1 Chronicles 17 (BOKSSV)

1 پاش ئەوەی داود لە کۆشکەکەی نیشتەجێ بوو، داود بە ناتانی پێغەمبەری گوت: «من لێرە لە کۆشکێکی دروستکراو بە داری ئورز نیشتەجێم و سندوقی پەیمانی یەزدانیش لەژێر چادردایە.» 2 ناتانیش بە داودی گوت: «هەموو ئەوەی لە دڵتدایە بیکە، چونکە یەزدانت لەگەڵە.» 3 بەڵام هەر لەو شەوەدا فەرمایشتی خودا بۆ ناتان هات: 4 «بڕۆ بە داودی بەندەم بڵێ: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئەو کەسە تۆ نیت کە ماڵێک بۆ نیشتەجێبوونم بنیاد دەنێت. 5 لەو ڕۆژەوەی کە ئیسرائیلم لە میسر دەرهێناوە هەتا ئەمڕۆ لە ماڵدا نیشتەجێ نەبووم، بەڵکو لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە چووم، هەر لەنێو چادری پەرستندا بووم. 6 لە هەموو هاتوچۆکردنەکانم لەگەڵ هەموو ئیسرائیل، ئایا هیچ قسەیەکم کرد لەگەڵ یەکێک لە ڕابەرەکانی ئیسرائیل، ئەوانەی فەرمانم پێکردن بۆ ئەوەی شوانایەتی گەلەکەم بکەن، ’بۆچی ماڵێکتان لە داری ئورز بۆ دروستنەکردووم؟‘ “ 7 «ئێستاش ئاوا بە داودی بەندەم بڵێ: ”یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: من تۆم لە شوانایەتی مەڕەوە برد و تۆم کردە فەرمانڕەوای ئیسرائیلی گەلەکەی خۆم. 8 لەگەڵتدا بووم بۆ هەر شوێنێک چووبیت و هەموو دوژمنەکانی تۆم لەبەردەمت بڕیوەتەوە. ئێستا ناوێکت بۆ دروستدەکەم وەک ناوی گەورەکان کە لەسەر زەوین. 9 شوێنێکیش بۆ ئیسرائیلی گەلەکەم دیاری دەکەم و دەیچێنم و لە جێی خۆی نیشتەجێی دەکەم، ئیتر وەک پێشوو بێزار ناکرێن و خەڵکانی ناڕەوا نایانچەوسێننەوە، 10 وەک ئەو سەردەمانەی ڕابەرم لەسەر ئیسرائیلی گەلەکەم دادەنا. منیش تۆ لە دەستی هەموو دوژمنەکانت دەحەوێنمەوە.«”پێت ڕادەگەیەنم کە یەزدان خۆی ماڵت بۆ دروستدەکات. 11 کاتێک ژیانت تەواو دەبێت و دەچیتە پاڵ باوباپیرانت، من وەچەکەت دادەمەزرێنم، ئەوەی لەدوای خۆت لە کوڕەکانت دەبێت، پاشایەتییەکەی جێگیر دەکەم. 12 ئەو ماڵێکم بۆ بنیاد دەنێت و منیش بۆ هەتاهەتایە تەختەکەی جێگیر دەکەم. 13 من دەبمە باوکی ئەو و ئەویش دەبێتە کوڕی من. خۆشەویستییە نەگۆڕەکەم بۆ ئەو داناماڵرێت، هەروەک چۆن دامماڵی لەوەی لەپێش تۆ بوو. 14 بۆ هەتاهەتایەش لە ماڵەکەم و لەناو پاشایەتییەکەمدا دایدەنێم، هەتاهەتایە تەختەکەی جێگیر دەبێت.“» 15 ئینجا ناتان بەپێی وشەکانی ئەم سروشە قسەی لەگەڵ داود کرد. 16 ئەوسا داودی پاشا چوو و لەبەردەم یەزدان دانیشت و گوتی:«یەزدانی پەروەردگار، من کێم و بنەماڵەکەی من کێیە کە تۆ بەم پایەیەت گەیاندووم؟ 17 ئەی خودایە، تۆ هێشتا ئەمەت بە کەم زانی، هەر لەبەر ئەوە هاتیت بۆ ئەوەی سەبارەت بە ئایندەی ماڵی ئەم بەندەیەت بەڵێنی گەورەتر بدەیت. ئەی یەزدانی پەروەردگار، بە کەسێکی پایەبەرز داتنام و تەماشات کردم. 18 «ئیتر داود چی زیاتر بە تۆ بڵێت کە بەندەکەتت پایەدار کردووە؟ چونکە تۆ بەندەکەی خۆت دەناسیت. 19 ئەی یەزدان، تۆ لە پێناوی بەندەکەت و بە خواستی دڵی خۆت ئەم کارە گەورەت کردووە، بۆ ئەوەی ئەم هەموو بەڵێنە گەورانە بزانرێن. 20 «ئەی یەزدان، کوا هاوتای تۆ؟ بێجگە لە تۆ خودایەک نییە لە هەموو ئەوەی بە گوێی خۆمان گوێمان لێبووە. 21 هەروەها کێ وەک ئیسرائیلی گەلەکەی تۆیە؟ ئەم گەلە تاکە نەتەوەیەکە لە زەویدا کە خودا هات بۆ ئەوەی گەلێک بۆ خۆی بکڕێتەوە، بۆ ئەوەی ناوێک بۆ خۆی دابنێت و کاری مەزن و سامناک بکات، بە دەرکردنی نەتەوەکان لەبەردەم گەلەکەت، ئەوەی لە میسر بۆ خۆت کڕیتەوە. 22 ئەی یەزدان، تۆ گەلی ئیسرائیلت بۆ هەتاهەتایە کردە گەلی خۆت و تۆش بوویتە خودایان. 23 «ئەی یەزدان، ئێستاش ئەو بەڵێنەی سەبارەت بە بەندەکەت و بە ماڵەکەی فەرمووت، با بۆ هەتاهەتایە بچەسپێت. هەروەک فەرمووت ئاوا بکە، 24 بیچەسپێنە، تاوەکو بۆ هەتاهەتایە ناوت مەزن بێت و بگوترێت: ”یەزدانی سوپاسالاری خودای ئیسرائیل، خودای ئیسرائیلە!“ با ماڵی داودی بەندەشت لەبەردەمتدا جێگیر بێت. 25 «ئەی خودای من، بۆ بەندەکەی خۆتت ئاشکرا کرد کە ماڵێکی بۆ بنیاد دەنێیت، لەبەر ئەمە بەندەکەت ئازایەتی لە خۆیدا بینی لەبەردەمتدا نزا بکات. 26 ئەی یەزدان، تۆ خودایت، بەڵێنی ئەم چاکەیەت بە بەندەکەت داوە. 27 ئێستاش ڕەزامەندی بفەرموو بۆ ئەوەی ماڵی بەندەکەت بەرەکەتدار بکەیت، تاوەکو بۆ هەتاهەتایە لەبەردەمت بێت، ئەی یەزدان، چونکە تۆ بەرەکەتدارت کردووە و بۆ هەتاهەتایە بەرەکەتدار دەبێت.»

In Other Versions

1 Chronicles 17 in the ANGEFD

1 Chronicles 17 in the ANTPNG2D

1 Chronicles 17 in the AS21

1 Chronicles 17 in the BAGH

1 Chronicles 17 in the BBPNG

1 Chronicles 17 in the BBT1E

1 Chronicles 17 in the BDS

1 Chronicles 17 in the BEV

1 Chronicles 17 in the BHAD

1 Chronicles 17 in the BIB

1 Chronicles 17 in the BLPT

1 Chronicles 17 in the BNT

1 Chronicles 17 in the BNTABOOT

1 Chronicles 17 in the BNTLV

1 Chronicles 17 in the BOATCB

1 Chronicles 17 in the BOATCB2

1 Chronicles 17 in the BOBCV

1 Chronicles 17 in the BOCNT

1 Chronicles 17 in the BOECS

1 Chronicles 17 in the BOGWICC

1 Chronicles 17 in the BOHCB

1 Chronicles 17 in the BOHCV

1 Chronicles 17 in the BOHLNT

1 Chronicles 17 in the BOHNTLTAL

1 Chronicles 17 in the BOICB

1 Chronicles 17 in the BOILNTAP

1 Chronicles 17 in the BOITCV

1 Chronicles 17 in the BOKCV

1 Chronicles 17 in the BOKCV2

1 Chronicles 17 in the BOKHWOG

1 Chronicles 17 in the BOLCB

1 Chronicles 17 in the BOLCB2

1 Chronicles 17 in the BOMCV

1 Chronicles 17 in the BONAV

1 Chronicles 17 in the BONCB

1 Chronicles 17 in the BONLT

1 Chronicles 17 in the BONUT2

1 Chronicles 17 in the BOPLNT

1 Chronicles 17 in the BOSCB

1 Chronicles 17 in the BOSNC

1 Chronicles 17 in the BOTLNT

1 Chronicles 17 in the BOVCB

1 Chronicles 17 in the BOYCB

1 Chronicles 17 in the BPBB

1 Chronicles 17 in the BPH

1 Chronicles 17 in the BSB

1 Chronicles 17 in the CCB

1 Chronicles 17 in the CUV

1 Chronicles 17 in the CUVS

1 Chronicles 17 in the DBT

1 Chronicles 17 in the DGDNT

1 Chronicles 17 in the DHNT

1 Chronicles 17 in the DNT

1 Chronicles 17 in the ELBE

1 Chronicles 17 in the EMTV

1 Chronicles 17 in the ESV

1 Chronicles 17 in the FBV

1 Chronicles 17 in the FEB

1 Chronicles 17 in the GGMNT

1 Chronicles 17 in the GNT

1 Chronicles 17 in the HARY

1 Chronicles 17 in the HNT

1 Chronicles 17 in the IRVA

1 Chronicles 17 in the IRVB

1 Chronicles 17 in the IRVG

1 Chronicles 17 in the IRVH

1 Chronicles 17 in the IRVK

1 Chronicles 17 in the IRVM

1 Chronicles 17 in the IRVM2

1 Chronicles 17 in the IRVO

1 Chronicles 17 in the IRVP

1 Chronicles 17 in the IRVT

1 Chronicles 17 in the IRVT2

1 Chronicles 17 in the IRVU

1 Chronicles 17 in the ISVN

1 Chronicles 17 in the JSNT

1 Chronicles 17 in the KAPI

1 Chronicles 17 in the KBT1ETNIK

1 Chronicles 17 in the KBV

1 Chronicles 17 in the KJV

1 Chronicles 17 in the KNFD

1 Chronicles 17 in the LBA

1 Chronicles 17 in the LBLA

1 Chronicles 17 in the LNT

1 Chronicles 17 in the LSV

1 Chronicles 17 in the MAAL

1 Chronicles 17 in the MBV

1 Chronicles 17 in the MBV2

1 Chronicles 17 in the MHNT

1 Chronicles 17 in the MKNFD

1 Chronicles 17 in the MNG

1 Chronicles 17 in the MNT

1 Chronicles 17 in the MNT2

1 Chronicles 17 in the MRS1T

1 Chronicles 17 in the NAA

1 Chronicles 17 in the NASB

1 Chronicles 17 in the NBLA

1 Chronicles 17 in the NBS

1 Chronicles 17 in the NBVTP

1 Chronicles 17 in the NET2

1 Chronicles 17 in the NIV11

1 Chronicles 17 in the NNT

1 Chronicles 17 in the NNT2

1 Chronicles 17 in the NNT3

1 Chronicles 17 in the PDDPT

1 Chronicles 17 in the PFNT

1 Chronicles 17 in the RMNT

1 Chronicles 17 in the SBIAS

1 Chronicles 17 in the SBIBS

1 Chronicles 17 in the SBIBS2

1 Chronicles 17 in the SBICS

1 Chronicles 17 in the SBIDS

1 Chronicles 17 in the SBIGS

1 Chronicles 17 in the SBIHS

1 Chronicles 17 in the SBIIS

1 Chronicles 17 in the SBIIS2

1 Chronicles 17 in the SBIIS3

1 Chronicles 17 in the SBIKS

1 Chronicles 17 in the SBIKS2

1 Chronicles 17 in the SBIMS

1 Chronicles 17 in the SBIOS

1 Chronicles 17 in the SBIPS

1 Chronicles 17 in the SBISS

1 Chronicles 17 in the SBITS

1 Chronicles 17 in the SBITS2

1 Chronicles 17 in the SBITS3

1 Chronicles 17 in the SBITS4

1 Chronicles 17 in the SBIUS

1 Chronicles 17 in the SBIVS

1 Chronicles 17 in the SBT

1 Chronicles 17 in the SBT1E

1 Chronicles 17 in the SCHL

1 Chronicles 17 in the SNT

1 Chronicles 17 in the SUSU

1 Chronicles 17 in the SUSU2

1 Chronicles 17 in the SYNO

1 Chronicles 17 in the TBIAOTANT

1 Chronicles 17 in the TBT1E

1 Chronicles 17 in the TBT1E2

1 Chronicles 17 in the TFTIP

1 Chronicles 17 in the TFTU

1 Chronicles 17 in the TGNTATF3T

1 Chronicles 17 in the THAI

1 Chronicles 17 in the TNFD

1 Chronicles 17 in the TNT

1 Chronicles 17 in the TNTIK

1 Chronicles 17 in the TNTIL

1 Chronicles 17 in the TNTIN

1 Chronicles 17 in the TNTIP

1 Chronicles 17 in the TNTIZ

1 Chronicles 17 in the TOMA

1 Chronicles 17 in the TTENT

1 Chronicles 17 in the UBG

1 Chronicles 17 in the UGV

1 Chronicles 17 in the UGV2

1 Chronicles 17 in the UGV3

1 Chronicles 17 in the VBL

1 Chronicles 17 in the VDCC

1 Chronicles 17 in the YALU

1 Chronicles 17 in the YAPE

1 Chronicles 17 in the YBVTP

1 Chronicles 17 in the ZBP