Ecclesiastes 4 (BOKSSV)
1 پاشان ئاوڕم دایەوە و بینیم هەموو ئەو ستەمەی کە لەسەر زەویدا دەکرێت و ئەوەتا:فرمێسکی ستەملێکراوانم بینی،کەس نەبوو دڵنەواییان بکات،ستەمکارانیشیان زەبریان بەدەست بوو،کەس نەبوو دڵنەواییان بکات. 2 خۆزگە بە مردووان دەخوازرێتکە دەمێکە مردوون،ئەوان خۆشحاڵترن لەوانەیکە لە ژیاندا ماون. 3 بەڵام لە هەردووکیان باشتر ئەوەیەکە هێشتا لەدایک نەبووە،ئەوەی ئەو خراپەکارییەی نەدیوەکە لەسەر زەوی ئەنجام دەدرێت. 4 من بینیم کە هەموو ماندووبوون و هەموو ئەوەی مرۆڤ بەرهەمی دەهێنێت لە ئەنجامی ئەو کێشمەکێشەی کە مرۆڤ بەرامبەر بە نزیکەکەی دەیکات، ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە. 5 کەسی گێل دەست دەخاتە سەر دەست وگۆشتی خۆی دەخوات. 6 مشتێک حەسانەوە باشترەلە دوو مشتی پڕ ماندووبوون و گڤەی با. 7 دیسان شتێکی بێ واتام لەسەر زەوی بینی: 8 یەکێکی تاک و تەنها،نە کوڕی هەبوو، نە برا،هەموو ماندووبوونەکەی بێ کۆتایی بوو،هەروەها چاوی لە دەوڵەمەندی تێر نەدەبوو.گوتی: «ئیتر بۆ کێ خۆم ماندوو بکەم وگیانی خۆم بۆچی لە خۆشی بێبەش بکەم؟»ئەمەش بێ واتایە و بارێکی قورسە. 9 دوو کەس لە یەک کەس باشترە،چونکە لە ماندووبوونەکەیان قازانجێکی باشتریان دەبێت. 10 ئەگەر یەکێکیان بکەوێت،هاوڕێکەی هەڵیدەستێنێتەوە.بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی کە تەنهایە،دەکەوێت و کەس نییە هەڵیبستێنێتەوە. 11 هەروەها ئەگەر دوو کەس پێکەوە ڕابکشێن، گەرم دەبنەوە،بەڵام یەکێک تەنها بێت، چۆن گەرم دەبێتەوە؟ 12 ئەگەر یەکێک یەک کەس ببەزێنێت،دووان دەتوانن بەرامبەری بوەستن،گوریسی سێ تاڵیش زوو ناپسێت. 13 گەنجێکی هەژار و دانا باشترە لە پاشایەکی پیر و گێل، کە ئیتر ناتوانێت گوێ لە هۆشداری بگرێت. 14 دەشێت گەنجەکە لە بەندیخانەوە هاتبێتە دەرەوە هەتا ببێت بە پاشا، یاخود بە هەژاری لەو شانشینەدا لەدایک بووبێت. 15 ڕوانیمە هەموو ئەو مرۆڤانەی کە بەسەر زەویدا هاتوچۆیان دەکرد پشتگیری گەنجەکەیان دەکرد کە جێگەی پاشاکەی گرتەوە. 16 ئەو مرۆڤانەی کە هاتنە بەردەمی پاشا بێشومار بوون، بەڵام گەل دڵیان بەو پاشایە خۆش نەبوو. ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە.
In Other Versions
Ecclesiastes 4 in the ANTPNG2D
Ecclesiastes 4 in the BNTABOOT
Ecclesiastes 4 in the BOHNTLTAL
Ecclesiastes 4 in the BOILNTAP
Ecclesiastes 4 in the KBT1ETNIK
Ecclesiastes 4 in the TBIAOTANT