Jeremiah 6 (BOKSSV)

1 «ئەی نەوەی بنیامین،لە ئۆرشەلیم هەڵبێن!لە تەقۆعە فوو بە کەڕەنادا بکەن!لەسەر بێت‌هاکارەم ئاگر وەک نیشانە هەڵبکەن!چونکە بەڵا و شکستێکی گەورەلە باکوورەوە دەرکەوتووە. 2 من سییۆنی کچ لەناو دەبەم،کچە جوان و نازدارەکە. 3 شوانەکان بە مێگەلەکانیانەوە بۆ لای ئەو دێن،ڕەشماڵەکان لە دەوری هەڵدەدەن وهەرکەسە لە بەشی خۆی دەلەوەڕێنێ.» 4 «جەنگێک لە دژی سییۆن ئامادە بکەن!هەستن بە نیوەڕۆ هێرش ببەین!بەڵام بە داخەوە، ڕۆژ ئاوا بوو،سێبەرەکانی ئێوارە درێژبوونەوە. 5 کەواتە هەستن بە شەو هێرش ببەین،قەڵاکانی وێران بکەین!» 6 یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:«دار ببڕنەوە ومەتەرێز لە دەوری ئۆرشەلیمەوە دابڕێژن.دەبێت ئەو شارە سزا بدرێت،چونکە سەراپای پڕ ستەمە. 7 وەک کانییەک ئاوەکەی هەڵبقوڵێت،ئاوا خراپییەکەی هەڵدەقوڵێت.توندوتیژی و ڕفاندنی تێدا دەبیسترێت،هەمیشە لەبەردەمم نەخۆشی و برینداری هەیە. 8 ئەی ئۆرشەلیم، ئاگاداربە،نەوەک پشتم لە تۆ بکەم،نەوەک بتکەمە خاکێکی وێران،ئیتر کەسی تێدا نیشتەجێ نەبێ.» 9 یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:«با پاشماوەی ئیسرائیل بە تەواوی بچنرێنەوە،بە تەواوی وەک ڕەزەمێو،با دەستت بەسەر لقەکاندا بگێڕیت،وەک کەسێک ترێ دەچنێتەوە.» 10 بۆ کێ قسە بکەم؟ کێ ئاگادار بکەمەوە؟کێ گوێم لێ دەگرێت؟ئەوەتا گوێیان داخراوەبۆ ئەوەی نەتوانن گوێ شل بکەن.فەرمایشتی یەزدان بۆیان بووە بە ڕیسوایی،دڵیان پێی خۆش نییە. 11 لەبەر ئەوە پڕبووم لە تووڕەیی یەزدان،بێزاربووم لە دەستپێوەگرتنی. ئینجا یەزدان پێی فەرمووم:«تووڕەییەکەم بۆ منداڵی کۆڵانەکانی هەڵبڕێژە،بەسەر تێکڕای کۆڕی گەنجان،ژن لەگەڵ مێرد دەبردرێت،پیر لەگەڵ بەساڵاچووان. 12 ماڵەکانیان بۆ خەڵکی دیکە دەبن،کێڵگە و ژنەکانیان پێکەوە،چونکە دەستم بۆ سەر دانیشتووانی خاکەکەدرێژ دەکەم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 13 «لە بچووکیان هەتا گەورەیان،هەموویان پەرۆشی قازانجن،لە پێغەمبەرەوە هەتا کاهین،هەموو ساختە دەکەن. 14 برینی گەلەکەم بە سووکیەوە چاک دەکەنەوە ودەڵێن: ”ئاشتی، ئاشتی!“بەڵام ئاشتی نییە. 15 ئایا شەرمەزار بوون کاتێک کاری قێزەونیان کرد؟نەخێر! شەرمەزار نەبوون،هەروەها نەیانزانی شەرمەزاری چییە.لەبەر ئەوە دەکەونە ناو کوژراوان،لە کاتی سزادانیان تێکدەشکێن.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 16 یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«لەسەر ڕێگاکان بوەستن و تەماشا بکەن،پرسیاری ڕێچکە کۆنەکان بکەن،ڕێگا چاکەکە لەکوێیە، پێیدا بڕۆن،حەسانەوە بۆ دەروونتان دەدۆزنەوە.بەڵام گوتتان: ”پێیدا ناڕۆین.“ 17 چاودێرم بەسەرتانەوە دانا، گوتم:”گوێ بۆ دەنگی کەڕەنا شل بکەن!“بەڵام گوتتان: ”گوێ شل ناکەین.“ 18 لەبەر ئەوە ئەی نەتەوەکان، گوێ بگرن،ئەی شایەتەکان، بزانن چییان بەسەردێت. 19 ئەی زەوی، گوێ بگرە:ئەوەتا من بەڵا بەسەر ئەم گەلەدا دەهێنم،بەروبوومی بیرکردنەوەکانیانە،چونکە گوێیان بۆ وشەکانم شل نەکرد وفێرکردنی منیان ڕەتکردەوە. 20 بەلامەوە گرنگ نییە، بخوور لە شەباوە بێت وقامیشی بۆنخۆش لە خاکێکی دوورەوە؟قوربانی سووتاندنەکانتان قبوڵ نین وقوربانییە سەربڕدراوەکانتان لەلای من خۆش نین.» 21 لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«من کۆسپ بۆ ئەم گەلە دادەنێم،باوکان و کوڕان پێکەوە ساتمەی لێ دەکەن،دراوسێ و هاوڕێ لەناودەچن.» 22 یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا! سوپایەک لە خاکی باکوورەوە دێت،نەتەوەیەکی مەزن لەوپەڕی زەوییەوە هەڵدەستێنرێت. 23 کەوان و ڕمیان بە دەستەوەیە،دڵڕەقن و بەزەییان نییە،دەنگیان وەک دەریا هاژەی دێت وسواری ئەسپ دەبن،وەک یەک پیاو ڕیز دەبەستنبۆ هێرشکردنە سەر تۆ، ئەی سییۆنی کچ.» 24 هەواڵی ئەوانمان بیست،ورەمان ڕووخا،تووشی تەنگانە بووین،تووشی ئازار بووین وەک ئازاری ژنی ژانگرتوو. 25 دەرمەچن بۆ کێڵگە!بە ڕێگادا مەڕۆن!چونکە دوژمن شمشێری پێیە،لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە. 26 ئەی گەلەکەم، جلوبەرگی گوش بپۆشە،خۆت لە خۆڵەمێش بگەوزێنە،شینی تاقانەیەک بۆ خۆت بگێڕە، بە لاوانەوەیەکی تاڵ،چونکە لەناکاو تێکدەر بەسەرماندا دەدات. 27 «ئەی یەرمیا، تۆم لەنێو گەلەکەم دانا،وەک تاقیکەرەوە و سەنگی مەحەک،بۆ ئەوەی ڕەفتاریان بزانیت وتاقییان بکەیتەوە. 28 هەموو یاخی و کەللەڕەقن،بە پەلەن بۆ بوختانکردن،ئەوان بڕۆنز و ئاسنن،هەموو تێکدەرن. 29 مووشەی دێت مووشەدەمەبۆ ئەوەی بە ئاگر قورقوشم بفەوتێنێت،بەڵام بێهوودە زێڕنگەر بێگەردی دەکات،بەدکاران بێگەرد نابن. 30 پێیان دەگوترێت زیوی ناپەسەند،چونکە یەزدان پەسەندی نەکردوون.»

In Other Versions

Jeremiah 6 in the ANGEFD

Jeremiah 6 in the ANTPNG2D

Jeremiah 6 in the AS21

Jeremiah 6 in the BAGH

Jeremiah 6 in the BBPNG

Jeremiah 6 in the BBT1E

Jeremiah 6 in the BDS

Jeremiah 6 in the BEV

Jeremiah 6 in the BHAD

Jeremiah 6 in the BIB

Jeremiah 6 in the BLPT

Jeremiah 6 in the BNT

Jeremiah 6 in the BNTABOOT

Jeremiah 6 in the BNTLV

Jeremiah 6 in the BOATCB

Jeremiah 6 in the BOATCB2

Jeremiah 6 in the BOBCV

Jeremiah 6 in the BOCNT

Jeremiah 6 in the BOECS

Jeremiah 6 in the BOGWICC

Jeremiah 6 in the BOHCB

Jeremiah 6 in the BOHCV

Jeremiah 6 in the BOHLNT

Jeremiah 6 in the BOHNTLTAL

Jeremiah 6 in the BOICB

Jeremiah 6 in the BOILNTAP

Jeremiah 6 in the BOITCV

Jeremiah 6 in the BOKCV

Jeremiah 6 in the BOKCV2

Jeremiah 6 in the BOKHWOG

Jeremiah 6 in the BOLCB

Jeremiah 6 in the BOLCB2

Jeremiah 6 in the BOMCV

Jeremiah 6 in the BONAV

Jeremiah 6 in the BONCB

Jeremiah 6 in the BONLT

Jeremiah 6 in the BONUT2

Jeremiah 6 in the BOPLNT

Jeremiah 6 in the BOSCB

Jeremiah 6 in the BOSNC

Jeremiah 6 in the BOTLNT

Jeremiah 6 in the BOVCB

Jeremiah 6 in the BOYCB

Jeremiah 6 in the BPBB

Jeremiah 6 in the BPH

Jeremiah 6 in the BSB

Jeremiah 6 in the CCB

Jeremiah 6 in the CUV

Jeremiah 6 in the CUVS

Jeremiah 6 in the DBT

Jeremiah 6 in the DGDNT

Jeremiah 6 in the DHNT

Jeremiah 6 in the DNT

Jeremiah 6 in the ELBE

Jeremiah 6 in the EMTV

Jeremiah 6 in the ESV

Jeremiah 6 in the FBV

Jeremiah 6 in the FEB

Jeremiah 6 in the GGMNT

Jeremiah 6 in the GNT

Jeremiah 6 in the HARY

Jeremiah 6 in the HNT

Jeremiah 6 in the IRVA

Jeremiah 6 in the IRVB

Jeremiah 6 in the IRVG

Jeremiah 6 in the IRVH

Jeremiah 6 in the IRVK

Jeremiah 6 in the IRVM

Jeremiah 6 in the IRVM2

Jeremiah 6 in the IRVO

Jeremiah 6 in the IRVP

Jeremiah 6 in the IRVT

Jeremiah 6 in the IRVT2

Jeremiah 6 in the IRVU

Jeremiah 6 in the ISVN

Jeremiah 6 in the JSNT

Jeremiah 6 in the KAPI

Jeremiah 6 in the KBT1ETNIK

Jeremiah 6 in the KBV

Jeremiah 6 in the KJV

Jeremiah 6 in the KNFD

Jeremiah 6 in the LBA

Jeremiah 6 in the LBLA

Jeremiah 6 in the LNT

Jeremiah 6 in the LSV

Jeremiah 6 in the MAAL

Jeremiah 6 in the MBV

Jeremiah 6 in the MBV2

Jeremiah 6 in the MHNT

Jeremiah 6 in the MKNFD

Jeremiah 6 in the MNG

Jeremiah 6 in the MNT

Jeremiah 6 in the MNT2

Jeremiah 6 in the MRS1T

Jeremiah 6 in the NAA

Jeremiah 6 in the NASB

Jeremiah 6 in the NBLA

Jeremiah 6 in the NBS

Jeremiah 6 in the NBVTP

Jeremiah 6 in the NET2

Jeremiah 6 in the NIV11

Jeremiah 6 in the NNT

Jeremiah 6 in the NNT2

Jeremiah 6 in the NNT3

Jeremiah 6 in the PDDPT

Jeremiah 6 in the PFNT

Jeremiah 6 in the RMNT

Jeremiah 6 in the SBIAS

Jeremiah 6 in the SBIBS

Jeremiah 6 in the SBIBS2

Jeremiah 6 in the SBICS

Jeremiah 6 in the SBIDS

Jeremiah 6 in the SBIGS

Jeremiah 6 in the SBIHS

Jeremiah 6 in the SBIIS

Jeremiah 6 in the SBIIS2

Jeremiah 6 in the SBIIS3

Jeremiah 6 in the SBIKS

Jeremiah 6 in the SBIKS2

Jeremiah 6 in the SBIMS

Jeremiah 6 in the SBIOS

Jeremiah 6 in the SBIPS

Jeremiah 6 in the SBISS

Jeremiah 6 in the SBITS

Jeremiah 6 in the SBITS2

Jeremiah 6 in the SBITS3

Jeremiah 6 in the SBITS4

Jeremiah 6 in the SBIUS

Jeremiah 6 in the SBIVS

Jeremiah 6 in the SBT

Jeremiah 6 in the SBT1E

Jeremiah 6 in the SCHL

Jeremiah 6 in the SNT

Jeremiah 6 in the SUSU

Jeremiah 6 in the SUSU2

Jeremiah 6 in the SYNO

Jeremiah 6 in the TBIAOTANT

Jeremiah 6 in the TBT1E

Jeremiah 6 in the TBT1E2

Jeremiah 6 in the TFTIP

Jeremiah 6 in the TFTU

Jeremiah 6 in the TGNTATF3T

Jeremiah 6 in the THAI

Jeremiah 6 in the TNFD

Jeremiah 6 in the TNT

Jeremiah 6 in the TNTIK

Jeremiah 6 in the TNTIL

Jeremiah 6 in the TNTIN

Jeremiah 6 in the TNTIP

Jeremiah 6 in the TNTIZ

Jeremiah 6 in the TOMA

Jeremiah 6 in the TTENT

Jeremiah 6 in the UBG

Jeremiah 6 in the UGV

Jeremiah 6 in the UGV2

Jeremiah 6 in the UGV3

Jeremiah 6 in the VBL

Jeremiah 6 in the VDCC

Jeremiah 6 in the YALU

Jeremiah 6 in the YAPE

Jeremiah 6 in the YBVTP

Jeremiah 6 in the ZBP