Acts 16 (BOKSSV)

1 پۆڵس گەیشتە شاری دەربە و پاشان شاری لیسترا، لەوێ قوتابییەک بە ناوی تیمۆساوس هەبوو، دایکی جولەکەیەکی باوەڕدار بوو، بەڵام باوکی یۆنانی بوو. 2 برایان لە لیسترا و کۆنیا بە باشە باسی تیمۆساوسیان دەکرد. 3 پۆڵس حەزی دەکرد تیمۆساوس یاوەری بێت، جا بردی تاکو خەتەنە بکرێت، لەبەر ئەو جولەکانەی لەو ناوچانە بوون، چونکە هەموو دەیانزانی باوکی یۆنانییە. 4 ئیتر پۆڵس و هاوڕێکانی لە‏ شارێکەوە دەچوون بۆ شارێکی دیکە و ئەو فەرمانانەی لەلایەن نێردراوان و پیرانەوە لە ئۆرشەلیم بڕیاریان لەسەر درابوو، پێیان ڕادەگەیاندن تاکو پەیڕەوی بکەن. 5 جا کڵێساکان لە باوەڕدا بەهێز دەبوون و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژمارەیان زیادی دەکرد. 6 پاشان پۆڵس و هاوڕێیەکانی بە ناوچەکانی فریجیا و گەلاتیادا تێپەڕین، لەبەر ئەوەی ڕۆحی پیرۆز ڕێی نەدان لە ناوچەی ئاسیا پەیامی خودا ڕابگەیەنن. 7 کاتێک گەیشتنە نزیک ناوچەی میسیا هەوڵیان دا بەرەو ناوچەی بیسینیا بڕۆن، بەڵام ڕۆحی عیسا ڕێگای نەدان. 8 ئەوسا بە میسیادا تێپەڕین و هاتنە ترۆئاس. 9 لە شەودا پۆڵس بینینێکی بۆ ئاشکرا کرا، کە تێیدا پیاوێکی مەکدۆنی ڕاوەستابوو و لێی دەپاڕایەوە و دەیگوت: «وەرە بۆ مەکدۆنیا و یارمەتیمان بدە.» 10 پاش ئەوەی بینینەکەی بۆ ئاشکرا کرا، هەوڵماندا دەستبەجێ بەڕێ بکەوین بۆ مەکدۆنیا، دڵنیا بووین کە خودا بانگی کردووین تاکو مزگێنییان بدەینێ. 11 جا بە دەریادا لە ترۆئاسەوە ڕاست بۆ سامۆسراکی ڕۆیشتین و بۆ ڕۆژی دوایی بۆ نیاپۆلیس. 12 لەوێشەوە بۆ فیلیپی کە گرنگترین شاری ناوچەی مەکدۆنیایە و جێنشینی ڕۆمانییەکانە، لەوێ چەند ڕۆژێک ماینەوە. 13 لە ڕۆژی شەممەدا چووینە دەرەوەی شار بۆ سەر ڕووبار، لەو بڕوایەدا بووین کە شوێنێک بۆ نوێژکردن بدۆزینەوە. دانیشتین قسەمان لەگەڵ ئەو ژنانە کرد کە لەوێ کۆببوونەوە. 14 یەک لەوان کە گوێی دەگرت ژنێکی خواپەرست بوو بە ناوی لیدیا، خەڵکی شاری سیاتیرا و بازرگانی کوتاڵی گرانبەها بوو. مەسیحی خاوەن شکۆ دڵی کردەوە تاکو سەرنج بداتە قسەکانی پۆڵس. 15 کاتێک خۆی و خاووخێزانی لە ئاو هەڵکێشران، پاڕایەوە و گوتی: «ئەگەر بەڕاستی باوەڕتان وایە کە من باوەڕم بە مەسیحی خاوەن شکۆ هێناوە، ئەوا وەرنە ماڵەکەم و بمێننەوە.» ئیتر ناچاری کردین. 16 کاتێک بۆ شوێنی نوێژکردن دەچووین، تووشی کارەکەرێک بووین ڕۆحی فاڵچیێتی تێدابوو، بە کاری فاڵچیێتییەکەی قازانجێکی زۆری بۆ خاوەنەکانی بەدەستدەهێنا. 17 بەدوای پۆڵس و ئێمە کەوت و هاواری دەکرد: «ئەم مرۆڤانە بەندەی خودای هەرەبەرزن، ڕێگای ڕزگاریتان بۆ ڕادەگەیەنن.» 18 چەندین ڕۆژ ئەمەی دەکرد، تاکو پۆڵس بێزار بوو، ئاوڕی دایەوە و بە ڕۆحەکەی گوت: «بە ناوی عیسای مەسیح فەرمانت پێدەدەم، لێی وەرە دەرەوە!» یەکسەر ڕۆحە پیسەکە لێی هاتە دەرەوە. 19 کاتێک خاوەنەکانی کچە کارەکەرەکە بینییان سەرچاوەی داهاتیان بڕا، پۆڵس و سیلایان گرت، ڕایانکێشانە بازاڕ بۆ بەردەم دەسەڵاتداران. 20 بردیاننە پێش دادوەران و گوتیان: «ئەم پیاوانە شارەکەمان دەشێوێنن، جولەکەن و 21 نەریتێک بڵاو دەکەنەوە کە دروست نییە ئێمەی ڕۆمانی وەریبگرین یان کاری پێ بکەین.» 22 ئیتر خەڵکەکە پێکڕا لێیان هەستان و دادوەران فەرمانیان دا کە جلەکانیان بدڕێنرێن و دارکاری بکرێن. 23 جا زۆر دارکارییان کردن و خستیاننە بەندیخانەوە، فەرمانیان بە چاودێری بەندیخانەکە دا بە توندی پاسەوانیان بکات. 24 ئەویش کە ئەم فەرمانەی بۆ هات، فڕێیدانە ناو قووڵایی بەندیخانەکە و پێیانی خستە ناو کۆتەوە. 25 لە نیوەی شەودا پۆڵس و سیلا نوێژیان دەکرد و گۆرانی ڕۆحییان بۆ خودا دەگوت، بەندکراوانی دیکەش گوێیان لێبوو. 26 لەناکاو بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا، بناغەی بەندیخانەکەی هەژاند، دەستبەجێ هەموو دەرگاکان کرانەوە و کۆتی هەمووان بووەوە. 27 کە چاودێرەکە خەبەری بووەوە و بینی دەرگاکانی بەندیخانە کراونەتەوە، شمشێری هەڵکێشا بەتەمابوو خۆی بکوژێت، وایزانی بەندکراوان ڕایانکردووە. 28 بەڵام پۆڵس هاواری کرد: «هیچ لە خۆت مەکە، هەموومان لێرەین!» 29 ئەویش داوای ڕووناکی کرد، چووە ژوورەوە و دەلەرزی، لەبەردەم پۆڵس و سیلا چۆکی دادا. 30 ئەوسا بردنییە دەرەوە و گوتی: «گەورەکانم، پێویستە چی بکەم تاکو ڕزگارم بێت؟» 31 گوتیان: «باوەڕ بە عیسای خاوەن شکۆ بهێنە، خۆت و خێزانەکەت ڕزگارتان دەبێت.» 32 جا پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆیان بۆ خۆی و هەموو ئەوانەی لە ماڵەکەیدا بوون ڕاگەیاند. 33 ئیتر چاودێرەکە لەو کاتەی شەودا بردنی و برینەکانی ساڕێژ کردن و پاشان دەستبەجێ خۆی و خاووخێزانەکەی لە ئاو هەڵکێشران. 34 ئینجا بردنییە ماڵەوە و خواردنی بۆ دانان، خۆی و خاووخێزانەکەی زۆر دڵشاد بوون، کە باوەڕیان بە خودا هێنابوو. 35 کە ڕۆژبووەوە فەرمانڕەواکان چەند سەربازێکیان نارد و گوتیان: «پیاوەکان ئازاد بکەن.» 36 چاودێری بەندیخانە ئەم هەواڵەی دایە پۆڵس: «فەرمانڕەوایان ناردوویانە کە ئازاد بکرێن، بۆیە ئێستا وەرنە دەرەوە و بڕۆن بە سەلامەت.» 37 بەڵام پۆڵس پێی گوتن: «بە بێ دادگایی کردن و بە ئاشکرا دارکارییان کردین و فڕێیان داینە بەندیخانە، ئێمەش هاوڵاتی ڕۆمانین، ئایا ئێستا بە نهێنی دەرماندەکەن؟ نەخێر! بەڵکو با خۆیان بێن دەرمانبهێنن.» 38 پۆلیسەکان ئەم قسانەیان بە فەرمانڕەوایان ڕاگەیاند، ئەوانیش کاتێک زانییان پۆڵس و سیلا هاوڵاتی ڕۆمانین ترسان. 39 ئیتر هاتن و لێیان پاڕانەوە، بردیاننە دەرەوە و داوایان لێکردن شارەکە بەجێبهێڵن. 40 کاتێک پۆڵس و سیلا لە بەندیخانە هاتنە دەرەوە، چوون بۆ ماڵی لیدیا، لەوێ لەگەڵ خوشک و برایانی باوەڕدار کۆبوونەوە و هانیان دان، پاشان ڕۆیشتن.

In Other Versions

Acts 16 in the ANGEFD

Acts 16 in the ANTPNG2D

Acts 16 in the AS21

Acts 16 in the BAGH

Acts 16 in the BBPNG

Acts 16 in the BBT1E

Acts 16 in the BDS

Acts 16 in the BEV

Acts 16 in the BHAD

Acts 16 in the BIB

Acts 16 in the BLPT

Acts 16 in the BNT

Acts 16 in the BNTABOOT

Acts 16 in the BNTLV

Acts 16 in the BOATCB

Acts 16 in the BOATCB2

Acts 16 in the BOBCV

Acts 16 in the BOCNT

Acts 16 in the BOECS

Acts 16 in the BOGWICC

Acts 16 in the BOHCB

Acts 16 in the BOHCV

Acts 16 in the BOHLNT

Acts 16 in the BOHNTLTAL

Acts 16 in the BOICB

Acts 16 in the BOILNTAP

Acts 16 in the BOITCV

Acts 16 in the BOKCV

Acts 16 in the BOKCV2

Acts 16 in the BOKHWOG

Acts 16 in the BOLCB

Acts 16 in the BOLCB2

Acts 16 in the BOMCV

Acts 16 in the BONAV

Acts 16 in the BONCB

Acts 16 in the BONLT

Acts 16 in the BONUT2

Acts 16 in the BOPLNT

Acts 16 in the BOSCB

Acts 16 in the BOSNC

Acts 16 in the BOTLNT

Acts 16 in the BOVCB

Acts 16 in the BOYCB

Acts 16 in the BPBB

Acts 16 in the BPH

Acts 16 in the BSB

Acts 16 in the CCB

Acts 16 in the CUV

Acts 16 in the CUVS

Acts 16 in the DBT

Acts 16 in the DGDNT

Acts 16 in the DHNT

Acts 16 in the DNT

Acts 16 in the ELBE

Acts 16 in the EMTV

Acts 16 in the ESV

Acts 16 in the FBV

Acts 16 in the FEB

Acts 16 in the GGMNT

Acts 16 in the GNT

Acts 16 in the HARY

Acts 16 in the HNT

Acts 16 in the IRVA

Acts 16 in the IRVB

Acts 16 in the IRVG

Acts 16 in the IRVH

Acts 16 in the IRVK

Acts 16 in the IRVM

Acts 16 in the IRVM2

Acts 16 in the IRVO

Acts 16 in the IRVP

Acts 16 in the IRVT

Acts 16 in the IRVT2

Acts 16 in the IRVU

Acts 16 in the ISVN

Acts 16 in the JSNT

Acts 16 in the KAPI

Acts 16 in the KBT1ETNIK

Acts 16 in the KBV

Acts 16 in the KJV

Acts 16 in the KNFD

Acts 16 in the LBA

Acts 16 in the LBLA

Acts 16 in the LNT

Acts 16 in the LSV

Acts 16 in the MAAL

Acts 16 in the MBV

Acts 16 in the MBV2

Acts 16 in the MHNT

Acts 16 in the MKNFD

Acts 16 in the MNG

Acts 16 in the MNT

Acts 16 in the MNT2

Acts 16 in the MRS1T

Acts 16 in the NAA

Acts 16 in the NASB

Acts 16 in the NBLA

Acts 16 in the NBS

Acts 16 in the NBVTP

Acts 16 in the NET2

Acts 16 in the NIV11

Acts 16 in the NNT

Acts 16 in the NNT2

Acts 16 in the NNT3

Acts 16 in the PDDPT

Acts 16 in the PFNT

Acts 16 in the RMNT

Acts 16 in the SBIAS

Acts 16 in the SBIBS

Acts 16 in the SBIBS2

Acts 16 in the SBICS

Acts 16 in the SBIDS

Acts 16 in the SBIGS

Acts 16 in the SBIHS

Acts 16 in the SBIIS

Acts 16 in the SBIIS2

Acts 16 in the SBIIS3

Acts 16 in the SBIKS

Acts 16 in the SBIKS2

Acts 16 in the SBIMS

Acts 16 in the SBIOS

Acts 16 in the SBIPS

Acts 16 in the SBISS

Acts 16 in the SBITS

Acts 16 in the SBITS2

Acts 16 in the SBITS3

Acts 16 in the SBITS4

Acts 16 in the SBIUS

Acts 16 in the SBIVS

Acts 16 in the SBT

Acts 16 in the SBT1E

Acts 16 in the SCHL

Acts 16 in the SNT

Acts 16 in the SUSU

Acts 16 in the SUSU2

Acts 16 in the SYNO

Acts 16 in the TBIAOTANT

Acts 16 in the TBT1E

Acts 16 in the TBT1E2

Acts 16 in the TFTIP

Acts 16 in the TFTU

Acts 16 in the TGNTATF3T

Acts 16 in the THAI

Acts 16 in the TNFD

Acts 16 in the TNT

Acts 16 in the TNTIK

Acts 16 in the TNTIL

Acts 16 in the TNTIN

Acts 16 in the TNTIP

Acts 16 in the TNTIZ

Acts 16 in the TOMA

Acts 16 in the TTENT

Acts 16 in the UBG

Acts 16 in the UGV

Acts 16 in the UGV2

Acts 16 in the UGV3

Acts 16 in the VBL

Acts 16 in the VDCC

Acts 16 in the YALU

Acts 16 in the YAPE

Acts 16 in the YBVTP

Acts 16 in the ZBP