Luke 18 (BOKSSV)

1 عیسا نموونەیەکی بۆ هێنانەوە کە پێویستە هەمیشە نوێژ بکەن و ورە بەرنەدەن. 2 فەرمووی: «لە شارێک دادوەرێک هەبوو لە خودا نەدەترسا و ڕێزی مرۆڤیشی نەدەگرت. 3 لەو شارەدا بێوەژنێک هەبوو، دەهاتە لای و دەیگوت: ”مافم لە نەیارەکەم بستێنەوە.“ 4 «ئەویش ماوەیەک نەیدەویست، بەڵام دواتر لە دڵی خۆیدا گوتی: ”هەرچەندە لە خودا ناترسم و ڕێزیش لە مرۆڤ ناگرم، 5 بەڵام لەبەر ئەوەی ئەم بێوەژنە بێزارم نەکات، مافەکەی بۆ وەردەگرمەوە، ئەگینا وازناهێنێت و وەڕسم دەکات.“» 6 مەسیحی خاوەن شکۆ فەرمووی: «گوێ بگرن لەوەی دادوەرە زۆردارەکە دەیڵێت. 7 باشە خودا مافی هەڵبژێردراوەکانی خۆی کە شەو و ڕۆژ لێی دەپاڕێنەوە وەرناگرێت؟ ئایا درەنگ وەڵامیان دەداتەوە؟ 8 پێتان دەڵێم: خێرا مافیان بۆ وەردەگرێت. بەڵام کاتێک کوڕی مرۆڤ دێتەوە، ئایا باوەڕ لەسەر زەوی دەدۆزێتەوە؟» 9 بۆ ئەوانەی کە لە بێتاوانبوونی خۆیان دڵنیا بوون و خەڵکیان بە سووک سەیر دەکرد، ئەم نموونەیەی هێنایەوە: 10 «دوو کەس بۆ نوێژکردن چوونە پەرستگا، یەکێکیان فەریسی و ئەوەی دیکە باجگر. 11 فەریسییەکە وەستا، لە دڵی خۆیدا ئەم نوێژەی دەکرد: ”خودایە سوپاست دەکەم وەک خەڵکی دیکە نیم، کە قۆڵبڕ و خراپەکار و داوێنپیسن، وەک ئەم باجگرەش نیم. 12 هەفتەی دوو جار بەڕۆژوو دەبم، ئەوەی دەستم دەکەوێت دەیەکی دەبەخشم.“ 13 «بەڵام باجگرەکە لە دوورەوە ڕاوەستا، نەیدەویست چاوی بۆ ئاسمان بەرز بکاتەوە، سنگی خۆی دەکوتا و دەیگوت: ”ئەی خودایە بەزەییت بە منی گوناهباردا بێتەوە.“ 14 «پێتان دەڵێم، ئەمە گەڕایەوە ماڵی خۆی بێتاوان کرابوو، پێچەوانەی ئەوی دیکە، چونکە ئەوەی خۆی بەرز بکاتەوە نزم دەکرێتەوە، ئەوەش خۆی نزم بکاتەوە بەرز دەکرێتەوە.» 15 خەڵک منداڵی ساوایان هێنایە لای عیسا تاوەکو دەستیان لەسەر دابنێت. کاتێک قوتابییەکان ئەمەیان بینی سەرزەنشتیان کردن. 16 بەڵام عیسا بانگی منداڵەکانی کرد و فەرمووی: «لێگەڕێن منداڵان بێنە لام، ڕێیان لێ مەگرن، چونکە شانشینی خودا هی وەک ئەمانەیە. 17 ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی وەک منداڵێک شانشینی خودا قبوڵ نەکات، هەرگیز ناچێتە ناویەوە.» 18 کابرایەکی دەسەڵاتدار پرسیاری لێکرد: «مامۆستای باش، چی بکەم تاکو ژیانی هەتاهەتایی بە میرات وەربگرم؟» 19 عیسا پێی فەرموو: «بۆچی بە باش ناوم دەبەیت؟ بێجگە لە خودا کەس باش نییە. 20 ڕاسپاردەکان دەزانیت: [داوێنپیسی مەکە، مەکوژە، مەدزە، شایەتی درۆ مەدە، ڕێزی دایک و باوکت بگرە.]» 21 ئەویش گوتی: «لە منداڵییەوە هەموو ئەم ڕاسپاردانەم بەجێگەیاندووە.» 22 عیساش گوێی لەمە بوو، پێی فەرموو: «هێشتا شتێکت کەمە. هەرچیت هەیە هەمووی بفرۆشە و بەسەر هەژاران دابەشی بکە، گەنجینەیەکت لە ئاسماندا دەبێت. ئینجا وەرە دوام بکەوە.» 23 کاتێک ئەمەی بیست، زۆر دڵتەنگ بوو، چونکە زۆر دەوڵەمەند بوو. 24 کاتێک عیسا ئەوی بە خەمناکی بینی، فەرمووی: «چوونە ناو شانشینی خودا بۆ دەوڵەمەند چەند زەحمەتە! 25 ئاسانترە وشترێک بە کونی دەرزییەکەوە بچێت لەوەی دەوڵەمەندێک بچێتە ناو شانشینی خوداوە.» 26 ئەوانەی گوێیان لێبوو گوتیان: «کەواتە کێ دەتوانێت ڕزگاری بێت؟» 27 عیسا فەرمووی: «ئەوەی لەلای خەڵکی مەحاڵە، لای خودا دەبێت.» 28 پەترۆس گوتی: «ئەوەتا هەموو شتێکمان بەجێهێشتووە و دوات کەوتووین.» 29 ئەویش پێی فەرموون: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: کەس نییە ماڵ، ژن، برا، دایک، باوک یان منداڵی لەبەر شانشینی خودا بەجێهێشتبێت، 30 لەم دنیایە چەند ئەوەندە لە بەرامبەری وەرنەگرێتەوە و لەو دنیاش ژیانی هەتاهەتایی.» 31 عیسا دوازدە قوتابییەکەی برد و پێی فەرموون: «ئەوا بەرەو ئۆرشەلیم سەردەکەوین، هەرچی پێغەمبەران لەبارەی کوڕی مرۆڤەوە نووسیویانە دێتە دی. 32 دەدرێتە دەستی ناجولەکەکان، گاڵتەی پێ دەکرێت و جنێوی پێدەدرێت و تفی لێ دەکرێت، 33 بە قامچی لێی دەدەن و دەیکوژن. لە ڕۆژی سێیەمیش هەڵدەستێتەوە.» 34 بەڵام هیچ لەمە تێنەگەیشتن و ئەم باسە لێیان شاراوە بوو، ئەوەی گوترا درکیان پێی نەکرد. 35 کاتێک عیسا لە ئەریحا نزیک بووەوە، کەسێکی نابینا لەسەر ڕێگا دانیشتبوو سواڵی دەکرد. 36 کە گوێی لە خەڵکەکە بوو دەڕۆیشتن، پرسیاری کرد ئەمە چییە. 37 پێیان گوت: «عیسای ناسیرەیی لێرەوە تێدەپەڕێت.» 38 جا هاواری کرد: «عیسای کوڕی داود، بەزەییت پێمدا بێتەوە!» 39 ئەوانەی لەپێشەوە دەڕۆیشتن سەرزەنشتیان کرد بۆ ئەوەی بێدەنگ بێت، بەڵام ئەو زۆر زیاتر هاواری دەکرد: «کوڕی داود، بەزەییت پێمدا بێتەوە!» 40 عیسا ڕاوەستا و فەرمانی دا بیهێننە لای. کاتێک نزیک بووەوە، لێی پرسی: 41 «چیت دەوێ بۆت بکەم؟»گوتی: «گەورەم، دەمەوێ ببینم.» 42 عیساش پێی فەرموو: «ببینە، باوەڕەکەت تۆی چاککردەوە.» 43 دەستبەجێ بینی، دوای کەوت و ستایشی خودای دەکرد. هەروەها هەموو خەڵکەکەش کە بینییان ستایشی خودایان کرد.

In Other Versions

Luke 18 in the ANGEFD

Luke 18 in the ANTPNG2D

Luke 18 in the AS21

Luke 18 in the BAGH

Luke 18 in the BBPNG

Luke 18 in the BBT1E

Luke 18 in the BDS

Luke 18 in the BEV

Luke 18 in the BHAD

Luke 18 in the BIB

Luke 18 in the BLPT

Luke 18 in the BNT

Luke 18 in the BNTABOOT

Luke 18 in the BNTLV

Luke 18 in the BOATCB

Luke 18 in the BOATCB2

Luke 18 in the BOBCV

Luke 18 in the BOCNT

Luke 18 in the BOECS

Luke 18 in the BOGWICC

Luke 18 in the BOHCB

Luke 18 in the BOHCV

Luke 18 in the BOHLNT

Luke 18 in the BOHNTLTAL

Luke 18 in the BOICB

Luke 18 in the BOILNTAP

Luke 18 in the BOITCV

Luke 18 in the BOKCV

Luke 18 in the BOKCV2

Luke 18 in the BOKHWOG

Luke 18 in the BOLCB

Luke 18 in the BOLCB2

Luke 18 in the BOMCV

Luke 18 in the BONAV

Luke 18 in the BONCB

Luke 18 in the BONLT

Luke 18 in the BONUT2

Luke 18 in the BOPLNT

Luke 18 in the BOSCB

Luke 18 in the BOSNC

Luke 18 in the BOTLNT

Luke 18 in the BOVCB

Luke 18 in the BOYCB

Luke 18 in the BPBB

Luke 18 in the BPH

Luke 18 in the BSB

Luke 18 in the CCB

Luke 18 in the CUV

Luke 18 in the CUVS

Luke 18 in the DBT

Luke 18 in the DGDNT

Luke 18 in the DHNT

Luke 18 in the DNT

Luke 18 in the ELBE

Luke 18 in the EMTV

Luke 18 in the ESV

Luke 18 in the FBV

Luke 18 in the FEB

Luke 18 in the GGMNT

Luke 18 in the GNT

Luke 18 in the HARY

Luke 18 in the HNT

Luke 18 in the IRVA

Luke 18 in the IRVB

Luke 18 in the IRVG

Luke 18 in the IRVH

Luke 18 in the IRVK

Luke 18 in the IRVM

Luke 18 in the IRVM2

Luke 18 in the IRVO

Luke 18 in the IRVP

Luke 18 in the IRVT

Luke 18 in the IRVT2

Luke 18 in the IRVU

Luke 18 in the ISVN

Luke 18 in the JSNT

Luke 18 in the KAPI

Luke 18 in the KBT1ETNIK

Luke 18 in the KBV

Luke 18 in the KJV

Luke 18 in the KNFD

Luke 18 in the LBA

Luke 18 in the LBLA

Luke 18 in the LNT

Luke 18 in the LSV

Luke 18 in the MAAL

Luke 18 in the MBV

Luke 18 in the MBV2

Luke 18 in the MHNT

Luke 18 in the MKNFD

Luke 18 in the MNG

Luke 18 in the MNT

Luke 18 in the MNT2

Luke 18 in the MRS1T

Luke 18 in the NAA

Luke 18 in the NASB

Luke 18 in the NBLA

Luke 18 in the NBS

Luke 18 in the NBVTP

Luke 18 in the NET2

Luke 18 in the NIV11

Luke 18 in the NNT

Luke 18 in the NNT2

Luke 18 in the NNT3

Luke 18 in the PDDPT

Luke 18 in the PFNT

Luke 18 in the RMNT

Luke 18 in the SBIAS

Luke 18 in the SBIBS

Luke 18 in the SBIBS2

Luke 18 in the SBICS

Luke 18 in the SBIDS

Luke 18 in the SBIGS

Luke 18 in the SBIHS

Luke 18 in the SBIIS

Luke 18 in the SBIIS2

Luke 18 in the SBIIS3

Luke 18 in the SBIKS

Luke 18 in the SBIKS2

Luke 18 in the SBIMS

Luke 18 in the SBIOS

Luke 18 in the SBIPS

Luke 18 in the SBISS

Luke 18 in the SBITS

Luke 18 in the SBITS2

Luke 18 in the SBITS3

Luke 18 in the SBITS4

Luke 18 in the SBIUS

Luke 18 in the SBIVS

Luke 18 in the SBT

Luke 18 in the SBT1E

Luke 18 in the SCHL

Luke 18 in the SNT

Luke 18 in the SUSU

Luke 18 in the SUSU2

Luke 18 in the SYNO

Luke 18 in the TBIAOTANT

Luke 18 in the TBT1E

Luke 18 in the TBT1E2

Luke 18 in the TFTIP

Luke 18 in the TFTU

Luke 18 in the TGNTATF3T

Luke 18 in the THAI

Luke 18 in the TNFD

Luke 18 in the TNT

Luke 18 in the TNTIK

Luke 18 in the TNTIL

Luke 18 in the TNTIN

Luke 18 in the TNTIP

Luke 18 in the TNTIZ

Luke 18 in the TOMA

Luke 18 in the TTENT

Luke 18 in the UBG

Luke 18 in the UGV

Luke 18 in the UGV2

Luke 18 in the UGV3

Luke 18 in the VBL

Luke 18 in the VDCC

Luke 18 in the YALU

Luke 18 in the YAPE

Luke 18 in the YBVTP

Luke 18 in the ZBP