Job 37 (BOKSSV)
1 «لەبەر ئەمە دڵم خورپە دەکات ولە جێی خۆی دەست دەکات بە کوتان. 2 بۆ نەڕەی دەنگەکەی و گرمەگرمی دەمیگوێ شل بکە! 3 لەژێر هەموو ئاسمان هەتا ئەوپەڕی زەوی،بە بروسکەکەی دەردەبڕێت. 4 لەدوای ئەوەش هەر دەنگی نەڕەکەی دێت،بە دەنگی پڕ شانازییەکەی دەگرمێنێت.کاتێک دەنگ دەداتەوەبروسکەکەی ڕاناگرێت. 5 خودا بە دەنگێکی سەرسوڕهێنەر دەگرمێنێت؛کاری مەزنی وا دەکات کە ئێمە تێیناگەین. 6 بە بەفر دەفەرموێت: ”بکەوە سەر زەوی،“هەروەها بە تاوە باران دەفەرموێت: ”بە لێزمە ببارێ.“ 7 مۆر لە دەستی هەموو مرۆڤێک دەدات،بۆ ئەوەی هەموو خەڵکی دروستکەری خۆیان بناسن. 8 گیانلەبەران دەچنە ناو لانەکانی خۆیانەوە ولەناو کونەکانی خۆیان دەمێننەوە. 9 لە باشوورەوە ڕەشەبا دێت ولە باکووریشەوە سەرما. 10 لە هەناسەی خوداوە بەستەڵەک پەیدا دەبێت وسەر ڕووی ئاوەکان دەبنە سەهۆڵ. 11 هەروەها هەورەکان بە شێ بار دەکات؛بروسکەکەی بەناو هەورەکاندا پەرت دەکات. 12 بەگوێرەی خواستی ئەولەسەر ڕووی زەوی ئاوەدان دەگەڕێنهەتا هەموو ئەوە بکات کە فەرمانی پێ دەکرێت. 13 هەورەکان دەهێنێت بۆ تەمبێکردنی خەڵک،یان بۆ ئەوەی ئاو بداتە زەوییەکەی وخۆشەویستییە نەگۆڕەکەی پیشان بدات. 14 «ئەیوب گوێ بۆ ئەمە شل بکە!هەستە و لە پەرجووەکانی خودا وردبەرەوە. 15 ئایا دەزانیت خودا چۆن فەرمان بە هەورەکان دەکات،یان درەوشانەوەی هەورە بروسکەکەی چۆنە؟ 16 ئایا دەزانیت چۆن هەورەکان بە ئاسمانەوە وەستاون،ئایا کارە سەرسوڕهێنەرەکانی خودا دەزانیت ئەوەی کە زانیاری تەواوە؟ 17 ئەی ئەوەی لەناو جلوبەرگەکەت گەرما دەتخواتبە کپبوونی زەوی بە بای باشوور، 18 ئایا دەتوانیت هاوکاری ئەو بکەیت ئاسمان بڵاو بکەیتەوە،کە وەک ئاوێنەیەکی لە بڕۆنز داڕێژراو ڕەقە؟ 19 «پێمان بڵێ کە چی پێ بڵێین؛لەبەر ئەوەی ئێمە لە تاریکیداین ناتوانین داواکارییەکەمان ئامادە بکەین. 20 ئایا دەبێت پێی بگوترێت کە من دەمەوێ قسە بکەم؟ئایا مرۆڤ قسە دەکات بۆ ئەوەی خۆی بە قووتدان بدات؟ 21 ئێستاش کەس ناتوانێت تەماشای خۆر بکاتکە لە ئاسماندا دەدرەوشێتەوەدوای ئەوەی با هەڵیکرد و ئاسمانی بێگەرد کرد. 22 لە باکوورەوە بە شکۆمەندییەکی زێڕین دێت،خودای شکۆدار و سامناک دێت. 23 ئێمە پەی بە خودای هەرە بەتوانای باڵادەست نابەین،کە لەبەر دادپەروەرییە مەزنەکەی و ڕاستودروستییە زۆرەکەی ستەم ناکات. 24 لەبەر ئەمە خەڵکی لێی دەترسن،چونکە ئاوڕ دەداتەوە لەوانەی کە بە دڵیان دانان.»