John 9 (BOKSSV)

1 کاتێک کە عیسا بە ڕێگادا تێدەپەڕی، پیاوێکی بینی کە بە زگماک نابینا بوو. 2 قوتابییەکانی لێیان پرسی و گوتیان: «ڕابی، کێ گوناهی کردووە، ئەم پیاوە یان دایک و باوکی، وا بە زگماک نابینایە؟» 3 عیسا وەڵامی دایەوە: «نە ئەمە گوناهی کردووە نە دایک و باوکیشی، بەڵکو تاکو کارەکانی خودای تێدا دەربکەوێت. 4 هەتا ڕۆژە لەسەرمانە کاری ئەوە بکەین کە ناردوومی، چونکە شەو دادێت و کەس ناتوانێت کاری تێدا بکات. 5 ئەوەندەی لە جیهاندام، من ڕووناکی جیهانم.» 6 ئەمەی فەرموو و تفی لەسەر زەوی کرد، بە تفەکە قوڕی گرتەوە و چاوی پیاوەکەی پێ سواخ دا. 7 پێی فەرموو: «بڕۆ لە گۆمی سیلوام خۆت بشۆ،» (سیلوام واتە نێردراو). جا ڕۆیشت، خۆی شوشت و بە چاوی ساغەوە گەڕایەوە ماڵەوە. 8 ئینجا دراوسێ و ئەوانەی پێشتر بینیبوویان سواڵ دەکات گوتیان: «ئەمە ئەوە نییە دادەنیشت و سواڵی دەکرد؟» 9 هەندێک گوتیان: «خۆیەتی.»هەندێکی دیکە گوتیان: «نەخێر، بەڵام لەو دەچێت.»بەڵام ئەو پیداگریی دەکرد و دەیگوت: «من ئەوم.» 10 ئینجا لێیان پرسی: «ئەی چۆن چاوت کرایەوە؟» 11 وەڵامی دایەوە: «پیاوێک پێی دەگوترێ عیسا، قوڕی گرتەوە و چاومی سواخ دا، پێی فەرمووم: ”بڕۆ لە گۆمی سیلوام خۆت بشۆ.“ منیش ڕۆیشتم، خۆمم شوشت و پاشان چاوەکانم بینییان.» 12 لێیان پرسی: «ئەو لەکوێیە؟»گوتی: «نازانم.» 13 جا ئەوەی پێشتر نابینا بوو بردیانە لای فەریسییەکان. 14 ئەو ڕۆژەی عیسا قوڕەکەی گرتەوە و چاوی کردەوە شەممە بوو. 15 لەبەر ئەوە فەریسییەکان لێیان پرسی کە چۆن چاوی چاک بووەتەوە. پیاوەکە وەڵامی دانەوە: «قوڕی خستە سەر چاوم، منیش شوشتم و ئێستا دەبینم.» 16 هەندێک لە فەریسییەکان گوتیان: «ئەم پیاوە لە خوداوە نییە، چونکە شەممە ناپارێزێت.»بەڵام هەندێکی دیکە گوتیان: «چۆن پیاوێکی گوناهبار دەتوانێت پەرجووی بەم جۆرە بکات؟» ئیتر دووبەرەکی کەوتە نێوانیان. 17 دیسان لە نابیناکەیان پرسی: «تۆ دەربارەی ئەو چی دەڵێی، چونکە چاوی تۆی چاک کردەوە؟»گوتی: «پێغەمبەرە.» 18 ڕابەرانی جولەکەکان باوەڕیان نەکرد کە ئەمە نابینا بووە و ئێستا دەبینێت، هەتا ئەوەی دایک و باوکی پیاوەکەیان بانگکرد. 19 لێیان پرسین: «ئایا ئەمە کوڕتانە کە دەڵێن بە زگماک نابینا بووە؟ ئەی ئێستا چۆن دەبینێت؟» 20 دایک و باوکی وەڵامیان دایەوە: «دەزانین ئەمە کوڕمانە و بە زگماک نابینا بوو. 21 بەڵام نازانین ئێستا چۆن دەبینێت، یان نازانین کێ چاوی چاک کردووەتەوە. لە خۆی بپرسن، ئەو گەورەیە و باسی خۆی دەکات.» 22 دایک و باوکی لە ترسی ڕابەرانی جولەکە ئەمەیان گوت، چونکە تەگبیریان کردبوو هەرکەسێک دانبنێت کە عیسا مەسیحەکەیە، لە کەنیشت دەریدەکەن. 23 لەبەر ئەوە دایک و باوکی گوتیان: «ئەو گەورەیە، لە خۆی بپرسن.» 24 دیسان فەریسییەکان ئەو پیاوەی پێشتر نابینا بوو بانگیان کرد و پێیان گوت: «سوێند بە خودا بخۆ کە ڕاستییەکە بڵێیت! دەزانین ئەم پیاوە گوناهبارە.» 25 کابرا وەڵامی دایەوە: «ئەگەر ئەو گوناهبارە، نازانم، بەڵام یەک شت دەزانم، نابینا بووم و ئێستا دەبینم.» 26 لەبەر ئەوە لێیان پرسی: «چی لێکردیت؟ چۆن چاوی تۆی کردەوە؟» 27 وەڵامی دانەوە: «پێم گوتن گوێتان لێ نەگرتم. بۆچی دیسان دەتانەوێ ببیستن؟ ئێوەش دەتانەوێ ببنە قوتابی ئەو؟» 28 جنێویان پێیدا و گوتیان: «تۆ قوتابی ئەویت! بەڵام ئێمە قوتابی موساین. 29 دەزانین خودا قسەی لەگەڵ موسا کرد، بەڵام نازانین ئەمە لەکوێوە هاتووە.» 30 کابرا وەڵامی دانەوە: «ئەمە شتێکی سەیرە! ئەو چاوی کردوومەتەوە، ئێوەش نازانن ئەو لەکوێوە هاتووە. 31 ئێمە دەزانین خودا گوێ لە گوناهباران ناگرێت، بەڵام ئەگەر یەکێک لەخواترس بێت و خواستی خودا پەیڕەو بکات، ئەوا گوێی لێ دەگرێت. 32 هەرگیز نەبیستراوە یەکێک چاوی مرۆڤێکی بە زگماک نابینای چاک کردبێتەوە. 33 ئەگەر ئەم کەسە لە خوداوە نەبێت، نەیدەتوانی هیچ بکات.» 34 پێیان گوت: «تۆ بە تەواوی لە گوناه لەدایک بوویت. تۆ فێرمان دەکەیت؟» جا دەریانکردە دەرەوە. 35 عیسا بیستی دەریانکردووە، دۆزییەوە و پێی فەرموو: «باوەڕ بە کوڕی مرۆڤ دەکەیت؟» 36 کابرا وەڵامی دایەوە: «گەورەم، ئەو کێیە تاکو باوەڕی پێ بکەم؟» 37 عیسا پێی فەرموو: «تۆ ئەوت بینیوە، ئەو هەمان ئەو کەسەیە کە ئێستا قسەت لەگەڵ دەکات.» 38 ئەویش گوتی: «گەورەم، باوەڕ دەکەم.» ئینجا کڕنۆشی بۆ برد. 39 عیسا فەرمووی: «بۆ حوکمدان هاتوومەتە ئەم جیهانە، تاکو ئەوانەی نابینان ببینن و ئەوانەی دەبینن کوێر بن.» 40 هەندێک فەریسی کە لەگەڵی بوون گوێیان لەمە بوو، لێیان پرسی: «ئایا ئێمەش کوێرین؟» 41 عیسا پێی فەرموون: «ئەگەر ئێوە کوێر بوونایە گوناهتان نەدەبوو. بەڵام ئێستا ئێوە دەڵێن: ”دەبینین،“ لەبەر ئەوە گوناهەکەتان دەمێنێتەوە.»

In Other Versions

John 9 in the ANGEFD

John 9 in the ANTPNG2D

John 9 in the AS21

John 9 in the BAGH

John 9 in the BBPNG

John 9 in the BBT1E

John 9 in the BDS

John 9 in the BEV

John 9 in the BHAD

John 9 in the BIB

John 9 in the BLPT

John 9 in the BNT

John 9 in the BNTABOOT

John 9 in the BNTLV

John 9 in the BOATCB

John 9 in the BOATCB2

John 9 in the BOBCV

John 9 in the BOCNT

John 9 in the BOECS

John 9 in the BOGWICC

John 9 in the BOHCB

John 9 in the BOHCV

John 9 in the BOHLNT

John 9 in the BOHNTLTAL

John 9 in the BOICB

John 9 in the BOILNTAP

John 9 in the BOITCV

John 9 in the BOKCV

John 9 in the BOKCV2

John 9 in the BOKHWOG

John 9 in the BOLCB

John 9 in the BOLCB2

John 9 in the BOMCV

John 9 in the BONAV

John 9 in the BONCB

John 9 in the BONLT

John 9 in the BONUT2

John 9 in the BOPLNT

John 9 in the BOSCB

John 9 in the BOSNC

John 9 in the BOTLNT

John 9 in the BOVCB

John 9 in the BOYCB

John 9 in the BPBB

John 9 in the BPH

John 9 in the BSB

John 9 in the CCB

John 9 in the CUV

John 9 in the CUVS

John 9 in the DBT

John 9 in the DGDNT

John 9 in the DHNT

John 9 in the DNT

John 9 in the ELBE

John 9 in the EMTV

John 9 in the ESV

John 9 in the FBV

John 9 in the FEB

John 9 in the GGMNT

John 9 in the GNT

John 9 in the HARY

John 9 in the HNT

John 9 in the IRVA

John 9 in the IRVB

John 9 in the IRVG

John 9 in the IRVH

John 9 in the IRVK

John 9 in the IRVM

John 9 in the IRVM2

John 9 in the IRVO

John 9 in the IRVP

John 9 in the IRVT

John 9 in the IRVT2

John 9 in the IRVU

John 9 in the ISVN

John 9 in the JSNT

John 9 in the KAPI

John 9 in the KBT1ETNIK

John 9 in the KBV

John 9 in the KJV

John 9 in the KNFD

John 9 in the LBA

John 9 in the LBLA

John 9 in the LNT

John 9 in the LSV

John 9 in the MAAL

John 9 in the MBV

John 9 in the MBV2

John 9 in the MHNT

John 9 in the MKNFD

John 9 in the MNG

John 9 in the MNT

John 9 in the MNT2

John 9 in the MRS1T

John 9 in the NAA

John 9 in the NASB

John 9 in the NBLA

John 9 in the NBS

John 9 in the NBVTP

John 9 in the NET2

John 9 in the NIV11

John 9 in the NNT

John 9 in the NNT2

John 9 in the NNT3

John 9 in the PDDPT

John 9 in the PFNT

John 9 in the RMNT

John 9 in the SBIAS

John 9 in the SBIBS

John 9 in the SBIBS2

John 9 in the SBICS

John 9 in the SBIDS

John 9 in the SBIGS

John 9 in the SBIHS

John 9 in the SBIIS

John 9 in the SBIIS2

John 9 in the SBIIS3

John 9 in the SBIKS

John 9 in the SBIKS2

John 9 in the SBIMS

John 9 in the SBIOS

John 9 in the SBIPS

John 9 in the SBISS

John 9 in the SBITS

John 9 in the SBITS2

John 9 in the SBITS3

John 9 in the SBITS4

John 9 in the SBIUS

John 9 in the SBIVS

John 9 in the SBT

John 9 in the SBT1E

John 9 in the SCHL

John 9 in the SNT

John 9 in the SUSU

John 9 in the SUSU2

John 9 in the SYNO

John 9 in the TBIAOTANT

John 9 in the TBT1E

John 9 in the TBT1E2

John 9 in the TFTIP

John 9 in the TFTU

John 9 in the TGNTATF3T

John 9 in the THAI

John 9 in the TNFD

John 9 in the TNT

John 9 in the TNTIK

John 9 in the TNTIL

John 9 in the TNTIN

John 9 in the TNTIP

John 9 in the TNTIZ

John 9 in the TOMA

John 9 in the TTENT

John 9 in the UBG

John 9 in the UGV

John 9 in the UGV2

John 9 in the UGV3

John 9 in the VBL

John 9 in the VDCC

John 9 in the YALU

John 9 in the YAPE

John 9 in the YBVTP

John 9 in the ZBP