Job 21 (BOKSSV)
1 ئەیوبیش وەڵامی دایەوە: 2 «بە گوێگرتن گوێ لە قسەکانم بگرن؛با ئەمە ببێتە دڵنەواییتان. 3 بەرگەم بگرن کە قسە دەکەم وپاش قسەکانم گاڵتە بکەن. 4 «ئایا من سکاڵاکەم لە مرۆڤە؟بۆچی ئارامیم لێ نەبڕێت؟ 5 ڕووم لێ بکەن، واقتان وڕبمێنێت ودەست بخەنە سەر دەمتان. 6 کاتێک بەبیرم دێتەوە دەتۆقم؛موچڕکە بە لەشمدا دێت. 7 بۆچی بەدکاران دەژین و پیر دەبن،هەروەها بە هێزەوە زاڵ دەبن؟ 8 نەوەیان لەبەردەمیان لەگەڵیان ڕاوەستاوە،وەچەیان لەبەرچاویانە. 9 ماڵەکانیان لە ترس دڵنیایە؛کوتەکی خودا بەسەریانەوە نییە. 10 گایەکەیان دەپەڕێت و هەڵە ناکات؛مانگاکەیان ئاوس دەبێت و لە باری ناچێت. 11 منداڵەکانیان وەک مەڕ بەڕەڵا دەکرێن؛شیرەخۆرەکانیان سەما دەکەن. 12 دەف و قیسارە بەدەستەوە دەگرن؛بە دەنگی دووزەلە دڵخۆش دەبن. 13 ڕۆژگاریان بە خێروخۆشی بەسەردەبەن وبە ئارامییەوە بۆ ناو جیهانی مردووان شۆڕ دەبنەوە. 14 لەگەڵ ئەوەشدا بە خودا دەڵێن: ”لێمان دوور بکەوە!دڵخۆش نابین بە ناسینی ڕێگاکانت. 15 توانادارەکە کێیە هەتا خزمەتی بکەین؟سوودی چی دەبینین کە لێی بپاڕێینەوە؟“ 16 بەڵام خێروخۆشییان لە دەستی خۆیان نییە،با ڕاوێژی بەدکاران لێم دوور بێت. 17 «چەند کەم چرای بەدکاران دەکوژێتەوە وکارەساتیان بەسەردێت،یان خودا لە تووڕەیی خۆیدا ئازاری کردووە بە بەشیان؟ 18 یان وەک کا بن لەبەردەم با ووەک ئەو سەرکۆزەرەی ڕەشەبا بردوویەتی؟ 19 دەگوترێت: ”خودا تاوانی بەدکاران بۆ کوڕەکانیان هەڵدەگرێت.“با سزای گیانی خۆیان بدات تاوەکو بزانن! 20 با چاوەکانیان لەناوچوونەکەیان ببینن،لە جامی تووڕەیی خودای هەرە بەتوانا بخۆنەوە، 21 چونکە لەدوای ئەوان، کە ژمارەی مانگەکانیان تەواو دەبێت،ئایا گوێ بە کەسوکاریان دەدەن؟ 22 «ئایا خودا فێری زانین دەکرێت،ئەو کە دادوەری پایەدارەکان دەکات؟ 23 کەسانێک هەن لەوپەڕی تەندروستیدا دەمرن،کاتێک بە تەواوی دڵنیا و ئارامن، 24 لەشیان ساغن ومۆخی ناو ئێسکەکانیان هێشتا تەڕە. 25 کەسانێکی دیکەش بە پەژارەوە دەمرن وتامی خێروخۆشییان نەکردووە. 26 هەردووکیان پێکەوە لەناو گڵ ڕادەکشێن وکرم دایاندەپۆشێت. 27 «بیرکردنەوەی ئێوە باش دەزانم وئەو پیلانانەی بۆ ستەملێکردنم داتانناوە، 28 چونکە دەڵێن: ”کوا ماڵی گەورە پیاوەکە؟کوا چادری نشینگەی خراپەکاران؟“ 29 ئایا پرسیارتان لە ڕێبواران نەکردووە وسەرنجتان نەداوەتە هەواڵەکانیان؟ 30 بەدکار لە ڕۆژی کارەسات هەڵدێت،ئایا لە ڕۆژی تووڕەیی دەرباز دەبێت؟ 31 کێ بەرەو ڕوو لەسەر ڕەفتارەکەی سەرزەنشتی دەکات؟کێ سزای دەدات لەسەر ئەوەی کردوویەتی؟ 32 ئەو بەرەو گۆڕەکان دەبردرێت ولەسەر گۆڕستان شەوارە دەگرێت. 33 قوڕی دۆڵەکە شیرینە بۆ ئەو؛هەموو مرۆڤ بەدوایەوە دەڕۆن ولەپێشیشیەوە بەبێ ژمارە. 34 «ئیتر چۆن بە قسەی پڕوپووچ دڵنەواییم دەدەنەوە؟لە وەڵامەکانتان تەنها بێوەفایی دەبینم!»