Mark 2 (BOKSSV)

1 پاش چەند ڕۆژێک عیسا هاتەوە بۆ کەفەرناحوم، جا بیسترا کە لە ماڵەوەیە. 2 خەڵکێکی زۆر کۆبوونەوە، بە شێوەیەک لە بەردەرگاش شوێن نەمابوو، ئەویش دەستی کرد بە باسکردنی پەیامی خودای بۆیان. 3 لەو کاتەدا کابرایەکی ئیفلیجیان هێنایە لای، بە چوار کەس هەڵیانگرتبوو. 4 بەڵام بەهۆی زۆری خەڵکەکەوە نەیانتوانی لێی نزیک ببنەوە. جا کونێکی گەورەیان کردە سەربانی ئەو شوێنەی کە عیسای لێبوو و نوێنەکەیان شۆڕکردەوە کە پیاوە ئیفلیجەکەی لەسەر بوو. 5 کاتێک عیسا باوەڕی ئەوانی بینی، بە ئیفلیجەکەی فەرموو: «کوڕم، گوناهەکانت بەخشران.» 6 هەندێک لە مامۆستایانی تەورات کە لەوێ دانیشتبوون، لە دڵی خۆیاندا گوتیان: 7 «بۆچی ئەمە بەم شێوەیە دەدوێت؟ کفر دەکات! بێجگە لە خودا کێ دەتوانێت گوناه ببەخشێت؟» 8 دەستبەجێ عیسا لە ڕۆحییەوە زانی کە ئەوان لە دڵی خۆیاندا بەو جۆرە بیر دەکەنەوە، پێی فەرموون: «بۆچی لە دڵتاندا بیر لەم شتانە دەکەنەوە؟ 9 کامیان ئاسانترە، بە ئیفلیجەکە بگوترێت: ”گوناهەکانت بەخشران،“ یان بگوترێت: ”هەستە، نوێنەکەت هەڵگرە و بڕۆ“؟ 10 بەڵام بۆ ئەوەی بزانن کوڕی مرۆڤ لەسەر زەوی دەسەڵاتی گوناهبەخشینی هەیە،…» بە ئیفلیجەکەی فەرموو: 11 «پێت دەڵێم: هەستە، نوێنەکەت هەڵگرە و بڕۆرەوە ماڵەوە.» 12 ئەویش یەکسەر هەستا و نوێنەکەی هەڵگرت و لەبەرچاوی هەموویان چووە دەرەوە. بە شێوەیەک هەموو سەرسام بوون و ستایشی خودایان کرد و گوتیان: «هەرگیز شتی وامان نەبینیوە!» 13 دیسان عیسا چووە سەر کەناری دەریاچەکە، خەڵکەکە هەموو لێی کۆبوونەوە و ئەویش دەستی کرد بە فێرکردنیان. 14 لە کاتی ڕۆیشتنیدا، لێڤی کوڕی حەلفی بینی لە شوێنی باجگری دانیشتبوو، پێی فەرموو: «دوام بکەوە.» ئەویش هەستا و دوای کەوت. 15 لە کاتێکدا عیسا لە ماڵی لێڤی دانیشتبوو، زۆر لە باجگران و گوناهباران لەگەڵ عیسا و قوتابییەکانی لەسەر خوان بوون، چونکە ژمارەی ئەوانە زۆر بوو کە دوای کەوتبوون. 16 مامۆستایانی تەورات کە فەریسی بوون، کاتێک بینییان عیسا وا لەگەڵ گوناهبار و باجگران نان دەخوات، بە قوتابییەکانی ئەویان گوت: «بۆچی لەگەڵ باجگر و گوناهباران نان دەخوات؟» 17 کە عیسا گوێی لەمە بوو، پێی فەرموون: «لەشساغ پێویستی بە پزیشک نییە، بەڵکو نەخۆش. نەهاتووم ڕاستودروستان بانگهێشت بکەم، بەڵکو گوناهباران.» 18 کاتێک قوتابییەکانی یەحیا و فەریسییەکان بەڕۆژوو بوون، چەند کەسێک هاتنە لای عیسا و لێیان پرسی: «بۆچی قوتابییەکانی یەحیا و قوتابی فەریسییەکان بەڕۆژوو دەبن، بەڵام قوتابییەکانی تۆ بەڕۆژوو نابن؟» 19 عیساش پێی فەرموون: «ئایا بانگهێشتکراوانی زەماوەند دەتوانن بەڕۆژوو بن کاتێک زاوا لەگەڵیاندایە؟ هەتا زاوا لەگەڵیاندا بێت ناتوانن بەڕۆژوو بن. 20 بەڵام ڕۆژێک دێت کە زاوایان لێ دوور دەخرێتەوە، ئەوسا لەو ڕۆژەدا بەڕۆژوو دەبن. 21 «کەس کراسی کۆن بە پەڕۆیەک کە نەچووبێتە ئاو پینە ناکات، چونکە پینە نوێیەکە لە کراسە کۆنەکە ڕادەکێشێت و دڕاوییەکە خراپتر دەبێت. 22 کەسیش شەرابی نوێ ناکاتە ناو مەشکەی کۆنەوە، ئەگینا شەرابەکە مەشکەکە دەدڕێنێت، شەرابەکە دەڕژێت و مەشکەکەش لەناودەچێت. بەڵکو شەرابی نوێ دەکرێتە ناو مەشکەی نوێوە.» 23 لە ڕۆژێکی شەممەدا عیسا بەناو دەغڵدا تێدەپەڕی، قوتابییەکانی بە ڕێگاوە دەستیان کرد بە گوڵەگەنم لێکردنەوە. 24 فەریسییەکان پێیان گوت: «بڕوانە، بۆچی شتێک دەکەن کە لە شەممەدا دروست نییە؟» 25 عیساش وەڵامی دانەوە: «ئایا نەتانخوێندووەتەوە داود چی کرد کاتێک خۆی و ئەوانەی لەگەڵی بوون کەوتنە تەنگانە و برسییان بوو؟ 26 لە سەردەمی ئەبیاتاری سەرۆکی کاهینان، داود چووە ناو ماڵی خودا و نانی تەرخانکراوی خوارد، دایە ئەوانەش کە لەگەڵی بوون، ئەو نانەی کە دروست نییە بخورێت بۆ کاهینان نەبێت.» 27 ئینجا پێی فەرموون: «شەممە بۆ مرۆڤ بەدیهێنراوە، نەک مرۆڤ بۆ شەممە. 28 کەواتە کوڕی مرۆڤ گەورەی ڕۆژی شەممەیە.»

In Other Versions

Mark 2 in the ANGEFD

Mark 2 in the ANTPNG2D

Mark 2 in the AS21

Mark 2 in the BAGH

Mark 2 in the BBPNG

Mark 2 in the BBT1E

Mark 2 in the BDS

Mark 2 in the BEV

Mark 2 in the BHAD

Mark 2 in the BIB

Mark 2 in the BLPT

Mark 2 in the BNT

Mark 2 in the BNTABOOT

Mark 2 in the BNTLV

Mark 2 in the BOATCB

Mark 2 in the BOATCB2

Mark 2 in the BOBCV

Mark 2 in the BOCNT

Mark 2 in the BOECS

Mark 2 in the BOGWICC

Mark 2 in the BOHCB

Mark 2 in the BOHCV

Mark 2 in the BOHLNT

Mark 2 in the BOHNTLTAL

Mark 2 in the BOICB

Mark 2 in the BOILNTAP

Mark 2 in the BOITCV

Mark 2 in the BOKCV

Mark 2 in the BOKCV2

Mark 2 in the BOKHWOG

Mark 2 in the BOLCB

Mark 2 in the BOLCB2

Mark 2 in the BOMCV

Mark 2 in the BONAV

Mark 2 in the BONCB

Mark 2 in the BONLT

Mark 2 in the BONUT2

Mark 2 in the BOPLNT

Mark 2 in the BOSCB

Mark 2 in the BOSNC

Mark 2 in the BOTLNT

Mark 2 in the BOVCB

Mark 2 in the BOYCB

Mark 2 in the BPBB

Mark 2 in the BPH

Mark 2 in the BSB

Mark 2 in the CCB

Mark 2 in the CUV

Mark 2 in the CUVS

Mark 2 in the DBT

Mark 2 in the DGDNT

Mark 2 in the DHNT

Mark 2 in the DNT

Mark 2 in the ELBE

Mark 2 in the EMTV

Mark 2 in the ESV

Mark 2 in the FBV

Mark 2 in the FEB

Mark 2 in the GGMNT

Mark 2 in the GNT

Mark 2 in the HARY

Mark 2 in the HNT

Mark 2 in the IRVA

Mark 2 in the IRVB

Mark 2 in the IRVG

Mark 2 in the IRVH

Mark 2 in the IRVK

Mark 2 in the IRVM

Mark 2 in the IRVM2

Mark 2 in the IRVO

Mark 2 in the IRVP

Mark 2 in the IRVT

Mark 2 in the IRVT2

Mark 2 in the IRVU

Mark 2 in the ISVN

Mark 2 in the JSNT

Mark 2 in the KAPI

Mark 2 in the KBT1ETNIK

Mark 2 in the KBV

Mark 2 in the KJV

Mark 2 in the KNFD

Mark 2 in the LBA

Mark 2 in the LBLA

Mark 2 in the LNT

Mark 2 in the LSV

Mark 2 in the MAAL

Mark 2 in the MBV

Mark 2 in the MBV2

Mark 2 in the MHNT

Mark 2 in the MKNFD

Mark 2 in the MNG

Mark 2 in the MNT

Mark 2 in the MNT2

Mark 2 in the MRS1T

Mark 2 in the NAA

Mark 2 in the NASB

Mark 2 in the NBLA

Mark 2 in the NBS

Mark 2 in the NBVTP

Mark 2 in the NET2

Mark 2 in the NIV11

Mark 2 in the NNT

Mark 2 in the NNT2

Mark 2 in the NNT3

Mark 2 in the PDDPT

Mark 2 in the PFNT

Mark 2 in the RMNT

Mark 2 in the SBIAS

Mark 2 in the SBIBS

Mark 2 in the SBIBS2

Mark 2 in the SBICS

Mark 2 in the SBIDS

Mark 2 in the SBIGS

Mark 2 in the SBIHS

Mark 2 in the SBIIS

Mark 2 in the SBIIS2

Mark 2 in the SBIIS3

Mark 2 in the SBIKS

Mark 2 in the SBIKS2

Mark 2 in the SBIMS

Mark 2 in the SBIOS

Mark 2 in the SBIPS

Mark 2 in the SBISS

Mark 2 in the SBITS

Mark 2 in the SBITS2

Mark 2 in the SBITS3

Mark 2 in the SBITS4

Mark 2 in the SBIUS

Mark 2 in the SBIVS

Mark 2 in the SBT

Mark 2 in the SBT1E

Mark 2 in the SCHL

Mark 2 in the SNT

Mark 2 in the SUSU

Mark 2 in the SUSU2

Mark 2 in the SYNO

Mark 2 in the TBIAOTANT

Mark 2 in the TBT1E

Mark 2 in the TBT1E2

Mark 2 in the TFTIP

Mark 2 in the TFTU

Mark 2 in the TGNTATF3T

Mark 2 in the THAI

Mark 2 in the TNFD

Mark 2 in the TNT

Mark 2 in the TNTIK

Mark 2 in the TNTIL

Mark 2 in the TNTIN

Mark 2 in the TNTIP

Mark 2 in the TNTIZ

Mark 2 in the TOMA

Mark 2 in the TTENT

Mark 2 in the UBG

Mark 2 in the UGV

Mark 2 in the UGV2

Mark 2 in the UGV3

Mark 2 in the VBL

Mark 2 in the VDCC

Mark 2 in the YALU

Mark 2 in the YAPE

Mark 2 in the YBVTP

Mark 2 in the ZBP