Luke 24 (BOKSSV)

1 لە یەکەم ڕۆژی هەفتەدا، بەیانی زوو، ژنەکان ئەو بۆنوبەرامەی ئامادەیان کردبوو هێنایان و هاتنە سەر گۆڕەکە. 2 بینییان بەردەکە لەسەر گۆڕەکە گلۆر کراوەتەوە. 3 چوونە ژوورەوە، بەڵام تەرمەکەی عیسای خاوەن شکۆیان نەدۆزییەوە. 4 هێشتا لەمە سەرسام بوون، لەپڕ دوو پیاو بە جلی بریسکەدارەوە لەتەنیشتیان ڕاوەستان. 5 ترسان و کڕنۆشیان برد و سەریان خستە سەر زەوی، پیاوەکان پێیان گوتن: «بۆچی لەنێو مردووان بەدوای زیندووەکەدا دەگەڕێن؟ 6 ئەو لێرە نییە، بەڵکو هەستایەوە! بیهێننەوە بیرتان کە هێشتا لە جەلیل بوو چۆن قسەی بۆ کردن، 7 فەرمووی: ”کوڕی مرۆڤ دەبێت بدرێتە دەست خەڵکی گوناهبار، لە خاچ بدرێت و لە ڕۆژی سێیەم هەستێتەوە.“» 8 ئینجا قسەکانیان هاتەوە یاد. 9 کاتێک لە گۆڕەکە هاتنەوە، هەواڵی هەموو ئەم شتانەیان بە یازدە قوتابییەکە و هەموو ئەوانی دیکە دا. 10 مریەمی مەجدەلی و یوەنا و مریەمی دایکی یاقوب و ئەوانی دیکەی لەگەڵیان بوون، ئەم شتانەیان بە نێردراوان گوت. 11 قسەکەیان لەلای ئەوان وەک وڕێنە بوو، باوەڕیان پێ نەکردن. 12 بەڵام پەترۆس هەستا و بەرەو گۆڕەکە ڕایکرد. کە دانەوییەوە، بینی کەتانەکە بە تەنها دانراوە، ئینجا ڕۆیشت و سەرسام بوو لەوەی ڕوویدابوو. 13 هەر لەو ڕۆژەدا دووان لەوان دەچوونە گوندێک بە ناوی ئەمواس کە شەست تیرهاوێژ لە ئۆرشەلیم دوور بوو. 14 لەگەڵ یەکتری باسی هەموو ئەو شتانەیان دەکرد کە ڕوویدابوو. 15 کاتێک قسە و گفتوگۆیان دەکرد، عیسا خۆی لێیان نزیک بووەوە و لەگەڵیان دەڕۆیشت، 16 بەڵام چاویان لە ناسینی بەسترا. 17 پێی فەرموون: «ئەوە بەڕێوە باسی چی دەکەن؟»بە ڕووێکی خەمناکەوە ڕاوەستان. 18 یەکێکیان ناوی کلیۆپاس بوو وەڵامی دایەوە: «ئایا تەنها تۆ لە ئۆرشەلیم نامۆیت و ئاگات لەو شتانە نییە کە لەم ڕۆژانەدا تێیدا ڕوویداوە؟» 19 پێی فەرموون: «چی ڕوویداوە؟»وەڵامیان دایەوە: «باسی عیسای ناسیرەیی، کە پێغەمبەرێکی توانادار بوو لە قسە و کرداردا، لەلای خودا و هەموو گەل، 20 چۆن کاهینانی باڵا و فەرمانڕەواکانمان دایانە دەست سزای مردن و لە خاچیان دا. 21 بەڵام ئێمە هیوادار بووین کە ئەمە ئەو کەسە بێت کە ئیسرائیل دەکڕێتەوە. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئەمڕۆ سێیەم ڕۆژە ئەمە ڕوویداوە. 22 کەچی هەندێک لە ژنانمان سەرسامیان کردین، بەیانی زوو لەسەر گۆڕەکە بوون و 23 تەرمەکەیان نەبینیبوو، هاتنەوە گوتیان، فریشتەمان بینیوە دەڵێن ئەو زیندووە. 24 هەندێک لە ئێمە چوونە سەر گۆڕەکە و بینییان وایە، وەک ژنەکان گوتیان، بەڵام ئەویان نەبینیبوو.» 25 ئەویش پێی فەرموون: «ئەی گێل و دڵخاوەکان لە باوەڕکردن بە هەموو ئەوەی پێغەمبەران باسیان کردووە! 26 نەدەبووایە مەسیح ئەم شتانە بچێژێت و بچێتە ناو شکۆمەندییەکەی خۆی؟» 27 ئەوسا دەستی‏ کرد بە ڕوونکردنەوەی ئەو شتانەی دەربارەی خۆی بوو لە هەموو نووسراوە پیرۆزەکاندا، هەر لە تەوراتی موساوە هەتا هەموو پەڕتووکەکانی پێغەمبەران. 28 کاتێک نزیکی ئەو گوندە بوون کە بۆی دەچوون، عیسا وای نیشان دا کە بۆ شوێنێکی دوورتر دەچێت. 29 ئەوانیش زۆر لێی پاڕانەوە و گوتیان: «لەلامان بمێنەرەوە، چونکە وا ئێوارەیە و ڕۆژ لە ئاوابوونە.» جا چووە ژوورەوە تاکو لەگەڵیان بمێنێتەوە. 30 کاتێک لەگەڵیان دانیشتبوو، نانێکی هەڵگرت، سوپاسی خودای کرد، پاشان لەتی کرد و پێیدان. 31 ئینجا چاویان کرایەوە و ناسیانەوە، ئیتر لەبەرچاویان نەما. 32 بە یەکتریان گوت: «ئەرێ کاتێک لە ڕێگا قسەی بۆ دەکردین و نووسراوە پیرۆزەکانی بۆمان ڕوون دەکردەوە، دڵمان لە ناخماندا گڕی نەگرتبوو؟» 33 ئینجا دەستبەجێ هەستان و هاتنەوە ئۆرشەلیم، بینییان یازدە قوتابییەکە و ئەوانەی لەگەڵیاندان کۆبوونەتەوە و 34 دەڵێن: «بە ڕاستی مەسیحی خاوەن شکۆ هەستاوەتەوە و بۆ شیمۆن دەرکەوتووە.» 35 ئەمانیش باسی ئەو شتانەیان کرد کە لە ڕێگا بەسەریان هاتبوو، هەروەها لە کاتی نانلەتکردنەکەدا چۆن مەسیحیان ناسییەوە. 36 کە باسی ئەمەیان دەکرد، عیسا خۆی لەناوەڕاستیان ڕاوەستا و پێی فەرموون: «سڵاوتان لێ بێت.» 37 سام دایگرتن و ترسان، وایان دەزانی خێو دەبینن. 38 پێی فەرموون: «بۆچی شێواون؟ بۆچی گومان دەکەوێتە دڵتان؟ 39 سەیری دەست و پێم بکەن. بڕوا بکەن، منم! دەستم لێ بدەن و ببینن، چونکە خێو گۆشت و ئێسقانی نییە وەک دەبینن من هەمە.» 40 کە ئەمەی فەرموو، دەست و پێی نیشاندان. 41 لە خۆشی و سەرسوڕماندا هێشتا باوەڕیان نەدەکرد، پێی فەرموون: «لێرە خواردنتان هەیە؟» 42 ئەوانیش پارچەیەک ماسی برژاویان دایێ. 43 وەریگرت و لەبەرچاویان خواردی. 44 ئینجا پێی فەرموون: «ئەم قسانەم بۆ کردن کاتێک لەگەڵتان بووم: پێویستە هەموو ئەوانەی لە تەوراتی موسا و پێغەمبەران و زەبووردا دەربارەی من نووسراون بێنە دی.» 45 ئینجا مێشکی کردنەوە، تاکو نووسراوە پیرۆزەکان تێبگەن. 46 پێی فەرموون: «ئاوا نووسراوە، کە مەسیح ئازار دەچێژێت و لە ڕۆژی سێیەم لەنێو مردووان هەڵدەستێتەوە، 47 بە ناوی ئەویش تۆبەکردن بۆ لێخۆشبوونی گوناه بۆ هەموو گەلان جاڕبدرێت، ئەمەش لە ئۆرشەلیمەوە دەستپێدەکات. 48 ئێوە شایەتی ئەم شتانەن. 49 وا من بەڵێنەکەی باوکمتان بۆ دەنێرم. بەڵام لە شار بمێننەوە، هەتا لە ئاسمانەوە پڕ دەکرێن لە هێز.» 50 ئینجا ئەوانی بۆ گوندی بێت‌عەنیا بردە دەرەوە، دەستی بەرز کردەوە و بەرەکەتداری کردن. 51 کاتێک بەرەکەتداری دەکردن، لێیان جیا بووەوە و بەرزکرایەوە بۆ ئاسمان. 52 ئەوانیش کڕنۆشیان بۆ برد و بە شادییەکی گەورەوە گەڕانەوە ئۆرشەلیم. 53 بەردەوام لە پەرستگا بوون و ستایشی خودایان دەکرد.

In Other Versions

Luke 24 in the ANGEFD

Luke 24 in the ANTPNG2D

Luke 24 in the AS21

Luke 24 in the BAGH

Luke 24 in the BBPNG

Luke 24 in the BBT1E

Luke 24 in the BDS

Luke 24 in the BEV

Luke 24 in the BHAD

Luke 24 in the BIB

Luke 24 in the BLPT

Luke 24 in the BNT

Luke 24 in the BNTABOOT

Luke 24 in the BNTLV

Luke 24 in the BOATCB

Luke 24 in the BOATCB2

Luke 24 in the BOBCV

Luke 24 in the BOCNT

Luke 24 in the BOECS

Luke 24 in the BOGWICC

Luke 24 in the BOHCB

Luke 24 in the BOHCV

Luke 24 in the BOHLNT

Luke 24 in the BOHNTLTAL

Luke 24 in the BOICB

Luke 24 in the BOILNTAP

Luke 24 in the BOITCV

Luke 24 in the BOKCV

Luke 24 in the BOKCV2

Luke 24 in the BOKHWOG

Luke 24 in the BOLCB

Luke 24 in the BOLCB2

Luke 24 in the BOMCV

Luke 24 in the BONAV

Luke 24 in the BONCB

Luke 24 in the BONLT

Luke 24 in the BONUT2

Luke 24 in the BOPLNT

Luke 24 in the BOSCB

Luke 24 in the BOSNC

Luke 24 in the BOTLNT

Luke 24 in the BOVCB

Luke 24 in the BOYCB

Luke 24 in the BPBB

Luke 24 in the BPH

Luke 24 in the BSB

Luke 24 in the CCB

Luke 24 in the CUV

Luke 24 in the CUVS

Luke 24 in the DBT

Luke 24 in the DGDNT

Luke 24 in the DHNT

Luke 24 in the DNT

Luke 24 in the ELBE

Luke 24 in the EMTV

Luke 24 in the ESV

Luke 24 in the FBV

Luke 24 in the FEB

Luke 24 in the GGMNT

Luke 24 in the GNT

Luke 24 in the HARY

Luke 24 in the HNT

Luke 24 in the IRVA

Luke 24 in the IRVB

Luke 24 in the IRVG

Luke 24 in the IRVH

Luke 24 in the IRVK

Luke 24 in the IRVM

Luke 24 in the IRVM2

Luke 24 in the IRVO

Luke 24 in the IRVP

Luke 24 in the IRVT

Luke 24 in the IRVT2

Luke 24 in the IRVU

Luke 24 in the ISVN

Luke 24 in the JSNT

Luke 24 in the KAPI

Luke 24 in the KBT1ETNIK

Luke 24 in the KBV

Luke 24 in the KJV

Luke 24 in the KNFD

Luke 24 in the LBA

Luke 24 in the LBLA

Luke 24 in the LNT

Luke 24 in the LSV

Luke 24 in the MAAL

Luke 24 in the MBV

Luke 24 in the MBV2

Luke 24 in the MHNT

Luke 24 in the MKNFD

Luke 24 in the MNG

Luke 24 in the MNT

Luke 24 in the MNT2

Luke 24 in the MRS1T

Luke 24 in the NAA

Luke 24 in the NASB

Luke 24 in the NBLA

Luke 24 in the NBS

Luke 24 in the NBVTP

Luke 24 in the NET2

Luke 24 in the NIV11

Luke 24 in the NNT

Luke 24 in the NNT2

Luke 24 in the NNT3

Luke 24 in the PDDPT

Luke 24 in the PFNT

Luke 24 in the RMNT

Luke 24 in the SBIAS

Luke 24 in the SBIBS

Luke 24 in the SBIBS2

Luke 24 in the SBICS

Luke 24 in the SBIDS

Luke 24 in the SBIGS

Luke 24 in the SBIHS

Luke 24 in the SBIIS

Luke 24 in the SBIIS2

Luke 24 in the SBIIS3

Luke 24 in the SBIKS

Luke 24 in the SBIKS2

Luke 24 in the SBIMS

Luke 24 in the SBIOS

Luke 24 in the SBIPS

Luke 24 in the SBISS

Luke 24 in the SBITS

Luke 24 in the SBITS2

Luke 24 in the SBITS3

Luke 24 in the SBITS4

Luke 24 in the SBIUS

Luke 24 in the SBIVS

Luke 24 in the SBT

Luke 24 in the SBT1E

Luke 24 in the SCHL

Luke 24 in the SNT

Luke 24 in the SUSU

Luke 24 in the SUSU2

Luke 24 in the SYNO

Luke 24 in the TBIAOTANT

Luke 24 in the TBT1E

Luke 24 in the TBT1E2

Luke 24 in the TFTIP

Luke 24 in the TFTU

Luke 24 in the TGNTATF3T

Luke 24 in the THAI

Luke 24 in the TNFD

Luke 24 in the TNT

Luke 24 in the TNTIK

Luke 24 in the TNTIL

Luke 24 in the TNTIN

Luke 24 in the TNTIP

Luke 24 in the TNTIZ

Luke 24 in the TOMA

Luke 24 in the TTENT

Luke 24 in the UBG

Luke 24 in the UGV

Luke 24 in the UGV2

Luke 24 in the UGV3

Luke 24 in the VBL

Luke 24 in the VDCC

Luke 24 in the YALU

Luke 24 in the YAPE

Luke 24 in the YBVTP

Luke 24 in the ZBP