1 Kings 4 (BOKSSV)

1 ئیتر سلێمان پاشایەتی هەموو ئیسرائیلی کرد. 2 ئەمانەش باڵاترین کاربەدەستانی ئەو بوون: عەزەریای کوڕی سادۆقی کاهین، 3 ئەلیحۆرەف و ئاحییا، دوو کوڕەکەی شیشا، خامەی نهێنی بوون،یەهۆشافاتی کوڕی ئەحیلود، تۆمارکار. 4 بەنایای کوڕی یەهۆیاداعیش سوپاسالار،سادۆق و ئەبیاتاریش هەردووکیان کاهین بوون. 5 عەزەریای کوڕی ناتان سەرۆکی بریکارەکان وزەڤودی کوڕی ناتان، کاهین و یاوەری پاشا بوون. 6 ئەحیشار سەرپەرشتیاری کۆشک،ئەدۆنیرامی کوڕی عەبدا سەرپەرشتیاری کاری بێگاری بوو. 7 هەروەها سلێمان دوازدە بریکاری لەسەر هەموو ئیسرائیل هەبوو، ئازووقەیان بۆ پاشا و ماڵەکەی دابین دەکرد و ساڵی مانگێک لەسەر هەریەکەیان بوو بۆ دابینکردنی ئازووقە. 8 ئەمانەش ناوەکانیانە: بەن‌حور لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم. 9 بەن‌دەقەر لە ماقەچ و شەعەلڤیم و بێت‌شەمەش و ئێلۆن بێت‌حانان. 10 بەن‌حەسەد لە ئەروبۆت، سۆکۆ و هەموو خاکی حێفەر سەر بە ئەو بوو. 11 بەن‌ئەبیناداب لە هەموو بەرزاییەکانی دۆردا، تافەتی کچی سلێمانیش بووە ژنی. 12 بەعەنای کوڕی ئەحیلود، تەعنەک و مەگیدۆ و هەموو بێت‌شان ئەوەی لەتەنیشت چەرەتانە لە خوار یەزرەعیل، لە بێت‌شانەوە هەتا ئابێل مەحۆلا، هەتا ئەو بەری یۆقمەعام. 13 بەن‌گەڤەر لە ڕامۆتی گلعاد، ئاواییەکانی یائیری کوڕی مەنەشە، ئەوەی لە گلعادە سەر بە ئەو بوون، لەگەڵ ناوچەی ئەرگۆڤ ئەوەی لە باشانە، شەست شاری گەورەی شوورابەند کە شمشیرەی دەرگاکانی لە بڕۆنز دروستکرا بوون. 14 ئەحینادابی کوڕی عیدۆ لە مەحەنەیم بوو. 15 ئەحیمەعەچ لە نەفتالی، ئەویش باسمەتی کچی سلێمانی هێنا ببێتە ژنی. 16 بەعەنای کوڕی حوشەی لە ئاشێر و لە عالۆت بوو. 17 یەهۆشافاتی کوڕی پاروەح لە یەساخار بوو. 18 شیمعی کوڕی ئێلا لە بنیامین بوو. 19 گەڤەری کوڕی ئوری لە خاکی گلعاد، خاکی سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان و عۆگی پاشای باشان، تاکە بریکار بوو لەسەر ناوچەکە. 20 یەهودا و ئیسرائیل لە زۆریدا وەک لمی سەر کەناری دەریا بوون، دەیانخوارد و دەیانخواردەوە و دڵخۆش بوون. 21 سلێمان دەسەڵاتدار بوو لەسەر هەموو پاشایەتییەکان، لە ڕووباری فوراتەوە هەتا خاکی فەلەستییەکان و سنووری میسر، سەرانەیان پێدەدا و بە درێژایی ژیانی خزمەتکاری سلێمان بوون. 22 ئازووقەی ڕۆژانەی سلێمان، سی کۆر لە باشترین ئارد و شەست کۆر بڕوێش، 23 دە گای قەڵەو و بیست گای لەوەڕگا و سەد مەڕ و بزن، جگە لە ئاسک و مامز و ئاسکە سوورە و پەلەوەری قەڵەو. 24 لەبەر ئەوەی فەرمانڕەوا بوو لەسەر هەموو شانشینەکانی ئەم بەری ڕووباری فورات، لە تیفسەحەوە هەتا غەزە، لە هەموو لایەکەوە ئاشتی هەبوو. 25 هەموو سەردەمی سلێمان یەهودا و ئیسرائیلی هەریەکە لەژێر دار مێو و دار هەنجیرەکەی خۆی بە ئاسوودەیی نیشتەجێ بوون، لە دانەوە هەتا بیری شابەع. 26 سلێمان چوار هەزار ئاخوڕی هەبوو بۆ ئەسپی گالیسکەکانی، لەگەڵ دوازدە هەزار ئەسپ. 27 ئەم بریکارانە ئازووقەیان دابین دەکرد بۆ سلێمانی پاشا و هەموو ئەوانەی دەهاتنە سەر خوانەکەی، هەریەکە و لە مانگی خۆی، ئیتر پێویستیان بە هیچ نەبوو. 28 جۆ و کاش بۆ ئەسپی گالیسکەکان و ئەسپەکانی دیکە دەهێنران بۆ ئەو شوێنەی کە لێی دەبوون، هەرکەسە و بەگوێرەی ئەرکی خۆی. 29 خودا دانایی و تێگەیشتنێکی زۆر زۆری دایە سلێمان، هەروەها مێشکێکی فراوان وەک ئەو لمەی لەسەر کەناری دەریایە. 30 دانایی سلێمان زیاتر بوو لە دانایی هەموو خەڵکی ڕۆژهەڵات و هەموو دانایی میسرییەکان. 31 لە هەموو خەڵک داناتر بوو، تەنانەت داناتر بوو لە ئێیتانی ئەزراحی و لە هێیمان و لە کەلکۆل و لە دەردەعی کوڕانی ماحۆل، ناوبانگیشی لەنێو هەموو نەتەوەکانی دەوروبەری بڵاو بووەوە. 32 سێ هەزار پەند و هەزار و پێنج سروودیشی هەبوو. 33 دەربارەی دارودرەخت قسەی کردووە، لە دار ئورزەوە ئەوەی لە لوبنانە هەتا ئەو زوفایەی لەبن دیوار دەڕوێت، هەروەها دەربارەی ئاژەڵ و باڵندە و خشۆک و ماسیش قسەی کردووە. 34 لە هەموو گەلانەوە دەهاتن بۆ گوێگرتن لە دانایی سلێمان، هەموو پاشایانی زەوی کە دەربارەی داناییەکەی بیستبوویان خەڵکیان دەناردە لای.

In Other Versions

1 Kings 4 in the ANGEFD

1 Kings 4 in the ANTPNG2D

1 Kings 4 in the AS21

1 Kings 4 in the BAGH

1 Kings 4 in the BBPNG

1 Kings 4 in the BBT1E

1 Kings 4 in the BDS

1 Kings 4 in the BEV

1 Kings 4 in the BHAD

1 Kings 4 in the BIB

1 Kings 4 in the BLPT

1 Kings 4 in the BNT

1 Kings 4 in the BNTABOOT

1 Kings 4 in the BNTLV

1 Kings 4 in the BOATCB

1 Kings 4 in the BOATCB2

1 Kings 4 in the BOBCV

1 Kings 4 in the BOCNT

1 Kings 4 in the BOECS

1 Kings 4 in the BOGWICC

1 Kings 4 in the BOHCB

1 Kings 4 in the BOHCV

1 Kings 4 in the BOHLNT

1 Kings 4 in the BOHNTLTAL

1 Kings 4 in the BOICB

1 Kings 4 in the BOILNTAP

1 Kings 4 in the BOITCV

1 Kings 4 in the BOKCV

1 Kings 4 in the BOKCV2

1 Kings 4 in the BOKHWOG

1 Kings 4 in the BOLCB

1 Kings 4 in the BOLCB2

1 Kings 4 in the BOMCV

1 Kings 4 in the BONAV

1 Kings 4 in the BONCB

1 Kings 4 in the BONLT

1 Kings 4 in the BONUT2

1 Kings 4 in the BOPLNT

1 Kings 4 in the BOSCB

1 Kings 4 in the BOSNC

1 Kings 4 in the BOTLNT

1 Kings 4 in the BOVCB

1 Kings 4 in the BOYCB

1 Kings 4 in the BPBB

1 Kings 4 in the BPH

1 Kings 4 in the BSB

1 Kings 4 in the CCB

1 Kings 4 in the CUV

1 Kings 4 in the CUVS

1 Kings 4 in the DBT

1 Kings 4 in the DGDNT

1 Kings 4 in the DHNT

1 Kings 4 in the DNT

1 Kings 4 in the ELBE

1 Kings 4 in the EMTV

1 Kings 4 in the ESV

1 Kings 4 in the FBV

1 Kings 4 in the FEB

1 Kings 4 in the GGMNT

1 Kings 4 in the GNT

1 Kings 4 in the HARY

1 Kings 4 in the HNT

1 Kings 4 in the IRVA

1 Kings 4 in the IRVB

1 Kings 4 in the IRVG

1 Kings 4 in the IRVH

1 Kings 4 in the IRVK

1 Kings 4 in the IRVM

1 Kings 4 in the IRVM2

1 Kings 4 in the IRVO

1 Kings 4 in the IRVP

1 Kings 4 in the IRVT

1 Kings 4 in the IRVT2

1 Kings 4 in the IRVU

1 Kings 4 in the ISVN

1 Kings 4 in the JSNT

1 Kings 4 in the KAPI

1 Kings 4 in the KBT1ETNIK

1 Kings 4 in the KBV

1 Kings 4 in the KJV

1 Kings 4 in the KNFD

1 Kings 4 in the LBA

1 Kings 4 in the LBLA

1 Kings 4 in the LNT

1 Kings 4 in the LSV

1 Kings 4 in the MAAL

1 Kings 4 in the MBV

1 Kings 4 in the MBV2

1 Kings 4 in the MHNT

1 Kings 4 in the MKNFD

1 Kings 4 in the MNG

1 Kings 4 in the MNT

1 Kings 4 in the MNT2

1 Kings 4 in the MRS1T

1 Kings 4 in the NAA

1 Kings 4 in the NASB

1 Kings 4 in the NBLA

1 Kings 4 in the NBS

1 Kings 4 in the NBVTP

1 Kings 4 in the NET2

1 Kings 4 in the NIV11

1 Kings 4 in the NNT

1 Kings 4 in the NNT2

1 Kings 4 in the NNT3

1 Kings 4 in the PDDPT

1 Kings 4 in the PFNT

1 Kings 4 in the RMNT

1 Kings 4 in the SBIAS

1 Kings 4 in the SBIBS

1 Kings 4 in the SBIBS2

1 Kings 4 in the SBICS

1 Kings 4 in the SBIDS

1 Kings 4 in the SBIGS

1 Kings 4 in the SBIHS

1 Kings 4 in the SBIIS

1 Kings 4 in the SBIIS2

1 Kings 4 in the SBIIS3

1 Kings 4 in the SBIKS

1 Kings 4 in the SBIKS2

1 Kings 4 in the SBIMS

1 Kings 4 in the SBIOS

1 Kings 4 in the SBIPS

1 Kings 4 in the SBISS

1 Kings 4 in the SBITS

1 Kings 4 in the SBITS2

1 Kings 4 in the SBITS3

1 Kings 4 in the SBITS4

1 Kings 4 in the SBIUS

1 Kings 4 in the SBIVS

1 Kings 4 in the SBT

1 Kings 4 in the SBT1E

1 Kings 4 in the SCHL

1 Kings 4 in the SNT

1 Kings 4 in the SUSU

1 Kings 4 in the SUSU2

1 Kings 4 in the SYNO

1 Kings 4 in the TBIAOTANT

1 Kings 4 in the TBT1E

1 Kings 4 in the TBT1E2

1 Kings 4 in the TFTIP

1 Kings 4 in the TFTU

1 Kings 4 in the TGNTATF3T

1 Kings 4 in the THAI

1 Kings 4 in the TNFD

1 Kings 4 in the TNT

1 Kings 4 in the TNTIK

1 Kings 4 in the TNTIL

1 Kings 4 in the TNTIN

1 Kings 4 in the TNTIP

1 Kings 4 in the TNTIZ

1 Kings 4 in the TOMA

1 Kings 4 in the TTENT

1 Kings 4 in the UBG

1 Kings 4 in the UGV

1 Kings 4 in the UGV2

1 Kings 4 in the UGV3

1 Kings 4 in the VBL

1 Kings 4 in the VDCC

1 Kings 4 in the YALU

1 Kings 4 in the YAPE

1 Kings 4 in the YBVTP

1 Kings 4 in the ZBP