Exodus 38 (BOKSSV)

1 قوربانگاکەی قوربانی سووتاندنیشیان لە داری ئەکاسیا دروستکرد، درێژییەکەی پێنج باڵ و پانییەکەی پێنج باڵ بوو، قوربانگاکە چوارگۆشە بوو، بەرزییەکەشی سێ باڵ بوو. 2 قۆچەکانیشی لەسەر هەر چوار گۆشەکەی بوون، قۆچەکان لە خۆی بوون و بە بڕۆنز ڕووکەشیان کرد. 3 هەموو قاپوقاچاغی قوربانگاکەشیان دروستکرد، تەشت و خاکەناز و تاس و چەنگاڵ و مەقەڵییەکان، هەموو قاپوقاچاغەکەیان لە بڕۆنز دروستکرد. 4 کەتیبەیەکیشیان بۆ قوربانگاکە دروستکرد، وەک تۆڕێکی بڕۆنز، لەژێر لێوارەکە دایاننا، لە خوارەوە هەتا ناوەڕاست. 5 چوار ئەڵقەشیان لە هەر چوار لای کەتیبە بڕۆنزییەکە داڕشت، وەک گیرە بۆ دوو دار. 6 دوو دارەکەشیان لە داری ئەکاسیا دروستکرد و بە بڕۆنز ڕووکەشیان کردن. 7 دوو دارەکەیان خستە ناو ئەڵقەکانەوە، لە هەردوو لای قوربانگاکەوە، بۆ ئەوەی بەوان هەڵیبگرن، قوربانگاکەشیان لە تەختە دروستکرد و ناوەکەی بۆش بوو. 8 حەوزەکەشیان لە بڕۆنز دروستکرد و ژێرەکەشی لە بڕۆنز بوو، لە ئاوێنە بڕۆنزییەکانی ئەو ئافرەتە خزمەتکارانەی لەلای دەروازەکەی چادری چاوپێکەوتن خزمەتیان دەکرد. 9 حەوشەی چادرەکەی پەرستنیشیان لەلای باشوور دروستکرد، پەردەکانی حەوشەکەش لە کەتانی ڕستراو بوون بە درێژی سەد باڵ. 10 کۆڵەکەکانیشی بیست دانە و بیست بنکەی بڕۆنزیشی هەبوو. قولاپی کۆڵەکەکان و ئەڵقەکانیشی لە زیو بوون. 11 بەلای باکووریش سەد باڵ، کۆڵەکەکانیشی بیست دانە و بیست بنکەی بڕۆنزیشی هەبوو. قولاپی کۆڵەکەکان و ئەڵقەکانیشی لە زیو بوون. 12 بەلای ڕۆژئاواش پەردەکان پەنجا باڵ بوون، کۆڵەکەکانیش دە دانە و بنکەکانیش دە، قولاپی کۆڵەکەکان و ئەڵقەکانی لە زیو بوون. 13 لەلای ڕۆژهەڵاتیش ڕووەو خۆر هەڵات پەنجا باڵ. 14 چەند پەردەیەکیش بۆ لایەکی جێگای چوونە ژوورەوەی حەوشەکە بە درێژی پازدە باڵ، کۆڵەکەکانی سێ و بنکەکانیش سێ بوون. 15 بۆ لایەکەی دیکەی چوونە ژوورەوەی حەوشەکەش چەند پەردەیەک بە درێژایی پازدە باڵ، کۆڵەکەکانی سێ و بنکەکانیشی سێ بوون. 16 هەموو پەردەکانی حەوشەکەش بە چواردەوریدا لە کەتانی ڕستراو بوون. 17 هەموو بنکەکانی کۆڵەکەکانیش لە بڕۆنز بوون، قولاپی کۆڵەکە و ئەڵقەکانیان لە زیو بوون، سەرەکانیان بە زیو ڕووکەش کرابوون، هەموو کۆڵەکەکانی حەوشەکە بە ئەڵقەی زیو پێکەوە بەسترابوون. 18 پەردەی دەروازەش بۆ دەرگای حەوشەکە، لە ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراو بە دەستکردی جۆڵایەک چنرابوو، درێژییەکەی بیست باڵ و بەرزییەکەی بە پانی پێنج باڵ هەروەک پەردەکانی حەوشەکە. 19 کۆڵەکەکانیشی چوار و بنکەکانیشی چوار بوون کە ئەوانیش لە بڕۆنز بوون، قولاپەکانی لە زیو بوون، سەرەکانی ڕووکەش کرابوون، ئەڵقەکانی لە زیو بوون. 20 هەموو سنگەکانی چادرەکەی پەرستن و حەوشەکە بە چواردەوریدا لە بڕۆنز بوون. 21 ئەمەش بڕی کانزاکانی چادرەکەی پەرستنە، چادری پەیمان، بەپێی فەرمانی موسا لەلایەن لێڤییەکان تۆمارکرا، بە سەرپەرشتی ئیتاماری کوڕی هارونی کاهین. 22 بەسەلئێلی کوڕی ئوری کوڕی حووریش کە لە هۆزی یەهودایە، هەموو ئەو شتانەی یەزدان فەرمانی بە موسا کرد جێبەجێی کرد، 23 ئۆهۆلیئابی کوڕی ئەحیساماکی لەگەڵ بوو کە لە هۆزی دانە، نەخشێنەر و داهێنەر و جۆڵا لە ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ناسک. 24 هەموو ئەو زێڕەی بەکارهێنرا بۆ هەموو کارەکانی پیرۆزگا، زێڕی بەخشراو بوو وەک قوربانی بەرزکردنەوە، بیست و نۆ تالنت و حەوت سەد و سی شاقل بە شاقلی پیرۆزگا. 25 زیوی سەرژمێرکراوەکانی کۆمەڵەکەش، سەد تالنت و هەزار و حەوت سەد و حەفتا و پێنج شاقل بە شاقلی پیرۆزگا. 26 نیوە بۆ هەر سەرێک، نیو شاقل بە شاقلی پیرۆزگا بۆ هەرکەسێک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە سەرژمێر کرابێت، بۆ شەش سەد و سێ هەزار و پێنج سەد و پەنجا کەس. 27 سەد تالنتیش لە زیوەکە بۆ داڕشتنی بنکەکانی پیرۆزگا و بنکەکانی پەردەکە بەکارهات، سەد بنکە بۆ سەد کێش، کێشێک بۆ بنکەیەک. 28 هەزار و حەوت سەد و حەفتا و پێنج شاقلەکەش قولاپی لێ دروستکرا و سەری کۆڵەکەکانی پێ ڕووکەش کرا، هەروەها ئەڵقەی پێکەوە بەستنی لێ دروستکرا. 29 بڕۆنزە بەخشراوەکەش وەک قوربانی بەرزکردنەوە، حەفتا تالنت و دوو هەزار و چوار سەد شاقل بوو، 30 بەویش بنکەکانی دەروازەی چادری چاوپێکەوتن و قوربانگا بڕۆنزییەکە و کەتیبە بڕۆنزییەکەی و هەموو قاپوقاچاغەکانی قوربانگاکە دروستکران، 31 هەروەها بنکەکانی حەوشەکە بە چواردەوریدا و بنکەکانی دەروازەی حەوشەکە و هەموو سنگەکانی چادرەکەی پەرستن و هەموو سنگەکانی حەوشەکە بە چواردەوریدا.

In Other Versions

Exodus 38 in the ANGEFD

Exodus 38 in the ANTPNG2D

Exodus 38 in the AS21

Exodus 38 in the BAGH

Exodus 38 in the BBPNG

Exodus 38 in the BBT1E

Exodus 38 in the BDS

Exodus 38 in the BEV

Exodus 38 in the BHAD

Exodus 38 in the BIB

Exodus 38 in the BLPT

Exodus 38 in the BNT

Exodus 38 in the BNTABOOT

Exodus 38 in the BNTLV

Exodus 38 in the BOATCB

Exodus 38 in the BOATCB2

Exodus 38 in the BOBCV

Exodus 38 in the BOCNT

Exodus 38 in the BOECS

Exodus 38 in the BOGWICC

Exodus 38 in the BOHCB

Exodus 38 in the BOHCV

Exodus 38 in the BOHLNT

Exodus 38 in the BOHNTLTAL

Exodus 38 in the BOICB

Exodus 38 in the BOILNTAP

Exodus 38 in the BOITCV

Exodus 38 in the BOKCV

Exodus 38 in the BOKCV2

Exodus 38 in the BOKHWOG

Exodus 38 in the BOLCB

Exodus 38 in the BOLCB2

Exodus 38 in the BOMCV

Exodus 38 in the BONAV

Exodus 38 in the BONCB

Exodus 38 in the BONLT

Exodus 38 in the BONUT2

Exodus 38 in the BOPLNT

Exodus 38 in the BOSCB

Exodus 38 in the BOSNC

Exodus 38 in the BOTLNT

Exodus 38 in the BOVCB

Exodus 38 in the BOYCB

Exodus 38 in the BPBB

Exodus 38 in the BPH

Exodus 38 in the BSB

Exodus 38 in the CCB

Exodus 38 in the CUV

Exodus 38 in the CUVS

Exodus 38 in the DBT

Exodus 38 in the DGDNT

Exodus 38 in the DHNT

Exodus 38 in the DNT

Exodus 38 in the ELBE

Exodus 38 in the EMTV

Exodus 38 in the ESV

Exodus 38 in the FBV

Exodus 38 in the FEB

Exodus 38 in the GGMNT

Exodus 38 in the GNT

Exodus 38 in the HARY

Exodus 38 in the HNT

Exodus 38 in the IRVA

Exodus 38 in the IRVB

Exodus 38 in the IRVG

Exodus 38 in the IRVH

Exodus 38 in the IRVK

Exodus 38 in the IRVM

Exodus 38 in the IRVM2

Exodus 38 in the IRVO

Exodus 38 in the IRVP

Exodus 38 in the IRVT

Exodus 38 in the IRVT2

Exodus 38 in the IRVU

Exodus 38 in the ISVN

Exodus 38 in the JSNT

Exodus 38 in the KAPI

Exodus 38 in the KBT1ETNIK

Exodus 38 in the KBV

Exodus 38 in the KJV

Exodus 38 in the KNFD

Exodus 38 in the LBA

Exodus 38 in the LBLA

Exodus 38 in the LNT

Exodus 38 in the LSV

Exodus 38 in the MAAL

Exodus 38 in the MBV

Exodus 38 in the MBV2

Exodus 38 in the MHNT

Exodus 38 in the MKNFD

Exodus 38 in the MNG

Exodus 38 in the MNT

Exodus 38 in the MNT2

Exodus 38 in the MRS1T

Exodus 38 in the NAA

Exodus 38 in the NASB

Exodus 38 in the NBLA

Exodus 38 in the NBS

Exodus 38 in the NBVTP

Exodus 38 in the NET2

Exodus 38 in the NIV11

Exodus 38 in the NNT

Exodus 38 in the NNT2

Exodus 38 in the NNT3

Exodus 38 in the PDDPT

Exodus 38 in the PFNT

Exodus 38 in the RMNT

Exodus 38 in the SBIAS

Exodus 38 in the SBIBS

Exodus 38 in the SBIBS2

Exodus 38 in the SBICS

Exodus 38 in the SBIDS

Exodus 38 in the SBIGS

Exodus 38 in the SBIHS

Exodus 38 in the SBIIS

Exodus 38 in the SBIIS2

Exodus 38 in the SBIIS3

Exodus 38 in the SBIKS

Exodus 38 in the SBIKS2

Exodus 38 in the SBIMS

Exodus 38 in the SBIOS

Exodus 38 in the SBIPS

Exodus 38 in the SBISS

Exodus 38 in the SBITS

Exodus 38 in the SBITS2

Exodus 38 in the SBITS3

Exodus 38 in the SBITS4

Exodus 38 in the SBIUS

Exodus 38 in the SBIVS

Exodus 38 in the SBT

Exodus 38 in the SBT1E

Exodus 38 in the SCHL

Exodus 38 in the SNT

Exodus 38 in the SUSU

Exodus 38 in the SUSU2

Exodus 38 in the SYNO

Exodus 38 in the TBIAOTANT

Exodus 38 in the TBT1E

Exodus 38 in the TBT1E2

Exodus 38 in the TFTIP

Exodus 38 in the TFTU

Exodus 38 in the TGNTATF3T

Exodus 38 in the THAI

Exodus 38 in the TNFD

Exodus 38 in the TNT

Exodus 38 in the TNTIK

Exodus 38 in the TNTIL

Exodus 38 in the TNTIN

Exodus 38 in the TNTIP

Exodus 38 in the TNTIZ

Exodus 38 in the TOMA

Exodus 38 in the TTENT

Exodus 38 in the UBG

Exodus 38 in the UGV

Exodus 38 in the UGV2

Exodus 38 in the UGV3

Exodus 38 in the VBL

Exodus 38 in the VDCC

Exodus 38 in the YALU

Exodus 38 in the YAPE

Exodus 38 in the YBVTP

Exodus 38 in the ZBP