Joshua 18 (BOKSSV)
1 ئینجا هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل لە شیلۆ کۆبوونەوە و لەوێدا چادری چاوپێکەوتنیان هەڵدا، خاکەکەش خرایە ژێر ڕکێفیانەوە. 2 بەڵام حەوت هۆز لە نەوەی ئیسرائیل مابوونەوە کە هێشتا میراتەکەی خۆیان وەرنەگرتبوو. 3 جا یەشوع بە نەوەی ئیسرائیلی گوت: «هەتا کەی خاو دەبن لە چوونە ژوورەوە بۆ دەست بەسەرداگرتنی ئەو خاکەی کە یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانتان پێیداون؟ 4 لە هەر هۆزێک سێ کەس بۆ خۆتان هەڵبژێرن، بۆ ئەوەی بیاننێرم و بچن و بە خاکەکەدا بگەڕێن، بەگوێرەی میراتەکەیان ڕووپێو بکەن، پاشان بگەڕێنەوە بۆ لام. 5 بۆ حەوت بەش دابەشی بکەن. جا یەهودا لەسەر سنوورەکەی خۆی لە باشوور دەمێنێتەوە و بنەماڵەی یوسفیش لەسەر سنوورەکەیان لە باکوور دەمێننەوە. 6 ئێوەش خاکەکە بۆ حەوت بەش ڕووپێو بکەن و پاشان بیهێننەوە ئێرە، لێرە لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارمان تیروپشکتان بۆ دەکەم. 7 بەڵام لێڤییەکان لەنێو ئێوەدا بەشیان نییە، چونکە کاهینیێتی یەزدان میراتی ئەوانە. گاد و ڕەئوبێن و نیوەی هۆزی مەنەشەش میراتی خۆیان لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون وەرگرت، ئەوەی کە موسای بەندەی یەزدان پێیدان.» 8 کاتێک پیاوەکان بۆ ڕووپێوی خاکەکە بەڕێکەوتن، یەشوع فەرمانی پێکردن و گوتی: «بڕۆن و بە خاکەکەدا بگەڕێن و وردەکارییەکانی بنووسن. پاشان وەرنەوە بۆ لام و منیش لێرە لەبەردەم یەزدان لە شیلۆ تیروپشکتان بۆ دەکەم.» 9 ئینجا پیاوەکان ڕۆیشتن و بەناو خاکەکەدا گەڕان، بەگوێرەی شارۆچکەکان کردیان بە حەوت بەش، وردەکارییەکەیان تۆمار کرد، پاشان هاتنەوە بۆ لای یەشوع بۆ ئۆردوگاکە لە شیلۆ. 10 یەشوعیش لە شیلۆ لەبەردەم یەزدان تیروپشکی بۆ کردن، لەوێ خاکەکەی بۆ نەوەی ئیسرائیل بەگوێرەی بەشەکانیان دابەش کرد. 11 ئینجا تیروپشک بۆ هۆزی نەوەی بنیامین بەگوێرەی خێڵەکانیان کرا. سنووری تیروپشکەکەیان لەنێوان نەوەی یەهودا و نەوەی یوسفدا بوو. 12 سنوورەکەیان لەلای باکوورەوە لە ڕووباری ئوردونەوە دەستی پێکرد و لە بناری ئەریحا لەلای باکوورەوە تێدەپەڕی، پاشان بە ناوچە شاخاوییەکەدا بەرەو ڕۆژئاوا دەچوو، هەتا نزیک چۆڵەوانی بێتئاڤن. 13 ئینجا سنوورەکە لەوێوە بەردەوام بوو بۆ باشووری بناری لوز کە بێتئێلە و لەوێوە هاتە خوارەوە بۆ عەتەرۆت ئەدار لەسەر چیاکەی باشووری بێتحۆرۆنی خواروو. 14 ئینجا سنوورەکە درێژ بووەوە و سووڕایەوە بەلای ڕۆژئاوای باشوور، لەو کێوەی کە بەرامبەر بێتحۆرۆنە لە باشوور و گەیشتە قیریەت بەعل کە قیریەت یەعاریمە، شارۆچکەیەکی نەوەی یەهودا بوو. ئەمە لای ڕۆژئاوا بوو. 15 لای باشووریش لەوپەڕی قیریەت یەعاریمەوە دەستی پێکرد و سنوورەکە بەرەو ڕۆژئاوا چوو بۆ سەرچاوەی ئاوەکانی نەفتۆوەح. 16 سنوورەکە بۆ دامێنی کێوەکەی بەرامبەر بە دۆڵی بەنهینۆم کە لە دۆڵی ڕفایمە لەلای باکوور دابەزی، لەوێشەوە دابەزی بۆ دۆڵی هینۆم بەلای بناری یەبوسییەکاندا لەلای باشوورەوە، ئینجا دابەزی بۆ کانی ڕۆگێل. 17 ئینجا لە باکوورەوە ڕووەو کانی شەمەش درێژ بووەوە و بەردەوام بوو هەتا گەلیلۆت کە بەرامبەر بە ڕێگای هەورازی ئەدومیمە و ئینجا دابەزی بۆ بەردی بۆهەنی کوڕی ڕەئوبێن. 18 بەردەوام بوو بۆ بنارەکەی بەرامبەر بە بێتعەراڤا بەلای باکووردا، ئینجا دابەزی بۆ دەشتایی عەراڤا. 19 سنوورەکە بەردەوام بوو بۆ لای بناری باکووری بێتحۆگلە، لە کەنداوی باکووری دەریای مردوو کۆتایی هات، لە کۆتایی ڕووباری ئوردون لە باشوور. ئەمەش سنووری باشوورە. 20 سنووری لای ڕۆژهەڵاتیش ڕووباری ئوردون بوو.ئەمە میراتی نەوەی بنیامین بوو لەگەڵ سنوورەکەی بە چواردەوریدا بەگوێرەی خێڵەکانیان. 21 شارەکانی هۆزی نەوەی بنیامینیش بەگوێرەی خێڵەکانیان ئەمانە بوون:ئەریحا، بێتحۆگلە، عێمەق قەچیچ، 22 بێتعەراڤا، چەمارایم، بێتئێل، 23 عەڤیم، پارا، عۆفرا، 24 کەفەر عەمۆنی، عۆفنی و گەڤەع، واتە دوازدە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە. 25 گبعۆن، ڕامە، بئێرۆت، 26 میچپا، کەفیرا، مۆچە، 27 ڕاقەم، یەرپەئێل، تەرەلا، 28 چێلەع، هائەلەف، شاری یەبوسی کە ئۆرشەلیمە، گیڤعا و قیریەت، واتە چواردە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.ئەمە میراتی نەوەی بنیامین بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.
In Other Versions
Joshua 18 in the ANGEFD
Joshua 18 in the ANTPNG2D
Joshua 18 in the AS21
Joshua 18 in the BAGH
Joshua 18 in the BBPNG
Joshua 18 in the BBT1E
Joshua 18 in the BDS
Joshua 18 in the BEV
Joshua 18 in the BHAD
Joshua 18 in the BIB
Joshua 18 in the BLPT
Joshua 18 in the BNT
Joshua 18 in the BNTABOOT
Joshua 18 in the BNTLV
Joshua 18 in the BOATCB
Joshua 18 in the BOATCB2
Joshua 18 in the BOBCV
Joshua 18 in the BOCNT
Joshua 18 in the BOECS
Joshua 18 in the BOGWICC
Joshua 18 in the BOHCB
Joshua 18 in the BOHCV
Joshua 18 in the BOHLNT
Joshua 18 in the BOHNTLTAL
Joshua 18 in the BOICB
Joshua 18 in the BOILNTAP
Joshua 18 in the BOITCV
Joshua 18 in the BOKCV
Joshua 18 in the BOKCV2
Joshua 18 in the BOKHWOG
Joshua 18 in the BOLCB
Joshua 18 in the BOLCB2
Joshua 18 in the BOMCV
Joshua 18 in the BONAV
Joshua 18 in the BONCB
Joshua 18 in the BONLT
Joshua 18 in the BONUT2
Joshua 18 in the BOPLNT
Joshua 18 in the BOSCB
Joshua 18 in the BOSNC
Joshua 18 in the BOTLNT
Joshua 18 in the BOVCB
Joshua 18 in the BOYCB
Joshua 18 in the BPBB
Joshua 18 in the BPH
Joshua 18 in the BSB
Joshua 18 in the CCB
Joshua 18 in the CUV
Joshua 18 in the CUVS
Joshua 18 in the DBT
Joshua 18 in the DGDNT
Joshua 18 in the DHNT
Joshua 18 in the DNT
Joshua 18 in the ELBE
Joshua 18 in the EMTV
Joshua 18 in the ESV
Joshua 18 in the FBV
Joshua 18 in the FEB
Joshua 18 in the GGMNT
Joshua 18 in the GNT
Joshua 18 in the HARY
Joshua 18 in the HNT
Joshua 18 in the IRVA
Joshua 18 in the IRVB
Joshua 18 in the IRVG
Joshua 18 in the IRVH
Joshua 18 in the IRVK
Joshua 18 in the IRVM
Joshua 18 in the IRVM2
Joshua 18 in the IRVO
Joshua 18 in the IRVP
Joshua 18 in the IRVT
Joshua 18 in the IRVT2
Joshua 18 in the IRVU
Joshua 18 in the ISVN
Joshua 18 in the JSNT
Joshua 18 in the KAPI
Joshua 18 in the KBT1ETNIK
Joshua 18 in the KBV
Joshua 18 in the KJV
Joshua 18 in the KNFD
Joshua 18 in the LBA
Joshua 18 in the LBLA
Joshua 18 in the LNT
Joshua 18 in the LSV
Joshua 18 in the MAAL
Joshua 18 in the MBV
Joshua 18 in the MBV2
Joshua 18 in the MHNT
Joshua 18 in the MKNFD
Joshua 18 in the MNG
Joshua 18 in the MNT
Joshua 18 in the MNT2
Joshua 18 in the MRS1T
Joshua 18 in the NAA
Joshua 18 in the NASB
Joshua 18 in the NBLA
Joshua 18 in the NBS
Joshua 18 in the NBVTP
Joshua 18 in the NET2
Joshua 18 in the NIV11
Joshua 18 in the NNT
Joshua 18 in the NNT2
Joshua 18 in the NNT3
Joshua 18 in the PDDPT
Joshua 18 in the PFNT
Joshua 18 in the RMNT
Joshua 18 in the SBIAS
Joshua 18 in the SBIBS
Joshua 18 in the SBIBS2
Joshua 18 in the SBICS
Joshua 18 in the SBIDS
Joshua 18 in the SBIGS
Joshua 18 in the SBIHS
Joshua 18 in the SBIIS
Joshua 18 in the SBIIS2
Joshua 18 in the SBIIS3
Joshua 18 in the SBIKS
Joshua 18 in the SBIKS2
Joshua 18 in the SBIMS
Joshua 18 in the SBIOS
Joshua 18 in the SBIPS
Joshua 18 in the SBISS
Joshua 18 in the SBITS
Joshua 18 in the SBITS2
Joshua 18 in the SBITS3
Joshua 18 in the SBITS4
Joshua 18 in the SBIUS
Joshua 18 in the SBIVS
Joshua 18 in the SBT
Joshua 18 in the SBT1E
Joshua 18 in the SCHL
Joshua 18 in the SNT
Joshua 18 in the SUSU
Joshua 18 in the SUSU2
Joshua 18 in the SYNO
Joshua 18 in the TBIAOTANT
Joshua 18 in the TBT1E
Joshua 18 in the TBT1E2
Joshua 18 in the TFTIP
Joshua 18 in the TFTU
Joshua 18 in the TGNTATF3T
Joshua 18 in the THAI
Joshua 18 in the TNFD
Joshua 18 in the TNT
Joshua 18 in the TNTIK
Joshua 18 in the TNTIL
Joshua 18 in the TNTIN
Joshua 18 in the TNTIP
Joshua 18 in the TNTIZ
Joshua 18 in the TOMA
Joshua 18 in the TTENT
Joshua 18 in the UBG
Joshua 18 in the UGV
Joshua 18 in the UGV2
Joshua 18 in the UGV3
Joshua 18 in the VBL
Joshua 18 in the VDCC
Joshua 18 in the YALU
Joshua 18 in the YAPE
Joshua 18 in the YBVTP
Joshua 18 in the ZBP