاو بەڕەڵا دەکەم. 12 ئەی ئەو دیلانەی هیواتان هەیە، بگەڕێنەوە قەڵاکانتان،ئەمڕۆ من ڕایدەگەیەنم کە دوو هێندە قەرەبووتان دەکەمەوە. 13 من یەهودام وەک کەوانەکەی خۆم چەماندووەتەوە،ئەفرایمم کردووەتە تیرەکانم،ئەی سییۆن، کوڕەکانی تۆم ڕاپەڕندووە،لە دژی کوڕەکانی تۆ، ئەی یۆنان،تۆم کردووە بە شمشێری پاڵەوان. 14 ئینجا یەزدان لەسەر سەریانەوە دەردەکەوێت،تیرەکەی وەک بروسک دەبریسکێتەوە.یەزدانی باڵادەست فوو بە کەڕەنادا دەکات،بەناو گەردەلوولەکانی باشووردا دەڕوات، 15 یەزدانی سوپاسالار گەلەکەی دەپارێزێت.بە بەردی قۆچەقانی دوژمن تێکدەشکێنن،دەخۆنەوە و دەنەڕێنن هەروەک شەرابیان نۆشی بێت،وەک تاسی خوێنپرژێن پڕ دەبن،کە بۆ پرژاندنی گۆشەکانی قوربانگا بەکاردێت. 16 لەو ڕۆژەدا یەزدانی پەروەردگاریان ڕزگاریان دەکات،هەروەک شوان مێگەلەکەی دەپارێزێت.لە خاکەکەی خۆی دەیانڕازێنێتەوەوەک بەردی گرانبەهای تاج. 17 چەند سەرنجڕاکێش و جوان دەبێت!دانەوێڵە گەشە بە لاوەکان دەکات وشەرابی نوێش بە پاکیزەکان.