1 Chronicles 29 (BOKSSV)

1 پاشان داودی پاشا بە هەموو کۆمەڵەکەی گوت: «سلێمانی کوڕم، ئەوەی کە خودا هەڵیبژاردووە، گەنجێکی پێنەگەیشتووە. کارەکەش گەورەیە، چونکە پەرستگاکە بۆ مرۆڤ نییە، بەڵکو بۆ یەزدانی پەروەردگارە. 2 منیش بە هەموو توانامەوە ئەمانەم بۆ پەرستگای خودام ئامادە کردووە، زێڕ بۆ زێڕنگەری، زیو بۆ زیوگەری، بڕۆنز بۆ بڕۆنزگەری، ئاسن بۆ ئاسنگەری، تەختە بۆ دارتاشی، بڕێکی زۆر لە بەردی عاشقبەند و بەردە پیرۆزە و چەندین جۆرە بەردی ڕەنگاوڕەنگ، هەروەها هەموو جۆرە بەردێکی باش و مەڕمەڕی سپی. 3 لەسەر هەموو ئەوەی بۆ پەرستگا پیرۆزەکە ئامادەم کردووە، لەبەر خۆشحاڵیم بە پەرستگای خوداکەم، ئێستا گەنجینەیەکی تایبەتی خۆشم لە زێڕ و زیو دەبەخشم: 4 سێ هەزار تالنت زێڕ لە زێڕی ئۆفیر و حەوت هەزار تالنت زیوی پوختەکراو بۆ ڕووکەشکردنی دیواری تەلارەکان و 5 هەر کارێک کە بە زێڕ و زیو دەکرێت، هەموو کارێکی دەستی وەستا پیشەوەرەکانیش. ئێستا کێ خوازیارە خۆی بۆ یەزدان تەرخان بکات؟» 6 ئینجا گەورەی بنەماڵە و سەرۆک هۆزەکانی ئیسرائیل و فەرماندەی هەزاران و سەدان، لێپرسراوانی کارەکانی پاشاش هەموویان بە خواستی خۆیان پیتاکیان بەخشی. 7 بۆ کاری بیناسازی پەرستگای خودا پێنج هەزار تالنت زێڕ و دە هەزار درهەمی زێڕ، دە هەزار تالنت زیو، هەژدە هەزار تالنت بڕۆنز و سەد هەزار تالنت ئاسنیان بەخشی. 8 ئەوەی بەردی گرانبەهای هەبوو دایە گەنجینەی پەرستگای یەزدان کە یەحیێلی گێرشۆنی بەرپرسی بوو. 9 گەل بە بەخشندەیی ڕابەرەکانیان دڵخۆش بوون، چونکە بە هەموو دڵیانەوە پیتاکەکانیان بە یەزدان بەخشی، داودی پاشاش زۆر دڵخۆش بوو. 10 داود لەبەردەم هەموو کۆمەڵەکە ستایشی یەزدانی کرد و گوتی:«ستایش بۆ تۆ ئەی یەزدان،خودای ئیسرائیل، باوکمانیلە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە. 11 ئەی یەزدان، بۆ تۆیە گەورەیی و توانا،مەزنی و پایەبەرزی و شکۆ،چونکە هەموو ئەوەی لە ئاسمان و لە زەویدایە هی تۆیە.ئەی یەزدان، پاشایەتی هی تۆیە وتۆ هەرەبەرزیت و لە هەمووان پایەبەرزتری. 12 دەوڵەمەندی و ڕێز لەلای تۆوە دێن،تۆ فەرمانڕەوای هەمووانیت.هێز و توانا لە دەستی تۆدانتاکو هەمووان بەهێز و ورەبەرز بکەیت. 13 ئێستاش ئەی خودای ئێمە، سوپاست دەکەین وستایشی ناوە شکۆدارەکەت دەکەین. 14 «بەڵام من کێم و گەلەکەم کێیە هەتا بتوانین بەم دڵفراوانییەوە ببەخشین؟ هەموو شتێک لە تۆوە دێت، لەوەی کە هی تۆیە بە تۆمان بەخشییەوە. 15 ئێمە لەبەرچاوی تۆدا نامۆین و وەک هەموو باوباپیرانمان ئاوارەین. ڕۆژانمان لەسەر زەوی وەک سێبەرن و ئومێدیش نییە. 16 ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، هەموو ئەم سامانەی کە ئامادەمان کردووە بۆ ئەوەی پەرستگایەک بۆ ناوی پیرۆزت بنیاد بنێین، هەمووی لە تۆوە هاتووە و هەموو شتێکیش هی تۆیە. 17 خودایە من دەزانم کە تۆ دڵەکان تاقی دەکەیتەوە و بە دڵی پاک دڵخۆش دەبیت. من بە خواستی خۆم و بە ڕاستگۆییەوە هەموو ئەم شتانەم بەخشیوە. ئێستاش دڵخۆش بووم کە گەلەکەی تۆم لێرە بینی چۆن بە خواستی دڵی خۆیان پیتاکیان پێ بەخشیت. 18 ئەی یەزدان، خودای ئیبراهیم و ئیسحاق و ئیسرائیلی باوباپیرانمان، ئەم بیرکردنەوەیە بۆ هەتاهەتایە لە دڵی گەلەکەتدا بپارێزە و دڵیان بەلای خۆتدا ڕابکێشە. 19 هەروەها وا بکە سلێمانی کوڕم پڕ بە دڵ فەرمان و یاسا و فەرزەکانت بەجێبهێنێت، هەموویان پەیڕەو بکات و ئەو پەرستگایە بنیاد بنێت کە ئامادەکاریم بۆی کردووە.» 20 پاشان داود بە هەموو کۆمەڵەکەی گوت: «تکایە ستایشی یەزدانی پەروەردگارتان بکەن.» ئینجا هەموو کۆمەڵەکە ستایشی یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانی خۆیان کرد و بە چۆکدا هاتن و کڕنۆشیان بۆ یەزدان و پاشا برد. 21 پاشان لە ڕۆژی دواتر قوربانییان بۆ یەزدان سەربڕی و قوربانی سووتاندنیان بۆ یەزدان سەرخست، هەزار گا و هەزار بەران و هەزار بەرخی نێر لەگەڵ شەرابە پێشکەشکراوەکانیان و قوربانی سەربڕاوی زۆر بۆ هەموو ئیسرائیل. 22 جا لەو ڕۆژەدا بە ئەوپەڕی خۆشییەوە لەبەردەم یەزدان خواردیان و خواردیانەوە.پاشان دووبارە سلێمانی کوڕی داودیان وەک پاشا ڕاگەیاند و وەک فەرمانڕەوایەک لەلایەن یەزدانەوە دەستنیشان کرا، سادۆقیش وەک کاهین دانرایەوە. 23 ئیتر سلێمان وەک پاشا لەسەر کورسی یەزدان دانیشت، لە جێی داودی باوکی. سەرکەوتوو بوو و هەموو ئیسرائیلیش گوێڕایەڵی بوون. 24 هەروەها هەموو سەرکردە و پاڵەوان و سەرجەم کوڕەکانی داودی پاشا سوێندیان خوارد ملکەچی سلێمانی پاشا بن. 25 یەزدانیش سلێمانی لەبەرچاوی هەموو ئیسرائیل زۆر مەزن کرد، شکۆیەکی شاهانەی وای پێدا کە پێش خۆی لە ئیسرائیل نەدرابووە هیچ پاشایەکی دیکە. 26 داودی کوڕی یەسا پاشایەتی هەموو ئیسرائیلی کرد، 27 ئەو ماوەیەش کە پاشایەتی ئیسرائیلی کرد چل ساڵ بوو، حەوت ساڵ لە حەبرۆن و سی و سێ ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. 28 لە تەمەنێکی باشی پیریدا مرد و لە ژیان و دەوڵەمەندی و ڕێز، تێری خواردبوو. پاشان سلێمانی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 29 ڕووداوەکانی پاشایەتی داود لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی لە پەڕتووکی تۆمارەکانی ساموئێلی پێشبینیکەر و لە تۆمارەکانی ناتانی پێغەمبەر نووسراون، هەروەها لە تۆمارەکانی گادی پێشبینیکەر، 30 لەگەڵ هەموو وردەکارییەکانی پاڵەوانیێتی و پاشایەتییەکەی و هەموو ئەو ڕۆژگارانەشی کە بەسەر خۆی و بەسەر ئیسرائیل و هەموو پاشایەتییەکانی خاکەکاندا تێپەڕین.

In Other Versions

1 Chronicles 29 in the ANGEFD

1 Chronicles 29 in the ANTPNG2D

1 Chronicles 29 in the AS21

1 Chronicles 29 in the BAGH

1 Chronicles 29 in the BBPNG

1 Chronicles 29 in the BBT1E

1 Chronicles 29 in the BDS

1 Chronicles 29 in the BEV

1 Chronicles 29 in the BHAD

1 Chronicles 29 in the BIB

1 Chronicles 29 in the BLPT

1 Chronicles 29 in the BNT

1 Chronicles 29 in the BNTABOOT

1 Chronicles 29 in the BNTLV

1 Chronicles 29 in the BOATCB

1 Chronicles 29 in the BOATCB2

1 Chronicles 29 in the BOBCV

1 Chronicles 29 in the BOCNT

1 Chronicles 29 in the BOECS

1 Chronicles 29 in the BOGWICC

1 Chronicles 29 in the BOHCB

1 Chronicles 29 in the BOHCV

1 Chronicles 29 in the BOHLNT

1 Chronicles 29 in the BOHNTLTAL

1 Chronicles 29 in the BOICB

1 Chronicles 29 in the BOILNTAP

1 Chronicles 29 in the BOITCV

1 Chronicles 29 in the BOKCV

1 Chronicles 29 in the BOKCV2

1 Chronicles 29 in the BOKHWOG

1 Chronicles 29 in the BOLCB

1 Chronicles 29 in the BOLCB2

1 Chronicles 29 in the BOMCV

1 Chronicles 29 in the BONAV

1 Chronicles 29 in the BONCB

1 Chronicles 29 in the BONLT

1 Chronicles 29 in the BONUT2

1 Chronicles 29 in the BOPLNT

1 Chronicles 29 in the BOSCB

1 Chronicles 29 in the BOSNC

1 Chronicles 29 in the BOTLNT

1 Chronicles 29 in the BOVCB

1 Chronicles 29 in the BOYCB

1 Chronicles 29 in the BPBB

1 Chronicles 29 in the BPH

1 Chronicles 29 in the BSB

1 Chronicles 29 in the CCB

1 Chronicles 29 in the CUV

1 Chronicles 29 in the CUVS

1 Chronicles 29 in the DBT

1 Chronicles 29 in the DGDNT

1 Chronicles 29 in the DHNT

1 Chronicles 29 in the DNT

1 Chronicles 29 in the ELBE

1 Chronicles 29 in the EMTV

1 Chronicles 29 in the ESV

1 Chronicles 29 in the FBV

1 Chronicles 29 in the FEB

1 Chronicles 29 in the GGMNT

1 Chronicles 29 in the GNT

1 Chronicles 29 in the HARY

1 Chronicles 29 in the HNT

1 Chronicles 29 in the IRVA

1 Chronicles 29 in the IRVB

1 Chronicles 29 in the IRVG

1 Chronicles 29 in the IRVH

1 Chronicles 29 in the IRVK

1 Chronicles 29 in the IRVM

1 Chronicles 29 in the IRVM2

1 Chronicles 29 in the IRVO

1 Chronicles 29 in the IRVP

1 Chronicles 29 in the IRVT

1 Chronicles 29 in the IRVT2

1 Chronicles 29 in the IRVU

1 Chronicles 29 in the ISVN

1 Chronicles 29 in the JSNT

1 Chronicles 29 in the KAPI

1 Chronicles 29 in the KBT1ETNIK

1 Chronicles 29 in the KBV

1 Chronicles 29 in the KJV

1 Chronicles 29 in the KNFD

1 Chronicles 29 in the LBA

1 Chronicles 29 in the LBLA

1 Chronicles 29 in the LNT

1 Chronicles 29 in the LSV

1 Chronicles 29 in the MAAL

1 Chronicles 29 in the MBV

1 Chronicles 29 in the MBV2

1 Chronicles 29 in the MHNT

1 Chronicles 29 in the MKNFD

1 Chronicles 29 in the MNG

1 Chronicles 29 in the MNT

1 Chronicles 29 in the MNT2

1 Chronicles 29 in the MRS1T

1 Chronicles 29 in the NAA

1 Chronicles 29 in the NASB

1 Chronicles 29 in the NBLA

1 Chronicles 29 in the NBS

1 Chronicles 29 in the NBVTP

1 Chronicles 29 in the NET2

1 Chronicles 29 in the NIV11

1 Chronicles 29 in the NNT

1 Chronicles 29 in the NNT2

1 Chronicles 29 in the NNT3

1 Chronicles 29 in the PDDPT

1 Chronicles 29 in the PFNT

1 Chronicles 29 in the RMNT

1 Chronicles 29 in the SBIAS

1 Chronicles 29 in the SBIBS

1 Chronicles 29 in the SBIBS2

1 Chronicles 29 in the SBICS

1 Chronicles 29 in the SBIDS

1 Chronicles 29 in the SBIGS

1 Chronicles 29 in the SBIHS

1 Chronicles 29 in the SBIIS

1 Chronicles 29 in the SBIIS2

1 Chronicles 29 in the SBIIS3

1 Chronicles 29 in the SBIKS

1 Chronicles 29 in the SBIKS2

1 Chronicles 29 in the SBIMS

1 Chronicles 29 in the SBIOS

1 Chronicles 29 in the SBIPS

1 Chronicles 29 in the SBISS

1 Chronicles 29 in the SBITS

1 Chronicles 29 in the SBITS2

1 Chronicles 29 in the SBITS3

1 Chronicles 29 in the SBITS4

1 Chronicles 29 in the SBIUS

1 Chronicles 29 in the SBIVS

1 Chronicles 29 in the SBT

1 Chronicles 29 in the SBT1E

1 Chronicles 29 in the SCHL

1 Chronicles 29 in the SNT

1 Chronicles 29 in the SUSU

1 Chronicles 29 in the SUSU2

1 Chronicles 29 in the SYNO

1 Chronicles 29 in the TBIAOTANT

1 Chronicles 29 in the TBT1E

1 Chronicles 29 in the TBT1E2

1 Chronicles 29 in the TFTIP

1 Chronicles 29 in the TFTU

1 Chronicles 29 in the TGNTATF3T

1 Chronicles 29 in the THAI

1 Chronicles 29 in the TNFD

1 Chronicles 29 in the TNT

1 Chronicles 29 in the TNTIK

1 Chronicles 29 in the TNTIL

1 Chronicles 29 in the TNTIN

1 Chronicles 29 in the TNTIP

1 Chronicles 29 in the TNTIZ

1 Chronicles 29 in the TOMA

1 Chronicles 29 in the TTENT

1 Chronicles 29 in the UBG

1 Chronicles 29 in the UGV

1 Chronicles 29 in the UGV2

1 Chronicles 29 in the UGV3

1 Chronicles 29 in the VBL

1 Chronicles 29 in the VDCC

1 Chronicles 29 in the YALU

1 Chronicles 29 in the YAPE

1 Chronicles 29 in the YBVTP

1 Chronicles 29 in the ZBP