Luke 8 (BOKSSV)

1 دوای ئەمە عیسا بە هەموو شار و گوندێکدا دەگەڕا و مزگێنی پاشایەتی خودای ڕادەگەیاند، دوازدە قوتابییەکەشی لەگەڵ بوو. 2 چەند ئافرەتێکیش کە لە ڕۆحی پیس و نەخۆشی چاکببوونەوە: مریەم کە بە مەجدەلی ناودەبردرا و حەوت ڕۆحی پیسی لێ دەرکردبوو، 3 یوەنای ژنی خوزای بریکاری هێرۆدس، سەوسەن و زۆری دیکەش، بە ماڵی خۆیان یارمەتییان دەدان. 4 کاتێک خەڵکێکی ئێجگار زۆر لە هەموو شارەکانەوە هاتن بۆ لای عیسا و کۆبوونەوە، بە نموونە قسەی بۆ کردن: 5 «جوتیارێک چووە دەرەوە تۆو بکات. کە تۆوی دەوەشاند، هەندێکی کەوتنە سەر ڕێگا و پێشێل بوون، باڵندەی ئاسمان خواردیانن. 6 هەندێکیش کەوتنە سەر زەوییەکی بەردەڵان، سەریان دەرکرد و وشک بوون، چونکە خاکەکە شێی نەبوو. 7 هەندێکیش کەوتنە نێو دڕکان، دڕکەکان لەگەڵیان گەشەیان کرد و خنکاندیانن. 8 هەندێکیش کەوتنە سەر زەوییەکی باش، ڕوان و سەد ئەوەندە بەرهەمیان دا.»ئەمانەی فەرموو و هاواری کرد: «ئەوەی گوێی هەیە بۆ بیستن، با ببیستێت!» 9 قوتابییەکانی لێیان پرسی کە مەبەست لەم نموونەیە چی بوو؟ 10 ئەویش فەرمووی: «بە ئێوە دراوە نهێنی شانشینی خودا بزانن، بەڵام بە نموونە قسە بۆ خەڵک دەکەم بۆ ئەوەی«[سەیر بکەن، بەڵام نەبینن وگوێ بگرن، بەڵام تێنەگەن.] 11 «ئەمە مەبەستی نموونەکەیە: تۆوەکە پەیامی خودایە. 12 ئەوانەی سەر ڕێگاکە ئەوانەن کە گوێیان لێبوو، ئینجا ئیبلیس دێت و پەیامەکە لە دڵیان دەبات، نەوەک باوەڕ بهێنن و ڕزگاریان بێت. 13 ئەوانەش کە کەوتنە سەر زەوییە بەردەڵانەکە، ئەوانەن کە پەیامەکە بە خۆشییەوە وەردەگرن کاتێک دەیبیستن، بەڵام ڕەگیان نییە و تاکو ماوەیەک باوەڕ دەهێنن، بەڵام کاتێک تاقی دەکرێنەوە، دەکەون. 14 ئەوانەی کەوتنە ناو دڕکەکان، ئەوانەن کە دەیبیستن، بە خەفەت و سامان و خۆشییەکانی ژیان دەخنکێن، بەرهەمی پێگەیشتوو نادەن. 15 بەڵام ئەوانەی کەوتنە سەر زەوییە چاکەکە، ئەوانەن کە بە دڵێکی چاک و باشەوە دەبیستن، پەیامەکە لە دڵیاندا دەپارێزن و بە خۆڕاگرییەوە بەرهەم دەدەن. 16 «کەس چرا هەڵناکات و بە تەشت دایپۆشێت، یان لەژێر نوێن دایبنێت، بەڵکو لەسەر چرادانی دادەنێت، تاکو ئەوانەی دێنە ژوورەوە ڕووناکییەکە ببینن، 17 چونکە هیچ شتێکی شاردراوە نییە ئاشکرا نەبێت و نهێنی نییە نەزانرێت و دەرنەکەوێت. 18 کەواتە ئاگاداربن چۆن گوێ دەگرن، چونکە ئەوەی هەیەتی پێی دەدرێت، ئەوەش کە نییەتی، تەنانەت ئەوەشی کە ئەو بە هی خۆی دەزانێت لێی دەسەنرێتەوە.» 19 ئینجا دایک و براکانی عیسا هاتنە لای، بەڵام لەبەر خەڵکەکە نەیانتوانی بگەنە لای. 20 پێی گوترا: «دایک و براکانت لە دەرەوە ڕاوەستاون، دەیانەوێ بتبینن.» 21 وەڵامی دانەوە: «دایک و براکانم ئەوانەن کە گوێ لە پەیامی خودا دەگرن و کاری پێدەکەن.» 22 ڕۆژێکیان عیسا لەگەڵ قوتابییەکانی سواری بەلەمێک بوو، پێی فەرموون: «با بپەڕینەوە ئەوبەری دەریاچەکە.» جا بەڕێ کەوتن. 23 کاتێک دەڕۆیشتن ئەو نوست. ڕەشەبایەکیش هەڵیکردە سەر دەریاچەکە، بەلەمەکە خەریک بوو پڕدەبوو لە ئاو و کەوتنە مەترسییەوە. 24 جا هاتنە لای، خەبەریان کردەوە و گوتیان: «گەورەم، گەورەم، وا لەناودەچین!»ئەویش هەستا، لە ڕەشەبا و شەپۆلەکانی ڕاخوڕی، کۆتاییان هات و هێمن بوونەوە. 25 ئینجا پێی فەرموون: «کوا باوەڕتان؟»ئەوانیش سەرسام بوون و ترسان، بە یەکتریان دەگوت: «باشە ئەمە کێیە؟ فەرمان بە با و ئاویش دەکات و گوێڕایەڵی دەبن.» 26 ئینجا بەرەو هەرێمی گەراسین ڕۆیشتن، کە بەرامبەر جەلیلە. 27 کاتێک عیسا دابەزیە سەر وشکانی، پیاوێکی ئەو شارەی تووش بوو کە ڕۆحی پیسی تێدابوو، دەمێک بوو جلی لەبەر نەدەکرد و لە ماڵدا نەدەژیا، بەڵکو لە گۆڕستان دەژیا. 28 کە عیسای بینی، هاواری کرد و لەبەردەمی کەوت، بە دەنگی بەرز گوتی: «چیت لە من دەوێت، ئەی عیسای کوڕی خودای هەرەبەرز؟ لێت دەپاڕێمەوە ئەشکەنجەم نەدەی!» 29 چونکە عیسا فەرمانی بە ڕۆحە پیسەکە دابوو لە پیاوەکە بێتە دەرەوە. زۆر جار ڕۆحە پیسەکە دەیگرت، هەرچەندە بە کۆت و زنجیر دەبەسترایەوە و چاودێری دەکرا، بەڵام کۆتەکانی دەشکاند و ڕۆحی پیس بەرەو چۆڵەوانی دەیبرد. 30 عیسا لێی پرسی: «ناوت چییە؟»گوتی: «لێگیۆن،» چونکە زۆر ڕۆحی پیسی تێچووبوو. 31 لێی دەپاڕانەوە نەوەک فەرمانیان پێ بکات بەرەو بیری بێ بن بڕۆن. 32 لەوێ ڕانە بەرازێکی زۆر لە شاخ دەلەوەڕان، لێی پاڕانەوە کە ڕێیان بدات بچنە ناویانەوە، ئەویش ڕێی پێدان. 33 ڕۆحە پیسەکان لە پیاوەکە هاتنە دەرەوە و چوونە ناو بەرازەکانەوە، ڕانەکەش لە قەدپاڵەکەوە بۆ ناو دەریاچەکە هەڵدێران و خنکان. 34 کاتێک شوانەکان ئەم ڕووداوەیان بینی، ڕایانکرد و هەواڵیان دا بە شار و کێڵگەکان. 35 ئینجا خەڵکەکە چوون تاکو ئەوەی ڕوویداوە بیبینن. کاتێک هاتنە لای عیسا و بینییان ئەو پیاوەی ڕۆحە پیسەکانی لێ دەرچووبوو پۆشتەیە و ئاقڵە و لەبەرپێی عیسا دانیشتووە، ئیتر ترسان. 36 ئەوانەی بینیبوویان بۆ خەڵکەکەیان گێڕایەوە، چۆن ئەوەی ڕۆحی پیسی تێدابوو چاک بووەتەوە. 37 هەموو کۆمەڵانی هەرێمی گەراسین داوایان لە عیسا کرد لەلایان بڕوات، چونکە ترسێکی زۆریان لێ نیشتبوو. ئەویش سواری بەلەمەکە بوو و گەڕایەوە. 38 ئەو پیاوەی ڕۆحە پیسەکانی لێ دەرکرابوو، لێی دەپاڕایەوە کە لەگەڵی بێت، بەڵام عیسا ڕەوانەی کرد و فەرمووی: 39 «بۆ ماڵی خۆت بگەڕێوە و ئەوەی خودا بۆی کردی، بیگێڕەوە.» ئەویش ڕۆیشت و بە هەموو شارەکەی ڕاگەیاند کە عیسا چی بۆ کردبوو. 40 کاتێک عیسا گەڕایەوە خەڵکەکە پێشوازییان لێکرد، چونکە هەموو چاوەڕێیان دەکرد. 41 پیاوێک کە ناوی یایرۆس و پێشەوای کەنیشت بوو، هات و لەبەرپێی عیسادا کەوت، لێی پاڕایەوە تاکو بچێتە ماڵەکەی، 42 چونکە کچە تاقانەکەی کە تەمەنی نزیکەی دوازدە ساڵ بوو لە سەرەمەرگدا بوو.کاتێک عیسا دەڕۆیشت خەڵکەکە پاڵەپەستۆیان دەخستە سەری. 43 ژنێک لەوێ بوو کە دوازدە ساڵ خوێنبەربوونی هەبوو، هەموو ئەوەی هەیبوو دابووی بە پزیشک، کەسیش نەیتوانیبوو چاکی بکاتەوە. 44 جا لە دواوە هات و دەستی لە چمکی کراسەکەی عیسا دا، دەستبەجێ خوێن لەبەرڕۆیشتنەکەی وەستا. 45 عیسا فەرمووی: «کێ بوو دەستی لێدام؟»کە هەموو نکۆڵییان کرد، پەترۆس گوتی: «گەورەم، خەڵکەکە لە دەوروپشتتن و پاڵەپەستۆ دەکەن.» 46 بەڵام عیسا فەرمووی: «یەکێک دەستی لێدام، چونکە هەستم بە هێزێک کرد لێم چووە دەرەوە.» 47 ژنەکە بینی ئەوەی کردی ناشاردرێتەوە، بە لەرزەوە هات و کەوتە بەرپێی، لەبەرچاوی هەمووان ڕایگەیاند کە بۆچی دەستی لێداوە و چۆن دەستبەجێ چاک بووەتەوە. 48 عیساش پێی فەرموو: «کچم، باوەڕەکەت تۆی چاککردەوە، بڕۆ بە سەلامەت.» 49 هێشتا عیسا قسەی دەکرد، یەکێک لە ماڵی پێشەوای کەنیشتەوە هات و گوتی: «کچەکەت مرد، ئیتر ئەزیەت مەخەرە بەر مامۆستا.» 50 عیساش ئەمەی بیست و وەڵامی دایەوە: «مەترسە، تەنها باوەڕت هەبێت ئەو چاکدەبێتەوە.» 51 کاتێک گەیشتە ماڵەکە، نەیهێشت کەس لەگەڵی بچێتە ژوورەوە، پەترۆس و یۆحەنا و یاقوب و دایک و باوکی منداڵەکە نەبێت. 52 هەموو دەگریان و شینیان بۆ دەگێڕا، ئەویش فەرمووی: «مەگریێن نەمردووە، بەڵکو نوستووە.» 53 خەڵکەکە پێی پێکەنین، چونکە دەیانزانی مردووە. 54 بەڵام عیسا دەستی کچەکەی گرت، بانگی کرد و فەرمووی: «کیژۆڵە، هەستە!» 55 ئیتر ڕۆحی هاتەوە بەر و دەستبەجێ هەستا، ئەوسا فەرمانی دا نانی بدەنێ. 56 دایک و باوکی سەریان سوڕما، بەڵام ڕایسپاردن ئەوەی ڕوویداوە بە کەسی نەڵێن.

In Other Versions

Luke 8 in the ANGEFD

Luke 8 in the ANTPNG2D

Luke 8 in the AS21

Luke 8 in the BAGH

Luke 8 in the BBPNG

Luke 8 in the BBT1E

Luke 8 in the BDS

Luke 8 in the BEV

Luke 8 in the BHAD

Luke 8 in the BIB

Luke 8 in the BLPT

Luke 8 in the BNT

Luke 8 in the BNTABOOT

Luke 8 in the BNTLV

Luke 8 in the BOATCB

Luke 8 in the BOATCB2

Luke 8 in the BOBCV

Luke 8 in the BOCNT

Luke 8 in the BOECS

Luke 8 in the BOGWICC

Luke 8 in the BOHCB

Luke 8 in the BOHCV

Luke 8 in the BOHLNT

Luke 8 in the BOHNTLTAL

Luke 8 in the BOICB

Luke 8 in the BOILNTAP

Luke 8 in the BOITCV

Luke 8 in the BOKCV

Luke 8 in the BOKCV2

Luke 8 in the BOKHWOG

Luke 8 in the BOLCB

Luke 8 in the BOLCB2

Luke 8 in the BOMCV

Luke 8 in the BONAV

Luke 8 in the BONCB

Luke 8 in the BONLT

Luke 8 in the BONUT2

Luke 8 in the BOPLNT

Luke 8 in the BOSCB

Luke 8 in the BOSNC

Luke 8 in the BOTLNT

Luke 8 in the BOVCB

Luke 8 in the BOYCB

Luke 8 in the BPBB

Luke 8 in the BPH

Luke 8 in the BSB

Luke 8 in the CCB

Luke 8 in the CUV

Luke 8 in the CUVS

Luke 8 in the DBT

Luke 8 in the DGDNT

Luke 8 in the DHNT

Luke 8 in the DNT

Luke 8 in the ELBE

Luke 8 in the EMTV

Luke 8 in the ESV

Luke 8 in the FBV

Luke 8 in the FEB

Luke 8 in the GGMNT

Luke 8 in the GNT

Luke 8 in the HARY

Luke 8 in the HNT

Luke 8 in the IRVA

Luke 8 in the IRVB

Luke 8 in the IRVG

Luke 8 in the IRVH

Luke 8 in the IRVK

Luke 8 in the IRVM

Luke 8 in the IRVM2

Luke 8 in the IRVO

Luke 8 in the IRVP

Luke 8 in the IRVT

Luke 8 in the IRVT2

Luke 8 in the IRVU

Luke 8 in the ISVN

Luke 8 in the JSNT

Luke 8 in the KAPI

Luke 8 in the KBT1ETNIK

Luke 8 in the KBV

Luke 8 in the KJV

Luke 8 in the KNFD

Luke 8 in the LBA

Luke 8 in the LBLA

Luke 8 in the LNT

Luke 8 in the LSV

Luke 8 in the MAAL

Luke 8 in the MBV

Luke 8 in the MBV2

Luke 8 in the MHNT

Luke 8 in the MKNFD

Luke 8 in the MNG

Luke 8 in the MNT

Luke 8 in the MNT2

Luke 8 in the MRS1T

Luke 8 in the NAA

Luke 8 in the NASB

Luke 8 in the NBLA

Luke 8 in the NBS

Luke 8 in the NBVTP

Luke 8 in the NET2

Luke 8 in the NIV11

Luke 8 in the NNT

Luke 8 in the NNT2

Luke 8 in the NNT3

Luke 8 in the PDDPT

Luke 8 in the PFNT

Luke 8 in the RMNT

Luke 8 in the SBIAS

Luke 8 in the SBIBS

Luke 8 in the SBIBS2

Luke 8 in the SBICS

Luke 8 in the SBIDS

Luke 8 in the SBIGS

Luke 8 in the SBIHS

Luke 8 in the SBIIS

Luke 8 in the SBIIS2

Luke 8 in the SBIIS3

Luke 8 in the SBIKS

Luke 8 in the SBIKS2

Luke 8 in the SBIMS

Luke 8 in the SBIOS

Luke 8 in the SBIPS

Luke 8 in the SBISS

Luke 8 in the SBITS

Luke 8 in the SBITS2

Luke 8 in the SBITS3

Luke 8 in the SBITS4

Luke 8 in the SBIUS

Luke 8 in the SBIVS

Luke 8 in the SBT

Luke 8 in the SBT1E

Luke 8 in the SCHL

Luke 8 in the SNT

Luke 8 in the SUSU

Luke 8 in the SUSU2

Luke 8 in the SYNO

Luke 8 in the TBIAOTANT

Luke 8 in the TBT1E

Luke 8 in the TBT1E2

Luke 8 in the TFTIP

Luke 8 in the TFTU

Luke 8 in the TGNTATF3T

Luke 8 in the THAI

Luke 8 in the TNFD

Luke 8 in the TNT

Luke 8 in the TNTIK

Luke 8 in the TNTIL

Luke 8 in the TNTIN

Luke 8 in the TNTIP

Luke 8 in the TNTIZ

Luke 8 in the TOMA

Luke 8 in the TTENT

Luke 8 in the UBG

Luke 8 in the UGV

Luke 8 in the UGV2

Luke 8 in the UGV3

Luke 8 in the VBL

Luke 8 in the VDCC

Luke 8 in the YALU

Luke 8 in the YAPE

Luke 8 in the YBVTP

Luke 8 in the ZBP