Deuteronomy 11 (BOKSSV)

1 یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێت و خواست و فەرز و یاسا و فەرمانەکانی هەمیشە بەجێبهێنن. 2 بزانن کە پەیامەکەم بۆ ئێوەیە، نەک بۆ منداڵەکانتان کە ئەزموونی تەمبێکردنی یەزدانی پەروەردگاریان نییە. ئێوە کە مەزنێتی و دەستی پۆڵایین و بازووە بەهێزەکەی ئەوتان بینیوە؛ 3 نیشانە و کارەکانی کە لە میسر بە فیرعەونی پاشای میسر و بە هەموو خاکەکەی کرد، 4 ئەوەی بە ئەسپ و گالیسکەکانی سوپای میسری کرد کاتێک بەدواتان کەوتن، بە شەپۆلەکانی دەریای سووری پێچایەوە و بە تەواوی لەناوی بردن. 5 هەروەها منداڵەکانی ئێوە نەبوون، بەڵکو ئێوە بوون کە بە چاوی خۆتان ئەوەتان بینی کە لە دەشتودەر بۆی کردن هەتا هاتنە ئەم شوێنە و 6 ئەوەی بە داتان و ئەبیرامی کرد، دوو کوڕەکەی ئەلیابی ڕەئوبێنی، کاتێک لەناوەندی هەموو ئیسرائیلدا زەوی دەمی کردەوە و بە ماڵەکانیان و چادرەکانیان و هەموو ئەو شتە زیندووانەی هی ئەوان بوون هەڵیلووشی. 7 ئێوە بە چاوی خۆتان هەموو کردارە مەزنەکانی یەزدانتان بینی کە کردی. 8 هەموو ئەو فەرمانانە بپارێزن کە ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم، بۆ ئەوەی بەهێز بن و بچنە ناوەوە و دەست بەسەر ئەو خاکەدا بگرن کە ئێوە لە ڕووباری ئوردونەوە بۆی دەپەڕنەوە هەتا ببنە خاوەنی، 9 هەروەها بۆ ئەوەی تەمەن درێژ بن لەسەر ئەو خاکەی یەزدان سوێندی بۆ باوباپیرانتان خوارد بیانداتێ، بۆ خۆیان و نەوەکانیان، خاکێک شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت. 10 ئەو خاکەی کە ئێوە دەچنە ناوی هەتا دەستی بەسەردا بگرن، وەک خاکی میسر نییە کەوا بەجێتان هێشت، ئەو شوێنەی تۆوتان لێ دەچاند و بە پێیەکانتان ئاوتان دەدا وەک باخی سەوزەوات. 11 بەڵکو ئەو خاکەی ئێوە لە ڕووباری ئوردونەوە بۆی دەپەڕنەوە هەتا دەستی بەسەردا بگرن، خاکی چیا و دۆڵە، لە بارانی ئاسمان ئاو دەخواتەوە. 12 خاکێک یەزدانی پەروەردگارتان بایەخی پێدەدات؛ چاوەکانی یەزدانی پەروەردگارتان لە سەرەتای ساڵ هەتا کۆتایی بە بەردەوامی لەسەریەتی. 13 جا ئەگەر گوێڕایەڵی فەرمانەکانم بوون کە من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم هەتا یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێت، پڕ بە دڵ و لە ناخەوە بیپەرستن، 14 ئەوا بارانی زەوییەکەتان، پاییزە باران و بەهارە باران لە وەرزی خۆیدا دەدەم، ئێوەش دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتەکەتان کۆدەکەنەوە. 15 لە کێڵگەکانتان گیا بۆ ئاژەڵەکانتان دابین دەکەم، ئێوەش هەمیشە خۆراکی پێویستتان دەبێت و تێر دەبن. 16 بۆیە ئاگاداربن نەوەک دڵتان بخەڵەتێت و لابدەن و خودای دیکە بپەرستن و کڕنۆشی بۆ ببەن. 17 جا تووڕەیی یەزدان لێتان دەجۆشێت و ئاسمان دادەخرێت و باران نابارێت و زەوی بەروبووم نادات، ئێوەش بە خێرایی لەو خاکە چاکەی یەزدان پێتانی دەدات لەناودەچن. 18 جا ئەم وشانەم لەسەر دڵ و گیانتان دابنێن و وەک نیشانە لەسەر دەستتانی ببەستن و با گوڵنگ بن بە ناوچەوانتانەوە. 19 منداڵەکانیشتان فێر بکەن و پێی بدوێن کاتێک لە ماڵەکانتان دادەنیشن و کاتێک بە ڕێگادا دەڕۆن و کاتێک دەخەون و کاتێک هەڵدەستن، 20 لەسەر چوارچێوەی دەرگاکانی ماڵەکەت و لەسەر دەرگاکانی حەوشەکەت بینووسە، 21 بۆ ئەوەی ڕۆژانی خۆت و منداڵەکانت زیاد بکات لەسەر ئەو خاکەی یەزدان سوێندی بۆ باوباپیرانت خوارد بیانداتێ هەروەک بەردەوامی ئاسمان بەسەر ڕووی زەویدا. 22 ئەگەر هۆشیار بوون و هەموو ئەو فەرمانانە بپارێزن کە من فەرمانتان پێ دەکەم هەتا بیکەن، بۆ ئەوەی یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێت و هەموو ڕێگاکانی بگرنەبەر و دەستی پێوە بگرن، 23 ئەوا یەزدان هەموو ئەو گەلانە لەبەردەمتان دەردەکات و ئێوە دەبنە میراتگری گەلانی لە خۆتان گەورەتر و بەهێزتر. 24 هەر شوێنێک لەپی پێتان لێ دانا دەبێتە هی ئێوە، سنوورتان لە دەشتودەر و لوبنانەوە، لە ڕووبارەکەوە، ڕووباری فورات هەتا دەریای ڕۆژئاوا دەبێت. 25 هیچ کەس ناتوانێت لە دژتان بوەستێت، یەزدانی پەروەردگارتان ترس و سامتان دەخاتە سەر هەموو ئەو زەوییەی پێی لێ دەنێن، هەروەک بەڵێنی پێدان. 26 بڕوانە، من ئەمڕۆ بەرەکەت و نەفرەت لەبەردەمتان دادەنێم، 27 بەرەکەتە، ئەگەر گوێڕایەڵی فەرمانەکانی یەزدانی پەروەردگاری خۆتان بن کە من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم، 28 نەفرەتە، ئەگەر گوێڕایەڵی فەرمانەکانی یەزدانی پەروەردگاری خۆتان نەبن و لەو ڕێگایەی کە من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم لاتان دا هەتا بەدوای خودای دیکە بکەون کە نەتانناسیوە. 29 جا کاتێک یەزدانی پەروەردگارت تۆی هێنایە ئەو خاکەی کە تۆ دەچیتە ناوی هەتا دەستی بەسەردا بگریت، ئەوا بەرەکەتەکان لەسەر کێوی گەریزیم ڕابگەیەنە و نەفرەتەکانیش لەسەر کێوی عێبال. 30 وەک دەزانن ئەم کێوانە لەوبەری ڕووباری ئوردونەوەن، لە ڕۆژئاوای ڕێگاکە بەرەو خۆرئاوابوون، لە خاکی کەنعانییەکانی کە لە عەراڤادا نیشتەجێن، بەرامبەر گلگال لەتەنیشت دار بەڕووەکانی مۆرە، 31 چونکە ئێوە خەریکن لە ڕووباری ئوردون دەپەڕنەوە هەتا بچنە ناو ئەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارتان پێتان دەدات و دەستی بەسەردا بگرن. کاتێک دەستتان بەسەردا گرت و تێیدا نیشتەجێ بوون، 32 ملکەچی هەموو ئەو فەرز و یاسایانە بن کە من ئەمڕۆ لەبەردەمتانی دادەنێم هەتا بیکەن.

In Other Versions

Deuteronomy 11 in the ANGEFD

Deuteronomy 11 in the ANTPNG2D

Deuteronomy 11 in the AS21

Deuteronomy 11 in the BAGH

Deuteronomy 11 in the BBPNG

Deuteronomy 11 in the BBT1E

Deuteronomy 11 in the BDS

Deuteronomy 11 in the BEV

Deuteronomy 11 in the BHAD

Deuteronomy 11 in the BIB

Deuteronomy 11 in the BLPT

Deuteronomy 11 in the BNT

Deuteronomy 11 in the BNTABOOT

Deuteronomy 11 in the BNTLV

Deuteronomy 11 in the BOATCB

Deuteronomy 11 in the BOATCB2

Deuteronomy 11 in the BOBCV

Deuteronomy 11 in the BOCNT

Deuteronomy 11 in the BOECS

Deuteronomy 11 in the BOGWICC

Deuteronomy 11 in the BOHCB

Deuteronomy 11 in the BOHCV

Deuteronomy 11 in the BOHLNT

Deuteronomy 11 in the BOHNTLTAL

Deuteronomy 11 in the BOICB

Deuteronomy 11 in the BOILNTAP

Deuteronomy 11 in the BOITCV

Deuteronomy 11 in the BOKCV

Deuteronomy 11 in the BOKCV2

Deuteronomy 11 in the BOKHWOG

Deuteronomy 11 in the BOLCB

Deuteronomy 11 in the BOLCB2

Deuteronomy 11 in the BOMCV

Deuteronomy 11 in the BONAV

Deuteronomy 11 in the BONCB

Deuteronomy 11 in the BONLT

Deuteronomy 11 in the BONUT2

Deuteronomy 11 in the BOPLNT

Deuteronomy 11 in the BOSCB

Deuteronomy 11 in the BOSNC

Deuteronomy 11 in the BOTLNT

Deuteronomy 11 in the BOVCB

Deuteronomy 11 in the BOYCB

Deuteronomy 11 in the BPBB

Deuteronomy 11 in the BPH

Deuteronomy 11 in the BSB

Deuteronomy 11 in the CCB

Deuteronomy 11 in the CUV

Deuteronomy 11 in the CUVS

Deuteronomy 11 in the DBT

Deuteronomy 11 in the DGDNT

Deuteronomy 11 in the DHNT

Deuteronomy 11 in the DNT

Deuteronomy 11 in the ELBE

Deuteronomy 11 in the EMTV

Deuteronomy 11 in the ESV

Deuteronomy 11 in the FBV

Deuteronomy 11 in the FEB

Deuteronomy 11 in the GGMNT

Deuteronomy 11 in the GNT

Deuteronomy 11 in the HARY

Deuteronomy 11 in the HNT

Deuteronomy 11 in the IRVA

Deuteronomy 11 in the IRVB

Deuteronomy 11 in the IRVG

Deuteronomy 11 in the IRVH

Deuteronomy 11 in the IRVK

Deuteronomy 11 in the IRVM

Deuteronomy 11 in the IRVM2

Deuteronomy 11 in the IRVO

Deuteronomy 11 in the IRVP

Deuteronomy 11 in the IRVT

Deuteronomy 11 in the IRVT2

Deuteronomy 11 in the IRVU

Deuteronomy 11 in the ISVN

Deuteronomy 11 in the JSNT

Deuteronomy 11 in the KAPI

Deuteronomy 11 in the KBT1ETNIK

Deuteronomy 11 in the KBV

Deuteronomy 11 in the KJV

Deuteronomy 11 in the KNFD

Deuteronomy 11 in the LBA

Deuteronomy 11 in the LBLA

Deuteronomy 11 in the LNT

Deuteronomy 11 in the LSV

Deuteronomy 11 in the MAAL

Deuteronomy 11 in the MBV

Deuteronomy 11 in the MBV2

Deuteronomy 11 in the MHNT

Deuteronomy 11 in the MKNFD

Deuteronomy 11 in the MNG

Deuteronomy 11 in the MNT

Deuteronomy 11 in the MNT2

Deuteronomy 11 in the MRS1T

Deuteronomy 11 in the NAA

Deuteronomy 11 in the NASB

Deuteronomy 11 in the NBLA

Deuteronomy 11 in the NBS

Deuteronomy 11 in the NBVTP

Deuteronomy 11 in the NET2

Deuteronomy 11 in the NIV11

Deuteronomy 11 in the NNT

Deuteronomy 11 in the NNT2

Deuteronomy 11 in the NNT3

Deuteronomy 11 in the PDDPT

Deuteronomy 11 in the PFNT

Deuteronomy 11 in the RMNT

Deuteronomy 11 in the SBIAS

Deuteronomy 11 in the SBIBS

Deuteronomy 11 in the SBIBS2

Deuteronomy 11 in the SBICS

Deuteronomy 11 in the SBIDS

Deuteronomy 11 in the SBIGS

Deuteronomy 11 in the SBIHS

Deuteronomy 11 in the SBIIS

Deuteronomy 11 in the SBIIS2

Deuteronomy 11 in the SBIIS3

Deuteronomy 11 in the SBIKS

Deuteronomy 11 in the SBIKS2

Deuteronomy 11 in the SBIMS

Deuteronomy 11 in the SBIOS

Deuteronomy 11 in the SBIPS

Deuteronomy 11 in the SBISS

Deuteronomy 11 in the SBITS

Deuteronomy 11 in the SBITS2

Deuteronomy 11 in the SBITS3

Deuteronomy 11 in the SBITS4

Deuteronomy 11 in the SBIUS

Deuteronomy 11 in the SBIVS

Deuteronomy 11 in the SBT

Deuteronomy 11 in the SBT1E

Deuteronomy 11 in the SCHL

Deuteronomy 11 in the SNT

Deuteronomy 11 in the SUSU

Deuteronomy 11 in the SUSU2

Deuteronomy 11 in the SYNO

Deuteronomy 11 in the TBIAOTANT

Deuteronomy 11 in the TBT1E

Deuteronomy 11 in the TBT1E2

Deuteronomy 11 in the TFTIP

Deuteronomy 11 in the TFTU

Deuteronomy 11 in the TGNTATF3T

Deuteronomy 11 in the THAI

Deuteronomy 11 in the TNFD

Deuteronomy 11 in the TNT

Deuteronomy 11 in the TNTIK

Deuteronomy 11 in the TNTIL

Deuteronomy 11 in the TNTIN

Deuteronomy 11 in the TNTIP

Deuteronomy 11 in the TNTIZ

Deuteronomy 11 in the TOMA

Deuteronomy 11 in the TTENT

Deuteronomy 11 in the UBG

Deuteronomy 11 in the UGV

Deuteronomy 11 in the UGV2

Deuteronomy 11 in the UGV3

Deuteronomy 11 in the VBL

Deuteronomy 11 in the VDCC

Deuteronomy 11 in the YALU

Deuteronomy 11 in the YAPE

Deuteronomy 11 in the YBVTP

Deuteronomy 11 in the ZBP