Isaiah 33 (BOKSSV)
1 قوڕبەسەرت تێکدەر،کە خۆت تێکنەدراویت!قوڕبەسەرت تاڵانکەر،کە تاڵانیان نەکردوویت!کاتێک لە تێکدان تەواو دەبیتخۆت تێکدەدرێیت،کاتێک لە تاڵان بوویتەوەخۆت تاڵان دەکرێیت. 2 ئەی یەزدان، لەگەڵماندا میهرەبان بە،هیوامان بە تۆیە.هەموو بەیانییەک ببە هێزمان وهەروەها ڕزگاریمان لە کاتی تەنگانەدا. 3 لە نەڕەی دەنگت گەلان ڕایانکرد،کە ڕاپەڕیت نەتەوەکان پەرت بوون. 4 ئەی نەتەوەکان، دەستکەوتەکانتان کۆ دەکرێنەوە وەک چۆن کوللە لە دەغڵ دەدات،وەک ڕەوە کوللە خەڵک ڕووتتان دەکەنەوە. 5 یەزدان پایەبەرزە، چونکە نیشتەجێی بەرزاییە،سییۆن لە ڕاستودروستی و دادپەروەری پڕ دەکات. 6 دەوڵەمەندی ڕزگاری، دانایی و زانیندەبێتە مایەی دڵنیای کاتەکانت.لەخواترسی کلیلی ئەو گەنجینەیە. 7 ئەوەتا دلێرەکانیان لە دەرەوە دەقیژێنن،نێردراوانی ئاشتی بە تاڵی دەگرین. 8 ڕێگاکان چۆڵ بوون،بڕانەوە ڕێبواران.پەیمان شکا وشایەتەکانی ڕەتکرانەوە وکەس بە هیچ دانانرێت. 9 زەوی شیوەن دەکات و سیس بوو،لوبنان ڕیسوا بوو، داڕزا،شارۆن وەک بیابانی عەراڤای لێهات،باشان و کارمەل ڕووتانەوە. 10 یەزدان دەفەرموێت: «ئێستا هەڵدەستم،ئێستا بە گەورە دەزانرێم،ئێستا بڵند دەکرێمەوە. 11 بە گیا دووگیان دەبن وکاتان دەبێت،هەناسەتان ئاگرە و خۆتان دەخوات. 12 گەلان دەبن بە گەچ،وەک چقڵی بڕاوە بە ئاگر دەسووتێنرێن.» 13 ئەی دوورەکان گوێتان لێ بێت چیم کردووە،ئەی نزیکەکان هێزم بزانن! 14 گوناهباران لە سییۆن تۆقین،گڵاوەکان لەرز دایگرتن:«کێ لە ئێمە لەناو ئاگری لووشدەر دەمێنێتەوە؟کێ لە ئێمە لەناو سووتانی هەمیشەیی دەمێنێتەوە؟» 15 ئەوەی بە ڕاستودروستی هەڵسوکەوت دەکات وڕاستی دەڵێت،ئەوەی قازانجی زۆرداری ڕەت دەکاتەوە ودەست لە بەرتیل وەرگرتن دەشوات،ئەوەی لە بیستنی خوێنڕشتن گوێی خۆی کەڕ دەکات ولە بینینی خراپە چاوی خۆی دەنوقێنێت، 16 ئەو لە بەرزایی نیشتەجێ دەبێت،قەڵای چیاکان پەناگایەتی،نانی دەدرێت وئاوی مسۆگەرە. 17 چاوت پاشا لە جوانی خۆیدا دەبینێت،سنوورێکی فراوان دەبینن. 18 دڵت لە تۆقین ڕادەمێنێت:«کوا خامەی نهێنی و کوا باجگر؟کوا بەرپرسی قوللەکان؟» 19 ئیتر گەلی دڕندە نابینن،گەلێک قسەیان ئاڵۆزە بۆ بیستن،زمانیان گرانە تێیان ناگەیت. 20 بڕوانە سییۆن شاری جەژنمان،چاوەکانت ئۆرشەلیم دەبینن،ماڵێکی ئاسوودە، چادرێک ناگوازرێتەوە.سنگەکانی هەرگیز هەڵناکەنرێن،هیچ کام لە گوریسەکانی ناپسێن. 21 بێگومان لەوێ یەزدانی توانادار پشتگیرمان دەبێت.شوێنی ڕووبارەکان و کەناری جۆگە فراوانەکان دەبێت.کەشتی سەوڵدار پێیدا ناڕوات وکەشتی مەزن پێیدا تێناپەڕێت. 22 یەزدان دادوەرمانە،یەزدان فەرزدانەرمانە،یەزدان پاشامانە،ئەو ڕزگارمان دەکات. 23 گوریسەکانت شل بوون،بنکەی دار ئاڵای کەشتییەکەیان توند ناکەن،چارۆکە بڵاو ناکەنەوە.ئینجا دەستکەوتی زۆر دابەش کرا،شەلەکانیش تاڵانییان تاڵان کرد. 24 دانیشتووی سییۆن ناڵێت، «نەخۆش کەوتم،»ئەو گەلەی تێیدا نیشتەجێیە تاوانەکانی بەخشراو دەبێت.