John 18 (BOKSSV)

1 لەدوای ئەوەی عیسا نوێژەکەی تەواو کرد، لەگەڵ قوتابییەکانی بەڕێکەوت بۆ ئەوبەری دۆڵی قدرۆن کە باخچەیەکی لێبوو، خۆی و قوتابییەکانی چوونە ناوی. 2 یەهوزاش ئەوەی بە گرتنی دا، شوێنەکەی دەزانی، چونکە عیسا زۆر جار لەگەڵ قوتابییەکانی لەوێ کۆدەبووەوە. 3 ئینجا یەهوزا تیپێک سەرباز و خزمەتکارانی کاهینانی باڵا و فەریسییەکانی برد، بە مەشخەڵ و چرا و چەکەوە هاتە ئەوێ. 4 عیساش هەموو ئەو شتانەی دەزانی کە بەسەری دەهات، چوو و پێی فەرموون: «کێتان دەوێت؟» 5 وەڵامیان دایەوە: «عیسای ناسیرەیی».عیسا پێی فەرموون: «من ئەوم». یەهوزاش ئەوەی بە گرتنی دا لەگەڵیان ڕاوەستابوو. 6 کاتێک عیسا پێی فەرموون: «من ئەوم،» گەڕانەوە دواوە و کەوتنە سەر زەوی. 7 لێی پرسینەوە: «کێتان دەوێت؟»گوتیان: «عیسای ناسیرەیی.» 8 عیسا وەڵامی دایەوە: «پێم گوتن من ئەوم. ئەگەر بەدوای مندا دەگەڕێن، با ئەمانە بڕۆن.» 9 بەمەش ئەو قسەیەی هێنایە دی کە فەرمووبووی: «ئەوانەی پێت دابووم کەسیانم ون نەکرد.» 10 شیمۆن پەترۆس شمشێرێکی پێبوو دەریهێنا، لە کۆیلەی سەرۆکی کاهینانی دا و گوێی ڕاستی بڕی. ئەو کۆیلەیەش ناوی مەلخۆس بوو. 11 عیسا بە پەترۆسی فەرموو: «شمشێرەکەت بگەڕێنەوە کێلانەکەی. ئایا ئەو جامەی کە باوک پێیداوم نەیخۆمەوە؟» 12 ئیتر تیپە سەربازەکە و فەرماندەکەیان و خزمەتکارانی جولەکەکان عیسایان گرت و بەستیانەوە. 13 یەکەم جار بردیانە لای حەنا، چونکە خەزووری قەیافا بوو کە ئەو ساڵە سەرۆکی کاهینان بوو. 14 قەیافاش ئەو پیاوە بوو ڕاوێژی بۆ ڕابەرانی جولەکە کردبوو کە باشتر وایە پیاوێک لە جیاتی گەل بمرێت. 15 شیمۆن پەترۆس لەگەڵ قوتابییەکی دیکە شوێن عیسا کەوتن. لەبەر ئەوەی ئەو قوتابییە لەلای سەرۆکی کاهینان ناسراو بوو، لەگەڵ عیسا چوو بۆ کۆشکی سەرۆکی کاهینان، 16 بەڵام پەترۆس ناچار بوو لە دەرەوە لەبەردەرگاکە ڕابوەستێت. قوتابییەکەی دیکە کە سەرۆکی کاهینان دەیناسی هاتە دەرەوە و قسەی لەگەڵ کارەکەرە دەرگاوانەکەدا کرد و پەترۆسی هێنایە ژوورەوە. 17 کارەکەرەکە بە پەترۆسی گوت: «تۆش لە قوتابییەکانی ئەم کابرایە نیت؟»گوتی: «نەخێر.» 18 خزمەتکار و پاسەوانەکان ئاگریان کردبووەوە و ڕاوەستابوون خۆیان گەرم دەکردەوە، چونکە سەرما بوو، پەترۆسیش لەگەڵیان وەستابوو، خۆی گەرم دەکردەوە. 19 سەرۆکی کاهینان دەربارەی قوتابییەکانی و فێرکردنەکەی پرسیاری لە عیسا کرد. 20 عیساش وەڵامی دایەوە: «بە ئاشکرا بۆ جیهان دوام، بەردەوام لە کەنیشت و پەرستگادا خەڵکم فێردەکرد، کە هەموو جولەکەکان لێی کۆدەبنەوە. هیچم بە نهێنی نەگوتووە. 21 بۆ پرسیارم لێ دەکەیت؟ لەوانە بپرسە کە گوێیان لێبووە چیم پێیان گوتووە. ئەمانە دەزانن چیم گوتووە.» 22 کاتێک ئەمەی فەرموو یەکێک لە خزمەتکاران کە لەلایەوە ڕاوەستابوو زللەیەکی لە عیسا دا و گوتی: «ئاوا وەڵامی سەرۆکی کاهینان دەدەیتەوە؟» 23 عیسا وەڵامی دایەوە: «ئەگەر قسەی خراپم کردووە، شایەتی لەسەر خراپەکە بدە. ئەگەر ڕاستیشە، بۆچی لێم دەدەیت؟» 24 ئینجا حەنا عیسای بە دەستی بەستراوەوە بۆ قەیافای سەرۆکی کاهینان نارد. 25 شیمۆن پەترۆسیش هێشتا لەوێ ڕاوەستابوو و خۆی گەرم دەکردەوە، بۆیە لێیان پرسی: «تۆش لە قوتابییەکانی ئەو نیت؟»نکۆڵیی کرد و گوتی: «نەخێر.» 26 یەکێک لە کۆیلەکانی سەرۆکی کاهینان خزمی ئەوە بوو کە پەترۆس گوێی لێکردەوە، گوتی: «ئەی لە باخچەکەدا تۆم لەگەڵ ئەو نەبینی؟» 27 دیسان پەترۆس نکۆڵیی کرد. دەستبەجێ کەڵەشێر خوێندی. 28 بەیانی زوو ڕابەرانی جولەکە عیسایان لەلای قەیافاوە بۆ کۆشکی فەرمانڕەوایەتی برد. ئەوان نەچوونە ژوورەوەی کۆشک، نەوەک گڵاو ببن و نەتوانن نانی پەسخە بخۆن. 29 پیلاتۆسیش هاتە دەرەوە و گوتی: «چ سکاڵایەکتان لەسەر ئەم پیاوە هەیە؟» 30 وەڵامیان دایەوە: «ئەگەر خراپەکار نەبووایە، نەماندەدا بە دەستتەوە.» 31 پیلاتۆسیش پێی گوتن: «بیبەن، بەگوێرەی شەریعەتی خۆتان حوکمی بدەن.»جولەکەکان وەڵامیان دایەوە: «دروست نییە ئێمە کەس بکوژین.» 32 ئەمەش ڕوویدا تاکو ئەو قسەیەی عیسا بێتە دی کە لەسەر شێوازی مردنەکەی فەرمووبووی. 33 لەبەر ئەوە پیلاتۆس چووە ناو کۆشکەکە، بانگی عیسای کرد و پێی گوت: «تۆ پاشای جولەکەی؟» 34 عیسا وەڵامی دایەوە: «تۆ لە خۆتەوە ئەمە دەڵێی، یاخود خەڵکی دیکە باسی منیان بۆ کردووی؟» 35 پیلاتۆس وەڵامی دایەوە: «ئایا من جولەکەم؟ گەلەکەت و کاهینانی باڵا تۆیان داوەتە دەستی من. چیت کردووە؟» 36 عیسا وەڵامی دایەوە: «پاشایەتی من سەر بەم جیهانە نییە. ئەگەر پاشایەتی من سەر بەم جیهانە بووایە، ئەوسا خزمەتکارەکانم دەجەنگان تاکو نەدرێمە دەست ڕابەرانی جولەکە. بەڵام پاشایەتی من سەر بە ئێرە نییە.» 37 ئینجا پیلاتۆس پێی گوت: «کەواتە تۆ پاشای؟»عیسا وەڵامی دایەوە: «تۆ دەڵێی کە من پاشام. بۆ ئەمە لەدایک بووم و بۆ ئەمەش هاتوومەتە جیهان، تاکو شایەتی بۆ ڕاستی بدەم. هەرکەسێک لە ڕاستییەوە بێت گوێ لە دەنگم دەگرێت.» 38 پیلاتۆس پێی گوت: «ڕاستی چییە؟» کە ئەمەی گوت دیسان چووە دەرەوە بۆ لای جولەکەکان و پێی گوتن: «هیچ خراپەیەکی تێدا نابینم. 39 بەڵام نەریتێکتان هەیە کە لە جەژنی پەسخەدا یەکێکتان بۆ ئازاد بکەم. بۆیە دەتانەوێت پاشای جولەکەتان بۆ ئازاد بکەم؟» 40 هاواریان کرد: «ئەمە نا! بەڵکو باراباس!» باراباسیش یەکێک بوو لە یاخیبووان.

In Other Versions

John 18 in the ANGEFD

John 18 in the ANTPNG2D

John 18 in the AS21

John 18 in the BAGH

John 18 in the BBPNG

John 18 in the BBT1E

John 18 in the BDS

John 18 in the BEV

John 18 in the BHAD

John 18 in the BIB

John 18 in the BLPT

John 18 in the BNT

John 18 in the BNTABOOT

John 18 in the BNTLV

John 18 in the BOATCB

John 18 in the BOATCB2

John 18 in the BOBCV

John 18 in the BOCNT

John 18 in the BOECS

John 18 in the BOGWICC

John 18 in the BOHCB

John 18 in the BOHCV

John 18 in the BOHLNT

John 18 in the BOHNTLTAL

John 18 in the BOICB

John 18 in the BOILNTAP

John 18 in the BOITCV

John 18 in the BOKCV

John 18 in the BOKCV2

John 18 in the BOKHWOG

John 18 in the BOLCB

John 18 in the BOLCB2

John 18 in the BOMCV

John 18 in the BONAV

John 18 in the BONCB

John 18 in the BONLT

John 18 in the BONUT2

John 18 in the BOPLNT

John 18 in the BOSCB

John 18 in the BOSNC

John 18 in the BOTLNT

John 18 in the BOVCB

John 18 in the BOYCB

John 18 in the BPBB

John 18 in the BPH

John 18 in the BSB

John 18 in the CCB

John 18 in the CUV

John 18 in the CUVS

John 18 in the DBT

John 18 in the DGDNT

John 18 in the DHNT

John 18 in the DNT

John 18 in the ELBE

John 18 in the EMTV

John 18 in the ESV

John 18 in the FBV

John 18 in the FEB

John 18 in the GGMNT

John 18 in the GNT

John 18 in the HARY

John 18 in the HNT

John 18 in the IRVA

John 18 in the IRVB

John 18 in the IRVG

John 18 in the IRVH

John 18 in the IRVK

John 18 in the IRVM

John 18 in the IRVM2

John 18 in the IRVO

John 18 in the IRVP

John 18 in the IRVT

John 18 in the IRVT2

John 18 in the IRVU

John 18 in the ISVN

John 18 in the JSNT

John 18 in the KAPI

John 18 in the KBT1ETNIK

John 18 in the KBV

John 18 in the KJV

John 18 in the KNFD

John 18 in the LBA

John 18 in the LBLA

John 18 in the LNT

John 18 in the LSV

John 18 in the MAAL

John 18 in the MBV

John 18 in the MBV2

John 18 in the MHNT

John 18 in the MKNFD

John 18 in the MNG

John 18 in the MNT

John 18 in the MNT2

John 18 in the MRS1T

John 18 in the NAA

John 18 in the NASB

John 18 in the NBLA

John 18 in the NBS

John 18 in the NBVTP

John 18 in the NET2

John 18 in the NIV11

John 18 in the NNT

John 18 in the NNT2

John 18 in the NNT3

John 18 in the PDDPT

John 18 in the PFNT

John 18 in the RMNT

John 18 in the SBIAS

John 18 in the SBIBS

John 18 in the SBIBS2

John 18 in the SBICS

John 18 in the SBIDS

John 18 in the SBIGS

John 18 in the SBIHS

John 18 in the SBIIS

John 18 in the SBIIS2

John 18 in the SBIIS3

John 18 in the SBIKS

John 18 in the SBIKS2

John 18 in the SBIMS

John 18 in the SBIOS

John 18 in the SBIPS

John 18 in the SBISS

John 18 in the SBITS

John 18 in the SBITS2

John 18 in the SBITS3

John 18 in the SBITS4

John 18 in the SBIUS

John 18 in the SBIVS

John 18 in the SBT

John 18 in the SBT1E

John 18 in the SCHL

John 18 in the SNT

John 18 in the SUSU

John 18 in the SUSU2

John 18 in the SYNO

John 18 in the TBIAOTANT

John 18 in the TBT1E

John 18 in the TBT1E2

John 18 in the TFTIP

John 18 in the TFTU

John 18 in the TGNTATF3T

John 18 in the THAI

John 18 in the TNFD

John 18 in the TNT

John 18 in the TNTIK

John 18 in the TNTIL

John 18 in the TNTIN

John 18 in the TNTIP

John 18 in the TNTIZ

John 18 in the TOMA

John 18 in the TTENT

John 18 in the UBG

John 18 in the UGV

John 18 in the UGV2

John 18 in the UGV3

John 18 in the VBL

John 18 in the VDCC

John 18 in the YALU

John 18 in the YAPE

John 18 in the YBVTP

John 18 in the ZBP