Ezekiel 3 (BOKSSV)

1 پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەوەی لەپێشتە بیخۆ، ئەم تۆمارە پێچراوەیە بخۆ و بڕۆ لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل قسە بکە.» 2 منیش دەمم کردەوە و ئەو تۆمارەی دەرخواردم دا. 3 پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، بیخۆ و هەناوت پڕ بکە لەو تۆمارەی کە دامە تۆ.» منیش خواردم و لە دەمم وەک هەنگوین شیرین بوو. 4 پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، بڕۆ بۆ لای بنەماڵەی ئیسرائیل و بە فەرموودەکانی من لەگەڵیان بدوێ. 5 بۆ لای گەلێکی قسە ئاڵۆز و زمان گران نەنێردراویت، بەڵکو بۆ لای بنەماڵەی ئیسرائیل، 6 نەک بۆ لای چەند گەلێک کە زمانیان قورس و قسەیان ئاڵۆز بێت کە لە گفتوگۆیان تێنەگەیت، چونکە ئەگەر تۆم بۆ لای ئەوانە بناردایە گوێیان لێ دەگرتیت. 7 بەڵام بنەماڵەی ئیسرائیل نایانەوێت گوێت لێ بگرن، چونکە نایانەوێت گوێ لە من بگرن، لەبەر ئەوەی هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل کەللەڕەق و دڵڕەقن. 8 لەبەر ئەوە من ڕووی تۆم وەک ڕووی ئەوان چیڕ کردووە و کەللەی تۆ وەک کەللە ڕەقی ئەوان. 9 ناوچەوانی تۆم وەک ئەڵماس لێکردووە، لە بەردەئەستێ ڕەقتر، جا لێیان مەترسە و مەتۆقە، هەرچەندە بنەماڵەیەکی یاخین.» 10 ئینجا پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، هەموو ئەو قسەیەی پێتی دەڵێم، لە دڵتدا هەڵیبگرە و بە گوێت بیبیستە. 11 بۆ لای ڕاپێچکراوەکان بڕۆ، بۆ لای هاونیشتیمانیانت و قسەیان لەگەڵ بکە. گوێ بگرن یان نەگرن، پێیان بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت.“» 12 ڕۆحی خودا هەڵیگرتم، کاتێک شکۆمەندی یەزدان لەو شوێنە بەرز دەبووەوە کە تێیدا ڕاوەستابوو لە پشتمەوە گرمەیەک بەرزبووەوە. 13 ئەمەش دەنگی باڵی گیانلەبەرەکان بوو کە هەریەکە و بەوەی تەنیشتی دەکەوت، هەروەها دەنگی چەرخەکان، دەنگی گرمەیەکی گەورە بوون. 14 جا ڕۆحی خودا هەڵیگرتم و منی برد. هێزی یەزدانیش ناچاری کردم، منیش بە ڕۆحێکی تاڵ و تووڕەییەوە ڕۆیشتم. 15 ئیتر هاتمە لای ئەو ڕاپێچکراوانەی لە تێل‌ئاڤیڤ لەلای نۆکەندی کەڤار نیشتەجێ بوون. حەوت ڕۆژ بە سەرسوڕماوی لەوێ نیشتەجێ بووم. 16 دوای حەوت ڕۆژەکە فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 17 «ئەی کوڕی مرۆڤ، من تۆم کردووە بە چاودێر بەسەر بنەماڵەی ئیسرائیلەوە، جا وشەکە لە دەمی منەوە ببیستە و لەلایەن منەوە ئاگاداریان بکەرەوە. 18 کاتێک بە بەدکار دەڵێم: ”سزاکەت مردنە“ و تۆش ئاگادارت نەکردەوە و قسەت نەکرد وەک ئاگادارکردنەوە بۆ بەدکار لە ڕێگا خراپەکانی بۆ ئەوەی بە زیندوویی بمێنێتەوە، ئەو بەدکارە بە تاوانی خۆیەوە دەمرێت، بەڵام خوێنەکەی دەخەمە ئەستۆی تۆ. 19 بەڵام ئەگەر تۆ بەدکارەکە ئاگادار بکەیتەوە و لە بەدکاری خۆی و لە ڕێگا خراپەکەی نەگەڕێتەوە، ئەوا بە تاوانی خۆیەوە دەمرێت، بەڵام تۆ خۆتت ڕزگار کردووە. 20 «ئەگەر کەسی ڕاستودروستیش لە ڕاستودروستی خۆی بگەڕێتەوە و تاوان بکات، کۆسپ دەخەمە ڕێگای و دەمرێت. لەبەر ئەوەی ئاگادارت نەکردەوە گوناهەکەی دەبێتە هۆی مردنی و ئەو ڕاستودروستییەی کە کردوویەتی لەیاد دەکرێت، خوێنەکەشی دەخەمە ئەستۆی تۆ. 21 بەڵام ئەگەر تۆ کەسی ڕاستودروستەکەت ئاگادار کردەوە لەوەی ڕاستودروستەکە گوناه بکات و گوناهی نەکرد، ئەوا دەژیێت، چونکە ئاگادار کرایەوە و تۆش خۆتت ڕزگار کردووە.» 22 لەوێ هێزی یەزدان هاتە سەرم، ئەویش پێی فەرمووم: «هەستە بڕۆ دەشتاییەکە، لەوێ قسەت لەگەڵ دەکەم.» 23 منیش هەستام و چوومە دەرەوە بەرەو دەشتاییەکە. ئەوەتا شکۆمەندی یەزدان لەوێ وەستاوە وەک ئەو شکۆمەندییەی لەسەر نۆکەندی کەڤار بینیم، ئیتر بەسەر ڕوومدا کەوتم. 24 ئینجا ڕۆحی خودا هاتە ناومەوە و هەڵیستاندمە سەر پێیەکانم، قسەی لەگەڵ کردم و پێی فەرمووم: «بڕۆ و لەناو ماڵەکەت دەرگا لەسەر خۆت دابخە. 25 تۆ ئەی کوڕی مرۆڤ، بە گوریس دەتبەستنەوە و کۆت دەکرێیت، بۆ ئەوەی نەتوانیت بچیتە ناویان. 26 منیش زمانت بە مەڵاشووتەوە دەنووسێنم و لاڵ دەبیت، بۆیان نابیت بە پیاوێکی سەرزەنشتکار، چونکە بنەماڵەیەکی یاخین. 27 بەڵام کاتێک قسەت لەگەڵ دەکەم دەمت دەکەمەوە و پێیان دەڵێیت: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت.“ ئەوەی گوێ دەگرێت با گوێ بگرێت و ئەوەی گوێ ناگرێت با گوێ نەگرێت، چونکە بنەماڵەیەکی یاخین.

In Other Versions

Ezekiel 3 in the ANGEFD

Ezekiel 3 in the ANTPNG2D

Ezekiel 3 in the AS21

Ezekiel 3 in the BAGH

Ezekiel 3 in the BBPNG

Ezekiel 3 in the BBT1E

Ezekiel 3 in the BDS

Ezekiel 3 in the BEV

Ezekiel 3 in the BHAD

Ezekiel 3 in the BIB

Ezekiel 3 in the BLPT

Ezekiel 3 in the BNT

Ezekiel 3 in the BNTABOOT

Ezekiel 3 in the BNTLV

Ezekiel 3 in the BOATCB

Ezekiel 3 in the BOATCB2

Ezekiel 3 in the BOBCV

Ezekiel 3 in the BOCNT

Ezekiel 3 in the BOECS

Ezekiel 3 in the BOGWICC

Ezekiel 3 in the BOHCB

Ezekiel 3 in the BOHCV

Ezekiel 3 in the BOHLNT

Ezekiel 3 in the BOHNTLTAL

Ezekiel 3 in the BOICB

Ezekiel 3 in the BOILNTAP

Ezekiel 3 in the BOITCV

Ezekiel 3 in the BOKCV

Ezekiel 3 in the BOKCV2

Ezekiel 3 in the BOKHWOG

Ezekiel 3 in the BOLCB

Ezekiel 3 in the BOLCB2

Ezekiel 3 in the BOMCV

Ezekiel 3 in the BONAV

Ezekiel 3 in the BONCB

Ezekiel 3 in the BONLT

Ezekiel 3 in the BONUT2

Ezekiel 3 in the BOPLNT

Ezekiel 3 in the BOSCB

Ezekiel 3 in the BOSNC

Ezekiel 3 in the BOTLNT

Ezekiel 3 in the BOVCB

Ezekiel 3 in the BOYCB

Ezekiel 3 in the BPBB

Ezekiel 3 in the BPH

Ezekiel 3 in the BSB

Ezekiel 3 in the CCB

Ezekiel 3 in the CUV

Ezekiel 3 in the CUVS

Ezekiel 3 in the DBT

Ezekiel 3 in the DGDNT

Ezekiel 3 in the DHNT

Ezekiel 3 in the DNT

Ezekiel 3 in the ELBE

Ezekiel 3 in the EMTV

Ezekiel 3 in the ESV

Ezekiel 3 in the FBV

Ezekiel 3 in the FEB

Ezekiel 3 in the GGMNT

Ezekiel 3 in the GNT

Ezekiel 3 in the HARY

Ezekiel 3 in the HNT

Ezekiel 3 in the IRVA

Ezekiel 3 in the IRVB

Ezekiel 3 in the IRVG

Ezekiel 3 in the IRVH

Ezekiel 3 in the IRVK

Ezekiel 3 in the IRVM

Ezekiel 3 in the IRVM2

Ezekiel 3 in the IRVO

Ezekiel 3 in the IRVP

Ezekiel 3 in the IRVT

Ezekiel 3 in the IRVT2

Ezekiel 3 in the IRVU

Ezekiel 3 in the ISVN

Ezekiel 3 in the JSNT

Ezekiel 3 in the KAPI

Ezekiel 3 in the KBT1ETNIK

Ezekiel 3 in the KBV

Ezekiel 3 in the KJV

Ezekiel 3 in the KNFD

Ezekiel 3 in the LBA

Ezekiel 3 in the LBLA

Ezekiel 3 in the LNT

Ezekiel 3 in the LSV

Ezekiel 3 in the MAAL

Ezekiel 3 in the MBV

Ezekiel 3 in the MBV2

Ezekiel 3 in the MHNT

Ezekiel 3 in the MKNFD

Ezekiel 3 in the MNG

Ezekiel 3 in the MNT

Ezekiel 3 in the MNT2

Ezekiel 3 in the MRS1T

Ezekiel 3 in the NAA

Ezekiel 3 in the NASB

Ezekiel 3 in the NBLA

Ezekiel 3 in the NBS

Ezekiel 3 in the NBVTP

Ezekiel 3 in the NET2

Ezekiel 3 in the NIV11

Ezekiel 3 in the NNT

Ezekiel 3 in the NNT2

Ezekiel 3 in the NNT3

Ezekiel 3 in the PDDPT

Ezekiel 3 in the PFNT

Ezekiel 3 in the RMNT

Ezekiel 3 in the SBIAS

Ezekiel 3 in the SBIBS

Ezekiel 3 in the SBIBS2

Ezekiel 3 in the SBICS

Ezekiel 3 in the SBIDS

Ezekiel 3 in the SBIGS

Ezekiel 3 in the SBIHS

Ezekiel 3 in the SBIIS

Ezekiel 3 in the SBIIS2

Ezekiel 3 in the SBIIS3

Ezekiel 3 in the SBIKS

Ezekiel 3 in the SBIKS2

Ezekiel 3 in the SBIMS

Ezekiel 3 in the SBIOS

Ezekiel 3 in the SBIPS

Ezekiel 3 in the SBISS

Ezekiel 3 in the SBITS

Ezekiel 3 in the SBITS2

Ezekiel 3 in the SBITS3

Ezekiel 3 in the SBITS4

Ezekiel 3 in the SBIUS

Ezekiel 3 in the SBIVS

Ezekiel 3 in the SBT

Ezekiel 3 in the SBT1E

Ezekiel 3 in the SCHL

Ezekiel 3 in the SNT

Ezekiel 3 in the SUSU

Ezekiel 3 in the SUSU2

Ezekiel 3 in the SYNO

Ezekiel 3 in the TBIAOTANT

Ezekiel 3 in the TBT1E

Ezekiel 3 in the TBT1E2

Ezekiel 3 in the TFTIP

Ezekiel 3 in the TFTU

Ezekiel 3 in the TGNTATF3T

Ezekiel 3 in the THAI

Ezekiel 3 in the TNFD

Ezekiel 3 in the TNT

Ezekiel 3 in the TNTIK

Ezekiel 3 in the TNTIL

Ezekiel 3 in the TNTIN

Ezekiel 3 in the TNTIP

Ezekiel 3 in the TNTIZ

Ezekiel 3 in the TOMA

Ezekiel 3 in the TTENT

Ezekiel 3 in the UBG

Ezekiel 3 in the UGV

Ezekiel 3 in the UGV2

Ezekiel 3 in the UGV3

Ezekiel 3 in the VBL

Ezekiel 3 in the VDCC

Ezekiel 3 in the YALU

Ezekiel 3 in the YAPE

Ezekiel 3 in the YBVTP

Ezekiel 3 in the ZBP