Mark 14 (BOKSSV)

1 جەژنی پەسخە و فەتیرە دوو ڕۆژی مابوو، کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات دەگەڕان بە فێڵێک عیسا بگرن و بیکوژن، 2 گوتیان: «با لە جەژندا نەبێت، نەوەک ئاژاوە بکەوێتە ناو خەڵک.» 3 کاتێک عیسا لە گوندی بێت‌عەنیا بوو، لە ماڵی شیمۆنە گول لەسەر خوان بوو، ژنێک هات بوتڵێکی ئەلەباستەریی بۆنی ناردینی بێگەردی گرانبەهای پێبوو، بوتڵەکەی شکاند و بەسەریدا ڕژاند. 4 بەڵام هەندێک تووڕە بوون و بە یەکتریان گوت: «بۆچی بۆنەکە ئاوا بەفیڕۆ درا؟ 5 دەکرا ئەم بۆنە بە زیاتر لە سێ سەد دینار بفرۆشرایە و بدرایە بە هەژاران.» جا سەرزەنشتی ژنەکەیان کرد. 6 بەڵام عیسا فەرمووی: «وازی لێ بهێنن. بۆچی بێزاری دەکەن؟ شتێکی چاکی بۆ من کرد. 7 هەژاران هەمیشە لەگەڵتانن، کەی ویستتان دەتوانن چاکەیان لەگەڵ بکەن، بەڵام من هەمیشە لەلاتان نیم. 8 ئەوەی لە دەستی هات کردی، زوو جەستەی منی بۆ ناشتن چەورکرد. 9 ڕاستیتان پێ دەڵێم: لە هەر شوێنێکی جیهاندا ئەم مزگێنییە ڕابگەیەنرێت، وەک یادکردنەوەیەک باسی ئەوەش دەکرێت کە ئەم ژنە کردوویەتی.» 10 یەهوزای ئەسخەریوتی کە یەکێک بوو لە دوازدە قوتابییەکە، چوو بۆ لای کاهینانی باڵا تاکو عیسا بە گرتن بدات. 11 کاتێک گوێیان لێبوو، دڵخۆش بوون و بەڵێنیان پێیدا زیوی بدەنێ. جا لە هەلێک دەگەڕا تاکو عیسا بە گرتن بدات. 12 لە یەکەم ڕۆژی جەژنی فەتیرەدا، کە بەرخی پەسخەیان سەردەبڕی، قوتابییەکانی لە عیسایان پرسی: «دەتەوێ بچینە کوێ ئامادەکاری بکەین، تاکو نانی پەسخە بخۆیت؟» 13 ئەویش دووان لە قوتابییەکانی نارد و پێی فەرموون: «بڕۆنە ناو شار، پیاوێک تووشتان دەبێت گۆزەیەک ئاوی هەڵگرتووە، دوای بکەون. 14 لەکوێ چووە ژوورەوە، بە خاوەن ماڵەکە بڵێن: ”مامۆستا دەفەرموێ: کوا دیوەخانەکەم تاکو لەگەڵ قوتابییەکانم نانی پەسخەی تێدا بخۆم؟“ 15 ئەویش لە نهۆمی سەرەوە ژوورێکی گەورەتان پیشان دەدات، ڕاخراوە و ئامادە کراوە، لەوێ بۆمانی ئامادە بکەن.» 16 قوتابییەکان ڕۆیشتن و هاتنە شار، هەموو شتێکیان دۆزییەوە، هەروەک عیسا پێی فەرمووبوون. ئینجا نانی پەسخەیان ئامادە کرد. 17 کە ئێوارە داهات، عیسا لەگەڵ دوازدە قوتابییەکە هات. 18 پاڵیاندابووەوە نانیان دەخوارد، عیسا فەرمووی: «ڕاستیتان پێ دەڵێم، یەکێکتان وا لەگەڵم دەخوات، بە گرتنم دەدات.» 19 خەم دایگرتن و یەک لەدوای یەک گوتیان: «خۆ ئەو کەسە من نیم؟» 20 پێی فەرموون: «یەکێکە لەم دوازدەیە، ئەوەی لەگەڵم دەستی لەناو قاپەکەیە. 21 کوڕی مرۆڤ دەبێت وەک ئەوەی لەبارەیەوە نووسراوە بڕوات، بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی کوڕی مرۆڤ بە گرتن دەدات! باشتر بوو بۆ ئەو کەسە هەر لەدایک نەبووایە.» 22 کاتێک نانیان دەخوارد، عیسا نانێکی هەڵگرت، سوپاسی خودای کرد و لەتی کرد، پێیدان و فەرمووی: «وەریبگرن، ئەمە جەستەی منە.» 23 ئینجا جامێکی هەڵگرت و سوپاسی خودای کرد، پێیدان و هەموو لێیان خواردەوە. 24 پێی فەرموون: «ئەمە خوێنی منە، خوێنی پەیمانەکەیە کە لە پێناوی خەڵکێکی زۆر دەڕژێت. 25 ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئیتر لە بەرهەمی مێو ناخۆمەوە، هەتا ئەو ڕۆژە دێت کە سەر لە نوێ لە شانشینی خودا دەیخۆمەوە.» 26 ئینجا گۆرانیی ڕۆحییان گوت و چوون بۆ دەرەوەی شار بۆ کێوی زەیتوون. 27 عیسا پێی فەرموون: «هەمووتان پشتم تێ دەکەن، چونکە نووسراوە:«[لە شوانەکە دەدەم،مەڕەکان پەرت دەبن.] 28 بەڵام دوای هەستانەوەم، پێشتان دەکەوم بۆ جەلیل.» 29 پەترۆس پێی گوت: «ئەگەر هەموو پشتت لێ بکەن، من پشتت لێ ناکەم.» 30 عیسا پێی فەرموو: «ڕاستیت پێ دەڵێم: تۆ ئەمڕۆ، هەر ئەمشەو، پێش ئەوەی دوو جار کەڵەشێر بخوێنێت، سێ جار نکۆڵی لە ناسینی من دەکەیت.» 31 بەڵام پەترۆس زیاتر پێداگری کرد و گوتی: «ئەگەر لەگەڵیشت بمرم، نکۆڵیت لێ ناکەم.» هەموو وایان گوت. 32 پاشان چوونە شوێنێک پێی دەگوترا گەتسیمانی، بە قوتابییەکانی فەرموو: «لێرە دانیشن تاکو نوێژ دەکەم.» 33 ئەوسا پەترۆس و یاقوب و یۆحەنای لەگەڵ خۆی برد، هەستی بە دڵگرانی و دڵتەنگی دەکرد. 34 پێی فەرموون: «زۆر دڵتەنگم، خەریکە بمرم، لێرە بمێننەوە و ئێشک بگرن.» 35 کەمێک دوورکەوتەوە و خۆی خستە سەر زەوی، نوێژی کرد تاکو ئەگەر بکرێت کاتەکەی بەسەردا تێبپەڕێت. 36 فەرمووی: «بابە! باوکە، هەموو شتێک بۆ تۆ دەبێت، ئەم جامەم لەسەر لاببە، بەڵام نەک بە خواستی من، بەڵکو بە خواستی تۆ.» 37 گەڕایەوە بینی نوستوون، بە پەترۆسی فەرموو: «شیمۆن نوستوویت؟ نەتتوانی کاتژمێرێک ئێشک بگریت؟ 38 ئێشک بگرن و نوێژ بکەن، تاکو نەکەونە ناو تاقیکردنەوەوە. ڕۆح چالاکە بەڵام جەستە لاوازە.» 39 دیسان ڕۆیشتەوە و نوێژی کرد، هەمان وتەی دووبارە کردەوە. 40 کاتێک کە دووبارە گەڕایەوە، بینی نوستوون، چونکە چاویان قورس ببوو، نەیانزانی چۆن وەڵامی بدەنەوە. 41 سێیەم جار گەڕایەوە، پێی فەرموون: «هێشتا نوستوون و پشوو دەدەن؟ بەسە! کاتەکە هاتووە. ئەوەتا کوڕی مرۆڤ دەدرێتە دەست گوناهباران. 42 هەستن با بڕۆین، ئەوەتا ئەوەی بە گرتنم دەدات نزیک بووەوە.» 43 کاتێک هێشتا عیسا قسەی دەکرد، لەناکاو یەهوزا گەیشت کە یەکێک بوو لە دوازدە قوتابییەکە. کۆمەڵە خەڵکێکی لەگەڵ بوو لەلایەن کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات و پیرانەوە نێردرابوون، شمشێر و داریان پێبوو. 44 ئەوەی بە گرتنی دەدا نیشانەیەکی پێدابوون، گوتبووی: «ئەوەی ماچی دەکەم، ئەوە خۆیەتی، بیگرن و بە پاسەوانییەوە بیبەن.» 45 هەرکە یەهوزا گەیشت، چوو بۆ لای عیسا و گوتی: «ڕابی!» و ماچی کرد. 46 ئیتر دەستبەسەریان کرد و گرتییان. 47 بەڵام یەکێک لە ئامادەبووان، شمشێرەکەی هەڵکێشا، لە خزمەتکاری سەرۆکی کاهینانی دا و گوێی بڕی. 48 عیساش پێی فەرموون: «ئایا من کەسێکی یاخیبووم کە بە کوتەک و شمشێرەوە هاتوون بمگرن؟ 49 ڕۆژانە لە حەوشەکانی پەرستگا لەگەڵتان بووم خەریکی فێرکردن بووم، نەتانگرتم، بەڵام دەبێت نووسراوە پیرۆزەکان بێنە دی.» 50 ئینجا هەموو بەجێیان هێشت و ڕایانکرد. 51 گەنجێک دوای عیسا کەوت کە تەنها بە پارچە کەتانێک ڕووتییەکەی داپۆشیبوو. کاتێک گرتیان، 52 کەتانەکەی بەجێهێشت و بە ڕووتی ڕایکرد. 53 عیسایان بردە لای سەرۆکی کاهینان، هەموو کاهینانی باڵا و پیران و مامۆستایانی تەورات کۆبوونەوە. 54 پەترۆسیش دووربەدوور تاکو ناو حەوشەی ماڵی سەرۆکی کاهینان دوای کەوت، لەگەڵ خزمەتکاران لەبەردەم ئاگر دانیشتبوو خۆی گەرم دەکردەوە. 55 کاهینانی باڵا و هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای جولەکە بەدوای شایەتییەک دەگەڕان لەسەر عیسا تاکو سزای کوشتنی بەسەردا بدەن، بەڵام دەستیان نەکەوت. 56 کەسانێکی زۆر بە درۆ شایەتییان لەسەری دا، بەڵام شایەتییەکانیان یەکیان نەدەگرتەوە. 57 هەندێک هەستان و بە درۆ شایەتییان لەسەری دا و گوتیان: 58 «گوێمان لێی بوو دەیگوت: ”ئەم پەرستگایەی دەستکردی مرۆڤە دەیڕووخێنم، بە سێ ڕۆژ یەکێکی دیکە بنیاد دەنێم کە دەستکردی مرۆڤ نەبێت.“» 59 لەمەشدا شایەتییەکەیان کۆک نەبوو. 60 سەرۆکی کاهینانیش لەناوەڕاست ڕاوەستا و لە عیسای پرسی: «هیچ وەڵام نادەیتەوە؟ ئەم پیاوانە چ شایەتییەکت لەسەر دەدەن؟» 61 بەڵام عیسا بێدەنگ مایەوە و هیچ وەڵامی نەدایەوە. دیسان سەرۆکی کاهینان لێی پرسی و پێی گوت: «ئایا تۆ مەسیحەکەی، کوڕی خودای پیرۆز؟» 62 عیسا فەرمووی: «من ئەوم. لە داهاتووش دەبینن کوڕی مرۆڤ لە دەستەڕاستی خودای توانادار دادەنیشێت و بەسەر هەوری ئاسمانەوە دێتەوە.» 63 سەرۆکی کاهینان جلەکانی خۆی دادڕی و گوتی: «ئیتر چ پێویستیمان بە شایەت هەیە؟ 64 خۆ گوێتان لە کفرەکە بوو، ڕاتان چییە؟»هەموو بڕیاریان دا کە شایانی مردنە. 65 هەندێک کەوتنە تف لێکردنی، دەم و چاویان داپۆشی و لێیان دەدا، پێیان دەگوت: «ئەگەر پێغەمبەریت، بزانە کێ بوو لێیدایت؟» پاسەوانەکانیش گرتییان و دایانە بەر زللە. 66 پەترۆس لە خوارەوە لە حەوشەکە بوو، یەکێک لە کارەکەرانی سەرۆکی کاهینان هات. 67 پەترۆسی بینی خۆی گەرم دەکاتەوە، تێیڕوانی و گوتی:«تۆش لەگەڵ عیسای ناسیرەیی بوویت.» 68 بەڵام پەترۆس نکۆڵیی کرد و گوتی: «نازانم، تێناگەم چی دەڵێی.» چووە داڵانەکە. ⌟ئینجا کەڵەشێر خوێندی.⌞ 69 کارەکەرەکە بینییەوە، بەوانەی گوتەوە کە لەوێدا ڕاوەستابوون: «ئەمەش لەوانە.» 70 دیسان نکۆڵیی کرد.پاش کەمێک ئەوانەی لەوێدا ڕاوەستابوون، بە پەترۆسیان گوت: «بە ڕاستی تۆ لەوانیت، چونکە تۆش جەلیلیت.» 71 دەستی کرد بە نەفرەتکردن و سوێندخواردن و گوتی: «ئەم کابرایەی باسی دەکەن نایناسم.» 72 دەستبەجێ کەڵەشێر بۆ دووەم جار خوێندی، پەترۆسیش قسەکەی عیسای بیرکەوتەوە کە پێی فەرمووبوو: «پێش ئەوەی دوو جار کەڵەشێر بخوێنێت، سێ جار نکۆڵیم لێ دەکەیت.» خۆی پێ نەگیرا و گریا.

In Other Versions

Mark 14 in the ANGEFD

Mark 14 in the ANTPNG2D

Mark 14 in the AS21

Mark 14 in the BAGH

Mark 14 in the BBPNG

Mark 14 in the BBT1E

Mark 14 in the BDS

Mark 14 in the BEV

Mark 14 in the BHAD

Mark 14 in the BIB

Mark 14 in the BLPT

Mark 14 in the BNT

Mark 14 in the BNTABOOT

Mark 14 in the BNTLV

Mark 14 in the BOATCB

Mark 14 in the BOATCB2

Mark 14 in the BOBCV

Mark 14 in the BOCNT

Mark 14 in the BOECS

Mark 14 in the BOGWICC

Mark 14 in the BOHCB

Mark 14 in the BOHCV

Mark 14 in the BOHLNT

Mark 14 in the BOHNTLTAL

Mark 14 in the BOICB

Mark 14 in the BOILNTAP

Mark 14 in the BOITCV

Mark 14 in the BOKCV

Mark 14 in the BOKCV2

Mark 14 in the BOKHWOG

Mark 14 in the BOLCB

Mark 14 in the BOLCB2

Mark 14 in the BOMCV

Mark 14 in the BONAV

Mark 14 in the BONCB

Mark 14 in the BONLT

Mark 14 in the BONUT2

Mark 14 in the BOPLNT

Mark 14 in the BOSCB

Mark 14 in the BOSNC

Mark 14 in the BOTLNT

Mark 14 in the BOVCB

Mark 14 in the BOYCB

Mark 14 in the BPBB

Mark 14 in the BPH

Mark 14 in the BSB

Mark 14 in the CCB

Mark 14 in the CUV

Mark 14 in the CUVS

Mark 14 in the DBT

Mark 14 in the DGDNT

Mark 14 in the DHNT

Mark 14 in the DNT

Mark 14 in the ELBE

Mark 14 in the EMTV

Mark 14 in the ESV

Mark 14 in the FBV

Mark 14 in the FEB

Mark 14 in the GGMNT

Mark 14 in the GNT

Mark 14 in the HARY

Mark 14 in the HNT

Mark 14 in the IRVA

Mark 14 in the IRVB

Mark 14 in the IRVG

Mark 14 in the IRVH

Mark 14 in the IRVK

Mark 14 in the IRVM

Mark 14 in the IRVM2

Mark 14 in the IRVO

Mark 14 in the IRVP

Mark 14 in the IRVT

Mark 14 in the IRVT2

Mark 14 in the IRVU

Mark 14 in the ISVN

Mark 14 in the JSNT

Mark 14 in the KAPI

Mark 14 in the KBT1ETNIK

Mark 14 in the KBV

Mark 14 in the KJV

Mark 14 in the KNFD

Mark 14 in the LBA

Mark 14 in the LBLA

Mark 14 in the LNT

Mark 14 in the LSV

Mark 14 in the MAAL

Mark 14 in the MBV

Mark 14 in the MBV2

Mark 14 in the MHNT

Mark 14 in the MKNFD

Mark 14 in the MNG

Mark 14 in the MNT

Mark 14 in the MNT2

Mark 14 in the MRS1T

Mark 14 in the NAA

Mark 14 in the NASB

Mark 14 in the NBLA

Mark 14 in the NBS

Mark 14 in the NBVTP

Mark 14 in the NET2

Mark 14 in the NIV11

Mark 14 in the NNT

Mark 14 in the NNT2

Mark 14 in the NNT3

Mark 14 in the PDDPT

Mark 14 in the PFNT

Mark 14 in the RMNT

Mark 14 in the SBIAS

Mark 14 in the SBIBS

Mark 14 in the SBIBS2

Mark 14 in the SBICS

Mark 14 in the SBIDS

Mark 14 in the SBIGS

Mark 14 in the SBIHS

Mark 14 in the SBIIS

Mark 14 in the SBIIS2

Mark 14 in the SBIIS3

Mark 14 in the SBIKS

Mark 14 in the SBIKS2

Mark 14 in the SBIMS

Mark 14 in the SBIOS

Mark 14 in the SBIPS

Mark 14 in the SBISS

Mark 14 in the SBITS

Mark 14 in the SBITS2

Mark 14 in the SBITS3

Mark 14 in the SBITS4

Mark 14 in the SBIUS

Mark 14 in the SBIVS

Mark 14 in the SBT

Mark 14 in the SBT1E

Mark 14 in the SCHL

Mark 14 in the SNT

Mark 14 in the SUSU

Mark 14 in the SUSU2

Mark 14 in the SYNO

Mark 14 in the TBIAOTANT

Mark 14 in the TBT1E

Mark 14 in the TBT1E2

Mark 14 in the TFTIP

Mark 14 in the TFTU

Mark 14 in the TGNTATF3T

Mark 14 in the THAI

Mark 14 in the TNFD

Mark 14 in the TNT

Mark 14 in the TNTIK

Mark 14 in the TNTIL

Mark 14 in the TNTIN

Mark 14 in the TNTIP

Mark 14 in the TNTIZ

Mark 14 in the TOMA

Mark 14 in the TTENT

Mark 14 in the UBG

Mark 14 in the UGV

Mark 14 in the UGV2

Mark 14 in the UGV3

Mark 14 in the VBL

Mark 14 in the VDCC

Mark 14 in the YALU

Mark 14 in the YAPE

Mark 14 in the YBVTP

Mark 14 in the ZBP