Leviticus 15 (BOKSSV)
1 هەروەها یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو: 2 «لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێن و پێیان بڵێن: ”هەر پیاوێک لێچوونی هەبێت لە ئەندامی نێرینەی، ئەوا لێچوونەکەی گڵاوە، 3 ئەم لێچوونەشی دەبێتە هۆی گڵاوبوونی. ئەگەر ئەندامی نێرینەی لێچوونەکەی بەردەوام بێت یان ڕایگرتبوو، ئەوا گڵاوە. 4 «”ئەوەی لێچوونەکەی هەیە لەسەر هەر نوێنێک ڕابکشێت، گڵاو دەبێت، لەسەر هەر شتێکیش دانیشێت، گڵاو دەبێت. 5 ئەوەی دەست لە نوێنەکەی بدات، دەبێت جلەکانی بشوات و بە ئاو خۆی بشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت، 6 هەرکەسێک لەسەر شتێک دابنیشێت کە کابرای لێچوو لەسەری دانیشتبوو، دەبێت جلەکانی بشوات و بە ئاو خۆی بشوات، هەتا ئێوارەش گڵاو دەبێت. 7 «”هەرکەسێک دەستی بەر لەشی کابرای لێچوو بکەوێت، دەبێت جلەکانی بشوات و خۆی بە ئاو بشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت. 8 «”ئەگەر کابرای لێچوو تفی لە یەکێکی پاک کرد، دەبێت ئەو کەسەی کە پێشتر پاک بووە جلەکانی بشوات و بە ئاو خۆی بشوات و هەتا ئێوارەش گڵاو دەبێت. 9 «”لە کاتی سواریدا زینەکەی ژێری گڵاو دەبێت، 10 هەرکەسێکیش دەستی لێ بدات، هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت، ئەوەی هەڵیانبگرێت، دەبێت جلەکانی بشوات و بە ئاو خۆی بشوات و هەتا ئێوارەش گڵاو دەبێت. 11 «”هەرکەسێکیش کابرای لێچوو دەستی لێ بدات، بێ ئەوەی دەستی بە ئاو بشوات، دەبێت جلەکانی بشوات و بە ئاو خۆی بشوات و هەتا ئێوارەش گڵاو دەبێت. 12 «”هەر دەفرێکی گڵین کابرای لێچوو دەستی لێ بدات دەشکێنرێت، هەروەها هەر ئامرازێکی داریش بە ئاو دەشۆردرێت. 13 «”ئەگەر کابرای لێچوو لە لێچوونەکەی پاک بووەوە، ئەوا حەوت ڕۆژی بۆ دادەنرێت بۆ پاکبوونەوەی و جلەکانی دەشوات و بە ئاوی سازگار خۆی دەشوات، جا پاک دەبێتەوە. 14 جا لە ڕۆژی هەشتەمدا دوو کوکوختی یان دوو بێچووە کۆتر دەهێنێت بۆ بەردەم یەزدان بۆ لای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن و دەیاندات بە کاهینەکە. 15 کاهینەکە یەکێکیان دەکاتە قوربانی گوناه و ئەوی دیکەش قوربانی سووتاندن، کاهینەکە لەبەردەم یەزدان کەفارەتی بۆ دەکات لە لێچوونەکەی. 16 «”ئەگەر پیاوێک تۆوی لێ هاتە دەرەوە، ئەوا هەموو لەشی بە ئاو دەشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت، 17 هەر جلێک یان چەرمێک تۆوی بکەوێتە سەر، دەبێت بە ئاو بشۆردرێت و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت. 18 هەروەها ئەو پیاوەی کە لەگەڵ ژنەکەی ڕابکشێت و پیاوەکە تۆوی لێچوو، ئەوا دەبێت هەردووکیان خۆیان بە ئاو بشۆن و هەتا ئێوارەش گڵاو دەبن. 19 «”ئەگەر ژنێک خوێنلێچوونی هەبوو، ئەوا حەوت ڕۆژ لە خوێنلێچوونی مانگانەی دەمێنێتەوە و هەرکەسێک دەستی لێ بدات هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت. 20 «”هەموو ئەو شتەی لەسەری ڕادەکشێت یان دادەنیشێت لە کاتی خوێنلێچوونی مانگانەی، گڵاو دەبێت. 21 هەرکەسێکیش دەست لە نوێنەکەی بدات، دەبێت جلەکانی بشوات و بە ئاو خۆی بشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت. 22 هەرکەسێکیش دەست لە شتێک بدات کە ئەو لەسەری دانیشتبێت، دەبێت جلەکانی بشوات و بە ئاو خۆی بشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت؛ 23 ئەگەر نوێن بێت یان هەر شتێک کە لەسەری دانیشتووە، هەر کاتێک کەسێکیش دەستی لێ بدات، ئەوا هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت. 24 «”ئەگەر پیاوێکیش لەگەڵی ڕابکشێت، جا لە خوێن لێچوونەکە بەر پیاوەکە بکەوێت، ئەوا پیاوەکە حەوت ڕۆژ گڵاو دەبێت و لەسەر هەر نوێنێکیش ڕابکشێت، گڵاو دەبێت. 25 «”ئەگەر ئافرەتێک ماوەیەکی درێژ خوێنی لێچوو، بێجگە لە کاتی خوێنلێچوونی مانگانەی، یان ئەگەر دوای کاتی خوێن لێچوونەکەی هەر بەردەوام بوو، ئەوا هەموو ڕۆژانی خوێن لێچوونەکەی وەک کاتی خوێنلێچوونی مانگانەی، گڵاو دەبێت. 26 هەموو نوێنەکەش کە لەسەری ڕادەکشێت لە ڕۆژانی خوێنلێچوونی وەک نوێنی ڕۆژانی خوێنلێچوونی مانگانەیەتی، هەموو ئەو شتانەش کە لەسەری دادەنیشێت، ئەوا گڵاوە وەک گڵاوی خوێنلێچوونی مانگانەی. 27 هەرکەسێکیش دەستیان لێ بدات، گڵاو دەبێت و پێویستە جلەکانی بشوات و بە ئاو خۆی بشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت. 28 «”ئەگەر لە خوێن لێچوونەکەی پاک بووەوە، ئەوا حەوت ڕۆژ دەژمێرێت، ئینجا بەپێی ڕێوڕەسم پاک دەبێتەوە، 29 لە ڕۆژی هەشتەم دوو کوکوختی یان دوو بێچووە کۆتر دەبات و دەیانهێنێتە لای کاهینەکە، بۆ لای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن. 30 ئینجا کاهینەکەش یەکێکیان دەکاتە قوربانی گوناه و ئەوی دیکەش قوربانی سووتاندن. کاهینەکە لەبەردەم یەزدان کەفارەتی بۆ دەکات لە گڵاوی خوێن لێچوونەکەی. 31 «”جا نەوەی ئیسرائیل جیا بکەنەوە لەو شتانەی گڵاویان دەکات، با لە گڵاویدا نەمرن و نشینگەکەم کە لەنێویاندایە گڵاوی نەکەن.“» 32 ئەوە ڕێنماییە بۆ ئەمانە: ئەو پیاوەی کە لێچوونی هەبێت، ئەوەی تۆوی لێ دێتە دەرەوە و پێی گڵاو دەبێت، 33 ئەو ئافرەتەی خوێنلێچوونی مانگانەی هەیە، ئەو پیاوەی یان ئەو ئافرەتەی لێچوونێکی هەیە، ئەو پیاوەش کە لەگەڵ ژنێک کە گڵاو بووبێت ڕابکشێت.
In Other Versions
Leviticus 15 in the ANGEFD
Leviticus 15 in the ANTPNG2D
Leviticus 15 in the AS21
Leviticus 15 in the BAGH
Leviticus 15 in the BBPNG
Leviticus 15 in the BBT1E
Leviticus 15 in the BDS
Leviticus 15 in the BEV
Leviticus 15 in the BHAD
Leviticus 15 in the BIB
Leviticus 15 in the BLPT
Leviticus 15 in the BNT
Leviticus 15 in the BNTABOOT
Leviticus 15 in the BNTLV
Leviticus 15 in the BOATCB
Leviticus 15 in the BOATCB2
Leviticus 15 in the BOBCV
Leviticus 15 in the BOCNT
Leviticus 15 in the BOECS
Leviticus 15 in the BOGWICC
Leviticus 15 in the BOHCB
Leviticus 15 in the BOHCV
Leviticus 15 in the BOHLNT
Leviticus 15 in the BOHNTLTAL
Leviticus 15 in the BOICB
Leviticus 15 in the BOILNTAP
Leviticus 15 in the BOITCV
Leviticus 15 in the BOKCV
Leviticus 15 in the BOKCV2
Leviticus 15 in the BOKHWOG
Leviticus 15 in the BOLCB
Leviticus 15 in the BOLCB2
Leviticus 15 in the BOMCV
Leviticus 15 in the BONAV
Leviticus 15 in the BONCB
Leviticus 15 in the BONLT
Leviticus 15 in the BONUT2
Leviticus 15 in the BOPLNT
Leviticus 15 in the BOSCB
Leviticus 15 in the BOSNC
Leviticus 15 in the BOTLNT
Leviticus 15 in the BOVCB
Leviticus 15 in the BOYCB
Leviticus 15 in the BPBB
Leviticus 15 in the BPH
Leviticus 15 in the BSB
Leviticus 15 in the CCB
Leviticus 15 in the CUV
Leviticus 15 in the CUVS
Leviticus 15 in the DBT
Leviticus 15 in the DGDNT
Leviticus 15 in the DHNT
Leviticus 15 in the DNT
Leviticus 15 in the ELBE
Leviticus 15 in the EMTV
Leviticus 15 in the ESV
Leviticus 15 in the FBV
Leviticus 15 in the FEB
Leviticus 15 in the GGMNT
Leviticus 15 in the GNT
Leviticus 15 in the HARY
Leviticus 15 in the HNT
Leviticus 15 in the IRVA
Leviticus 15 in the IRVB
Leviticus 15 in the IRVG
Leviticus 15 in the IRVH
Leviticus 15 in the IRVK
Leviticus 15 in the IRVM
Leviticus 15 in the IRVM2
Leviticus 15 in the IRVO
Leviticus 15 in the IRVP
Leviticus 15 in the IRVT
Leviticus 15 in the IRVT2
Leviticus 15 in the IRVU
Leviticus 15 in the ISVN
Leviticus 15 in the JSNT
Leviticus 15 in the KAPI
Leviticus 15 in the KBT1ETNIK
Leviticus 15 in the KBV
Leviticus 15 in the KJV
Leviticus 15 in the KNFD
Leviticus 15 in the LBA
Leviticus 15 in the LBLA
Leviticus 15 in the LNT
Leviticus 15 in the LSV
Leviticus 15 in the MAAL
Leviticus 15 in the MBV
Leviticus 15 in the MBV2
Leviticus 15 in the MHNT
Leviticus 15 in the MKNFD
Leviticus 15 in the MNG
Leviticus 15 in the MNT
Leviticus 15 in the MNT2
Leviticus 15 in the MRS1T
Leviticus 15 in the NAA
Leviticus 15 in the NASB
Leviticus 15 in the NBLA
Leviticus 15 in the NBS
Leviticus 15 in the NBVTP
Leviticus 15 in the NET2
Leviticus 15 in the NIV11
Leviticus 15 in the NNT
Leviticus 15 in the NNT2
Leviticus 15 in the NNT3
Leviticus 15 in the PDDPT
Leviticus 15 in the PFNT
Leviticus 15 in the RMNT
Leviticus 15 in the SBIAS
Leviticus 15 in the SBIBS
Leviticus 15 in the SBIBS2
Leviticus 15 in the SBICS
Leviticus 15 in the SBIDS
Leviticus 15 in the SBIGS
Leviticus 15 in the SBIHS
Leviticus 15 in the SBIIS
Leviticus 15 in the SBIIS2
Leviticus 15 in the SBIIS3
Leviticus 15 in the SBIKS
Leviticus 15 in the SBIKS2
Leviticus 15 in the SBIMS
Leviticus 15 in the SBIOS
Leviticus 15 in the SBIPS
Leviticus 15 in the SBISS
Leviticus 15 in the SBITS
Leviticus 15 in the SBITS2
Leviticus 15 in the SBITS3
Leviticus 15 in the SBITS4
Leviticus 15 in the SBIUS
Leviticus 15 in the SBIVS
Leviticus 15 in the SBT
Leviticus 15 in the SBT1E
Leviticus 15 in the SCHL
Leviticus 15 in the SNT
Leviticus 15 in the SUSU
Leviticus 15 in the SUSU2
Leviticus 15 in the SYNO
Leviticus 15 in the TBIAOTANT
Leviticus 15 in the TBT1E
Leviticus 15 in the TBT1E2
Leviticus 15 in the TFTIP
Leviticus 15 in the TFTU
Leviticus 15 in the TGNTATF3T
Leviticus 15 in the THAI
Leviticus 15 in the TNFD
Leviticus 15 in the TNT
Leviticus 15 in the TNTIK
Leviticus 15 in the TNTIL
Leviticus 15 in the TNTIN
Leviticus 15 in the TNTIP
Leviticus 15 in the TNTIZ
Leviticus 15 in the TOMA
Leviticus 15 in the TTENT
Leviticus 15 in the UBG
Leviticus 15 in the UGV
Leviticus 15 in the UGV2
Leviticus 15 in the UGV3
Leviticus 15 in the VBL
Leviticus 15 in the VDCC
Leviticus 15 in the YALU
Leviticus 15 in the YAPE
Leviticus 15 in the YBVTP
Leviticus 15 in the ZBP