Ezekiel 32 (BOKSSV)

1 لە یەکی مانگی دوازدەی ساڵی دوازدەمین فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 2 «ئەی کوڕی مرۆڤ، شیوەنێک بۆ فیرعەونی پاشای میسر بگێڕە و پێی بڵێ:«”لە شێری نێو نەتەوەکان دەچیت،تۆ وەک تیمساحی ناو ڕووبارە گەورەکەیت،دڕ بە چەمەکانت دەدەیت،بە پێیەکانت ئاوەکەت شڵەقاند وچەمەکانی ئەوانت لێڵ کرد. 3 «”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«”تۆڕی خۆم بەسەرتدا هەڵدەدەملەگەڵ چەندین گەل،ئەوان ڕاتدەکێشنە ناو تۆڕەکەم. 4 لەسەر زەوی بەجێت دەهێڵم،لەسەر ڕووی دەشتودەر فڕێتدەدەم،هەموو باڵندەی ئاسمان لەسەرت دەنیشێنمەوە،هەموو گیانلەبەرانی زەویت پێ تێر دەکەم. 5 گۆشتت بەسەر چیاکاندا بڵاو دەکەمەوە ودۆڵەکان لە کەلاکت پڕ دەکەم. 6 خاک بە لافاوی خوێنت ئاو دەدەمهەتا چیاکان،شیوەکانیش لە تۆ پڕ دەبن. 7 کە تۆ دەکوژێنمەوە، ئاسمان دادەپۆشم،ئەستێرەکانی تاریک دەکەم.بە هەور خۆر دادەپۆشم ومانگیش ڕووناکییەکەی نادرەوشێتەوە. 8 هەموو ڕووناکییەکانی ئاسمانتلێ تاریک دەکەم،تاریکی بەسەر خاکەکەتدا دەهێنم.“»ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 9 «”گەلانێکی زۆر خەمبار دەکەم،کاتێک لەنێو نەتەوەکان دەتشکێنم،لەو خاکانەی ئاشنایان نەبوویت. 10 وا لە گەلانێکی زۆر دەکەم واقیان لێت وڕبمێنێت،لەبەر تۆ پاشاکانیان موچڕکەیان پێدا دێت،کاتێک شمشێرەکەم لەبەردەمیان ڕادەوەشێنم.لەو ڕۆژەی تۆ دەکەویت،هەموو ساتێک دەلەرزن و لە گیانی خۆیان دەترسن. 11 «”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«”شمشێری پاشای بابلدێتە سەرت. 12 وا دەکەم بە شمشێری پاڵەوانان،ئەوانەی دڕندەترینی هەموو نەتەوەکاننئاپۆرەی سوپاکەت بکەوێت.جا شانازی میسر دەشکێنم،هەموو ئاپۆرەی جەماوەرەکەی لەناودەچێت. 13 هەموو مەڕوماڵاتەکانی لەناودەبەملەلای ئاوە زۆرەکان،لەمەودوا نە پێی مرۆڤ دەیشڵەقێنێت ونە سمی گاوگۆتاڵ لێڵی دەکات. 14 ئینجا وا دەکەم ئاوەکەی ڕوون بێت وجۆگەکانی وەک زەیت بڕۆن.ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 15 کاتێک خاکی میسر وێران دەکەم ولە هەرچی تێیدایە چۆڵی دەکەم،کاتێک لە هەموو دانیشتووانەکەی دەدەم،ئینجا دەزانن کە من یەزدانم.“ 16 «ئەمە شیوەنێکە دەیگێڕن، کچانی نەتەوەکان ئەم شیوەنە دەگێڕن، بۆ میسر و بۆ هەموو ئاپۆرەی گەلەکەی دەیگێڕن. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.» 17 پازدەی مانگی یەکی ساڵی دوازدەمین، فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 18 «ئەی کوڕی مرۆڤ، واوەیلا بۆ ئاپۆرەی گەلی میسر بکە، بۆ ئەو و کچانی نەتەوە گەورەکان، بیاننێرە بۆ دنیای خوارەوە لەگەڵ ئەوانەی دەچنە نێو جیهانی مردووان. 19 پێیان بڵێ: ”ئایا ئێوە لەوان جوانترن؟ بڕۆن و لەگەڵ خەتەنە نەکراوان ڕابکشێن.“ 20 لە ناوەڕاستی کوژراوان بە شمشێر دەکەون، شمشێرەکە ئامادەیە؛ میسر دەگرن و لەگەڵ هەموو ئاپۆرەی سوپاکەی دەیبەن. 21 ڕابەرە پاڵەوانەکان لەناوەڕاستی جیهانی مردووان سەبارەت بە میسر و هاوپەیمانەکانی دەڵێن: ”ئەوانە هاتوون لەگەڵ خەتەنە نەکراوان ڕابکشێن، لەگەڵ ئەوانەی بە شمشێر کوژراون.“ 22 «پاشای ئاشور و هەموو سوپاکەی لەوێ کەوتوون، گۆڕەکانیان لەو چواردەورەن، هەموو ئەوانەی بە شمشێر کوژراون. 23 لە ژێرەوەی جیهانی مردووان گۆڕی سوپاکە لە چواردەوری گۆڕی پاشاکەیە، هەموو ئەوانەی ترسیان خستە خاکی زیندووان، بە شمشێر کوژراون. 24 «پاشای ئیلام لەوێیە، گۆڕی هەموو سوپاکەی لە چواردەوری گۆڕەکەی ئەون. هەموویان کوژراون، بە شمشێر کەوتوون. هەموو ئەوانەی ترسیان خستە خاکی زیندووان بە خەتەنە نەکراوی چوونە دنیای خوارەوە، لەگەڵ ئەوانەی دەچنە نێو جیهانی مردووان ئابڕوویان چوو. 25 لەنێو کوژراوان جێگایەکیان پێیدا، گۆڕی هەموو سوپاکەی لە چواردەوری گۆڕەکەین. هەموویان بە خەتەنە نەکراوی بە شمشێر کوژراون. لەبەر ئەوەی ئەوان ترسیان خستبووە خاکی زیندووان، ئابڕوویان چوو لەگەڵ ئەوانەی دەچنە نێو جیهانی مردووان، لەنێو کوژراوان ڕاکشاون. 26 «پاشای مەشەک و پاشای توبال لەوێن، هەموو سوپاکەیان لە دەوری گۆڕەکانیانن. لەبەر ئەوەی ئەوان ترسیان خستبووە خاکی زیندووان، هەموویان بە خەتەنە نەکراوی بە شمشێر کوژراون. 27 ئایا لەگەڵ پاڵەوانانی دیکەی خەتەنە نەکراو کە کوژراون پاڵناخرێن، ئەوانەی بە چەکە جەنگییەکانیانەوە لە گۆڕ نران، ئەوانەی شمشێرەکانیان لەژێر سەریان دانراوە؟ سزای تاوانەکانیان لەسەر ئێسکیان دەبێت، ئەوانەی لە خاکی زیندووان پاڵەوانەکانیان تۆقاندووە. 28 «تۆش، ئەی فیرعەون، لەنێو خەتەنە نەکراوان دەشکێیت و ڕادەکشێیت، لەگەڵ ئەوانەی بە شمشێر کوژراون. 29 «پاشای ئەدۆمیش لەگەڵ هەموو میرەکانی لەوێن، ئەوانەی وێڕای بەتواناییان لەگەڵ خەتەنە نەکراوان ڕادەکشێن، لەگەڵ ئەوانەی بە شمشێر کوژراون لە گۆڕ نران، دەچنە نێو جیهانی مردووان. 30 «میرانی باکوور هەموویان و هەموو سەیدائییەکان لەوێن. هەرچەندە لە ڕابردوودا بە تواناکەیان خەڵکیان تۆقاندووە، بەڵام بە ئابڕووچوونەوە لەگەڵ کوژراوان ئەسپەردە کراون، بە خەتەنە نەکراوی لەگەڵ کوژراوان بە شمشێر ڕاکشان و ئابڕوویان چوو لەگەڵ ئەوانەی لە گۆڕ نران. 31 «فیرعەون و هەموو سوپاکەی سەبوورییان دێتەوە، کاتێک هەموو ئەوانە دەبینن کە بە شمشێر کوژراون. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 32 هەرچەندە ترسی ئەوم خستە خاکی زیندووان، بەڵام فیرعەون و هەموو سوپاکەی لەنێو خەتەنە نەکراوان ڕادەکشێن، لەگەڵ ئەوانەی بە شمشێر کوژراون. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.»

In Other Versions

Ezekiel 32 in the ANGEFD

Ezekiel 32 in the ANTPNG2D

Ezekiel 32 in the AS21

Ezekiel 32 in the BAGH

Ezekiel 32 in the BBPNG

Ezekiel 32 in the BBT1E

Ezekiel 32 in the BDS

Ezekiel 32 in the BEV

Ezekiel 32 in the BHAD

Ezekiel 32 in the BIB

Ezekiel 32 in the BLPT

Ezekiel 32 in the BNT

Ezekiel 32 in the BNTABOOT

Ezekiel 32 in the BNTLV

Ezekiel 32 in the BOATCB

Ezekiel 32 in the BOATCB2

Ezekiel 32 in the BOBCV

Ezekiel 32 in the BOCNT

Ezekiel 32 in the BOECS

Ezekiel 32 in the BOGWICC

Ezekiel 32 in the BOHCB

Ezekiel 32 in the BOHCV

Ezekiel 32 in the BOHLNT

Ezekiel 32 in the BOHNTLTAL

Ezekiel 32 in the BOICB

Ezekiel 32 in the BOILNTAP

Ezekiel 32 in the BOITCV

Ezekiel 32 in the BOKCV

Ezekiel 32 in the BOKCV2

Ezekiel 32 in the BOKHWOG

Ezekiel 32 in the BOLCB

Ezekiel 32 in the BOLCB2

Ezekiel 32 in the BOMCV

Ezekiel 32 in the BONAV

Ezekiel 32 in the BONCB

Ezekiel 32 in the BONLT

Ezekiel 32 in the BONUT2

Ezekiel 32 in the BOPLNT

Ezekiel 32 in the BOSCB

Ezekiel 32 in the BOSNC

Ezekiel 32 in the BOTLNT

Ezekiel 32 in the BOVCB

Ezekiel 32 in the BOYCB

Ezekiel 32 in the BPBB

Ezekiel 32 in the BPH

Ezekiel 32 in the BSB

Ezekiel 32 in the CCB

Ezekiel 32 in the CUV

Ezekiel 32 in the CUVS

Ezekiel 32 in the DBT

Ezekiel 32 in the DGDNT

Ezekiel 32 in the DHNT

Ezekiel 32 in the DNT

Ezekiel 32 in the ELBE

Ezekiel 32 in the EMTV

Ezekiel 32 in the ESV

Ezekiel 32 in the FBV

Ezekiel 32 in the FEB

Ezekiel 32 in the GGMNT

Ezekiel 32 in the GNT

Ezekiel 32 in the HARY

Ezekiel 32 in the HNT

Ezekiel 32 in the IRVA

Ezekiel 32 in the IRVB

Ezekiel 32 in the IRVG

Ezekiel 32 in the IRVH

Ezekiel 32 in the IRVK

Ezekiel 32 in the IRVM

Ezekiel 32 in the IRVM2

Ezekiel 32 in the IRVO

Ezekiel 32 in the IRVP

Ezekiel 32 in the IRVT

Ezekiel 32 in the IRVT2

Ezekiel 32 in the IRVU

Ezekiel 32 in the ISVN

Ezekiel 32 in the JSNT

Ezekiel 32 in the KAPI

Ezekiel 32 in the KBT1ETNIK

Ezekiel 32 in the KBV

Ezekiel 32 in the KJV

Ezekiel 32 in the KNFD

Ezekiel 32 in the LBA

Ezekiel 32 in the LBLA

Ezekiel 32 in the LNT

Ezekiel 32 in the LSV

Ezekiel 32 in the MAAL

Ezekiel 32 in the MBV

Ezekiel 32 in the MBV2

Ezekiel 32 in the MHNT

Ezekiel 32 in the MKNFD

Ezekiel 32 in the MNG

Ezekiel 32 in the MNT

Ezekiel 32 in the MNT2

Ezekiel 32 in the MRS1T

Ezekiel 32 in the NAA

Ezekiel 32 in the NASB

Ezekiel 32 in the NBLA

Ezekiel 32 in the NBS

Ezekiel 32 in the NBVTP

Ezekiel 32 in the NET2

Ezekiel 32 in the NIV11

Ezekiel 32 in the NNT

Ezekiel 32 in the NNT2

Ezekiel 32 in the NNT3

Ezekiel 32 in the PDDPT

Ezekiel 32 in the PFNT

Ezekiel 32 in the RMNT

Ezekiel 32 in the SBIAS

Ezekiel 32 in the SBIBS

Ezekiel 32 in the SBIBS2

Ezekiel 32 in the SBICS

Ezekiel 32 in the SBIDS

Ezekiel 32 in the SBIGS

Ezekiel 32 in the SBIHS

Ezekiel 32 in the SBIIS

Ezekiel 32 in the SBIIS2

Ezekiel 32 in the SBIIS3

Ezekiel 32 in the SBIKS

Ezekiel 32 in the SBIKS2

Ezekiel 32 in the SBIMS

Ezekiel 32 in the SBIOS

Ezekiel 32 in the SBIPS

Ezekiel 32 in the SBISS

Ezekiel 32 in the SBITS

Ezekiel 32 in the SBITS2

Ezekiel 32 in the SBITS3

Ezekiel 32 in the SBITS4

Ezekiel 32 in the SBIUS

Ezekiel 32 in the SBIVS

Ezekiel 32 in the SBT

Ezekiel 32 in the SBT1E

Ezekiel 32 in the SCHL

Ezekiel 32 in the SNT

Ezekiel 32 in the SUSU

Ezekiel 32 in the SUSU2

Ezekiel 32 in the SYNO

Ezekiel 32 in the TBIAOTANT

Ezekiel 32 in the TBT1E

Ezekiel 32 in the TBT1E2

Ezekiel 32 in the TFTIP

Ezekiel 32 in the TFTU

Ezekiel 32 in the TGNTATF3T

Ezekiel 32 in the THAI

Ezekiel 32 in the TNFD

Ezekiel 32 in the TNT

Ezekiel 32 in the TNTIK

Ezekiel 32 in the TNTIL

Ezekiel 32 in the TNTIN

Ezekiel 32 in the TNTIP

Ezekiel 32 in the TNTIZ

Ezekiel 32 in the TOMA

Ezekiel 32 in the TTENT

Ezekiel 32 in the UBG

Ezekiel 32 in the UGV

Ezekiel 32 in the UGV2

Ezekiel 32 in the UGV3

Ezekiel 32 in the VBL

Ezekiel 32 in the VDCC

Ezekiel 32 in the YALU

Ezekiel 32 in the YAPE

Ezekiel 32 in the YBVTP

Ezekiel 32 in the ZBP