Mark 11 (BOKSSV)

1 کاتێک لە ئۆرشەلیم نزیک بوونەوە، لە بێت‌فاجی و بێت‌عەنیا لەلای کێوی زەیتوون، عیسا دووان لە قوتابییەکانی نارد، 2 پێی فەرموون: «بڕۆنە ئەو گوندەی بەرامبەرتان، کاتێک دەچنە ناوی، دەبینن جاشکێک بەستراوەتەوە هەتا ئێستا کەس سواری نەبووە، بیکەنەوە و بیهێنن. 3 ئەگەر یەکێک لێی پرسین: ”بۆ ئەمە دەکەن؟“ بڵێن: ”گەورەمان پێویستی پێیەتی، ئینجا زوو دەینێرێتەوە بۆ ئێرە.“» 4 چوون و بینییان وا جاشکێک لەسەر ڕێگاکە، لەبەر دەرگای ماڵێک بەستراوەتەوە، ئەوانیش کردیانەوە. 5 هەندێک کەس لەوێ ڕاوەستابوون، لێیان پرسین: «چی دەکەن، جاشکەکە دەکەنەوە؟» 6 وەک ئەوەی عیسا پێی فەرمووبوون وەڵامیان دایەوە، ئیتر ڕێگایان دان. 7 جاشکەکەیان بۆ عیسا هێنا و کەواکانیان خستە سەری، ئەویش سواری بوو. 8 زۆر کەسیش کەواکانیان لەسەر ڕێگاکە ڕاخست، هەندێکیش لە باخەکان لقەداریان بڕیبووەوە. 9 ئەوانەی لەپێشییەوە و ئەوانەش کە لەدوایەوە دەڕۆیشتن، هاواریان دەکرد:«[هۆسانا! پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت!]» 10 «پیرۆزە ئەو شانشینەی داودی باوکمان کە دێت!» «هۆسانا بۆ خودا!» 11 عیسا چووە ناو ئۆرشەلیم بۆ ناو حەوشەکانی پەرستگا، تەماشای هەموو شتێکی دەوروبەری کرد، بەڵام لەبەر ئەوەی کات درەنگ بوو، لەگەڵ دوازدە قوتابییەکە چوونە دەرەوەی شار بۆ گوندی بێت‌عەنیا. 12 بۆ بەیانی کە بێت‌عەنیایان بەجێهێشت، عیسا برسی بوو. 13 لە دوورەوە دار هەنجیرێکی بینی گەڵای کردبوو، بەرەو لای چوو بە ئومێدی ئەوەی شتێکی پێوە ببینێ. گەیشتە لای و لە گەڵا زیاتر هیچی پێوە نەبینی، چونکە وەرزی هەنجیر نەبوو. 14 ئینجا پێی فەرموو: «ئیتر هەرگیز کەس لە بەرت ناخوات.» قوتابییەکانیشی گوێیان لێبوو. 15 هاتنە ئۆرشەلیم و عیسا چووە ناو حەوشەکانی پەرستگا و دەستی کرد بە دەرکردنی ئەوانەی لەوێ خەریکی کڕین و فرۆشتن بوون، مێزی پارەگۆڕەوان و کورسی کۆترفرۆشانی سەرەوژێر کرد. 16 نەیدەهێشت کەس بە شتومەکەوە بە ناو حەوشەکانی پەرستگادا تێبپەڕێت. 17 فێری دەکردن و دەیفەرموو: «ئایا نەنووسراوە: [ماڵەکەم بە ماڵی نوێژ ناودەبردرێت بۆ هەموو گەلان]؟ بەڵام ئێوە کردووتانە بە [ئەشکەوتی دزان!]» 18 کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات گوێیان لێبوو، بیریان دەکردەوە چۆن لەناوی ببەن، چونکە لێی دەترسان لەبەر ئەوەی هەموو خەڵکەکە لە فێرکردنەکانی سەرسام ببوون. 19 کاتێک ئێوارە داهات، عیسا و قوتابییەکانی چوونە دەرەوەی شار. 20 بەیانی کە بەوێدا تێپەڕینەوە، دار هەنجیرەکەیان بینی لە ڕەگەوە وشک بووە. 21 پەترۆس بیری کەوتەوە و گوتی: «ڕابی، سەیر بکە! دار هەنجیرەکەی نەفرەتت لێکرد، وشک بووە!» 22 عیسا وەڵامی دایەوە: «باوەڕتان بە خودا هەبێت. 23 ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی بەم کێوە بڵێت ”هەڵبکەنرێ و بکەوە ناو دەریاوە،“ لە دڵدا گومان نەکات، بەڵکو باوەڕ بکات ئەوەی دەیڵێت دەبێت، ئەوا بۆی دەبێت. 24 لەبەر ئەوە پێتان دەڵێم: هەموو ئەوەی داوای دەکەن و نوێژی بۆ دەکەن، باوەڕ بکەن کە وەرتانگرتووە، بۆتان دەبێت. 25 کاتێک دەوەستن نوێژ بکەن، ئەگەر شتێکتان بەسەر یەکێکەوە هەبێت لێی خۆشبن، تاکو باوکیشتان ئەوەی کە لە ئاسمانە لە گوناهەکانتان خۆشبێت. 26 ⌟بەڵام ئەگەر ئێوە لێ خۆش نەبن، باوکی ئاسمانیشتان لە گوناهەکانتان خۆش نابێت.⌞» 27 دیسان هاتنەوە ئۆرشەلیم، عیسا لە حەوشەکانی پەرستگا دەگەڕا، کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات و پیران هاتنە لای و 28 لێیان پرسی: «ئەمانە بە چ دەسەڵاتێک دەکەیت؟ کێ ئەم دەسەڵاتەی بە تۆ داوە ئەم شتانە بکەیت؟» 29 عیسا پێی فەرموون: «پرسیارێکتان لێ دەکەم، وەڵامم بدەنەوە، منیش پێتان دەڵێم بە چ دەسەڵاتێک ئەمانە دەکەم: 30 لەئاوهەڵکێشانی یەحیا لە ئاسمانەوە بوو یان لە مرۆڤەوە؟ وەڵامم بدەنەوە!» 31 لەنێو خۆیاندا کەوتنە ڕاوێژکردن و گوتیان: «ئەگەر بڵێین، ”لە ئاسمانەوە بوو،“ دەڵێت، ”باشە بۆچی باوەڕتان پێی نەکرد؟“ 32 ئەگەریش بڵێین، ”لە مرۆڤەوە بوو“…» لە خەڵک دەترسان، چونکە یەحیا لەلای هەمووان بەڕاستی بە پێغەمبەر دادەنرا. 33 ئینجا وەڵامی عیسایان دایەوە: «نازانین.»عیساش پێی فەرموون: «منیش پێتان ناڵێم بە چ دەسەڵاتێک ئەمانە دەکەم.»

In Other Versions

Mark 11 in the ANGEFD

Mark 11 in the ANTPNG2D

Mark 11 in the AS21

Mark 11 in the BAGH

Mark 11 in the BBPNG

Mark 11 in the BBT1E

Mark 11 in the BDS

Mark 11 in the BEV

Mark 11 in the BHAD

Mark 11 in the BIB

Mark 11 in the BLPT

Mark 11 in the BNT

Mark 11 in the BNTABOOT

Mark 11 in the BNTLV

Mark 11 in the BOATCB

Mark 11 in the BOATCB2

Mark 11 in the BOBCV

Mark 11 in the BOCNT

Mark 11 in the BOECS

Mark 11 in the BOGWICC

Mark 11 in the BOHCB

Mark 11 in the BOHCV

Mark 11 in the BOHLNT

Mark 11 in the BOHNTLTAL

Mark 11 in the BOICB

Mark 11 in the BOILNTAP

Mark 11 in the BOITCV

Mark 11 in the BOKCV

Mark 11 in the BOKCV2

Mark 11 in the BOKHWOG

Mark 11 in the BOLCB

Mark 11 in the BOLCB2

Mark 11 in the BOMCV

Mark 11 in the BONAV

Mark 11 in the BONCB

Mark 11 in the BONLT

Mark 11 in the BONUT2

Mark 11 in the BOPLNT

Mark 11 in the BOSCB

Mark 11 in the BOSNC

Mark 11 in the BOTLNT

Mark 11 in the BOVCB

Mark 11 in the BOYCB

Mark 11 in the BPBB

Mark 11 in the BPH

Mark 11 in the BSB

Mark 11 in the CCB

Mark 11 in the CUV

Mark 11 in the CUVS

Mark 11 in the DBT

Mark 11 in the DGDNT

Mark 11 in the DHNT

Mark 11 in the DNT

Mark 11 in the ELBE

Mark 11 in the EMTV

Mark 11 in the ESV

Mark 11 in the FBV

Mark 11 in the FEB

Mark 11 in the GGMNT

Mark 11 in the GNT

Mark 11 in the HARY

Mark 11 in the HNT

Mark 11 in the IRVA

Mark 11 in the IRVB

Mark 11 in the IRVG

Mark 11 in the IRVH

Mark 11 in the IRVK

Mark 11 in the IRVM

Mark 11 in the IRVM2

Mark 11 in the IRVO

Mark 11 in the IRVP

Mark 11 in the IRVT

Mark 11 in the IRVT2

Mark 11 in the IRVU

Mark 11 in the ISVN

Mark 11 in the JSNT

Mark 11 in the KAPI

Mark 11 in the KBT1ETNIK

Mark 11 in the KBV

Mark 11 in the KJV

Mark 11 in the KNFD

Mark 11 in the LBA

Mark 11 in the LBLA

Mark 11 in the LNT

Mark 11 in the LSV

Mark 11 in the MAAL

Mark 11 in the MBV

Mark 11 in the MBV2

Mark 11 in the MHNT

Mark 11 in the MKNFD

Mark 11 in the MNG

Mark 11 in the MNT

Mark 11 in the MNT2

Mark 11 in the MRS1T

Mark 11 in the NAA

Mark 11 in the NASB

Mark 11 in the NBLA

Mark 11 in the NBS

Mark 11 in the NBVTP

Mark 11 in the NET2

Mark 11 in the NIV11

Mark 11 in the NNT

Mark 11 in the NNT2

Mark 11 in the NNT3

Mark 11 in the PDDPT

Mark 11 in the PFNT

Mark 11 in the RMNT

Mark 11 in the SBIAS

Mark 11 in the SBIBS

Mark 11 in the SBIBS2

Mark 11 in the SBICS

Mark 11 in the SBIDS

Mark 11 in the SBIGS

Mark 11 in the SBIHS

Mark 11 in the SBIIS

Mark 11 in the SBIIS2

Mark 11 in the SBIIS3

Mark 11 in the SBIKS

Mark 11 in the SBIKS2

Mark 11 in the SBIMS

Mark 11 in the SBIOS

Mark 11 in the SBIPS

Mark 11 in the SBISS

Mark 11 in the SBITS

Mark 11 in the SBITS2

Mark 11 in the SBITS3

Mark 11 in the SBITS4

Mark 11 in the SBIUS

Mark 11 in the SBIVS

Mark 11 in the SBT

Mark 11 in the SBT1E

Mark 11 in the SCHL

Mark 11 in the SNT

Mark 11 in the SUSU

Mark 11 in the SUSU2

Mark 11 in the SYNO

Mark 11 in the TBIAOTANT

Mark 11 in the TBT1E

Mark 11 in the TBT1E2

Mark 11 in the TFTIP

Mark 11 in the TFTU

Mark 11 in the TGNTATF3T

Mark 11 in the THAI

Mark 11 in the TNFD

Mark 11 in the TNT

Mark 11 in the TNTIK

Mark 11 in the TNTIL

Mark 11 in the TNTIN

Mark 11 in the TNTIP

Mark 11 in the TNTIZ

Mark 11 in the TOMA

Mark 11 in the TTENT

Mark 11 in the UBG

Mark 11 in the UGV

Mark 11 in the UGV2

Mark 11 in the UGV3

Mark 11 in the VBL

Mark 11 in the VDCC

Mark 11 in the YALU

Mark 11 in the YAPE

Mark 11 in the YBVTP

Mark 11 in the ZBP