Isaiah 10 (BOKSSV)
1 قوڕبەسەر فەرزدانەرانی فەرزی بەدکاری وئەو تۆمارکارانەی ستەم تۆمار دەکەن، 2 بۆ ئەوەی دەست بنێن بە ڕووی هەژارانەوە لە دادوەری ومافی نەدارانی گەلەکەم بخۆن،بۆ ئەوەی بێوەژنان ببن بە دەستکەوتیان وهەتیوانیش تاڵان بکەن. 3 لە ڕۆژی سزا چی دەکەن،کاتێک ماڵوێرانی لە دوورەوە دێت؟بۆ لای کێ هەڵدێن بۆ یارمەتی وگەنجینەتان لەکوێ بەجێدەهێڵن؟ 4 بێجگە لە چۆکدادان لەژێر دیل وکەوتن لەژێر کوژراوەکان. لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،هێشتا دەستی درێژکردووە. 5 «قوڕبەسەر ئاشور، داردەستی تووڕەییم،هەڵچوونم گۆچانە بە دەستیەوە. 6 بۆ سەر نەتەوەیەکی خوانەناس دەینێرم،فەرمانی پێدەدەم بۆ سەر ئەو گەلەی تووڕەییم لێی دەجۆشێت،تاکو دەستکەوتی دەست بکەوێت و تاڵان بکات،هەتا بیکات بە پێشێلکراو وەک قوڕی کۆڵانان. 7 بەڵام ئەو وا بیر ناکاتەوە،ئەو ئەمەی لە دڵدا نییە،چونکە ئامانجی ئەو وێرانکردنە،لەناوبردنی گەلانێکی زۆرە. 8 دەڵێت: ”ئایا هەموو میرەکانم پاشا نین؟ 9 ئایا کەلنۆ وەک کەرکەمیش نییە؟یان حەمات وەک ئەرپاد؟یان سامیرە وەک دیمەشق؟ 10 وەک چۆن دەستم بە شانشینی بتەکان گەیشت ووێنەی بتەکانیان زۆرترن لەوانەی ئۆرشەلیم و لەوانەی سامیرە. 11 ئایا وەک ئەوەی بە سامیرە و بە بتەکانی ئەوم کرد،وا بە ئۆرشەلیم و بە وێنەی بتەکانی ناکەم؟“» 12 دوای ئەوەی پەروەردگار هەموو ئیش و کارەکەی لە کێوی سییۆن و لە ئۆرشەلیم تەواو دەکات، دەڵێت: «سزای بەروبوومی بەفیزی دڵی پاشای ئاشور و شانازی لووتبەرزییەکەی دەدەم، 13 چونکە دەڵێت:«”بە توانای دەستی خۆم کردم وبە داناییەکەم، چونکە تێگەیشتووم،سنووری گەلانم گواستەوە وگەنجینەکانی ئەوانم تاڵان کرد،وەک دلێرێک پاشاکانی ئەوانم ملکەچ کرد، 14 دەستم گەیشتە سامانی گەلان،وەک چۆن دەست دەگاتە هێلانە؛وەک کۆکردنەوەی هێلکەی بەجێماو،هەموو زەویم کۆکردەوە،کەسیش نەبوو باڵی لێک بداتیان دەمی بکاتەوە و ورتەیەکی لێ بێت.“» 15 تەور شانازی دەکات بەسەر ئەو کەسەی پێی دەبڕێتەوە،یان مشار خۆی بە زل دەزانێت بەسەر ئەو کەسەی دەیبات و دەیهێنێت؟وەک ئەوەی داردەست هەڵگرەکەی ڕاوەشێنێتوەک ئەوەی گۆچان ئەو کەسە بەرز بکاتەوە کە دار نییە. 16 لەبەر ئەوە یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالارلەڕی دەنێرێتە ناو پاڵەوانە بەهێزەکان،لەژێر شکۆمەندییەکەشی پشکۆیەک دادەگیرسێنێتوەک داگیرسانی ئاگر. 17 ڕووناکی ئیسرائیل دەبێت بە ئاگر وپیرۆزەکەشی بە گڕ،دەیسووتێنێت و دەیخوات چقڵ و دڕکەکەیلە یەک ڕۆژدا. 18 چڕی دارستان و باخەکانی بە تەواوی لەناودەبات،گیان و لەش پێکەوەوەک توانەوەی نەخۆش دەبێت. 19 پاشماوەی داری دارستانەکانی ئەوەندە کەم دەبنمنداڵێک دەتوانێت بیانژمێرێت. 20 لەو ڕۆژەدا، پاشماوەی ئیسرائیل ودەربازبووەکانی بنەماڵەی یاقوب،چیتر پشت نابەستنبەوانەی لێیان دەدەن،بەڵکو بەڕاستی بە یەزدان وبە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل پشت دەبەستن. 21 پاشماوە دەگەڕێتەوە، پاشماوەی یاقوببۆ لای خودای توانادار. 22 ئەی ئیسرائیل، ئەگەر گەلت بەقەد لمی دەریا بێت،تەنها پاشماوەی لێ دەگەڕێتەوە.بڕیاری قڕبوون دراوە،لافاوی ڕاستودروستییە. 23 یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالاربڕیاری وێرانکردنی هەموو خاکەکە جێبەجێ دەکات. 24 بەڵام یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:«ئەی گەلی من کە لە سییۆن دانیشتووی،لە ئاشور مەترسەکە بە داردەست لێت دەدات وگۆچانەکەی لێت بەرز دەکاتەوە لەسەر شێوازی میسرییەکان. 25 بەم زووانە هەڵچوونم لەسەر ئێوە نامێنێت وتووڕەییم بۆ لەناوچوونی ئەوان دەبێت.» 26 یەزدانی سوپاسالار بە قامچی لێی دەداتوەک لێدانەکەی میدیان لەلای تاشەبەردی عۆرێڤ وگۆچانەکەی بەسەر دەریاوەیەلەسەر شێوازی میسرییەکان بەرزی دەکاتەوە. 27 جا لەو ڕۆژەدا،باری لەسەر شانت لادەچێت ونیری لەسەر ملت،لەبەر قەڵەوبوونت نیر دەتەقێت. 28 گەیشتە عەییات،لە میگرۆن پەڕییەوە،لە میخماس کەلوپەلەکانی خۆی دانا. 29 ئەوان لە دەربەندەکە دەپەڕنەوە و دەڵێن:«گەڤەع شوێنی شەو مانەوەیە.»ڕامە داچڵەکی،گیڤعای شاول هەڵات. 30 ئەی دانیشتووانی شاری گەلیم، بە دەنگی خۆتان بحیلێنن!ئەی لەیشا، گوێ بگرە!داماوە عەناتۆت. 31 مەدمێنا ڕایکردووە،خەڵکی گێڤیم پەناگیر بوون. 32 ئەمڕۆ لە نۆڤ دەوەستن،بە ڕاوەشاندنی دەست هەڕەشە دەکەنلە کێوەکەی شاری سییۆن،لە گردەکەی ئۆرشەلیم. 33 ئەوەتا یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالاربە هێزێکی تۆقێنەر لق دەبڕێتەوە.باڵا بەرزەکان دەبڕدرێنەوە،لووتبەرزەکان نزم دەکرێن. 34 چڕی دارستانەکان بە تەور دەبڕێتەوە،لوبنانیش بەرامبەر بە خودای توانادار دەکەوێت.