Judges 5 (BOKSSV)

1 ئینجا دەڤۆرا و باراکی کوڕی ئەبینۆعەم لەو ڕۆژەدا دەستیان بە گوتنی سروود کرد: 2 «کاتێک پێشەواکان لە ئیسرائیل ڕابەرایەتی دەکەن،کاتێک گەل خۆیان بەخت دەکەن،ستایشی یەزدان بکەن! 3 «ئەی پاشایان، ببیستن! ئەی فەرمانڕەوایان، گوێ بگرن!من بۆ یەزدان سروود دەڵێم،مۆسیقا بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دەژەنم. 4 «ئەی یەزدان، بە هاتنەدەرەوەت لە سێعیر،بە بەرەوپێشچوونت لە خاکی ئەدۆم،زەوی لەرزی، ئاسمانیش دڵۆپەی کرد،هەروەها هەورەکانیش ئاویان لێ باری. 5 چیاکان هەرەسیان هێنا لە ڕووی یەزدانی پەروەردگاری شاخی سینا،لە ڕووی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل. 6 «لە ماوەی ڕابەرایەتی شەمگەری کوڕی عەنات،لە سەردەمی یاعێل ڕێگا سەرەکییەکان وازلێهێنران وڕێبوارەکان بە ڕێڕەوی خواروخێچدا ڕۆیشتن. 7 گوندەکانی ئیسرائیل چۆڵ بوون،چۆڵ بوون، هەتا من کە دەڤۆرام هەستام،هەتا وەک دایکێک لە ئیسرائیل هەستام. 8 کاتێک شەڕ گەیشتە دەروازەکان،خودا ڕابەرە نوێیەکانی هەڵبژارد،بەڵام هیچ قەڵغانێک یان ڕمێکلەنێو چل هەزار کەس لە ئیسرائیل نەبینرا. 9 دڵم لەگەڵ سەرکردەکانی ئیسرائیلە،لەگەڵ خۆبەختکەرانی نێو گەل،ستایشی یەزدان بکەن! 10 «ئەی ئەوانەی سواری ماکەری سپی بوون،دانیشتوو لەسەر زینی لباد وئەوانەی ڕێتان گرتووەتەبەر،گوێ بگرن 11 لە دەنگی گۆرانیبێژان لەلای بیرە ئاوەکان،لەوێ بە کردارە ڕاستودروستەکانی یەزدانیان هەڵدا،کردەوە ڕاستودروستەکانی جەنگاوەرانی ئەو لە ئیسرائیل. «ئینجا گەلی یەزدانبەرەو دەروازەکان ڕۆیشتن. 12 ”هەستە، هەستە، ئەی دەڤۆرا!هەستە، هەستە، سروود بڵێ!هەستە، ئەی باراک!ئەی کوڕی ئەبینۆعەم دیلەکانت بگرە.“ 13 «ئینجا پاشماوەی گەلهاتنە خوارەوە بۆ لای بەگزادەکان،گەلی یەزدان بۆ لام هاتنە خوارەوە،لەگەڵ پاڵەوانەکان. 14 هەندێکیان لە ئەفرایمەوە هاتن، ئەوانەی بارەگایان لەنێو عەمالێقە،لە دواتەوەن، نەوەی بنیامین لەگەڵ گەلەکەت.لە ماکیرەوە سەرکردەکان دابەزین ولە زەبولونەوە ئەوانەی داردەستی پێشەوایان بەدەستەوەیە. 15 سەرۆکەکانی یەساخار لەگەڵ دەڤۆرا هاتن ونەوەی یەساخار لەگەڵ باراک،بەرەو دۆڵەکە بە پەلە بەدوایدا دەڕۆیشتن.لەنێو خێڵەکانی ڕەئوبێندڵەڕاوکێیەکی زۆر هەبوو. 16 بۆچی لەنێو پەرژینەکان دانیشتبوون،بۆ گوێگرتن لە دەنگی بلوێرلێدان بۆ مێگەلەکان؟لەنێو خێڵەکانی ڕەئوبێندڵەڕاوکێیەکی زۆر هەبوو. 17 گلعاد لەوبەری ڕووباری ئوردون مایەوە،بۆچی دان لەلای کەشتییەکان چاوەڕێی دەکرد؟ئاشێریش لەلای کەناری دەریا دانیشت ولە بەندەرەکانی مایەوە. 18 زەبولون گەلێکە گیان لەسەر دەستلەگەڵ نەفتالی لە بەرزاییەکانی گۆڕەپانی جەنگ. 19 «پاشایان هاتن و جەنگان،ئینجا پاشایانی کەنعان جەنگانلە تەعنەک لەلای ئاوی مەگیدۆ،هەندێک زیویشیان دەست نەکەوت. 20 ئەستێرەکان لە ئاسمانەوە جەنگان،لە خولگەکانی خۆیانەوە لە دژی سیسرا جەنگان. 21 ڕووباری قیشۆن ڕایماڵین،ڕووباری قیشۆن، ڕووبارێکی دێرینە.ئەی گیانی من بە ئازایەتییەوە بەرەو پێشەوە بڕۆ! 22 ئینجا سمی ئەسپەکان دەنگەدەنگەیان دەدا،لە غارەغاری ئەسپە بەتاوەکانی. 23 فریشتەی یەزدان فەرمووی: ”نەفرەت لە مێرۆز بکەن،بە توندی نەفرەت لە دانیشتووانی بکەن،چونکە نەهاتن بۆ یارمەتیدانی یەزدان،یارمەتیدانی یەزدان لە دژی پاڵەوانان.“ 24 «بەرەکەتدار بێت لەنێو ئافرەتان،یاعێلی ژنی حەڤەری قێنی،بەرەکەتدار بێت لەناو هەموو ئەو ئافرەتانەی چادرنشینن. 25 داوای ئاوی کرد شیری پێدا،لەناو کاسەی شازادان، دەڵەمەی بۆ هێنا. 26 دەستی درێژکرد بۆ مێخی چادرەکە ودەستی ڕاستی بۆ چەکوشی کرێکار.لە سیسرای دا و سەری شکاند،کاسە سەری وردوخاش کرد و لاجانی کون کرد. 27 لەبەر پێیەکانی ڕۆچوو،کەوت، ڕاکشا،لەبەر پێیەکانی ڕۆچوو، کەوت،لەکوێ ڕۆچوو، لەوێ کەوت و مرد. 28 «دایکی سیسرا لە پەنجەرەوە تەماشای کرد ولە کڵاوڕۆژنەوە دەستی بە شیوەن کرد.”بۆچی گالیسکەکانی لە هاتن دواکەوتن؟بۆچی دەنگی ناڵی وڵاخی گالیسکەکانی دواکەوتن؟“ 29 ئینجا داناترین شازادەی وەڵامی دایەوە،بەڵکو خۆی بوو وەڵامی خۆی دایەوە: 30 ”ئایا دەستکەوتێکیان دەست نەکەوتووە و بەشی ناکەن،کیژێک یان دووان بۆ هەر پیاوێک،تاڵانکردنی جلی ڕەنگکراو بۆ سیسرا،جلی ڕەنگکراو و نەخشێنراو،جلی نەخشێنراو لە هەردوو ڕوو بۆ گەردنم،هەمووی وەک تاڵانی؟“ 31 «ئاوا هەموو دوژمنانت لەناودەچن، ئەی یەزدان!بەڵام با ئەوانەی کە تۆیان خۆشدەوێت وەک خۆر بنکاتێک لە بەهێزیدا هەڵدێت.»ئینجا خاکەکە چل ساڵ لە ئاشتیدا بوو.

In Other Versions

Judges 5 in the ANGEFD

Judges 5 in the ANTPNG2D

Judges 5 in the AS21

Judges 5 in the BAGH

Judges 5 in the BBPNG

Judges 5 in the BBT1E

Judges 5 in the BDS

Judges 5 in the BEV

Judges 5 in the BHAD

Judges 5 in the BIB

Judges 5 in the BLPT

Judges 5 in the BNT

Judges 5 in the BNTABOOT

Judges 5 in the BNTLV

Judges 5 in the BOATCB

Judges 5 in the BOATCB2

Judges 5 in the BOBCV

Judges 5 in the BOCNT

Judges 5 in the BOECS

Judges 5 in the BOGWICC

Judges 5 in the BOHCB

Judges 5 in the BOHCV

Judges 5 in the BOHLNT

Judges 5 in the BOHNTLTAL

Judges 5 in the BOICB

Judges 5 in the BOILNTAP

Judges 5 in the BOITCV

Judges 5 in the BOKCV

Judges 5 in the BOKCV2

Judges 5 in the BOKHWOG

Judges 5 in the BOLCB

Judges 5 in the BOLCB2

Judges 5 in the BOMCV

Judges 5 in the BONAV

Judges 5 in the BONCB

Judges 5 in the BONLT

Judges 5 in the BONUT2

Judges 5 in the BOPLNT

Judges 5 in the BOSCB

Judges 5 in the BOSNC

Judges 5 in the BOTLNT

Judges 5 in the BOVCB

Judges 5 in the BOYCB

Judges 5 in the BPBB

Judges 5 in the BPH

Judges 5 in the BSB

Judges 5 in the CCB

Judges 5 in the CUV

Judges 5 in the CUVS

Judges 5 in the DBT

Judges 5 in the DGDNT

Judges 5 in the DHNT

Judges 5 in the DNT

Judges 5 in the ELBE

Judges 5 in the EMTV

Judges 5 in the ESV

Judges 5 in the FBV

Judges 5 in the FEB

Judges 5 in the GGMNT

Judges 5 in the GNT

Judges 5 in the HARY

Judges 5 in the HNT

Judges 5 in the IRVA

Judges 5 in the IRVB

Judges 5 in the IRVG

Judges 5 in the IRVH

Judges 5 in the IRVK

Judges 5 in the IRVM

Judges 5 in the IRVM2

Judges 5 in the IRVO

Judges 5 in the IRVP

Judges 5 in the IRVT

Judges 5 in the IRVT2

Judges 5 in the IRVU

Judges 5 in the ISVN

Judges 5 in the JSNT

Judges 5 in the KAPI

Judges 5 in the KBT1ETNIK

Judges 5 in the KBV

Judges 5 in the KJV

Judges 5 in the KNFD

Judges 5 in the LBA

Judges 5 in the LBLA

Judges 5 in the LNT

Judges 5 in the LSV

Judges 5 in the MAAL

Judges 5 in the MBV

Judges 5 in the MBV2

Judges 5 in the MHNT

Judges 5 in the MKNFD

Judges 5 in the MNG

Judges 5 in the MNT

Judges 5 in the MNT2

Judges 5 in the MRS1T

Judges 5 in the NAA

Judges 5 in the NASB

Judges 5 in the NBLA

Judges 5 in the NBS

Judges 5 in the NBVTP

Judges 5 in the NET2

Judges 5 in the NIV11

Judges 5 in the NNT

Judges 5 in the NNT2

Judges 5 in the NNT3

Judges 5 in the PDDPT

Judges 5 in the PFNT

Judges 5 in the RMNT

Judges 5 in the SBIAS

Judges 5 in the SBIBS

Judges 5 in the SBIBS2

Judges 5 in the SBICS

Judges 5 in the SBIDS

Judges 5 in the SBIGS

Judges 5 in the SBIHS

Judges 5 in the SBIIS

Judges 5 in the SBIIS2

Judges 5 in the SBIIS3

Judges 5 in the SBIKS

Judges 5 in the SBIKS2

Judges 5 in the SBIMS

Judges 5 in the SBIOS

Judges 5 in the SBIPS

Judges 5 in the SBISS

Judges 5 in the SBITS

Judges 5 in the SBITS2

Judges 5 in the SBITS3

Judges 5 in the SBITS4

Judges 5 in the SBIUS

Judges 5 in the SBIVS

Judges 5 in the SBT

Judges 5 in the SBT1E

Judges 5 in the SCHL

Judges 5 in the SNT

Judges 5 in the SUSU

Judges 5 in the SUSU2

Judges 5 in the SYNO

Judges 5 in the TBIAOTANT

Judges 5 in the TBT1E

Judges 5 in the TBT1E2

Judges 5 in the TFTIP

Judges 5 in the TFTU

Judges 5 in the TGNTATF3T

Judges 5 in the THAI

Judges 5 in the TNFD

Judges 5 in the TNT

Judges 5 in the TNTIK

Judges 5 in the TNTIL

Judges 5 in the TNTIN

Judges 5 in the TNTIP

Judges 5 in the TNTIZ

Judges 5 in the TOMA

Judges 5 in the TTENT

Judges 5 in the UBG

Judges 5 in the UGV

Judges 5 in the UGV2

Judges 5 in the UGV3

Judges 5 in the VBL

Judges 5 in the VDCC

Judges 5 in the YALU

Judges 5 in the YAPE

Judges 5 in the YBVTP

Judges 5 in the ZBP