Mark 7 (BOKSSV)

1 فەریسی و هەندێک لە مامۆستایانی تەورات کە لە ئۆرشەلیمەوە هاتبوون لەلای عیسا کۆبوونەوە. 2 بینییان هەندێک لە قوتابییەکانی بە دەستی پیس نان دەخۆن، واتە بێ دەست شوشتن، 3 چونکە فەریسی و هەموو جولەکەکان نان ناخۆن ئەگەر بە باشی دەستیان نەشۆن، لەبەر ئەوەی پەیوەست بوون بە نەریتی پیرانەوە، 4 هەروەها کاتێک لە بازاڕ دێنەوە نان ناخۆن هەتا خۆیان نەشۆن. زۆر دابونەریتی دیکەش هەیە کە جێبەجێی دەکەن، وەکو شوشتنی کاسە و چاپەست و دۆلکەی مس. 5 فەریسی و مامۆستایانی تەوراتیش لە عیسایان پرسی: «بۆچی قوتابییەکانت لەسەر نەریتی پیران ناڕۆن و بە دەستی پیس نان دەخۆن؟» 6 ئەویش پێی فەرموون: «ئیشایای پێغەمبەر سەبارەت بە ئێوەی دووڕوو پێشبینی باشی کردووە، وەک نووسراوە:«[ئەم گەلە هەر بە دەم ڕێزم لێ دەگرن،بەڵام دڵیان لێم دوورە. 7 بەخۆڕایی دەمپەرستن،تەنها ڕاسپاردەی مرۆڤانە فێری خەڵک دەکەن.] 8 ئێوە ڕاسپاردەی خوداتان پشتگوێ خستووە و دەستتان بە نەریتی مرۆڤەوە گرتووە.» 9 دیسان پێی فەرموون: «باش ڕاسپاردەی خودا ڕەت دەکەنەوە، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە نەریتی خۆتان بکەن. 10 ئەوەتا موسا گوتوویەتی: [ڕێزی دایک و باوکتان بگرن]، [ئەوەی نەفرەت لە دایکی یان باوکی بکات، دەبێت بکوژرێت.] 11 بەڵام ئێوە دەڵێن: ”ئەگەر یەکێک بە دایک یان باوکی بڵێت: ئەوەی لە منەوە سوودت لێی وەردەگرت، دەیکەمە قوربانی،“ کە دیارییە بۆ خودا، 12 ئیتر نایەڵن هیچ شتێک بۆ دایک یان باوکی بکات. 13 بەو نەریتەتان کە لە یەکتری وەردەگرن، دەسەڵاتی ڕاسپاردەی خودا ڕەت دەکەنەوە. زۆر شتی دیکەی وەک ئەمە دەکەن.» 14 دیسان عیسا خەڵکەکەی بانگکرد و پێی فەرموون: «هەموو گوێم لێ بگرن و تێبگەن. 15 شت نییە لە دەرەوەی مرۆڤەوە بێتە ناوی و گڵاوی بکات. بەڵام ئەوەی لە مرۆڤەوە دێتە دەرەوە، ئەوە مرۆڤ گڵاو دەکات. 16 ⌟ئەوەی گوێی هەیە بۆ بیستن با گوێ بگرێت.⌞» 17 کاتێک خەڵکەکەی بەجێهێشت و هاتە ماڵەوە، قوتابییەکانی بۆ نموونەکە پرسیاریان لێکرد. 18 پێی فەرموون: «ئایا ئێوەش تێنەگەیشتوون؟ ئایا تێناگەن کە هەرچی لە دەرەوەی مرۆڤەوە دێتە ناویەوە ناتوانێت گڵاوی بکات؟ 19 چونکە ناچێتە دڵییەوە، بەڵکو سکی، پاشان دەچێتە دەرەوەی جەستەی.» بەمەش ڕایگەیاند کە هەموو خواردنێک پاکە. 20 ئینجا فەرمووی: «ئەوەی لە مرۆڤ دەردەچێت، ئەوەیە مرۆڤ گڵاو دەکات، 21 چونکە لە ناوەوە، لە دڵی مرۆڤەوە، بیری خراپ دەردەچێت: بەدڕەوشتی، دزی، کوشتن، 22 داوێنپیسی، چاوچنۆکی، خراپەکاری، هەڵخەڵەتاندن، بەڕەڵایی، چاوپیسی، کفر، لووتبەرزی، گێلی. 23 هەموو ئەم خراپانە لە ناخی مرۆڤەوە دەردەچن و گڵاوی دەکەن.» 24 عیسا ئەوێی بەجێهێشت و چوو بۆ هەرێمی سور. چووە ماڵێک و نەیویست کەس بزانێت، بەڵام نەیتوانی خۆی بشارێتەوە. 25 لەبەر ئەوەی ژنێک کچەکەی ڕۆحی پیسی تێدابوو، کاتێک هەواڵی ئەوی بیست یەکسەر هات و لەبەرپێی کەوت. 26 ژنەکەش یۆنانی بوو، لە ڕەگەزی فینیکیای سوریا بوو، داوای لێکرد ڕۆحە پیسەکە لە کچەکەی دەربکات. 27 ئەویش پێی فەرموو: «جارێ با منداڵان تێر بن، چونکە ناشێت نانی منداڵان ببڕدرێت و فڕێبدرێت بۆ سەگ.» 28 بەڵام ژنەکە وەڵامی دایەوە: «گەورەم! سەگیش لەژێر خواندا لە پاشماوەی منداڵان دەخوات.» 29 پێی فەرموو: «لەبەر ئەم قسەیە، بڕۆ، ڕۆحە پیسەکە لە کچەکەت دەرچوو.» 30 کاتێک ژنەکە گەڕایەوە ماڵەوە، بینی منداڵەکە لەسەر جێگاکەی پاڵکەوتووە و ڕۆحە پیسەکەی لێ دەرچووبوو. 31 ئینجا عیسا هەرێمی سوری بەجێهێشت و بە سەیدادا بەرەو دەریاچەی جەلیل هات، بە هەرێمی دە شارەکەدا. 32 کەڕێکی لاڵەپەتەیان بۆ هێنا و لێی پاڕانەوە دەستی لەسەر دابنێت. 33 عیسا بردییە لایەکەوە، دوور لە خەڵکەکە، پەنجەکانی خستە ناو گوێی کابراوە و تفی دا بە دەستی خۆی و پاشان دەستی لە زمانی دا. 34 چاوی بەرەو ئاسمان هەڵبڕی و لە ناخەوە ئاهێکی هەڵکێشا و پێی فەرموو: «ئێففەسا!» واتە بکرێوە. 35 دەستبەجێ گوێیەکانی کرانەوە و گرێی زمانی شلبووەوە و بە ڕەوانی قسەی کرد. 36 ئینجا ڕایسپاردن بە کەس نەڵێن، بەڵام چەند ڕایدەسپاردن ئەوان زیاتر بڵاویان دەکردەوە. 37 زۆر سەرسام بوون و دەیانگوت: «هەموو شتێکی بە باشی کردووە! وا دەکات کەڕ ببیستێت و لاڵ قسە بکات.»

In Other Versions

Mark 7 in the ANGEFD

Mark 7 in the ANTPNG2D

Mark 7 in the AS21

Mark 7 in the BAGH

Mark 7 in the BBPNG

Mark 7 in the BBT1E

Mark 7 in the BDS

Mark 7 in the BEV

Mark 7 in the BHAD

Mark 7 in the BIB

Mark 7 in the BLPT

Mark 7 in the BNT

Mark 7 in the BNTABOOT

Mark 7 in the BNTLV

Mark 7 in the BOATCB

Mark 7 in the BOATCB2

Mark 7 in the BOBCV

Mark 7 in the BOCNT

Mark 7 in the BOECS

Mark 7 in the BOGWICC

Mark 7 in the BOHCB

Mark 7 in the BOHCV

Mark 7 in the BOHLNT

Mark 7 in the BOHNTLTAL

Mark 7 in the BOICB

Mark 7 in the BOILNTAP

Mark 7 in the BOITCV

Mark 7 in the BOKCV

Mark 7 in the BOKCV2

Mark 7 in the BOKHWOG

Mark 7 in the BOLCB

Mark 7 in the BOLCB2

Mark 7 in the BOMCV

Mark 7 in the BONAV

Mark 7 in the BONCB

Mark 7 in the BONLT

Mark 7 in the BONUT2

Mark 7 in the BOPLNT

Mark 7 in the BOSCB

Mark 7 in the BOSNC

Mark 7 in the BOTLNT

Mark 7 in the BOVCB

Mark 7 in the BOYCB

Mark 7 in the BPBB

Mark 7 in the BPH

Mark 7 in the BSB

Mark 7 in the CCB

Mark 7 in the CUV

Mark 7 in the CUVS

Mark 7 in the DBT

Mark 7 in the DGDNT

Mark 7 in the DHNT

Mark 7 in the DNT

Mark 7 in the ELBE

Mark 7 in the EMTV

Mark 7 in the ESV

Mark 7 in the FBV

Mark 7 in the FEB

Mark 7 in the GGMNT

Mark 7 in the GNT

Mark 7 in the HARY

Mark 7 in the HNT

Mark 7 in the IRVA

Mark 7 in the IRVB

Mark 7 in the IRVG

Mark 7 in the IRVH

Mark 7 in the IRVK

Mark 7 in the IRVM

Mark 7 in the IRVM2

Mark 7 in the IRVO

Mark 7 in the IRVP

Mark 7 in the IRVT

Mark 7 in the IRVT2

Mark 7 in the IRVU

Mark 7 in the ISVN

Mark 7 in the JSNT

Mark 7 in the KAPI

Mark 7 in the KBT1ETNIK

Mark 7 in the KBV

Mark 7 in the KJV

Mark 7 in the KNFD

Mark 7 in the LBA

Mark 7 in the LBLA

Mark 7 in the LNT

Mark 7 in the LSV

Mark 7 in the MAAL

Mark 7 in the MBV

Mark 7 in the MBV2

Mark 7 in the MHNT

Mark 7 in the MKNFD

Mark 7 in the MNG

Mark 7 in the MNT

Mark 7 in the MNT2

Mark 7 in the MRS1T

Mark 7 in the NAA

Mark 7 in the NASB

Mark 7 in the NBLA

Mark 7 in the NBS

Mark 7 in the NBVTP

Mark 7 in the NET2

Mark 7 in the NIV11

Mark 7 in the NNT

Mark 7 in the NNT2

Mark 7 in the NNT3

Mark 7 in the PDDPT

Mark 7 in the PFNT

Mark 7 in the RMNT

Mark 7 in the SBIAS

Mark 7 in the SBIBS

Mark 7 in the SBIBS2

Mark 7 in the SBICS

Mark 7 in the SBIDS

Mark 7 in the SBIGS

Mark 7 in the SBIHS

Mark 7 in the SBIIS

Mark 7 in the SBIIS2

Mark 7 in the SBIIS3

Mark 7 in the SBIKS

Mark 7 in the SBIKS2

Mark 7 in the SBIMS

Mark 7 in the SBIOS

Mark 7 in the SBIPS

Mark 7 in the SBISS

Mark 7 in the SBITS

Mark 7 in the SBITS2

Mark 7 in the SBITS3

Mark 7 in the SBITS4

Mark 7 in the SBIUS

Mark 7 in the SBIVS

Mark 7 in the SBT

Mark 7 in the SBT1E

Mark 7 in the SCHL

Mark 7 in the SNT

Mark 7 in the SUSU

Mark 7 in the SUSU2

Mark 7 in the SYNO

Mark 7 in the TBIAOTANT

Mark 7 in the TBT1E

Mark 7 in the TBT1E2

Mark 7 in the TFTIP

Mark 7 in the TFTU

Mark 7 in the TGNTATF3T

Mark 7 in the THAI

Mark 7 in the TNFD

Mark 7 in the TNT

Mark 7 in the TNTIK

Mark 7 in the TNTIL

Mark 7 in the TNTIN

Mark 7 in the TNTIP

Mark 7 in the TNTIZ

Mark 7 in the TOMA

Mark 7 in the TTENT

Mark 7 in the UBG

Mark 7 in the UGV

Mark 7 in the UGV2

Mark 7 in the UGV3

Mark 7 in the VBL

Mark 7 in the VDCC

Mark 7 in the YALU

Mark 7 in the YAPE

Mark 7 in the YBVTP

Mark 7 in the ZBP