Isaiah 9 (BOKSSV)
1 بەڵام ئەوانەی لەژێر گوشار بوون لە تاریکی تەنگانەدا نامێنن، وەک سەردەمی پێشوو خاکی زەبولون و خاکی نەفتالی زەلیل کردەوە، سەردەمی کۆتایی ڕێز لە جەلیلی ناجولەکەکان دەگرێت، ئەوەی لە ڕێگای دەریایە، ئەوبەری ڕووباری ئوردون. 2 ئەو گەلەی لە تاریکیدا دەڕۆیشت،ڕووناکییەکی گەورەی بینی،دانیشتووان لە خاکی سێبەری مەرگڕووناکی بەسەریاندا هەڵهات. 3 ئەو نەتەوەیەت زۆر کرد وخۆشییەکی گەورەت پێی بەخشی،لەبەردەمت دڵخۆش بوووەک خۆشی کاتی دروێنە،وەک ئەوانەی شاد دەبنبە دابەشکردنی دەستکەوت. 4 لەبەر ئەوەی نیری بارگرانی ئەو وداری پشتی ئەو وکوتەکی بێگاری پێکردنی ئەوتوەک ڕۆژی میدیان شکاند. 5 هەموو پۆستاڵی جەنگاوەران لە گەرمەی شەڕدا وبەرگی لەناو خوێن گەوزاوبۆ سووتان دەبێت،سووتەمەنییە بۆ ئاگر، 6 چونکە کوڕێکمان دەبێت،کوڕێکمان پێدەدرێت وسەرکردایەتی دەکەوێتە سەرشانی.ناوی لێ دەنرێتسەرسوڕهێنەر و ڕاوێژکار، خودای بە توانا،باوکی هەتاهەتایی، میری ئاشتی. 7 گەشەسەندنی سەرۆکایەتی و ئاشتییەکەیبێ کۆتایی دەبێت.لەسەر تەختی داود و بەسەر شانشینەکەیپاشایەتی دەکاتبۆ چەسپاندنی و بەهێزکردنی،بە دادپەروەری و بە ڕاستودروستیلە ئێستاوە و هەتاهەتایە.دڵگەرمی یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەکات. 8 پەروەردگار وشەیەکی لە دژی یاقوب نارد وبەسەر ئیسرائیلدا کەوت. 9 گەل هەموو دەزانن،ئەفرایم و دانیشتووانی سامیرە،بە لووتبەرزی وفیزی دڵەوە دەڵێن: 10 «خشت ڕووخا،بەڵام بە بەردی تاشراو بنیاد دەنێینەوە،هەنجیرە کێوی بڕایەوە،بەڵام داری ئورز لە شوێنی دادەنێین.» 11 یەزدان دوژمنانی ڕەچینی پاشای لێ هەڵدەستێنێت،ناحەزانی جۆش دەدات. 12 ئارامییەکان لە ڕۆژهەڵاتەوە و فەلەستییەکان لە ڕۆژئاواوەپڕ بە دەم ئیسرائیل هەڵدەلووشن. لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،هێشتا دەستی درێژکردووە. 13 گەل هێشتا نەگەڕایەوە لای لێدەرەکەی،ڕوویان لە یەزدانی سوپاسالار نەکرد. 14 یەزدان لە ئیسرائیل سەر و کلک دەبڕێت،دار خورما و قامیش لە یەک ڕۆژدا، 15 پیر و پیاوماقوڵ سەرەکەن،ئەو پێغەمبەرانەی کە فێرکردنی درۆیین فێر دەکەن کلکەکەن. 16 ڕابەرانی ئەم گەلە بوون بە چەواشەکار،ئەوانەی ڕابەرایەتی دەکرێن سەریان لێ شێواوە. 17 لەبەر ئەوە پەروەردگار دڵخۆش نابێت بە گەنجەکانیان،بەزەیی نایەتەوە بە هەتیو و بێوەژنەکانیان،چونکە هەموو خوانەناس و خراپەکارن،هەموو دەمەکان بە گێلی دەدوێن. لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،هێشتا دەستی درێژکردووە. 18 بێگومان بەدکاری وەک ئاگر دەسووتێت،دڕکوداڵ دەخوات،گڕ لە دەوەنی دارستان بەردەدات،ستوونی دووکەڵ لوول دەخوات. 19 بە جۆشی تووڕەیی یەزدانی سوپاسالارخاکەکە دەسووتێت،گەلیش دەبێت بە سووتەمەنی ئاگر،پیاو دڵی بە برای خۆی ناسووتێ. 20 لای ڕاست لێ دەکاتەوە وهەر برسییە،لای چەپ دەخوات وتێر نابێت.پیاو گۆشتی قۆڵی خۆی دەخوات: 21 مەنەشە ئەفرایم دەخوات و ئەفرایمیش مەنەشە،هەردووکیان پێکەوە لە دژی یەهودا هەڵدەگەڕێنەوە. لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،هێشتا دەستی درێژکردووە.